en
Feedback
📚 کتێبفرۆشیی هێڤی

📚 کتێبفرۆشیی هێڤی

Open in Telegram

🌱 | کتابفروشی هێڤی(هیوی) - کوردی و فارسی 📍 | مهاباد، خیابان صلاح‌الدین غربی، روبروی آزمایشگاه مهر، ساختمان عربی، زیرزمین 📭 | ارسال به سراسر ایران 📤 | فروش بصورت حضوری و آنلاین 🌐 | Hevibook.com 🛒 | @Hevibookadmin 📞 | 09104403251 ☎️ | 04442239368

Show more
1 485
Subscribers
+324 hours
+47 days
+1030 days
Posts Archive
بەشێکی زۆر چکۆلە لە نێردراوە و ڕەزامەندییەکانی ئێوە ئازیزانی هێڤی و هۆگرانی کتێب🙂‍↔️❤️ 📚 | @Hevibook ✅ | @Hevibookadmin
+5
بەشێکی زۆر چکۆلە لە نێردراوە و ڕەزامەندییەکانی ئێوە ئازیزانی هێڤی و هۆگرانی کتێب🙂‍↔️❤️ 📚 | @Hevibook ✅ | @Hevibookadmin

Repost from N/a
پادکەستی ئەرەستوو دوو: ئەفسانە - بەشی دووەم - شۆڕشی زێئوس و ئۆلەمپییەکان بەخێر بێن بۆ بەشی دووەم لە زنجیرەی ئەفسانە. لە بەشی پێشوو بیستمان کە جیهان لەناو دڵی خائوس، بە چ شێوەیێک درووست بوو و هەر وەها لەگەڵ خواوەندە سەرتاییەکان ئاشەنا بووین. شەڕی نێوان ئۆرانوس لەگەڵ گاییا و کڕۆنوسمان گێڕایەوە و هەر وەها چیرۆکی ئەو بەڵایانەی کە کڕۆنوس بەسەر مناڵەکانی هاورد بیستمان و لە ئاخریش دا بیستمان کە زێئوس، ئاخرین مناڵی ریا بڕیارە داستانەکەمان بگۆڕێت. ئەمڕۆ ئەمانەوێ چیرۆکەکەمان لەوێوە دەس پێ بکەین. ⁠Website⁠ ⁠Instagram⁠ ⁠YouTube⁠ ⁠Spotify⁠ ⁠Castbox ⁠@ErestuMe

کارمەندی وەرگێڕان بوون ئاوڕێک لە دۆخی مەسئەلەی وەرگێڕان لە زمانی کوردی لە بازاڕی کتێبی کوردیدا، زانستە مرۆییەکان ڕووبەڕووی شە
کارمەندی وەرگێڕان بوون ئاوڕێک لە دۆخی مەسئەلەی وەرگێڕان لە زمانی کوردی لە بازاڕی کتێبی کوردیدا، زانستە مرۆییەکان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی مەترسیدار بوونەتەوە کە دەکرێت ناوی بنێین «وەرگێڕانی کارمەندانە». ئەمڕۆ کتێبگەلی قووڵی فکری و فەلسەفی، بە زۆر و بۆرەوە، لەسەر بنەمای ژمارەی لاپەڕە و وشەو پاداشتی ڕۆژانە ئەکرێنە کوردی. لەم پرۆسە بازرگانییەدا، خوودی وەرگێڕ هیچ جۆرە تێبینی، پەراوێز، یان تێگەیشتنێکی سەربەخۆی لەسەر خوودی بابەتەکە نییە و تەنیا وەک ڕاگوێزەرێکی میکانیکی وشەکان کار ئەکات. ئایا وەرگێڕ نابێ پێش وەرگێڕانی کاری نووسەرێکی دیاری کراو، خۆی لەگەڵ دەقی ئەودا نێوانێکی هزری ببێت؟ بێ گومان ئەبێ بیبێت. وەرگێڕانی زانستە مرۆییەکان بە بێ دروستبوونی ئەم پێوەندییە ڕوحی و فکرییە، و بە بێ بەردەوام ڕەخنەگرانە سەیرکردنی دەقەکە، زیانی ڕاستەوخۆ لە زاراوەسازی و داڕشتنی فکریی زمانەکەمان ئەدات. زیانەکانی «وەرگێڕانی کارمەندانە» لەسەر زمانی و هزری کوردی کاتی وەرگێڕ لە ئاستی کارمەندێکدا ئەمێنێتەوە و تەنیا ئەرکی، گواستنەوەی کۆمەڵێک وشەیە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی تر، زیانەکە تەنیا بەر یەک کتێب ناکەوێت، بەڵکو پەیکەرەی زمانی کوردی و ئاستی هۆشیاریی فکریی کۆمەڵگە، بریندار دەکات. ئەم ڕەوتە بازرگانییە چەند کێشەی بنەڕەتیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت: دابڕانی چەمکەکان لە ڕەچەڵەک‌ناسیی خۆیان: زانستە مرۆییەکان لەسەر بنەمای زاراوە و چەمکی ورد دامەزراون. کاتێک وەرگێڕێک پێوەندیی فکری لەگەڵ بابەته‌کەدا نەبێت، چەمکە فەلسەفی و ڕەخنەیییەکان بە شێوەیەکی فۆڕماڵ و وشەبەوشە وەردەگێڕێت. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی زاراوەی سەرلێشێوێنەر کە ڕەچەڵەک‌ناسیی چەمکەکە دەشێوێنن و بینای فکریی خوێنەری کورد لە خشت دەبەن. داڕمانی سێمانتیکی و بێڕۆحکردنی زمانی کوردی: وەرگێڕانی بازرگانی، زۆربەی کات ڕستەسازیی زمانی سەرچاوە بەسەر زمانی کوردیدا دەسەپێنێت. ئەنجامەکەی دروستبوونی پاڕەگرافی سەقەت و بێ‌گیانە کە گەرچی وشەکانی کوردین، بەڵام ڕستەکان لە هیچ مەنتقێکی زمانی کوردیدا جێگەیان نابێتەوە. شێواندنی مێژووی فکریی نووسەران: وەرگێڕی کارمەند بەبێ ئاگاداری لە بەکگراوەندی مێژوویی و فەلسەفیی نووسەر، دەقێک وەردەگێڕێت کە ڕەنگە لە زنجیرە بیرکردنەوەی ئەو نووسەرەدا قۆناغێکی تایبەت بێت. ئەم ناشارەزایەتییە وادەکات خوێنەر وێنەیەکی هەڵە و شێواو لە فکری ئەو نووسەرەی دەست بکەوێت. بەتاڵکردنەوەی دەق لە پەراوێز و شیکاریی ڕەخنەگرانە: وەرگێڕی بیرمەند لە ڕێگەی دەستنیشانکردنی تێبینی، پەراوێز، و پێشەکیی قووڵەوە، کەلێنە کلتووری و زمانەوانییەکان بۆ خوێنەر پڕ دەکاتەوە. بەڵام کارمەندی وەرگێڕان، بەهۆی خێرا کارکردن بۆ لاپەڕەی زیاتر، دەقەکە بێ پەراوێز و بێ هیچ جۆرە ڕوونکاریێک دەهێڵێتەوە. وەک دەبینین، وەرگێڕانی زانستە مرۆییەکان بەبێ خولیای ڕەخنەگرانە و پێوەندیی هزری، تەنیا کتێبخانەی کوردی لە زبڵدانی کتێبی بێ‌کەڵک پڕ دەکات و پرۆسەی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە پەک دەخات. ڕێگەچارە و داوایەک بۆ گەڕانەوە بۆ ڕزگاربوون لەم زەلقاوە فکرییە، پێویستمان بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە دیدگای نووسەران، وەرگێڕان و خوێنەراندا هەیە. وەرگێڕان نابێت وەکوو پیشەیەکی کارگێڕیی بێ‌ڕۆح سەیر بکرێت، بەڵکوو دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئەو ئەسڵەی کە وەرگێڕان تێیدا دیالۆگێکی ئەخلاقی و فکرییە لە نێوان دوو کولتوور و دوو ڕوانگەدا. کاتێک وەرگێڕ پێوەندیی هزری لەگەڵ نووسەردا دروست دەکات، چیتر تەنیا دەقەکە ناکاتە کوردی، بەڵکوو دەقەکە لە ناو زەیین و زمانی کوردیدا سەرلەنوێ لەدایک دەکاتەوە؛ بە تێبینیی ورد، بە ڕوانگەی ڕەخنەگرانە و بە وەفاداری بۆ ڕەچەڵەکی زاراوەکان. وەرگێڕ دەبێت ئازایەتیی ئەوەی هەبێت لە خۆی بپرسێت: «ئایا من ئەم دەقە دەناسێت و لێی تێدەگەم، یان تەنیا ڕستەکان ئەگوێزمەوە؟» خوێنەری کوردی‌ش دەبێت هۆشیارانەتر کتێب هەڵبژێرێت، پشتگوێخستنی ئەو بەرهەمانەی بەبێ تێڕامان و بە پەلە کراونەتە کوردی، گەورەترین فشارە بۆ سەر بازاڕی وەرگێڕانی بازرگانی. کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە سەردەمی «کارمەندی وەرگێڕان» بهێنین و ڕێگە بۆ وەرگێڕی بیرمەند و لێکۆڵەر بکەینەوە. تەنیا بەم شێوەیە دەتوانین زانستە مرۆییەکان بکەینە ئامرازێک بۆ گەشەپێدانی فکریی کۆمەڵگەکەمان، نەک تەنیا کۆپی‌کردنەوەیەکی بێ‌کەڵکی وشەکان. «ئەرەستوو عەباسی» 📚 | @Hevibook

