لاپەڕە📜
Open in Telegram
دەلاقەیەک پڕ لە کوردەواری دەلاقەیەک بەرەو جوانی....!🌱 ماڵێکە بۆ شعرە هەستیاروو پڕ لە جوانیەکان شێعر📜 گۆرانی📻 ویدیۆ کلیپی جووان📹📸 بوناردنی پەیامێک سەردانی ئەم ئەیدەیە بکەن 👇 @vahedshno https://t.me/Laapara
Show more2 617
Subscribers
-124 hours
-97 days
-3330 days
Posts Archive
2 617
کاکۆڵی بەدەم باوە کە بادا بە بەدەندا
بازاڕی شکا نافە بەسەر چین و خوتەندا
تورکانە گوڵم پەرچەمی کەوتۆتە عیزاری
وەک سونبولی ئاشوفتە لەبەر بەرگی سەمەندا
تا هەوری بەهاری نەبزووت غونچە نەپشکووت
بۆیە دەگرێ خەندە بەسەر گریەیی مندا
گۆیا وەکوو من بەو قەدە سەودایییە زولفت
سەرگەشتەیە وا تا بەری پێت چین و شکەندا
من کوشتە ئەتۆ بەو دەمە شیرینە مەسیحی
من تەشنە ئەتۆ ئابی حەیاتت لە زەقەندا
هێشتا دڵەکەم سەرخۆشە نایێتەوە سەرخۆ
ساقی بە کەرەم دوێنێ کە جامێکی بە مەن دا
ماچێکی دەمت خوێنی شەهیدی سەری زولفە
سا ئەو دەمە وا بێنە ئەمن خۆم لە ڕەسەن دا
زولف و ڕوخ و لەب، عاریز و خەت، زایقەبەخشن
وەک زوهرە لە شەو، مەی لە قەدەح، گوڵ لە چەمەندا
کەی بەستەیی زەڕڕێکە دوسەد بەرقی لوئالی
ئەو خەندە مەگەر موعجیزە وا دێ بە دەهەندا
بۆ ڕۆژی نیساری قەدەمت ئەشکی وەفایی
مروارییە، پەروەردە لەنێو کانی یەمەندا
@Laapara
#وەفایی
