Mulknews
Open in Telegram
هـەواڵ و زانیــارى بـازاڕى خانـووبـەرە و وەبـەرهێنـان لاى ئێـمـەیـە🏡
Show more650
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
650
بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە یەدەگی دراوی بیانیی وڵات لە ئاستێکی "دڵنیاکەرەوە"دایە و بەشی 12 مانگ دەکات. ئاماژە بەوەش دەکات، پلانیان هەیە بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییە سەرەکییەکان.
650
لە شارێكی سوید چەندین پارچه زه‌وی بۆ فرۆشتن ده‌خرێتەڕوو كه نرخی هه‌ر مه‌ترێكی له چه‌ند سه‌نتێكی ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕ ناكات، تێچووی پاره‌ی كوپێك قاوه‌یه.
بۆ درێژەی بابەتەکە کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.mulknews.com/detail-page?id=309
650
خاوەنی كۆمپانیایەكی عەقارات ئاماژە بە كاریگەری هەڵبژاردن لەسەر بازاڕی عەقارات دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كاریگەری هەڵبژاردن لەسەر بازاڕی خانووبەرە بە ئاراستەی وەستانە.
بۆ درێژەی بابەتەکە کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.mulknews.com/detail-page?id=303
650
سەرۆکی هەرێمی کوردستان 20-10-2024ـی وەکو ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
بە بڕوای تۆ ئەم بڕیارە کاریگەری لەسەر بازاڕی خانووبەرەی هەرێم دەبێت؟
650
پارێزگاری هەولێر دابینکردنی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاویی شاری هەولێر تەرخان کرد.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، پارەکە بۆ لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى و نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەى کەموکوڕییە تەکنیکییەکانى بیرەکانى هەموو ئەو شوێن و جێگایانەى لە گه‌ڕه‌كه‌كان دەبنە هۆکارى دروستبوونى کەمئاوى تەرخان دەکرێت.
650
لە رۆژانی جەژندا دەیان هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن
ئەمە دەتوانێت سەرنجی گەشتیاران بە ئاراستەی بوژانەوەی كەرتی خانووبەرە رابكێشێت؟
650
موڵک نیوز نرخی هەر مەترێکی پێنج پڕۆژەی شاری کەلار ئاشکرا دەکات، کە خانوویان دروست کردووە.
بە سوودبینین لە زانیارییەکانی عەقاراتی حاجی سەلام لە کەلار، نرخی مەترێک خانوو لە پڕۆژەکانی جاف سیتی، هیوا سیتی، شاری شکۆ، قەڵای شێروانە سیتی و گەرمییان سیتی لەنێوان ٣١٥ بۆ ٤٢٥ دۆلاردایە.
موڵک نیوز ڕووبەری ٢٠٠ مەتری لە هەر پێنج پڕۆژەکەدا بە نموونە وەرگرتووە، نرخی مەترێکی خانوو لە پڕۆژەی هیوا سیتی ٤٢٥ دۆلارە و لە جاف سیتی ٣٣٥ دۆلارە و لە قەڵای شێروانە سیتی ٣٢٥ دۆلارە و لە گەرمییان سیتی ٣٢٠ دۆلارە و لە شاری شکۆش ٣١٥ دۆلارە.
650
سعودیە کارکردن لەژێر تیشکی خۆر قەدەغە دەکات
بڕیاری قەدەغەکردنی کار کردن لەژێر تیشکی خۆر لە سعودیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیارەکەش بە سەر هەموو دام و دەزگاکانی کەرتی تایبەتدا جێبەجێ دەکرێت.
بڕیارەکە لە ڕۆژی شەممە 15ـی حوزەیرانەوە جێبەجێدەکرێت و تا ڕۆژی یەک شەممە 15ـی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی سەرچاوە مرۆییەکانی سعودیە دەڵێت، ئەو بڕیارە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی کارمەندانی کەرتی تایبەت دەرکراوە، داواشی لە خاوەنکارەکان کردووە کاتژمێرەکانی کارکردن ڕێکبخەن و ژینگەیەکی گونجاو و تەندروست بۆ کرێکار و کارمەندەکانیان دابینبکەن.
650
لەسەر شەڕە تەقەكەی گەڕەكی هەولێر نوێ، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: ئه‌و بابه‌ته‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستبووه، هی ئێستا نییه، ئه‌و كێشه‌یه ره‌نگه هی 10 ساڵ پێشتر بێت، زه‌ویه‌ك بووه به كه‌سێك دراوه كه وه‌به‌رهێنه‌رێكه و له‌ئه‌نجامدا پرۆژه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه و لێی وه‌رگیراوه‌ته‌وه، جارێكی دیكه به پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی زه‌ویه‌كه به وه‌به‌رهێنه‌رێكی دیكه دراوه
650
بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ژمارەی کڕینی موڵک و ماڵی تورکیا لە لایەن بیانییەکانەوە لە ساڵی 2012 بۆ 2024 کۆی گشتی 384 هەزار و 519 یەکەی نیشتەجێبوون بووە، ئەم ئامارە گەشەی بەرچاوی ئەم بازاڕە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا نیشان دەدات.
