ریـــسالـــە 🖤
Open in Telegram
813
Subscribers
+124 hours
No data7 days
-330 days
Posts Archive
رەنگە بەم نزیکانە خودا بتگریێنێت لە خۆشی بەدەستهێنانی ئەو شتانەی دەمێکە لە دوعاکانتدا بۆی گریاوی...🥺🖤
پێش ئەوەی بخەویت
بۆ سبەی و داهاتوت لە ناخی دڵەوە بڵێ :
خـوایـە
قەدەرێکی جوان و پڕ خێر
هەواڵێکی خۆش
کۆتایی خەم و دڵتەنگی
دوعایەکی قبوڵکراو
ڕازی بونت لێمان
ئیلاهی امین....
#شەونـــوێژەكانتـــان🥺
لێبووردەییمان نیە لە نێوان خۆمان و هەمووشمان چاوڕێین خودا بمانبورێت، داپۆشەری عەیبی یەکدی نین و چاوەڕێین خودا عەیبەکانمان داپوشێت، یەکتریمان خۆش ناوێت و چاوڕەێین خودا خۆشی بووێین، کاری یەکتری نە هەر ئاسان ناکەین بەڵکو تا پێمان بکرێت قورسی دەکەین و چاوەڕێین خودا کارمان ئاسان بکات.
من بەتەواوی بڕوام بەو یاسایەیە، کە تۆ چۆن بیت لەگەڵ ئینسانەکانی دەورووبەرت خوداش ئاوا دەبێت لەگەڵ تۆ، خۆ ئەگەر خراپیت و بەڵام هێشتا باشەت دێتە پێش، ئەوە بزانە خودا سزای ئەو دنیای بۆ بە شایستە زانیویت.
🖤
گەر دەتەوێت بە ڕۆژ دڵ خۆش بیت، بزانە لە سێ یەكی شەودا لەگەڵ كێ قسەت كردووە...!
شەونوێژ🖤🤲🏻
گەشبین بە "
هیچ شتێک لەم دوونیا بێ
ویستی اللّٰە ڕوونادات
🖤وَاللهُ يَــــعلَمُ وَأنتُـــمْ لا تَعلَــمُونَ
کات درەنگە و دڵەکانیش پڕن لە قسە
ماندوبوین بەڵام کەس ئاگاداری ئەو دڵە ماندوەمان نیە جگە لە خودا گیان
بە گریان لەسەر سەرینەکەت هیچ ناگۆڕێ هەستە سەر لە سوجدە ڕوو لە قاپی خودا ئاهـ و زامی دڵتی پێ بڵێ خۆشبەختی بکە بە میوانی دڵە ماندوەکەت ڕەفیقم
#شـــەونوێـــژ🖤
قورسترین جۆری دووری ئەوەیە
کە لەخودا دوور بیت ،
لەکاتێکدا خوای گەورە دەفەرموێت :
« وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ »🖤
کەسێک دەڵێت:
هاوڕێکەم وەفاتی کرد و دوای یەک ساڵ لەخەودا بینیم،
پێم وت: خودا چی کرد لەگەڵتدا؟
وتی: لەسەر هەموو شتێک لێپرسینەوەمان لەگەڵ کرا،
تەنانەت لەسەر کوپێک (چا)یـش،
پێیان وتم: بۆ تێت کرد و نەتخواردەوە؟!
🖤🥺
بەڵام لە کۆتاییدا
ئەوەی کە خودا و نوێژەکانت بەبیر دەھێنێتەوە
لەھەمووان زیاتر خۆشیدەوێیت🖤
لهههر رێگایهك ، لهههر ماڵێك لهههر شوێنێک
وشهیهكی پاك ، كردارێكی چاك جێدهستێكی خێر .. بهجێ بهێڵە
با ناخت تۆوی جوانیی ههڵگرتبێ لهههر كوێیهك ڕوای ، جوانیی دهبهخشیت
لێگهڕێ با شوێنهكان شایهدییت بۆ بدهن ، نهك شایهدییت لهسهر بدهن🤍
"خودایە داهاتووم و ڕۆژەکانی بە تۆ دەسپێرم،
نازانم چ شتێکت داناوە تیایدا،
بەڵام دەزانم باشترینت بۆ داناوم،
دەزانم بە باشترین شێوە کارەکانم بەڕێوەدەبەیت"🖤
ئەگەر ڕۆژی ئایەتێکـیش بخوێنیت،
ئەگەر هەفتەی کار بە یەک فەرموودەش بکەیت،
ئەگەر مانگی یەکجاریش بچیت بۆ کۆڕی زیکر و خێر...
هەر لەلای خودا بەرمەدە و بەردەوام بـە،
پەتی نێوان خۆت و خودا مەپچڕێنە،
خودا یارمەتیمان بدات بۆ کاری خێر و چاکە🖤
بۆت..
بەدی بێت ئەوەی کە بە تەنیا دائەنیشیت بیری لێ ئەکەیتەوە😌🖤
#شەونـــوێـــژلەیادمـــەكەن