ئەو بەتەنیا بۆ گوڵی سەر مێزی بادەی تۆی ئەوێ هەر کە جارێ بۆنی کردی جا گوڵێکی نوێی ئەوێ ئـەو گوڵی بۆ مێزی بادە و پۆکەر و یاری ئ
ئەو بەتەنیا بۆ گوڵی سەر مێزی بادەی تۆی ئەوێ هەر کە جارێ بۆنی کردی جا گوڵێکی نوێی ئەوێ ئـەو گوڵی بۆ مێزی بادە و پۆکەر و یاری ئەوێ واتە تۆی بۆ تێپەڕینی کاتی بێزاریی ئەوێ من گوڵم بۆ تۆوی باخی ژین و دڵداری ئەوێ یانی من تۆم بۆ ئەوینی عومری یەکجاری ئەوێ «ئەحمەد هەردی» 📚 | @Hevibook

🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەی 31: ئۆتێلۆ ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە شانۆی مەرگەساتی ئۆتێلۆ لە نووسینی ویلیام شکسپێر. Spotify Apple podcast’s Castbox ________ @Radyokiteb

🌱 | @Hevibook شما سعی داشتید تودهٔ مردم رو از طریق قدرت ترس و امید در کنترل داشته باشید، چماق سنتی رهبران مذهبی در طول تاریخ
🌱 | @Hevibook شما سعی داشتید تودهٔ مردم رو از طریق قدرت ترس و امید در کنترل داشته باشید، چماق سنتی رهبران مذهبی در طول تاریخ… 📕 کتاب: مسئله اسپینوزا ✍️ نویسنده: اروین د. یالوم ✒️ مترجم: بهاره نوبهار 📇 نشر: قطره 🔖 موضوع: رمان، روانکاوی 📖 صفحات: 478، شومیز، رقعی 💰 قیمت: 1/200 هزار تومان 🛒 | @Hevibookadmin 🌐 | Hevibook.com

لە دەریاوە قەتارەی هەوری بارشت کەوتە دووی پێشەنگ بەسەر سنگی چیادا چۆکی داداوە کش و بێدەنگ بەسەر پایزی زەردا با بەخوڕ بگری بە کوڵ بگری لەسەر ئاخر گەڵا، ئاخر چڵی تەنیایی گوڵ بگری 📚 | @Hevibook

🌱 | @Hevibook فداکاری در راه خدا وقتی انسان چیزی ندارد، بسیار آسان است و وقتی همه چیز دارد بسیار مشکل. 📕 کتاب: مسیح بازمصلو
🌱 | @Hevibook فداکاری در راه خدا وقتی انسان چیزی ندارد، بسیار آسان است و وقتی همه چیز دارد بسیار مشکل. 📕 کتاب: مسیح بازمصلوب ✍️ نویسنده: نیکوس کازانتزاکیس ✒️ مترجم: محمد قاضی 📇 نشر: خوارزمی 🔖 موضوع: رمان، ادبیات یونان 📖 صفحات: 634، گالینگور، رقعی 💰 قیمت: 1/580 هزار تومان 🛒 | @Hevibookadmin 🌐 | Hevibook.com

+2
🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب ئەڵقەی 28: هاملێت ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە هاملێت و ویلیام شکسپێر. ________ @Radyokiteb

لە هێڤی بانگەشە بۆ هیچ شوێن و لایەنێک ناکەین بەڵام ئەو پادکەستە کوردییە تایبەتانەی کە پێویست و باشن دەناسرێن!