ساڵی 2022، باشترین ساڵ بوو بۆ ئەم بازاڕە بە فرۆشتنی 67 هەزار و 940 یەکە
650
ماڵپەڕی موڵك نیوز دەكەوێتە كار
موڵك نیوز وەك یەکەمین پلاتفۆرمى سۆشیال میدیا، بۆ یەکەمجار ماڵپەڕێكی تایبەتمەند بە وەبەرهینان و خانووبەرە لە عێراق و کوردستان کارادەکات، قۆناغ بە قۆناغیش بەشەکانى دیکەى ماڵپەڕەكە بەگەڕ دەخات.
ئەو گۆڕانكارییانە لە پێناو گەیاندنی زۆرترین زانیاری و چڕ كردنەوەی هەواڵەكانی پەیوەست بە بواری خانووبەرەو وەبەرهێنانە.
ماڵپەڕەكە نوێترین دیزاینی سەردەمی تێدا بەكارهێنراوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشەكان بە وردی جیاكراوەتەوە بۆ ئەوەی خوێنەر و بینەر بتوانێت ئەوەی مەبەستێكی پێی بگات.
لە بەشی هەواڵی ماڵپەڕەكە، هەواڵی كوردستان و عێراقی جیاكراوەتەوە، بۆ بەشی كوردستانی هەواڵی چوار پارێزگاكە جیاكراوەتەوە.
بەشی راپۆرتی ماڵپەڕەكە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی داتا‌و زانیاری ورد لە بارەی خانووبەرەو وەبەرهێنان، دیوە جیاوازەكان شی دەكاتەوە.
موڵك نیوز بەشێكە لە دامەزراوەی موڵك ئەیجێنسی، دامەزراوەكە لە ساڵی 2021، وەكو یەكەمین پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا لە بواری خانووبەرەو وەبەرهێنان دامەزرا، دواتر قۆناغ بە قۆناغ كارەكانی فراوانتر كرد، لە ئێستادا جگە لە بەشی موڵك نیوز، هەریەكە لە بەشەكانی " موڵك داتا ـ موڵك سكوڵ ـ موڵك ئیڤێنت "ی كردۆتەوەو لەكاردایە.
650
شاره‌وانی سلێمانی: هەندێك فەرمانبەر ئامادە نییە پارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان بدەن
شاره‌وانی سلێمانی رایگەیاند، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه هه‌یه بۆ تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان و هەندێك فەرمانبەر ئامادە نییە پارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان بدەن.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا هاتووە، تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه هه‌یه بۆ تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان كه به‌پێی یاسای (ژماره 3 ساڵی 2019 هه‌مواركراو) ئه‌نجامده‌درێت به‌وه‌ی هه‌ندێك له فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌نین پاره‌ی تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان بده‌ن به شاره‌وانی گوایه به‌هۆی ئه‌وه‌وه به سودمه‌ند داده‌نرێن و دواتر ناتوانن زه‌وی وه‌ربگرن.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، سودمه‌ندبوون به‌هۆی ئه‌و یاسایه‌وه سنوورێكی زۆر ته‌سكی هه‌یه و ته‌نها له‌م سێ دۆخه‌ی خواره‌وه‌دا به‌هۆی تاپۆكردنی خانوی زیاده‌ڕۆوه به سودمه‌ند داده‌نرێت.
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر خانووه‌كه به‌بێ به‌رامبه‌ر تاپۆ بكرێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر خانوه‌كه پاش جیاكردنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كه دروستكرابێت، واته ئه‌گه‌ر خانوه‌كه به رێژه‌ی ٪25ی به‌های زه‌وییه‌كه تاپۆ بكرێت.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر روبه‌ری تاپۆكراو له 200 مه‌تری چوارگۆشه زیاتر بێت، به‌ڵام خانوه‌كانی سنوری تاسڵوجه و عه‌ربه‌ت هه‌تا 300 مه‌تریش به سودمه‌ند دانانرێن.
650
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بانکی TBI کارتی بانکیی 368 فەرمانبەری رادەستی تیمی هەژماری من کرد
650
بەیانیتان باش…
ڕۆژێک دوای پەسەند کردنی خشتەی بودجەی 2024ی عێراق، پێتان وایە کاریگەری لەسەر بازاڕی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان دروستدەکات؟
650
كار كردن لە پرۆژەی كەمپەنسكی دەستپێدەكاتەوە
دوای ئەوەی بڕیاری راگرتنی پرۆژەی كەمپەنسكی دا، لە ئێستادا دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر بە نوسراوی فەرمی دەستپێكردنەوەی پرۆژەكەی راگەیاند، لەوەی "هیچ كێشەیەكی نەبووە ".
لەو بارەوە رزگار ئۆمەر سێنارەیی خاوەنی كۆمپای كاندڵ بە موڵك نیوزی راگەیاند، لە ئەسڵدا ئەوەی روویدا كێشە نەبوو، بەڵكو زانیاری ناڕاست بڵاوكرایەوە لەسەر پرۆژەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كار كردن لە پرۆژەكە بەردەوامەو لە كاتی خۆیدا تەواوی دەكەین، هەر كێشەو كەموكورتیەكیش لە پرۆژەكە هەبێت بەشداربووانی دەتوانن داوای قەرەبوو بكەن.
هاوپێچ وێنەكە نوسراوی دەستەی وەبەرهێنانە:
