en
Feedback
Kurdistan Crypto Network

Kurdistan Crypto Network

Open in Telegram

بەخێربێن بۆ تۆڕی کریپتۆی کوردستان💰🚀 لەگەڵمان بن لە یەکخستنی کۆمەڵگەی کوردی لەگەڵ دونیای کریپتۆدا، گەڕان و فێربوون و پەیوەندیکردن کاتێک پێکەوە بە سنووری دیجیتاڵیدا دەڕۆین🚀🚀

Show more
964
Subscribers
No data24 hours
-67 days
-1230 days
Posts Archive
ئیسرۆ بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەی کۆتایی گەرمی بزوێنەری CE20 E13ی تەواو کرد کە پشتگیری لە ئەرکی گاگانیان دەکات. کۆمپانیای ئیسرۆ لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی تاقیکردنەوەکەدا ڕایگەیاندووە، "لەم تاقیکردنەوەیەدا، بزوێنەری CE20 بە ئاستی پەستانی 22 تۆن کە تامەزرۆی بوو بۆ ماوەی 670 چرکە کاردەکات". تاقیکردنەوەکە لە کۆمەڵگەی ISRO Propulsion Complex لە شاری ماهێندراگیری ئەنجامدراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز پیاوانی ئایینی لە ئێران تاقیکردنەوەی بەکارهێنانی ئای ئای بۆ دەرکردنی فەتوا لە شارەکانی وەک
بەگوێرەی ڕاپۆرتی فاینانشیاڵ تایمز پیاوانی ئایینی لە ئێران تاقیکردنەوەی بەکارهێنانی ئای ئای بۆ دەرکردنی فەتوا لە شارەکانی وەک قوم کە ناوەندی سەرەکی فێربوونی ئیسلامییە لە وڵاتەکەدا بۆ خێراکردنی پرۆسەی بڕیارەکانی یاسای ئیسلامی بەکاردێنن, محەمەد غۆتبی سەرۆکی گروپێکی تەکنەلۆژی سەر بە دەوڵەت لە شاری قوم دەڵێت: "ڕۆبۆتەکان ناتوانن جێگەی پیاوانی ئایینی باڵا بگرنەوە، بەڵام دەتوانن یارمەتییان بدەن لە ماوەی پێنج کاتژمێردا فەتوایەک دەربکەن".

تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێب (JWST) جارێکی دیکە پەردەی لەسەر شتێکی سەرنجڕاکێش لادا تەلەسکۆپەکە مۆلیکولی بنەمای کاربۆنی
تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێب (JWST) جارێکی دیکە پەردەی لەسەر شتێکی سەرنجڕاکێش لادا تەلەسکۆپەکە مۆلیکولی بنەمای کاربۆنی لە بەرگەهەوای هەسارەیەکی دەرەکیدا دۆزیوەتەوە کە دەکرێت زەریاکان لەخۆبگرێت، ئەم جیهانە نامۆیە کە ناوی K2-18 b ی لێنراوە، دەتوانێت وەک هەسارەیەکی دەرەکی هایسێ پۆلبەندی بکات، هەسارەیەک کە ئەگەری هەیە "بەرگەهەوایەکی دەوڵەمەند بە هایدرۆجین و ڕووبەرێکی ئاوی داپۆشراو بە زەریا" لەخۆبگرێت، بەپێی ناسا ئەم هەسارە دەرەکییە بە بارستەی ٨.٦ هێندەی زەوی و ١٢٠ ساڵی ڕووناکی لە ئێمەوە دوورە.

ناسا لەم دواییانەدا وێنەیەکی گەلەئەستێرەی NGC 4449ی بڵاوکردەوە کە تووشی "تەقینەوەی ئەستێرەکان" بووە کە ماوەیەکی زۆر چڕ و پڕی
ناسا لەم دواییانەدا وێنەیەکی گەلەئەستێرەی NGC 4449ی بڵاوکردەوە کە تووشی "تەقینەوەی ئەستێرەکان" بووە کە ماوەیەکی زۆر چڕ و پڕی دروستبوونی ئەستێرەکانە. پێدەچێت ئەمەش بەهۆی کارلێککردن یان تێکەڵبوونی NGC 4449 لەگەڵ گەلەئەستێرەیەکی بچووکتردا بووبێت. گەلەئەستێرەی NGC 4449 لە دووری نزیکەی 12.5 ملیۆن ساڵی ڕووناکی لە ئەستێرەبۆشایی Canes Venatici هەڵکەوتووە. وێنەکە ناوچەیەکی ڕووناک و زەرد-سپی ڕووناکی نیشان دەدات کە بە ئەستێرەی شین کاڵ و ناوچە پەمەییەکانی لەدایکبوونی ئەستێرەکان دەورە دراوە.

ڤێرجن گالاکتیک سەرکەوتنی بە سێیەم فڕینی بازرگانی بۆ بۆشایی ئاسمانی خۆی بەناوی گالاکسی 03 نووسی. ئەو ئەرکە تیمیەش بە هۆکارێکی
ڤێرجن گالاکتیک سەرکەوتنی بە سێیەم فڕینی بازرگانی بۆ بۆشایی ئاسمانی خۆی بەناوی گالاکسی 03 نووسی. ئەو ئەرکە تیمیەش بە هۆکارێکی دیکە گرنگە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا دوو ئێسکی بەردبووی مرۆڤە کۆنەکانی گواستەوە بۆ بۆشایی ئاسمان، لەو دوو کەسە یەکێکیان ئێسکی گەردنی دوو ملیۆن ساڵە و ئەوی دیکەیان ئێسکی پەنجەی گەورەی تەمەنی ٢٥٠ هەزار ساڵە، نمونەکان لەناو دەفرێکی پارێزراودا هەڵگیراون.

کۆمپانیای جۆبی ئەڤیەیشن کۆمپانیای دروستکەری فڕۆکەی کارەبایی ڕایگەیاند تا 500 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەکات بۆ دروستکردنی دامەز
کۆمپانیای جۆبی ئەڤیەیشن کۆمپانیای دروستکەری فڕۆکەی کارەبایی ڕایگەیاند تا 500 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەکات بۆ دروستکردنی دامەزراوەیەکی نوێ لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا کە تاکسی ئاسمانی بەکۆمەڵ لەوێ بەرهەمدەهێنێت، بڕیارە ئەم شوێنە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دەیتۆن ڕووبەرەکەی ١٤٠ دۆنم دەبێت، یەکەم شوێنی بەرهەمهێنانی زنجیرەیی بێت بۆ کۆمپانیاکە، کۆمپانیاکە بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢٥ دەست بە خزمەتگوزاری بازرگانی سەرنشینەکان بکات.

ناسا ڕاپۆرتێکی 36 لاپەڕەیی بڵاوکردەوە و تێیدا وردەکاری هەوڵەکانی خۆی بۆ بەدواداچوونی دیاردە نائاساییە نەناسراوەکان (UAPs) کە
ناسا ڕاپۆرتێکی 36 لاپەڕەیی بڵاوکردەوە و تێیدا وردەکاری هەوڵەکانی خۆی بۆ بەدواداچوونی دیاردە نائاساییە نەناسراوەکان (UAPs) کە بە شێوەیەکی گشتی بە UFO ناسراون بڵاوکردەوە. ڕاپۆرتەکە لەلایەن گروپێکی 16 پسپۆڕەوە ئامادەکراوە و شێوازەکانی کۆکردنەوەی زانیاری لە سەرانسەری حکومەت و هەروەها کەرتی تایبەتدا دەکۆڵێتەوە، لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە چۆن دەزگای بۆشایی ئاسمان دەتوانێت بەشداری بکات لە ڕێبازێکی بەهێز و سەرتاسەری حکومەت بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکانی داهاتوو لەسەر ڕووداوەکانی UAP.

لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی هارەتزی ئیسرائیلی ئاشکرای کردووە، کۆمپانیا ئەلیکترۆنییە ئیسرائیلییەکان تەکنەلۆژیایان پەرەپێداوە کە
لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی هارەتزی ئیسرائیلی ئاشکرای کردووە، کۆمپانیا ئەلیکترۆنییە ئیسرائیلییەکان تەکنەلۆژیایان پەرەپێداوە کە سیستەمی ڕیکلامی ئۆنلاین دەقۆزێتەوە بۆ هاککردنی مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەرەکانی خەڵک, سیخوڕییەکە هەندێک لە ڕێکلامە ئامانجدارەکان دەکاتە ئەسپی ترۆجان. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "ئەم توانا ترسناکە کە لە ئێستادا هیچ بەرگرییەک لە بەرامبەردا نییە "

لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسێکدا کە ئایا AI (زیرەکی دەستکرد) بڕیارە هەموومان بکوژێت، ئیلۆن ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپ
لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسێکدا کە ئایا AI (زیرەکی دەستکرد) بڕیارە هەموومان بکوژێت، ئیلۆن ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا وتی 'هیوادارم وا نەبێت' زیاتر وتی کە 'هەندێک چانس لە سەرووی سفرەوە هەیە کە ڕووبدات'. لەلایەکی دیکەوە کارگێڕانی باڵای تەکنەلۆژیا لەوانەش سوندار پیچای، ئیلۆن ماسک، مارک زوکەربێرگ و سام ئاڵتمان، لە دانیشتنێکی داخراودا لەگەڵ سیناتۆرەکانی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و تاوتوێی پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد و چۆنیەتی بەڕێوەبردنیان کردووە.

کۆمپانیای OpenAI تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ChatGPT دەخاتە بازاڕەوە کە ڕێگەی پێدەدات بە پێنج دەنگی جیاوازی هاوشێوەی مرۆڤ قسە بکات
کۆمپانیای OpenAI تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ChatGPT دەخاتە بازاڕەوە کە ڕێگەی پێدەدات بە پێنج دەنگی جیاوازی هاوشێوەی مرۆڤ قسە بکات، یەکخستنی دەنگی کە لە ئێستادا بۆ بەکارهێنەرانی پڵەس و ئینتەرپڕایز بڵاودەکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەش بەکارهێنەران دەتوانن چەندین وێنە لەگەڵ ChatGPT پیشان بدەن و باسی بکەن.

دەوڵەمەندترین کەسی جیهان ئیلۆن ماسک کوڕە ٣ ساڵانەکەی بردە کارگەی تێسلا بۆ ئەوەی چاوی بە کاتالین نۆڤاکی سەرۆکی هەنگاریا بکەوێت
دەوڵەمەندترین کەسی جیهان ئیلۆن ماسک کوڕە ٣ ساڵانەکەی بردە کارگەی تێسلا بۆ ئەوەی چاوی بە کاتالین نۆڤاکی سەرۆکی هەنگاریا بکەوێت. وێنەی ماسک لەگەڵ کوڕەکەی لەسەر شانی بووە کاتێک بە دەوری دامەزراوەکەدا نیشانی نۆڤاکی دەدا. نۆڤاک دەڵێت "بێ منداڵی نیگەرانکەرترین دیاردەی سەردەمی ئێمەیە, قسەمان کرد لەبارەی ئەوەی کە دەتوانین پێکەوە چی بکەین بۆ هاندانی گەنجان بۆ ئەوەی بڵێن بەڵێ بۆ منداڵان".

خەونەکانتان وەک داهاتووی تەکنەلۆژیا گەشاوە بن, بە هیوای خەوێکی خۆش 🌙

توێژینەوەیەک دەریدەخات کە دەکرێت دوو یان سێ کونە ڕەشی بارستە ئەستێرەیی لەناو پۆلی هیادسدا خۆیان حەشاردابێت کە کۆمەڵێک ئەستێرە
توێژینەوەیەک دەریدەخات کە دەکرێت دوو یان سێ کونە ڕەشی بارستە ئەستێرەیی لەناو پۆلی هیادسدا خۆیان حەشاردابێت کە کۆمەڵێک ئەستێرەن و تەنها ١٥٠ ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە دوورن، ئەم دۆزینەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە کونە ڕەشەکان زۆر لە کۆمەڵەی خۆرمان نزیکتر بن لەوەی پێشتر باوەڕیان پێدەکرا.

ڕێکخراوی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی هیندستان (ISRO) وێنەی زەوی و مانگی بڵاوکردەوە کە لەلایەن کەشتی ئاسمانی ئادیتیا-L1 گیراوە،
ڕێکخراوی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی هیندستان (ISRO) وێنەی زەوی و مانگی بڵاوکردەوە کە لەلایەن کەشتی ئاسمانی ئادیتیا-L1 گیراوە، هەروەها ئەرکەکە توانی سێڵفییەک بگرێت دوو لە باری سوودبەخشەکانی ناو فڕۆکەکە پیشان بدات، ئەوانیش VELC و SUIT. ئەم کەشتییە تێڕوانینێکی بەنرخ لەبارەی خۆر و کاریگەرییەکانی لەسەر کەشوهەوای بۆشایی ئاسمان دابین دەکات. لە ئێستادا بەرەو خاڵی لاگرانجی (L1) کە یەک ملیۆن و نیو کیلۆمەتر لە زەویەوە دوورە گەڕاوەتەوە.

