cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

هەنارستانی بێدەنگی

بەشێک لە شێعرە چاپکراوەکانی پەرەستوو ڕەحمانی (سایدا)

Show more
Iran198 478The language is not specifiedMovies112 383
Advertising posts
216
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
+630 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

وڵات لە لای من نامۆیە؛ کاتێ دەنگم لە دار ئەدا کاتێ شێعرم لە بەند دەکا کاتێ مافم دەخاتە ژێر دەوارەوە کاتێ مێژووم دەباتە ژێر پرسیارەوە کاتێ ئایەندەی مناڵم دەخاتە ژێر ئازارەوە! #ک_د_ئازاد @azadbane
Show all...
5👍 4🕊 1
به مناسب روز سنندج بە باڵای شارەکەم سنە♥️ از خواننده‌ی سنندجی(قطارچیان) ماموستا کمال فدوی منبع موزیکهای ناب کوردی شارسنه/ بزرگترین کانال کوردی کشور @SharSna @SharSna و اینستاگرام‌مون : Instagram.com/sharsna1 👈🏿 استوریا
Show all...
👍 2 2😍 1
سنە شارەکەم لە گیان عەزیزتر....❤️ پیرۆز بێت 6ی گوڵان ڕۆژی سنە
Show all...
6😍 1
خدا كند انگورها برسند جهان مست شود  تلوتلو بخورند خیابان‌ها  به شانه‌ی هم بزنند  رئیس‌جمهورها و گداها  مرزها مست شوند  و محمّد علی بعد از 17 سال مادرش را ببیند  و آمنه بعد از 17 سال، كودكش را لمس كند . خدا كند انگورها برسند  آمو زیباترین پسرانش را بالا بیاورد  هندوكش دخترانش را آزاد كند . برای لحظه‌ای  تفنگ‌ها یادشان برود دریدن را  كاردها یادشان برود  بریدن را  قلم‌ها آتش را  آتش‌بس بنویسند . خدا كند كوهها به هم برسند  دریا چنگ بزند به آسمان  ماهش را بدزدد  به میخانه‌ شوند پلنگ‌ها با آهوها . خدا كند مستی به اشیاء سرایت كند  پنجره‌‌ها  دیوارها را بشكنند  و  تو  همچنانكه یارت را تنگ می‌بوسی  مرا نیز به یاد بیاوری . محبوب من  محبوب دور افتاده‌ی من  با من بزن پیاله‌ای دیگر  به سلامتی باغ‌های معلق انگور          ........ خودا بکا ترێیەکان پێبگەن با سەرخۆش بێ جیهان شەقامەکان بکەونە تل دان شان لە شانی یەک تر بدەن دەوڵەمەند وو هەژاران ! با سەرخۆش بن سنوورەکان تا " محمد علی" پاش 17ساڵ دایکی ببینێ و " آمنه" یش پاش 17 ساڵ منداڵەکەی لە ئامێز بگرێ ! خودا بکا ترێیەکان پێبگەن " آمو"  خەزێنەی دڵی بکاتەوە و " هندوکش" یش قفڵی بەندیخانەی بشکێنێ ! بۆ ساتێکیش بێ با تفەنگەکان ڕابوەستن لە دڕین چەقۆکان ڕابوەستن لە بڕین پێنووسەکان لە کەیف خۆشی خۆیان ئاگر بە ئاگربەس بنووسنەوە!! خودا بکا پەنجە لە پەنجە یەک کەن کێوەکان دەستی زریا بگاتە ئاسمان مانگ بێنێتە خوار ڕوو لە مەیخانەبکەن، پلەنگ و ئاسکەکان خودا بکا مەستی، بچێتە لەشی هەست و نستەوە دەلاقەکان دیوارەکان بڕۆخێنن. هەر وەها تۆ چلۆن یارەکەت لە ئامێز دەگری یادم کە ی! ئەتۆیش دڵدارەکەم !!! هۆ دڵدارە دوور کەوتووەکەم !!! دەسا  با بخۆینەوە پیاڵەیەک تر بە خۆشیی باخەکانی ترێی نادیار ! شێعر: ئیلیاس عەلەوی وەڕگێران: مێهدی سڵێمانی @Henaristani_Bedengi
Show all...
11👏 1
‍ گەڕانەوە ڕۆژێ لێرە بڕوین دوور لە باوشی بیرەوەریەکان و هەناسەی دەلاقەکان بست بستی ئەم شارە بپێوین کۆڵانەکانی ترس و هەنگاوەکانی مەرگ و حەسرەتەکانی دوور،  بەجێ بهێڵین لەم ڕێگایە؛ پێویستی نیە دەستم بگری! من هێمای رازاوەی ئاشتیم تۆ تەنانەت بە دواما ڕێکەوە ئەم  بارمتەی زستانە و تاراوگەی خەونستانە ! کە دار و دیوار باوش بە مەرگا دەکەن و چرپەی تەنیایی ئاهەنگی ژیانە بە جێ بهێڵین من، لێوی دەروازەکانی جیهانت بۆ دەکەمەوە سنوورەکان هەڵئەوەشێنم و کوێرایی گومانت لائەبەم! ڕوون ،ڕوون  دەکەمەوە! تۆ؛ تەنانەت بە دواما ڕێکەوە لەم ڕێگایە مەترسە ! هەموو قەڵاکانی درۆ لە بەر پێت خاپوور ئەبن ئەفسانەکان ئەسڕێنەوە ڕاستیەکان کڕنۆشت دەبەن بەو شەرتەی عەشقم لە دڵت بێت و باوشت پڕ لە خۆشەویستیم ! لەم  ڕێگایە مەترسە! سێبەری هەر دووکمان یەک پەیکەرە لە گۆڕەپانی مان و نەمان تۆ؛ لە شەرێ تایفەکان و هێرشی وڵاتی دراوسێ و هێرۆشیما و هەڵەبجە نامری! لە تەقینەوەی بۆمب و تیربارانی دوژمەن و ئاگر و لافاو نامری ! مەرگی تۆ؛ ئەو کاتەیە لە دڵی من جێگات نەبێت و چاوم بە دواتا نەفڕێ! وەرە ؛ من دەستی تۆ دەگرم چرکەکان هاوپەیمانی منن لەم کاتەدا و ڕێگای گەڕانەوەش باش دەزانم لە پشتی گەرەکی دونیا و شەقامی ئەستێرەکان دارستانی سێوی ماڵە کۆنەکەی باوان هەر چاوەڕوانە! وەرە؛ من دەستی تۆ دەگرم تا قامکی سارد وسڕی دوودڵی ببێتە هەتاوی متمانە ڕێگای گەڕانەوە ڕوونتر بکاتەوە وەرە؛ من دەستی تۆ دەگرم! ڕێگای گەڕانەوە باش دەزانم... ✍پ.ڕ.سایدا @Henaristani_Bedengi
Show all...
attach 📎