Repost from N/a
پادکەستی ئەرەستوو یەک: ئەفسانە - بەشی یەکەم لە یەکەم ئێپیزۆدی پادکەستی ئەرەستوو، سەفەرێک بۆ قووڵایی ئەفسانەکانی یۆنانی کۆن دەس پێ ئەکەین و بە پشتیوانی کتێبی ئەفسانە لە ستیڤن فرای گێڕانەوەیێکی سادەمان لە دروست بوونی جیهان و شەڕ و ململانیێ خواکان ئەبێت. Website Instagram YouTube Spotify Castbox @ErestuMe

🌱 | @Hevibook من آزاد خواهم مُرد زیرا در تمام مدت عمر برای آزادی مبارزه کرده‌ام. 📕 کتاب: آزادی یا مرگ ✍️ نویسنده: نیکوس کاز
🌱 | @Hevibook من آزاد خواهم مُرد زیرا در تمام مدت عمر برای آزادی مبارزه کرده‌ام. 📕 کتاب: آزادی یا مرگ ✍️ نویسنده: نیکوس کازانتزاکیس ✒️ مترجم: محمد قاضی 📇 نشر: خوارزمی 🔖 موضوع: رمان، ادبیات یونان 📖 صفحات: 738، گالینگور، رقعی 💰 قیمت: 1/850 هزار تومان 🛒 | @Hevibookadmin 🌐 | Hevibook.com

تێڕوانین و بۆچوونی بەختیار عەلی لەسەر “بێدەنگی” 📚 | @Hevibook

‍ 🔎چرا باید علوم انسانی و اجتماعی بدانیم؟ هر کدام از ما ممکن است پزشک، مهندس، وکیل یا هنرمند شویم، اما پیش از هر چیز یک انسا
🔎چرا باید علوم انسانی و اجتماعی بدانیم؟ هر کدام از ما ممکن است پزشک، مهندس، وکیل یا هنرمند شویم، اما پیش از هر چیز یک انسان هستیم که در جامعه زندگی می‌کند. علوم انسانی و اجتماعی به ما کمک می‌کند خودمان، دیگران و دنیایی را که در آن زندگی می‌کنیم بهتر بشناسیم. جامعه‌شناسانی مانند آنتونی گیدنز و جوئل شارون می‌گویند این علوم به ما یاد می‌دهند فراتر از ظاهر مسائل را ببینیم و درباره چیزهایی که عادی و بدیهی به نظر می‌رسند سؤال بپرسیم. بسیاری از مشکلات زندگی فقط فردی نیستند؛ بلکه ریشه‌های اجتماعی دارند. محمد فاضلی نیز تأکید می‌کند که بسیاری از مسائل مهم، از محیط زیست گرفته تا آموزش و توسعه، تنها با دانش فنی حل نمی‌شوند و نیازمند شناخت جامعه و رفتار انسان‌ها هستند. به همین دلیل، هر کسی در هر رشته‌ای که درس بخواند، بهتر است با علوم انسانی و اجتماعی آشنا باشد. آموخته‌های علوم انسانی و اجتماعی به ما گوشزد می‌کند که زندگی انسان فقط با دانش فنی و تخصصی فهمیده نمی‌شود. این علوم به ما کمک می‌کنند خودمان را بهتر بشناسیم، دیگران را درک کنیم و نسبت به رنج‌ها، نابرابری‌ها و مسائل پیرامونمان حساس‌تر باشیم. در دنیایی که فناوری و تخصص هر روز اهمیت بیشتری پیدا می‌کنند، علوم انسانی یادآوری می‌کند که هدف نهایی همه دانش‌ها و پیشرفت‌ها، بهتر شدن زندگی انسان‌هاست. به همین دلیل، هر فردی در هر رشته‌ای که تحصیل کند، برای فهم بهتر خود، جامعه و جهان به آشنایی با علوم انسانی و اجتماعی نیاز دارد. 📚 گروه ادبیات و علوم انسانی پژوهشسرای دکتر حسابی مهاباد 📚 | @Hevibook

