ریـــسالـــە 🖤
Open in Telegram
813
Subscribers
No data24 hours
+17 days
-430 days
Posts Archive
لە قیامەتا پێغەمبەر ﷺ بەناوی خۆی بانگتەکا ئەپرسی چۆن ناومت زانی !؟
دەڵێت : سەڵاواتەکانتم پێ گەشت
أللَهُمَ صَلِّ عَلَى مُحَمَد وَعَلَی آلِ مُحَمَدٍ🖤
ئــیــلاهـی ..
ئەوەی لەسەر ئازار دەخەوێت ،
تۆ بە دڵێکی خۆش بەخەبەری بهێنیتەوە
#سەڵاوەتەكانتان📿
#شەونوێژونزاكانتـــان🖤
ئه مڕۆ يەكەم رؤژى پـــايـــزه
به خێر بێت مانگى خێرو خؤشى
خودایە لەگەڵ هاتنى ئـەم پايزەدا
هەموو خەم و ناخۆشى دڵتەنگيەكانمان
لەگەڵ گەڵای دارى پايز دا هەڵوەرێت
أمين يارب
پایزی ئیمانداران.
عومەری کوڕی خطاب ئەفەرموێت :
وا بەرەو وەرزی ئیمانداران ئەڕۆین
شەوی درێژە بۆ شەونوێژ،
ڕۆژی کورتە بۆ ڕۆژوو،
باران ئەبارێت بۆ گیرابوونی نزا ..
کەشەکەی هێمنە بۆ خوێندنەوەی
قورئان و خواپەرستی .
21/9/2023🖤
هێندەت بەسە کە خودا،
لەنێوان خێزان و خەڵکی شارەکەتدا تۆی هەڵبژاردووە،
بۆ ئەوەی موناجاتی لەگەڵ بکەیت و
زمانتی هێناوەتە گۆ بۆ ئەوەی دوعا بکەیت و
وەڵامت بداتەوە...🖤
#شەونوێژونزاكانتان🖤🤲🏻
پیشانی دام هیچ شتێک لای ئەو ئەستەم نییە
پیشانی دام لەهەر حاڵێکدا بم هەمووی تێپەڕ ئەکات
پیشانی دام کەکەسێک ئومێدی بەو هەبێ بۆ وڵام دانەوەی وڵامی ئەداتەوە ..
کەواتە خەم مەخۆن و پشت بەخوا ببەستن 🖤!
دوعای نوێژی بەیانی..
یاڕەبی بەهانای ئەو بەندانەتەوە بێیت کە خەم و خەفەت ژیانی تاڵ کردون🤲🏻🖤
شەوانە تاوێڪ شەو نوێژی
دەڪرد ، تاوێڪیش دوعای دەڪرد و دەگریاشایەنی ئەوە
بوو خودا وەڵامی بداتەوە🖤!
لە دوورەوە تەماشامان دەکات"
بەڵام..
لە نزیکەوە ئاگاداری حاڵمان دەکات"
فَإِنِّي قَرِيبٌ🖤!
ئـــیلـــاهـــی
دڵەكانمان لە ڕق وكینـــە و خۆ بە گەورە زانین و حەسودی و خیانەت پاكبكەرەوە دڵـــێكی ئارام و بێ غەل و غەش و ساغمـــان پێ ببەخشـــە🖤!
سيكون كل شيء جميل مادمنا متوكلين على الله
-
ھەموو شتێک جوان ئەبێت مادام پشتمان بەخوا بەستوە🖤!
ئەی ئەوانەی ناخەون و خەمی شەو
ماندووتان دەکات.
جێی بهێڵە بۆ خودا بزانە چۆن کۆتاییان دێت،
بە دڵی ماندووت بڵێ: خودا هەیە🖤!
#شـــەونوێژەكانتان🤲🏻🖤
ڕۆژێک لەخۆمم پرسی ئەرێ خودا منی خۆشدەوێـت؟!
کەوتەوە یادم کە چەندین عیبادەت هەیە،
بەهۆیەوە دەبینە خۆشەویستانی خــودا،
بەدوایدا گەڕام هەتا بزانم لەوانەم یان نا؟!
بۆم دەرکەوت خودا (تەقواکارانی) خۆشدەوێت،
بوێری ئەوە ناکەم خۆم لەوان هەژمار بکەم...
خودا (ئارامگرانی) خۆشدەوێت،
کەم تەحەمولی خۆمم کەوتەوە یـاد...
خودا (تێکۆشەرانی) خۆشدەوێت،
بێ دەسەڵاتی و تەمەڵیی خۆمم بیینی...
خودا (چاکەکارانی) خۆشدەوێت، ئای چەندێ دوورم لەوە...
ئا لێرەدا تاوێک وەستـام، ترسام خۆم نەبینمەوە
لە ناو ئەو شتانەی کە لەپێناویدا خودا خۆشی بوێم...
چاوێکم گـێڕا بـە کردەوەکانمدا،
پڕی بوو لە تاوان و هەڵە و کەموکورتی...
لەم دەمـەدا ئەم ئایەتە هات بە بیرمـدا:
﴿إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ﴾ خودا تەوبەکارانی خۆشدەوێت...
تێگەیشتم بۆ من و هاوشێوەکـانمـە،
دەسـتم کرد بە وتنی: (أستغفِرُالله وأتوبُ إليه)
سا بەڵکوو خودا خۆشی بوێـم🖤