6👍 1
📝 گەڕانەوە 🖊: پەرەستوو ڕەحمانی (سایدا) ڕۆژێ لێرە بڕۆین دوور لە باوەشی بیرەوەرییەکان و هەناسەی دەلاقەکان بست، بستی ئەم شارە بپێوین کۆڵانەکانی ترس و هەنگاوەکانی مەرگ و حەسرەتەکانی دوور؛ بە جێ بهێڵین. لەم ڕێگایە پێویستی نییە دەستم بگری من؛ هێمای ڕازاوەی ئاشتیم تۆ؛ تەنانەت بە دواما ڕێ بکەوە ئەم بارمتەی زستانە و تاراوگەی خەونستانە کە دار و دیوار باوەش بە مەرگا دەکەن و چرپەی تەنیایی ئاهەنگی ژیانە بەجێ بهێڵین ... ٭٭٭ من؛ لێوی دەروازەکانی جیهانت بۆ دەکەمەوە سنوورەکان هەڵدەوەشێنم و کوێرایی گومانت لا‌دەبەم تۆ؛ تەنانەت بە دواما ڕێ بکەوە ٭٭٭ لەم ڕێگایە مەترسە هەموو قەڵاکانی درۆ لە بەر پێت خاپوور دەبن، ئەفسانەکان دەسڕێنەوە ڕاستییەکان کڕنۆشت بۆ دەبەن بەو شەرتەی عەشقم لە دڵتدا بێ و باوەشت پڕ لە خۆشەویستیم لەم ڕێگایە مەترسە؛ سێبەری هەردووکمان یەک پەیکەرە لە گۆڕەپانی مان و نەماندا ... ٭٭٭ تۆ؛ لە شەڕی تایفەکان و هێرشی وڵاتی دراوسێ و هێروشیما و هەڵەبجە نامری لە تەقینەوەی بۆمب و ئاگر و لافاو نامری مەرگی تۆ ئەو کاتەیە لە دڵی مندا جێگات نەبێ و چاوم بە دواتا نەفڕێ ... ٭٭٭ وەرە؛ من دەستی تۆ دەگرم چرکەکان هاوپەیمانی منن لەم کاتەدا و ڕێگای گەڕانەوە باش دەزانم ... وەرە؛ من دەستی تۆ دەگرم تا قامکی سارد و سڕی دوودڵی ببێتە هەتاوی متمانە و ڕێگای گەڕانەوە ڕوونتر بکاتەوە @Henaristani_Bedengi
Show all...
attach 📎

