cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

Hasan Hawlery حەسەن هەولێری

خۆشەویستان هیوادارم چێژ لە بەرهەمەکان ببینن و لە کەم و کورتیەکانمان ببورن❤️

Show more
Iran28 834The language is not specifiedMovies26 979
Advertising posts
9 452
Subscribers
-1624 hours
-1137 days
-55730 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

خۆشەویستان سڵاوتان لێبێت من حادەتم وایە کەسێکی میزاجیم، واتا بەپێی حەز و ئارەزووی خۆم کار دەکەم، جا هەر ماوەیەک بە شتێکەوە خەریک دەبم، هەتا پێش ساڵی 2021 من نان و ئاوم تۆپی پێ بوو و زۆر چێژم لێدەبینی، بەڵام لەپڕ تەرکی ئەو بوارەم کرد و بە سوتفەش بەدیار یاریێکەوە دانەنیشتووم، دواتە لە سەرەتاکانی ساڵی 2021 چوومە بواری گەیمینگەوە و لەگەڵ برادەرێ بەناوی ژیر سلێمانی ڕۆژانە نزیک بە 6 سەعات یاری پی ئێس و پەبجی موبایلمان دەکرد و کاتێکیش ئەو لەخەت نەبوو من ئەچوومە نێو یاری ماینکرافتەوە تا وایلێهاتبوو سەردەمێک لەخەو هەڵدەستام دەچوومە سەر ماینکرافت ئەوکاتە لێی ئەهاتمە دەر کە بخەوتمایە، جا پێموابێ ئەو کاتە لە گەورەترین جیهانەکانی ماینکرافتم هەبوو لەسەر ئاستی کوردستان. بەڵام دواتر دووبارە حەزم بە گەیمینگ نەما و ئەوە بوو هاتمە تیلیگرام و شارەزای مۆنتاژکردنی فیلم و دراماکان بووم، سەرەتا بەس فیلم و زنجیرەکانم کۆدەکردەوە و لە سایت و کەناڵەکانی سۆشیاڵ میدیا و یان لە کەناڵەکانی تیلیگرام هەر بەرهەمێک هەبوایە هەوڵم دەدا لای خۆم بیپارێزم بۆ ئەوەی گەر سوتفە ئەو بەرهەمە لای خودی بڵاوکەرەوەکەش نەما من ئەرشیفی بکەم، تا ئێستا پێموابێ چەندین زنجیرە بەهۆی کۆپیرایتەوە لە سۆشیاڵ میدیا سراونەتەوە و لای من پارێزراون، بەشێکیانم بڵاوکردونەتەوە، ئیتر قەناعەتی تەواوم بۆ دروست بوو کە واز لە کاری فیلم و دراماش بهێنم، بڕواتان هەبێت من ڕۆژ نەبووە 12 سەعات خەریک مۆنتاژ نەبم، واتا زۆر جار لەبەر خاتری ئێوە کە ڤیدیۆ 4تا12 سەعاتیەکانم لێکدەدا من پێش ئەوەی بخەوم ئەمخستە کۆنڤێرتەوە و کاتێک دوای سێ چوار سەعات لەبەرنامەی مۆنتاژەکە ئەپڵۆد دەبوو، من جەڕەسیکم دانابۆوە لە نیوەی شەو تاوەک و هەڵسم و ئەو ڤیدیۆیەی کە تەواو بووە لایبەم و ڤیدیۆیەکی تر بخەمە کۆنڤێرتەوە، لاتان وانەبێ کە ئەو درامایانە هەروا بەئاسانی لێکدراون، دراما هەبووە 200 ئەڵقە بووە من موبایلەکەم بە چلەی زستان حارەقی دەکرد وابزانم ئەگریا ئەیووت ئەیهاوار بهێڵە پشوێک بدەم. جا یەک شتیش هەیە بەڕاستی نابێت وەفای موبایلەکەم لەبیر بکەم، باوەر دەکەن من تەواوی ئەو کارانەی کە باسم کردووە لە 8/12/2020ەوە تا ئەمڕۆ هەرچیم کردبێ بە موبایلی A51 کردوومە، ئەم موبایلە هێندە ماندووە کە ئەگەر بەراوردی 24 سەعات بکەین لەگەڵ کارکردنی موبایلەکە لە تەواوی ئەو 3 ساڵ و نیوە، ئەوە دڵنیام موبایلەکەم ڕۆژانە لانی کەم 15 سەعات کاری کردووە بگرە زیاتریش، ئینجا هەرگیز نە شەکلی کردووە نە کوژاوەتەوە، شەعنیشی بە حیسابی ئەو هەموو ئیشە بوایە ئەبێ بەرگەی سەعاتێکی نەگرتایە ئینجا بەرگەی 3 سەعات ئەگرێت. بەهەرحاڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ هەمووتان هەیە و بۆ هەموو خاوەن کەناڵەکانی تریش و کێشەم لەگەڵ هەر کەسێکتان هەبێ گەردنتان ئازاد بێ و گەردنم ئازاد بکەن و داوای لێبوردن لە هەموو ئەو خاوەن کەناڵ و ئەو کەسانە دەکەم کە دڵیان بەهۆی منەوە ڕەنجاوە، ئەمە دواین پۆستمە و چیتر بەردەوام نابم لەم کارە، وە یەک تێبینیش بۆ ئێوەی خۆشەویست، تکایە هەر بەرهەمێک کە بەتەمان سێری بکەن لە داهاتوو لای خۆتان داونڵۆدی بکەن و بیپارێزن چونکە دوای 1 مانگی تر تەواوی بەرهەمەکان چ لەم کەناڵەم چ لە کەناڵەکانی تر گشتی دەسڕمەوە، بەهیوای کاتێکی خۆش بۆ هەمووتان و بەڕاستی لەو دوو سالەی لە تیلیگرام بووم چێژێکی زۆر تایبەتم بینی و هیوادارم هەر شاد و دڵخۆش بن و ئامانەتی خودای گەورەبن.
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
فیلم کارتۆنی کۆمیدی دۆبلاژکراوی کوردی کۆنگ فو پاندا - Kung Fu Panda
Show all...
5:55:55
Video unavailableShow in Telegram
فیلم ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی کۆنگ فۆ پاندا بەشی 1 و 2 و 3 و 4
Show all...
1713.98 MB
1:20:21
Video unavailableShow in Telegram
فیلم ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی چاونەترس
Show all...
568.60 MB
Photo unavailableShow in Telegram
فیلم ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی دڕندەی دەریا - The Sea Beast
Show all...
1:27:32
Video unavailableShow in Telegram
فیلم ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ئەژدیهاکەی باوکم
Show all...
450.48 MB
1:47:32
Video unavailableShow in Telegram
فیلم ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی دڕندەی دەریا
Show all...
1033.52 MB
1:33:30
Video unavailableShow in Telegram
فیلمی کۆری دۆبلاژکراوی کوردی سەربازێکی گەورە
Show all...
1206.53 MB
1:42:38
Video unavailableShow in Telegram
فیلم کارتۆنی دۆبلاژکراوی کورید ڕاوچی گورگ
Show all...
1185.82 MB
Photo unavailableShow in Telegram
فیلم ئەنیمەیشنی دۆبلاژکراوی کوردی ئەژدیهاکەی باوکم - My Father's Dragon
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.