ریـــسالـــە 🖤
Open in Telegram
812
Subscribers
-324 hours
-47 days
-730 days
Posts Archive
خـــودا ''
ڪە فەرمانی نزای پێڪردووی
بەڵێنی وەڵامدانەوەشی پێ داوی
ئیتر لەچی بێ ئومێدیت ؟ 🖤
“جەژن بۆ ئەو کەسە نییە کە پۆشاکی نوێی پۆشیوە،
بەڵکوو جەژن بۆ ئەو کەسەیە کە تاعەتی زیادی کردووە...
بۆ ئەو کەسە نییە کە بە پۆشاک و سواری خۆی ڕازاندۆتەوە،
بەڵکوو بۆ ئەو کەسەیە کە خودا لێی خۆشبـووە...
لە شەوی جەژندا لێخۆشبوون و ڕزگاربوون لە ئاگر
بەسەر بەندەکاندا بەش دەکرێت،
هەر کەسێک پشکی هەبێت تێیدا ئەوە جەژنی بۆ هەیە،
ئەگەر وانەبێت دەرکراو و دوورخراوەیە”.🖤
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ..
جەژنی ڕەمەزان لە تەواوی موسڵمانن
پیرۆزبێت ، داواکارین لە خوای گەورە
ڕۆژ و نوێژ و تاعەت و عیبادەتی ئەم
مانگەی لێ قبوڵ کردبین ، خوای گەورە
لێمان خۆشبێت و ڕەحمان پێ بکات ،
هان و هیدایەتمان بدات بۆ ڕێگای
ڕاست و سەرفراز و سەرکەوتمان
بکات لە دنیا و قیامەتدا ، اللهم أمين🖤🥰
تەواوئەبێت
گڵۆپەكان كوژانەوە،
تەراویحەكان ڕاوەستان،
شیرینی بانگی مەغریب دەڕوات،
لەنوێژی بەیانیان، مزگەوتەكان خاڵی ئەبن!
چێژ و خۆشی ڕەمەزان ڕۆیشت!
دوركەوتینەوە لە مانگی پڕ خێر!
ئاھ بۆ ئەو كەسەی بە ڕۆژوو نەبوو بەبێ عوزر
نەیویست تامی ئیمان و خواردن و خواردنەوە بكات!
مانگی ڕەحمەت،
ئیدی فرمێسكی ئەزیزانت دێنە خوار بە دوور كەوتنەوەت،
چونكە بە هاتنت زۆر دڵخۆشبوون،
كەچی ئێستا خەمبارن بە دوور كەوتنەوەت ..
وە نازانین ئایە ساڵێكیتر بە دیدارت شاد دەبینەوە یاخود نا 🖤!
لە دوای ڕۆژووی ڕەمـەزان، جەژنی ڕەمەزان دێــت،
لە دوای حەج، چەژنی قوربان دێـت،
هەمیشە دوای گوێڕایەڵی خودا، شادی و خۆشی دێت🖤
بـــە خودام وت ڕقم لە ژیانـــە...
لە وەڵامدا فەرمووی: كێ داوای لێ كردیت ژیانت خۆشبوێـــت ؟ تەنها منـــت خۆشبوێـــت ژیان جوان دەبێت 🖤
كـــات كـــاتی نزاو پاڕانەوەیە ئەم ســـاتە زێڕینە لە دەست خۆتان مەدەن
نزا بۆ خۆتان وگشت موسڵمانان 🤲🏻🥺🖤
چ هەستێکە کۆتا هەینی ڕەمەزانە
خودایە پێش کۆتایی هاتنی ئەم مانگە مژدەی وەڵامی دوعاکانمان بۆ بنێری 🖤🤲🏻
خودایە، وام لێ بکە جگە لە تۆ کەسم نەوێ، بەرەو کەس نێم جگە لە جەنابت، تەنها بەرەو جەنابت و بۆ جەنابت و لەپێناو جەنابت بێ.
ئیلاهی، لەوانەم نەکەیت کە ڕوویان لێ وەردەگێڕیت، بەخششی خۆتیان پێ کەڕەم نافەرموویت، دەرگایان بەڕوودا دادەخەیت، لە پارێزراوان نابن، ڕادەستی نەفسی خۆیانیانت کردوون.
خوام، تۆ لەسەر هەموو کارێک بە توانایت🖤
چـــی ئەگەر لە كۆتـــا هەینـــی مانگی ڕەمـــەزان خودا
بڕیاری دابێت `كـــن فیكون` بۆ دوعاكانت بفەرموێت 🖤🥺🤲🏻
ڕۆژێک دێت کاریگەری هەر دوعایەک دەبینیت
کە پێداگریت لەسەری دەکرد لای خودا.
دەست بەدووعاکانتەوە بگرە.🖤!
ئەو کەسەی گومانی وایە
لە دوای دوعاکردن دەستەکانی
بەخاڵێتی دەگەڕێنێتەوە
هێشتا خودای بەباشی نەناسیوە...
فَإِنِّي قَرِيبٌ..🖤