‍ گەڕانەوە ڕۆژێ لێرە بڕوین دوور لە باوشی بیرەوەریەکان و هەناسەی دەلاقەکان بست بستی ، ئەم شارە بپێوین کۆڵانەکانی ترس و هەنگاوەکانی مەرگ و حەسرەتەکانی دوور،  بەجێ بهێڵین لەم ڕێگایە؛ پێویستی نیە دەستم بگری! من هێمای رازاوەی ئاشتیم تۆ تەنانەت بە دواما ڕێکەوە ئەم  بارمتەی زستانە و تاراوگەی  خەونستانە ! کە دار و دیوار باوش بە مەرگا دەکەن و چرپەی تەنیایی ئاهەنگی ژیانە بە جێ بهێڵین من، لێوی دەروازەکانی جیهانت بۆ دەکەمەوە سنوورەکان هەڵئەوەشێنم و کوێرای گومانت لائەبەم! ڕوون ،ڕوون  دەکەمەوە! تۆ؛ تەنانەت بە دواما ڕێکەوە لەم ڕێگایە مەترسە ! هەموو قەڵاکانی درۆ لە بەر پێت خاپوور ئەبن ئەفسانەکان ئەسڕێنوە ڕاستیەکان کڕنۆشت دەبەن بەو شەرتەی عەشقم لە دڵت بێت و باوشت پڕ لە خۆشەویستیم ! لە م  ڕێگایە مەترسە! سێبەری هەر دووکمان یەک پەیکەرە لە گۆڕەپانی مان و نەمان تۆ؛ لە شەرێ تایفەکان و هێرشی وڵاتی دراوسێ و هێرۆشیما و هەڵەبچە نامری! لە تەقینەوەی بۆمب و تیربارانی دوژمەن و ئاگر  و لافاو نامری ! مەرگی تۆ؛ ئەو کاتەی لە دڵی من جێگات نەبێت و چاوم بە دواتا نەفڕێ! وەرە ؛ من دەستی تۆ دەگرم چرکەکان هاوپەیمانی منن لەم کاتەدا و ڕێگای گەڕانەوەش باش دەزانم لە پشتی گەرەکی دونیا و شەقامی ئەستێرەکان دارستانی سێوی ماڵە کۆنەکەی باوان؛ هەر چاوەڕوانە! وەرە؛ من دەستی تۆ دەگرم تا قامکی سارد وسڕی دوودڵی ببێتە هەتاوی متمانەو ڕێگای گەڕانەوە ڕوونتر بکاتەوە وەرە؛ من دەستی تۆ دەگرم! ڕێگای گەڕانەوە باش دەزانم... پ.ڕ.سایدا @Henaristani_Bedengi
Show all...
هەنارستانی بێدەنگی

بەشێک لە شێعرە چاپکراوەکانی پەرەستوو ڕەحمانی (سایدا)