cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

Book.Poem.Music

کتێب شیعر مۆسیقا @Mansour_And

Show more
Iran164 835The language is not specifiedBooks17 799
Advertising posts
498
Subscribers
+124 hours
-17 days
+1430 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

غەدرکردن تەنیا جۆرێکیی کۆنی ناپاکی نییە. جیهان دەڵێت هەڵەیەک کە ڕووتبوونەوەی تێدایە لە بنەڕەتدا جیاوازە؛ هەڵەیەکیی لەو شێوەیە لە ڕاستیدا خیانەتێکی بێهاوتایە و وێرانکەر. وەها نییە کە خەوتن لەگەڵ کەسانی تر خراپ بێت، بەڵکوو خراپترین کارە کە مرۆڤ دەتوانێت بەرامبەر به کەسێک بیکات کە بانگەشەی خۆشویستنی دەکات. 📙گەشتی ئەشق ✍🏻: #ئالەن_دۆباتن وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند @BookPoemMusic 🍂
Show all...
ئەگەر کەسێک وتی: تۆ کەسێکی باشیت، هەستێکیی خۆشت دەبێت. ئەگەر کەسێک پێی وایە تۆ کەسێکیی خراپیت، هەستێکیی ناخۆشت دەبێت. بەڵام بۆچی دەبێت ناسنامەی تۆ پەیوەندی بە بۆچوونی ئەوانی ترەوە هەبێت؟! بۆچی دەبێت هەستیی دڵتەنگی و بەختەوەریت، گرێدراوی خەڵک بێت؟ لەگەڵ خەڵک بژین، بەڵام خۆمان نەکەین بە کۆیلەی بۆچوونەکانیان! هەموو ئەو شتانەی کە ئەوان سەبارەت بە ئێمە دەیڵێن، بڕیار نییە ڕاست و دروست بێت. زۆربەی قسە و بۆچوونەکانیی خەڵک سەبارەت بە ئێمە ڕەنگدانەوەی ئەقڵ و کەسایەتی خۆیانە نەک کەسایەتیی ڕاستەقینەی ئێمە... لەبیرت نەچێت! کەسێک کە قسەی کەسانی تر نە متمانەی پێدەبەخشێت و نە لەناویی دەبات، بە دڵنیایییەوە گەیشتووەتە پێگەیشتنی دەروونی. وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند @BookPoemMusic 🍂
Show all...
#ناسر_ڕەزازی ئافەرین لەیلی کەفتم وە شووند وە مەچوو مەچوو یاخوا لەچکەگەد گیر بوو خوەی دەچوو ئەی لەیلی لەیلی باوانم لەیلی بەو تا ماچت کەم ئەڕا بی‌مەیلی ئەی کچە کچە زولفەیلد پیچە بەو تا ماچت کەم وەڵا ئی دنیا هیچە ئەگەر بەیدە پیم ماچ وە ناوێ دەم روژێ هەزار جار قەزات خەم وە خوەم ئەی لەیلی لەیلی باوانم لەیلی بەو تا ماچت کەم ئەڕا بی‌مەیلی ئەی کچە کچە زولفەیلد پیچە بەو تا ماچت کەم وەڵا ئی دنیا هیچە بەو تا بکەیمن دووسیمان لە نوو من دارێ نارنج توو دارێ لیموو ئەی لەیلی لەیلی باوانم لەیلی بەو تا ماچت کەم ئەڕا بی‌مەیلی ئەی کچە کچە زولفەیلد پیچە بەو تا ماچت کەم وەڵا ئی دنیا هیچە @BookPoemMusic 🍂
Show all...
ڕۆیشت و عەسرێک بەیەکەوە چایەکمان نەخواردەوە.. لە وێنەیەکی کۆنی ھەولێردا بینیم ئەو گەڕەکەی ئێستا تیایدا دەژیت، کێڵگەی گەنم بوو، تا چاو بڕکا گیا لەوێنەیەکی وەستاودا دەلەرییەوە، لەوانەیە شوێنی خانووەکەتان لەوێ ساباتی چا خواردنەوەی عەسرانی خێزانێکی جووتیار بووبێت. کات تێپەڕی و جووتیار و سابات و گەنم، زەمەن ھاڕی و لەیادەوەریشدا بەربوونەوە. خەمی ئەوەمە، دەزانم لە وێنەیەکی داھاتوودا، پاش سەد ساڵێک، کەس نازانێت کەسێک لەم خانووەتان دەژیا بەناوی تۆوە، کەسێکی جوان و خەمبار، خەمبار وەک ئەو تاقە گوڵەی بەتەنیا ماوەتەوە لەناو سەبەتەی گەنجێک لە ترافیکدا دەیفرۆشێت.. پاش چەند جارێک سووڕانەوەی ئەم ھەسارەیە: قەڵات ناوی ئێمەش دەخاتە تۆمارە ونەکەی سەنحاریبەوە.. زیندوێتی قۆڵی سڕبووی بەھێواشی لەژێر سەرماندا دەرھێناوە.. کۆڵان ماوە و من نەماوم بێم، سەعات لەبازاڕ دەمێنێ و مەچەکت نا، ملپێچ لەدووکانەکاندا ھەیەو گەردنت نا. خەڵک کولیچەو شەربەتی مێوژ دەکڕن و منیش لە گۆڕێکدا بۆ بیستنی ئایەتێک چاوەڕێی بەرەبەیانی جەژنانم.. کە بیردەکەمەوە شانە لە پرچت بەتەمەنترە. چەرخی ھەڵواسراوی تەنیشت تەباخەکەت لە پەنجەت زۆرتر دەژی. لەپێشبڕکێی زەمەندا گوارە لە گوێت دەباتەوە. جانتا لەپێستت و عەینەک لەچاوت و پێڵاو لە قاچت نەمرترن، کە دڵنیام ئەو پارچە تەنەکەیەی جەرەسی بەر دەرگاتان لەباران دەپارێزێت دەمێنێتەوە و دەنگت ونبووە: لەخۆم و دنیا تووڕە دەبم، تا دەرفەت ھەبوو ئازیزم.. عەسرێک بەیەکەوە چایەکمان نەخواردەوە. ✍🏻: #تەڵعەت_تاهیر @BookPoemMusic 🍂
Show all...