10 باشترین وڵاتی جیهان بۆ کوالیتی ژیانی دیجیتاڵی؟ فەرەنسا باشترین کوالیتی ژیانی دیجیتاڵی هەیە، بەپێی پێوەرەکانی دیجیتاڵی کوال
10 باشترین وڵاتی جیهان بۆ کوالیتی ژیانی دیجیتاڵی؟ فەرەنسا باشترین کوالیتی ژیانی دیجیتاڵی هەیە، بەپێی پێوەرەکانی دیجیتاڵی کوالیتی ژیانی ٢٠٢٣ لەلایەن کۆمپانیای Surfshark. لە دوای فەرەنسا، فینلاند، دانیمارک، ئەڵمانیا، لۆکسمبۆرگ، ئیسپانیا، ئیستۆنیا، نەمسا، سویسرا و سەنگافورە دێن. پێوەرەکە باشبوونی دیجیتاڵی دەپێوێت لەسەر بنەمای 5 هۆکار - گونجاوی ئینتەرنێت، کوالیتی ئینتەرنێت، ژێرخانی ئەلیکترۆنی، ئاسایشی ئەلیکترۆنی و حکومەتی ئەلیکترۆنی.

لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندیەی WhatsApp لەمەودوا بەکارهێنەران دەتوانن هەر نامەیەکیان بووێت قوفڵی لەسەر دابنێن و لەڕێگەی پەنجەمۆر یان ناسینەوەی رووخسار بیکەنەوە. 

پەردەلادان لەسەر داهاتوو پەردەلادان لەسەر داهاتوو جیهانێک لە ئەگەرەکان ئاشکرا دەکات کە بەهۆی تەکنەلۆژیا دەجوڵێن، لە زیرەکی دە
پەردەلادان لەسەر داهاتوو پەردەلادان لەسەر داهاتوو جیهانێک لە ئەگەرەکان ئاشکرا دەکات کە بەهۆی تەکنەلۆژیا دەجوڵێن، لە زیرەکی دەستکرد و ئۆتۆماتیکیەوە تا چارەسەری بەردەوام و گەڕان بەدوای بۆشایی ئاسمان و بایۆ تەکنەلۆژیا و واقعی مەجازی، داهاتوو پڕە لە توانای گۆڕانکاری بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایانە بە شێوەیێکی بەرپرسیارانە و ئەخڵاقی دەتوانین داهاتوویێک دروستبکەین کە گشتگیر و بەردەوام و پڕ بێت لە داهێنان وە کوالێتی ژیان بۆ خەڵک لە سەرانسەری جیهان باشتر بکات.

لە ئێستادا 95%ی NFT ـیەکان بێ بەهان ڕاپۆرتێکی نوێی dappGambl دەڵێت کە 95%ی ئەو کەسانەی کە کۆکردنەوەی NFT یان هەیە لە ئێستادا
لە ئێستادا 95%ی NFT ـیەکان بێ بەهان ڕاپۆرتێکی نوێی dappGambl دەڵێت کە 95%ی ئەو کەسانەی کە کۆکردنەوەی NFT یان هەیە لە ئێستادا دەستیان بە وەبەرهێنانی بێ بەهادا گرتووە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، "ئێمە بەو ڕێژەیە 95% مەزەندە دەکەین کە زیاتر لە 23 ملیۆن کەس لەخۆبگرێت کە ئێستا وەبەرهێنانەکانیان بێ بەهایە". لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆی 73,257 کۆکردنەوەی NFT کە دەستنیشانمان کرد، 69,795 لەوانە 0 ئیثەر (ETH)ی بازاڕیان هەیە".

خەونەکانتان پڕ بن لە داهێنان و ئیلهام, شەوتان شاد ئارەزومەندانی تەکنەلۆژیا 🌙

کۆمپانیای SpaceX بە سەرۆکایەتی ئیلیۆن ماسک 21 مانگی دەستکردی ستارلینکی ڕەوانەی خولگەی زەوی کرد، موشەکێکی جۆری فالکۆن 9 کە مان
کۆمپانیای SpaceX بە سەرۆکایەتی ئیلیۆن ماسک 21 مانگی دەستکردی ستارلینکی ڕەوانەی خولگەی زەوی کرد، موشەکێکی جۆری فالکۆن 9 کە مانگە دەستکردەکانی هەڵگرتبوو لە بنکەی هێزی بۆشایی ئاسمانی ڤاندنبێرگ لە کالیفۆڕنیا بەرزبووەوە.