ریـــسالـــە 🖤
Open in Telegram
813
Subscribers
No data24 hours
+17 days
-630 days
Posts Archive
﴿وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَىٰ﴾
ئەی پەروەردگارم،
بەپەلە هاتـم بۆ ئەوەی لێم ڕازی بـیت...
کابرایەک گوێی لەم ئایەتە بوو، وتی:
خودایە لەم بەنـدەیە خۆشبـە،
کە لە هاتن دواکەوتووە...🖤
درەنگانی شەوەو ڕۆژەڪەت
ماندووی ڪردووی دەست نوێژ ئەگریت و ئەچیتە سوجدە دەست بە گریانێڪی زۆر ئەڪەیت و دوای ماوەیەڪ بێ ئەوەی
هیچ بڵێی ئارام بوویتەوە چونڪە ئەو خودایە
ئەو لە دڵت لە ناخت لە بێدەنگیت تێئەگات 🥺
ئەگەر شەو خەبـەرت نابێتەوە ئێستا هەستە بکە ئەگەر دوو ڕکعاتیش بێت
لەگەڵ ئەوەشدا تۆ سوننەتی پێغەمبەرمان️ﷺ زیندوو دەکەیتەوە
#سورەتی_الملك_شەونوێژو_دوعاكانتان🤲🏻🖤
{وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ}
مژدە بدە بـەو کەسانەی کە لە کــاتی بەڵـــاو موسیبەت ئـارام دەگرن.
🖤
ئەو دەمەی لە درەنگانێکی شەودا
بە دەنگێکی لەرزۆکەوە دوعـا دەکەیت،
ئەو دوعایانەی بەردەوام دەیڵێیتەوە،
ئەو دەمەی بەبێ دەنگی لەسەر سەرینەکەت دەگریت...
هەموو ئەوانە بە هەوانتە ناڕوات،
خودا قەرەبووی هەموویت بۆ دەکاتەوە،
ترسەکەت دەگۆڕێـت بۆ ئارامی،
هەموو بوونت پڕ دەکات لە یەقین...
خودا پاداشتی خۆڕاگریەکەت دەداتەوە،
پاداشتی هەموو ئەوانەی ئازاری گەیاند بە ڕووحت...
هەمیشە بیرت بێت ئەو دەمەی خودا پێت دەبەخشێت،
شـۆکت دەکات و ڕازیت دەکات🖤🤲🏻
#سورەتی_الملك_شەونوێژو_دوعاكانتان🖤🤲🏻
یاخوا ئەم جومعەیە:
جومعەی خۆشی
جومعەی لابردنی خەم
جومعەی قبوڵ ڪردنی دوعا
جومعەی شیفای نەخۆشەڪانتان بێ
جومعەی هاتنەدی ئاواتەڪان بێت
آمِين يَارَبَّ الْعَالَمِين🤲🏻🖤
#سورەتی_الملك_شەونوێژو_دوعاكانتان🤲🏻🖤
أللَهُمَ صَلِّ عَلَى مُحَمَد وَعَلَی آلِ مُحَمَدٍ
بمبوورە ئەگەر شەرمم لێت نەکردبێت و شەرمم لە دروست کراوەکانت کردبێت....
بمبەخشە ئەگەر لێت بێئاگا و بێ ترس بووبم و لە بەندەکان ترساو و بە ئاگا بم....
بمبوورە خالقم🖤
ڕۆژێک بۆت دەردەکەوێت کە زیاد لە پێویست نیگەران بوویت، لەکاتێکدا خـــودا بەباشترین شێوە بۆتی بەڕێوە دەبرد و باشتر لــەوەی کــە
خۆزگەت بۆ دەخواست
🖤
من باوەڕم وایە
لە شەوانی داهاتوو شەوانێک هەن
کە لە خۆشی قبوڵی بونی دوعاکانمان
تا بەیانی ناخەوین و لە سوجدەی شکورا ئەبین ...
مەگەر خوای گەورە
لە ئاست گومان باشی ئێمە نییە ؟!🖤
#سورەتی_الملك_شەونوێژو_دوعاكانتان🤲🏻🖤
کارەکە لای خوداوە دەست پێدەکات
و لای خوداش کۆتایی دێت
بۆیە لە دەرگای هیچ کام لە بەندەکانی مەوەستە🖤
ئەمــشەو پێش خەوتــن
بە خــودا بڵێ …
“خوایە گـیان موعجیزەیەک بـۆ
ژیــانم بهێنـە بۆ ئـەوەی هەمووان
سەرسام بــن بە دەسەڵاتی تــۆ”
# اللهم آمین یارەب
#سورەتی_الملك_شەونوێژو_دوعاكانتان🖤🤲🏻
لەوانەیە..
قەدەرێکت لەلایەن خوداوە بۆ بێت،
کە لە هەموو خەونەکانت باشتر بێت،
ئارام بگرە.🖤
وتنی: ﴿ یا الحَيُّ یا الْقَيّومُ﴾ کاریگەریەکی زۆری هەیە
بۆ وەڵامدانەوەی دوعـاڪانت و لاچوونی ناڕەحەتیەڪـانت...
ئیبن قەییم
کاتێـك مێشـکت فێڵـت لـێ دەکات و دەڵـێ مەحاڵـە
دڵـت لێـت قـورس دەکات و دەڵێـت ناکـرێ .
خودا دەڵێت : {هو علي هین } .
واتـە : ئـەو کارە لای مـن زۆر ئاسـانه .
خـودا هەمیشـە ئـاگای لێتـە ، لـەدوای نزاکانـت
بیـر لـەوە مەکـەوە خـودا چـۆن دەیـکات ئەگـەر بیەوێـت شـتێك ببێـت ، تـەواوی ڕوداوەکانـی زەویـی و ئاسـان دەگۆڕێت. .
#سورەتی_الملك_شەونوێژو_دوعاكانتان🖤🤲🏻
خودا دەفەرمووێـــت :
{ مِنْ حَيْثُ لاَ يَحْتَسِب }
بەجۆرێـك یارمەتیت دەدەم کە بیریشی لێ نەکەیتەوە
🖤🥺