Photo unavailableShow in Telegram
ئازار تەنیا هۆکارێکە دەتوانێت ڕۆحە خەواڵووەکەی مرۆڤ لەخەو هەستێنێت. 📕هێندێرسۆن پاشای باران ✍: #سائول_بیلۆ وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند @BookPoemMusic 🍂
Show all...
تۆ بەشێک لە دڵیی منی، کەواتە گرینگ نییه چەندە دەنگ داگۆڕین و لە یەک ڕوو گرژ بکەین چون چ من و چ تۆش دەزانین تەنیا شتێک کە لە نێوانی ئێمەدا دەگۆڕێ هۆگرییەکەمانە. دەزانیی نزیک بوونت وەکوو چییه؟ وەک کارێک کە بانەمەڕ لەگەڵ خونچەکانی هەناری دەکا، وەک دەریا بدەی بە ماسییەکانی ناو ئەکواریۆم. وەک تنۆکەکانی باران بۆ خونچە نوێیەکان. وەک کارێک کە نیگارکێشێک لەگەڵ بوومە سپییەکەی دەکا. ئەرێ گیانەکەم، وشەکان لەلای دڵی من لە هاتوچۆ کەوتوون، تۆ بۆ من زۆر مەزنتر لە خۆشم دەوێمی. وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند @BookPoemMusic 🍂
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
لەوە دەترسم کە خوو بە شتێک یا کەسێک بگریت، ئەوکات ئەو کەسە یا ئەو شتە بێ خەبەر و چاوەڕواننەکراو جێت بێڵێت... ئەو وەخت هیچت لێ نامێنێتەوە... تێدەگەی دەمەوێت چی بڵێم؟ خۆشیم لە کەسانێک نایەت کە دەڕۆن... هەر لەبەر ئەمەشه بەر لە هەموویان خۆم دەڕۆم... ئاوا ئەرخەیانترم! 📗خوات لەگەڵ گاری کووپەر ✍🏻: #رۆماین_گاری وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند @BookPoemMusic 🍂
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
ئەمە چ نەزانییەکە کە لەخۆڕا هێرش بکەینە سەر کەسێک کە لە ژیانیدا هەرگیز زیانی پێ نەگەیاندووین؟ پاشان دەیگەزین و لووتی دەبڕین و گوێی دەبڕین و زگی هەڵدەدڕین و بۆ ئەم کارانە داوای یارمەتیی لە خودا دەکەین؟ بە واتایەکی تر، داوا لە خودا دەکەین کە ئەویش گوێ و لووت ببڕێت و سک بدڕێت؟ 📘زۆربای یۆنانی ✍🏻: #نیکۆس_کازانتزاکیس وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند @BookPoemMusic 🍂
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
ئەمە چ نەزانییەکە کە لەخۆڕا هێرش بکەینە سەر کەسێک کە لە ژیانیدا هەرگیز زیانی پێ نەگەیاندووین؟ پاشان دەیگەزین و لووتی دەبڕین و گوێی دەبڕین و زگی هەڵدەدڕین و بۆ ئەم کارانە داوای یارمەتیی لە خودا دەکەین؟ بە واتایەکی تر، داوا لە خودا دەکەین کە ئەویش گوێ و لووت ببڕێت و سک بدڕێت؟ 📘زۆربای یۆنانی ✍🏻: #نیکۆس_کازانتزاکیس وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند @BookPoemMusic 🍂
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
بەر لەوەیکە تۆ بناسم سەرلێشێواو بووم. کەس نەبوو منی بەدڵ بێت، و تا دەمویست بەڕاستی لەگەڵ کەسێک بم، تانەی لێ دەدام کە بچۆ بەلای کارتەوە. و ئاسوودییم لای کەسانێک بوو کە حەزم دەکرد لەدەستیان ڕا بکەم. 📗کۆشک ✍: #فرانز_کافکا وەرگێڕ: #مەنسوور_ئازەرپەرەند @BookPoemMusic 🍂
Show all...