❜❜ ئێوە واتان کرد بۆ یەکەمجار جەهەنەم لە بەهەشت جوانتر بێت. دەریایەک لە خۆڵەمێشتان بۆ داناین و گوتتان ئەمەیە ڕووناکی، لمتان بۆ کردینە کاس و گوتتان ئەمەیە شەراب، شەیتانتان بۆ ڕازاندینەوە و گوتتان ئەمەیە خودا، کینەتان دەرخوارداین و گوتتان ئەمەیە ئازادی. ئێوە واتان کرد بۆ یەکەمجار تاراوگە لە ماڵ جوانتر بێت. ئەمە خەڵاتی ئێوەیە، میللەتێک لە با دەپاڕێتەوە دەریای لێ نزیک بکاتەوە. میللەتێک قیامەت بە کرێ دەگرێت، مەحشەر زەخرەفە دەکات، تابووت دەژمێرێت، کفن بە سەر ئێوارەکاندا دابەشدەکات، بە تلیاکی هەموو جەنگێک خۆشنوودە، بە حەشیشی هەموو کینەیەک ڕازییە. ئێوە واتان کرد بۆ یەکەمجار شەیتان لە خودا جوانتر بێت.❝ “بەختیار عەلی” 📚 | @Hevibook

📸 وێنەی سەردەمی لاوێتی نووسەر، ڕۆژنامەوان و فەرهەنگنووسی کورد عەبدولڕەحمان زەبیحی ناسراو بە مامۆستا عولەما کە ساڵی ١٩٢٠ لە م
📸 وێنەی سەردەمی لاوێتی نووسەر، ڕۆژنامەوان و فەرهەنگنووسی کورد عەبدولڕەحمان زەبیحی ناسراو بە مامۆستا عولەما کە ساڵی ١٩٢٠ لە مەهاباد لەدایک دەبێ و ساڵی ١٩٨٠ لە عێراق بێ‌سەروشوێن دەبێ و مەرگێکی نادیاری هەیە و هەر بۆیەش پێی وتراوە ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب. 📚 | @Hevibook

ڕۆمانی «من یەكێك دەكوژم»ـی فرات جەوەری، دونیابینییەكی نوێیە. شۆڕشگێڕێک دوای ئەوەی بە تێكشکانەوە لە زیندان دێتە دەرەوە، دەكەوێتە ناو ئەو شارەی شۆڕشی بۆ كردووە، بەڵام بەرچی دەكەوێت؟ وەك تارماییەک هەمووشتێک نوێیە لەبەرچاوی، نوێ‌ بەو واتایەی سەردەمی بێ‌‌بەهایی و داڕزانە، سەردەمێكە مرۆڤ دابەزێنراوەتە نزمترین ئاستەوە، ماركێتەكان و كاڵاكان، ڕیستوڕانت و چێشتخانەكان سەرتاپای دونیای مرۆڤیان داگیركردووە و ئەوەی كەوتووەتە پەراوێزێكی نەبینراوەوە، شتەكان نیین، خودی مرۆڤە. ئەم كارەكتەرە شۆڕشگێڕە لەناو خۆیدا لە شەڕێكی گەورەدایە، دەیەوێت یەكێک بكوژێت، ئەو یەكە كێییە؟ جەلادەكانی باوک و براكەی نیین، دایكی نییە، ئەوانەش نیین لە زیندان ئازاریان داوە، گەنجەكان نیین، پۆلیسەكان نیین، كاوڵییەكان نیین، شتێكی ترە لە یەكێک گەورەترە، هەستدەكەی دەیەوێت ڕۆژگارەكە بكووژێت، نا سیستەمە ترسناكەكەی سەرمایەداری بكوژێت، نا ئەو دۆخە بكوژێت شۆڕش پێی ناوێرێت و غەریزەی مرۆڤەكان لەو بەهێزترە، نا لەوانەیە كۆی هەموو ئەو ئایدیایانە بكووژێت، مرۆڤیان گەیاندە ئەو ئاستە نزمەی ژیان. فرات جەوەری، بەم گێڕانەوەیە لە دۆخی خۆدواندندایە، بەڵام سەرقاڵی‌كردنەوەی گرێ‌دەروونییەكانی خۆی نییە بەم خۆدواندنە، لەبری چوونەوە ناوخۆی تاكوو دەق بكات بە كەرەستەیەک بۆ پیشاندانی دیوە تاریكەكەی خۆی، تەكنیكێكی‌تر بەكاردەهێنێت كە خۆی دەبێتە چەقێک بۆ بینینی ئەویتری دەرەوەی خۆی. ئەشێت فرات هۆشیاربێت بەوەی ڕۆمان خۆنووسینەوە نییە، ئیشكردنە لەسەر ئەویتری دەرەوەی خۆی. ئەوەی بەدوایدا وێڵە پرسی زۆر گەورەن، پرسی گەلێكن، پرسی زمانی كوردە، پرسی داگیركردنی شارە بە جێژ، پرسی بە تارمایی بوون و بەغەریب‌بوونی مرۆڤە لەناو تاریكایی شارەكان و سەردەمەكەدا. پرسی دۆزینەوەی بەهاكانی ژیان و ئەو یادەوەریانەیە شۆڕش خۆی لەسەری هەڵچنی و نەیتوانی لە به‌ردەم ڕۆژگارەكەدا بەرگرییان لێ‌بكات، پرسی گۆڕینی دونیای مرۆڤەكانە بۆ دونیایەک، كە مرۆڤی هۆشیار تووشی لەرزین دەكات.(دەقی زیندوو ئەوەیە نووسەرەكەی لە نزیكەوە نەناسیت و بە دەقەكەی ناچارت بكات لەسەری بنووسیت.) لەم ڕۆمانەدا، دوای چیرۆكێک دەكەویت بزانیت ترسناكی سیستەم و شار و ڕۆژگارەكە چییە، كتوپڕ قوڵپ دەبیتەوە، چیرۆكێكی‌تر شوێنی دەگرێتەوە، ئەمما شوێنگرەوە هێندە چنینەكەی سەرنجڕاكێشە، پێت دەڵێ‌: بمێنەرەوە بزانە دیوەكەی‌تری مرۆڤ و شار و نووسین چییە؟ ڕەنگە بیەوێت نووسەرێک بكووژێت؟ لەوانەیە جەلیلی جەلیل بێت؟ نا ڕەنگە عێزەدین مستەفا ڕەسووڵ بێت، بەڵام هیچیان نیین، نایەوێت ئەو دوانە بكووژێت، بیری دەڕوات بۆ مووسا عەنتەر، پێی‌وایە ئەگەر ئەو بكووژێت، ئیتر فاشیزمی توركی ئاسودە دەبێت، بەرلەوەی بیر لە نەخشەی كوشتنی بكاتەوە، فاشیزم قژەسپییەكانی مووسا عەنتەر بە خوێن سووردەكات، من بەچاوی خۆم كوشتنەكەیم بینی. بەڵام عیزەدین مستەفا لەسەر جێگا مرد، فرات جەوەری نەیكوشت! ئەویش نەبوو مووسا عەنتەری كوشت، بەس بەڕاستی كوشتنەكەیم بینی، ئەوە چۆن بوو بەوجۆرە كوشتی كە خۆی نەبوو فاشیزم بوو، بەڵام هەست‌دەكەی بیرۆكەی كوشتنەكە لای بكەری نادیارە، لەوانەیە بكەرەكە ڕۆماننووسەكە بێت یان یەكێک لە گاردە ترسناكەكانی كۆمار، كە حەز بە كوشتنی هەموو كرمانجێک دەكەن، هەركامیان بن گێڕانەوە گومانت بۆ دروستدەكات یەكلایی بكەیتەوە. 📚 | @Hevibook

تکایە ئەگەر کاناڵ یان کۆڕێکی تێلێگرامیتان هەیە ئەم پۆستە بڵاو بکەنەوە و بۆ هاوڕێیانی کتێبخوێنتان بنێرن🌱

🌱 | کتابفروشی هێڤی(هیوی) - کوردی و فارسی 📍 | مهاباد، خیابان صلاح‌الدین غربی، روبروی آزمایشگاه مهر، ساختمان عربی، زیرزمین 📭
🌱 | کتابفروشی هێڤی(هیوی) - کوردی و فارسی 📍 | مهاباد، خیابان صلاح‌الدین غربی، روبروی آزمایشگاه مهر، ساختمان عربی، زیرزمین 📭 | ارسال به سراسر کشور 📤 | فروش بصورت حضوری و آنلاین 🌐 | Hevibook.com 🛒 | @Hevibookadmin 📞 | 09104403251 ☎️ | 04442239368

تکایە ئەگەر کاناڵ یان کۆڕێکی تێلێگرامیتان هەیە کاناڵی هێڤی بناسێنن و بۆ هاوڕێیانی کتێبخۆێنتانی بنێرن🌻