ڕووناڪی ئیسـلام ☝🏻🤍.
Open in Telegram
لە خزمەت خۆشەویستمان"موحەممەد ﷺ" 🕋
Show moreThe country is not specifiedReligion & Spirituality95 836
561
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-1630 days
Posts Archive
🌻قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ🌻
🌻 مَنْ تَوَضَّأَ فِي بَيْتِهِ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ، ثُمَّ أَتَى الْمَسْجِدَ، فَهُوَ زَائِرُ اللّهِ، وَحَقٌّ عَلَى الْمَزُورِ أَنْ يُكْرِمَ الزَّائِرَ 🌻
🌻 واتە :- هەر كەسێك دەستنوێژێكى جوان بشوات لە ماڵێ، پاشان بڕوات بۆ مزگەوت، ئەوە دەبێتە میوان و سەردانكەری خوا، وە هەقە لەسەر خاوەن ماڵ و سەردانكراو، ڕێز لە میوان و سەردانكار بگرێ 🌻
🌻{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌻
💜قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ💜
💜 لِيَلِنِي مِنْكُمْ أُولُوا الأَحْلاَمِ وَالنُّهَى، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ 💜
💜 واتە :- با ئەوانەتان كە خاوەنى عەقڵ و تێگەیشتنى زیاترن (واتە: قوڕئانى زیاتریان لەبەرەو تێگەیشتوترن) لە ڕیزى نوێژدا لە منەوە نیزیكتر بن، دوایی ئەوانەى دواى وان، دوایی ئەوانەى دواى وان (لە ڕووی قوڕئان و فیقه و تێگەیشتنەوە) 💜
💜{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}💜
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 🌙
🌙 مَنْ حَافَظَ عَلَى هَؤُلَاءِ الصَّلَوَاتِ الْمَكْتُوبَاتِ لَمْ يُكْتَبْ مِنَ الْغَافِلِينَ 🌙
🌙 واتە :- هەر كەسێك پارێزگارى بكات لەسەر ئەو پێنج نوێژە فەڕزانەو نەیانچوێنێ لە بێ ئاگایان نانووسرێ 🌙
🌙{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌙
💝 قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 💝
💝 صَلَاةُ الرَّجُلِ فِي الْجَمَاعَةِ تَزِيدُ عَلَى صَلَاتِهِ وَحْدَهُ سَبْعَاً وَعِشْرِينَ 💝
💝 واتە :- نوێژى پیاو بە كۆمەڵ (پاداشتى) بە بیست و حەوت پلە زیاترە لە نوێژێكى كە بە تەنیا دەیكات 💝
💝{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}💝
💐قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 💐
💐 إِنَّ كُلَّ صَلاَةٍ تَحُطُّ مَا بَيْنَ يَدَيْهَا مِنْ خَطِيئَةٍ 💐
💐 واتە :- بێگومان هەموو نوێژێك گوناهەكانى پێش خۆى دەسڕێتەوەو هەڵیدەوەرێنێ 💐
💐{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}💐
#ڕۆژی_عاشورا
سێشەممە ڕۆژی عاشورایە کە سوننەتێکی گەورەیە تیایدا بەڕۆژوو بیت وە سەرەتا فەڕز بووە بەڵام دواتر بۆتە سوننەت مانگی ڕمضان بوە فەڕز وە سوننەتە ئەتوانی ڕۆژێك پێش عاشورا بەڕۆژوو بیت ئەمەش پێچەوانەی جولەکەکانە ئەمان تەنها لە عاشورا بەڕۆژوو ئەبوون لەم ڕۆژەدا پێغەمبەر موسا و بەنی ئیسرائیل ڕزگار بوون لە فیرعەون بۆیە جولەکەکان تەنها لە عاشورا بەڕۆژو ئەبوون وە رسول اللە ﷺ ئومێدی وایە ڕۆژو گرتن له عاشورا تاوانەکانی ساڵی ڕابردوو بسڕێتەوە.
رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت
بەرۆژوو بوونی رۆژی عاشورا ئومێدم وایە ببێتە كهفارهتی گشت تاوانهکانی ساڵی ڕابردوو.
#صحیح_مسلم_۱۱٦۲
رسول اللە ﷺ فەرمووی
ئەگەر ساڵی داهاتوو ماین ئەوە ڕۆژی ۹ یەمینیش دەگرین.
(بەڵام ساڵ نەسوڕایەوە رسول اللە ﷺ کۆچی دوایی کردبوو).
#صحيح_مسلم_۱۹٦۱
عکرمةدهفهرموێت
ئەو ڕۆژەی اللە تعالی تەوبەی لە ئادەم علیە السلام قبووڵ کرد ڕۆژی عاشورا بوو.
#المصنف_عبدالرزاق_٧٨٥٢
قتادة دهفهرموێت
نوح علیە السلام سوار کەشتیەکە بوو لە ڕەجەبدا ڕۆژی دەیەم لەسەری ڕۆشت وە دابەزی لەکەشتیەکە لە رۆژی عاشورا.
#المصنف_عبدالرزاق_٧٨٤٩
🍀قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 🍀
🍀 مَنْ صَلَّى لِلَّهِ أَرْبَعِينَ يَوْمَاً فِي جَمَاعَةٍ يُدْرِكُ التَّكْبِيرَةَ الْأُولَى، كُتِبَتْ لَهُ بَرَاءَتَانِ: بَرَاءَةٌ مِنْ النَّارِ، وَبَرَاءَةٌ مِنْ النِّفَاقِ 🍀
🍀 واتە :- هەر كەسێك چل ڕۆژان نوێژی بە كۆمەڵ بكات بۆ خوا، وە بە تەكبیرە (اللّه أكبر)ى یەكەم ڕابگات، ئەوە دوو بەڕائەتى بۆ دەنووسرێن: بەریی دەبێت لە ئاگر، وە بەریى دەبێت لە دوو ڕوویى 🍀
🍀{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🍀
💝قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 💝
💝 لَا صَلَاةَ بِحَضْرَةِ طَعَامٍ، وَلَا هُوَ يُدَافِعُهُ الْأَخْبَثَانِ 💝
💝 واتە :- نوێژ ناكرێ لە كاتێكدا كە خواردن ئامادەیە، هەروەها لە كاتێكدا كە دوو شتە پیسەكان (مرۆڤ) سەغڵەت دەكەن (واتە: پیسایى و میز) نوێژ ناكرێ 💝
💝{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}💝
Repost from محمد حميد
زەواج مەکە لەگەڵ پیاوێک کە:
١) دینی نیە،یاخود نوێژ ناکات
٢) پیاوێک کە لەگەڵ دایک و باوکی باش نیە و نەرمونیان نیە
٣)پیاوێک کە نوێژەکانی کۆئەکاتەوە هەموی لەیەک کاتا دەکات(بە بێ هۆ و عوزری شەرعی)
٤) پیاوێک کە زۆر ڕووخۆش و کراوەیە لەگەڵ ئافرەتان..تەنانەت خزم و کەسوکاری نزیکیشی بێت.
٥) پیاوێک زمانی زبر بەکاردێنێت هەمیشە بێ بیرکردنەوە لەوەی بەرامبەرەکەی کێیە
٦) پیاوێک کە خەمی موسڵمانان و کۆمەڵگەی ئیسلامی نیە و نە دوعایان بۆئەکات وە نە هەوڵی سەرخستنی دین دەدات (ڕیک وەک نەبوو وایە)
٧) پیاوی ڕەزیل و چرووک (زەواجی لەگەڵ مەکە)
٨) پیاوێک کە نازانی ئەصڵی دین و عەقیدەی چیە تەنانەت نازانێت وشەی عەقیدە یەعنی چی!
وە ئەو پیاوانەی نازانن بە چی داخڵی دین ئەبی و بە چیش لێی دەرئەچی
٩) پیاوێک نە ئیش ئەکات، نە لە دوای ئیشیش ئەگەڕێت (بۆ نمونە خۆ زۆر ئاساییە ئیشت دەستناکەوێت بەڵام بەردەوامیت لەگەڕان نیشانەی پیاوەتیتە)
١٠) پیاوێک کە فەرمانت پێناکا گوێڕایەڵی الله تعالی بیت لە عەقیدە و ئیمان و جلو پۆشاک و زمانت
١١) پیاوێک کە نازانێت ڕێ و مەرج و اسلوبی کاتی دەستگیرانی چۆن چۆنیە و زۆر زیادەڕۆیی دەکات لەهەندێک مەسەلە! یاخود لە هەندێکی تر زۆر کەمتەرخەمە
وە هەوڵیش نادات فێربێت!
١٢) پیاوێک کە غیرەتی تیا نیە گوێت پێنەدا چی ئەپۆشی لەکاتی چون دەرەوەت لەماڵ
یان هاتنی پیاوی بێگانە بۆ ماڵتان
١٣) پیاوێک کە ئەرکەکانی خۆی نازانێت وەک مێردێکی موسڵمان چی و چی لەسەر واجبە
بەڵام چاک ئەزانێت مافەکانی خۆی چین بەسەر ژنەکەیەوە!
١٤) ڕازی مەبە بەو پیاوەش کە ڕازیە بە ئیش کردنت لە نێو پیاوان (کە ئەڵێم لەنێو پیاو واتەی ئەوە نیە بەس تۆ ژن بی ناو هەمو ئیشکەرەکانی تر بەڵکو مەبەستم تێکەڵاویە لە شوێنی کار!)
١٥) پیاوێک کە هیچ تێنەگا لە شەونوێژ و عیبادەتی شەوانە
١٦) پیاوێکی جگەرەکێش و نێرگلەکێش (چونکە ئەمە تاوانن مرۆڤ پێی لە دین دەرناچێت بۆیە مانای ئەوە نیە کەسەکە موسلمان نیە)
١٧) پیاوێک زۆر سەفەر دەکات و بەتەنها لە ماڵەوە بەجێت ئەهێڵێ
یان سەفرە و گەڕان ئەکات و تۆش لەماڵەوە بەتەنها دابنێ
(بیکاتە عادەت ئەگەر نا جار جار هیچی تیانیە لەگەڵ هاوڕێکانی کاتی پێ بدەی!)
١٨) لەمە زۆر دووربن زۆۆر
ئەو پیاوەی زۆر توڕە ئەبێت: بەڕاستی توڕەیی بناغەی ژیانێکی ئارام ئەڕوخێنێت
دوایین خاڵ
١٩) تەنانەت زەواج مەکە گەر پیاوێکی موسڵمانی صالحت نەهاتە ڕێ :)
تێبینی؛ ئەوەی نوسیومە پیاو لەپێشترە ڕووی دەمی ئامۆژگاریم لە خوشکان بێت
بەڵام لەم خاڵانە ئەوەی گونجاوە لە شوێنی وشەی پیاو بیگۆڕن بۆ ئافرەت!
#وەرگیراوە.
🌙قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 🌙
🌙 إِنَّ أَوَّلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ بِصَلَاتِهِ، فَإِنْ صَلَحَتْ فَقَدْ أَفْلَحَ وَأَنْجَحَ، وَإِنْ فَسَدَتْ فَقَدْ خَابَ وَخَسِرَ 🌙
🌙 واتە :- بە دڵنیایی یەكەم كردەوە كە بەندە لەسەرى لێپرسینەوەى لەگەڵ دەكرێ لە ڕۆژى دوایى نوێژەكانیەتى، ئەگەر نوێژەكانى باش بوون ئەوە سەرفراز بووەو سەركەوتوو بووە، بەڵام ئەگەر نوێژەكانى خراپ بوون، (واتە: بە تەواوى ئەنجامى نەدابن) ئەوە خەسارەتمەندو زەرەرمەند بووە 🌙
🌙{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌙
🌇 قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 🌇
🌇 بَشِّرِ الْمَشَّائِينَ فِي الظُّلَمِ إِلَى الْمَسَاجِدِ بِالنُّورِ التَّامِّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ 🌇
🌇 واتە :- موژدە بدە بەو كەسانەى كە لە تاریكى بەرەو مزگەوت دەچن بە ڕووناكیەكى تەواو لە ڕۆژى دوایی 🌇
🌇 {لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ} 🌇
🍀قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 🍀
🍀 جُعِلَتْ لِي الْأَرْضُ مَسْجِدَاً وَطَهُورَاً، أَيْنَمَا أَدْرَكَ رَجُلٌ مِنْ أُمَّتِي الصَّلَاةَ صَلَّى 🍀
🍀 واتە :- سەر زەوییم هەمووى بۆ كراوە بە مزگەوت و بە پاككەرەوەش (واتە: بە تەیموم دەتوانێت خۆی پاك بكاتەوە لە بێ دەستنوێژی)، یەكێك لە ئوممەتەكەم گەیشت بە كاتی نوێژ دەكات لە هەر كوێیەك بوو، نوێژ ئەنجام بدات 🍀
🍀{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🍀
💝قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 💝
💝 أَحَبُّ الْبِلاَدِ إِلَى اللَّهِ مَسَاجِدُهَا، وَأَبْغَضُ الْبِلاَدِ إِلَى اللَّهِ أَسْوَاقُهَا 💝
💝 واتە :- خۆشەویستترین شوێن لە لاى خوا مزگەوتەكانن، بوغزێنراوترین شوێن لە لاى خوا بازاڕەكانن (چونكە حەڕامى تێدا ئەنجام دەدرێ و، سوێندى بە درۆى تێدا دەخورێ) 💝
💝{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}💝
🤎 قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 🤎
🤎 مَنْ بَنَى مَسْجِدَاً لا يُريدُ بهِ رِيَاءً ولا سُمَعَةً، بَنَى اللّهُ لَهُ بَيْتَاً في الجَنَّة 🤎
🤎 واتە :- هەر كەسێك مزگەوتێك دروست بكات مەبەستى پێى ڕیابازیى و ناوبانگ بڵاوبوونەوە نەبێ، ئەوە خوا خانوێكى بۆ لە بەهەشت دروست دەكات 🤎
🤎{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🤎
🌷 قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 🌷
🌷 مَنْ أَذَّنَ ثِنْتَيْ عَشْرَةَ سَنَةً، وَجَبَتْ لَهُ الْجَنَّةُ، وَكُتِبَ لَهُ بِتَأْذِينِهِ فِي كُلِّ يَوْمٍ سِتُّونَ حَسَنَةً، وَلِكُلِّ إِقَامَةٍ ثَلَاثُونَ حَسَنَةً 🌷
🌷 واتە :- هەر مسوڵمانێك دوازدە ساڵ بانگ بدات، بەهەشتى بۆ واجب دەبێت، وە بە هەموو بانگێك لە ڕۆژێكدا شەست چاكەو، وە بە هەموو قامەتێك سى چاكەى بۆ دەنووسرێ 🌷
🌷{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🌷
🍀قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 🍀
🍀 الْمُؤَذِّنُونَ أَطْوَلُ النَّاسِ أَعْنَاقَاً يَوْمَ الْقِيَامَةِ 🍀
🍀 واتە :- بانگ بێژەكان لە ڕۆژى دوایى دا گەردنیان لە هەموو كەس بەرزترە 🍀
🍀{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}🍀
💝قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 💝
💝 السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ مَرْضَاةٌ لِلرَّبِّ 💝
💝 واتە :- سیواك پاككەرەوەیە بۆ دەم و، هۆكاری ڕەزامەندی پەروەردگارە 💝
💝{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}💝
💙 قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ 💙
💙 كَفَّارَاتُ الْخَطَايَا إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَارِهِ، وَإِعْمَالُ الْأَقْدَامِ إِلَى الْمَسَاجِدِ، وَانْتِظَارُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الصَّلَاةِ 💙
💙 واتە :- كەفاڕەتەكانى هەڵەو گوناهەكان بریتین لە: جوان شوشتنى ئەندامەكانى دەستنوێژ لە كاتى سەرماو سۆڵ و ناخۆشیدا، وە هەنگاو هاوێشتن و بەكارخستنی پێیەكان بەرەو مزگەوت، وە چاوەڕوان كردنى نوێژ دواى نوێژی ڕابردوو 💙
💙{لە کتێبی (١٠٠٠) فەرموودەی
خۆشەویستمان ﷺ}💙
