en
Feedback
هێشووە ترێ 🍇

هێشووە ترێ 🍇

Open in Telegram

لە «هێشووە ترێ🍇» هەوڵ دەدەین کە باشترین و سوودمەندترین بابەتەکان لە بوارگەلی جیاواز وەک؛ فەلسەفە، هونەر، مۆسیقا، ئەدەبیات، سینەما، مێژوو و هتد؛ بخەینە بەر تیشک و سەرنج! ئێمە بە هاوڕێیانتان بناسێنن! https://telegram.me/BiChatBot?start=sc-1028415-lj5eFvy

Show more
The country is not specifiedBooks13 825
2 006
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
🍇 | @BunchGrapes
+7

🔴هاونیشتمانیانی ئازیز// وەکوو ئاگادارن دارستانەکانی ناوچەی مەریوان چەند ڕۆژە دە ئاگردا دەسووتێن و لە زۆربەی شارەکانی کوردستا
🔴هاونیشتمانیانی ئازیز// وەکوو ئاگادارن دارستانەکانی ناوچەی مەریوان چەند ڕۆژە دە ئاگردا دەسووتێن و لە زۆربەی شارەکانی کوردستانەوە ئەوانەی دڵیان لەلای داربەڕووەکانی چیاکانی نیشتمانە خۆبەخشانە تیمیان ناردوون بۆ کوژاندنەوەی گڕی ئەو ناوچە، ئێمە وەک مرۆڤ و وەک هاونیشتمانیی کورد ئەوەی کە لە دەستمان دێت هاوکاریی ماڵییە، تکایە ئەو ئازیزانەی لە دەستیان دێت بە پێی توانا وەک هاوکاری بۆ ئەنجومەنی سەوزی چیا بڕژێننە حیساب. ژمارە حیسابی ئەنجومەن: 6104337913074793 (انجمن سبز چیا) ١۴٠٢٫٠۵٫١۵ 🆔 @HajeNews 🌍 Haje.ir

دوایین بارودۆخی ئاگری دارستانەکانی مەریوان له زمانی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سەوزی چیا. @chya_ngo

بـەپـەلـە هاوشاریان و هاونیشتمانیانی ئازیز! وەک ئاگاداران مەریوان چەن‌ڕۆژە لە ئاگرێکی جەهەنمیدایە و دوای کونتڕۆڵ کردنیان دیسا
بـەپـەلـە هاوشاریان و هاونیشتمانیانی ئازیز! وەک ئاگاداران مەریوان چەن‌ڕۆژە لە ئاگرێکی جەهەنمیدایە و دوای کونتڕۆڵ کردنیان دیسان سەریان هەڵداوەتەوە، هەر ئێستا لە دەورووبەری ئاواییەکانی "دەرەوەران، کیکن، نەچێ، هەنجیران، مڕانە، بایەوە وکۆڵیت" دارستانەکانمان بەداخەوە خەریکن ئەسووتێن. ئەندامانی چیا و خۆبەخشان 48 کاتژمێرە نەخەوتوون و لەبەرەی ئاگردان، ماندوون، تینوون، برسین خەویاندێ، پێویستیان بە یارمەتی و بەهاناچوونی هەموانەوە هەیە. ڕۆژ ڕۆژی هیمەتە. هەرکەس ئەتوانێ یارمەتی بدات گوناحە یارمەتی دەر نەبێت با ئەم ڕۆژانە نەبێتە حەسرەت بۆمان. بۆ بە هاناوە چوون سەردانی باوەڕەشی بکەن. ۱٤ی گەلاوێژی ۲۷۲۳ @chya_ngo

ئێستا کچێک نیشتمانمە

دەربەندی پەپوولە

گۆڕستانی چراکان

خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێ

📚 دیوانی تەواوی «شێرکۆ بێکەس»-ی شاعیر، بە بیانووی ساڵیادی کۆچی دوایی بەڕێزیان. شێعر، پەخشان، دیمانە و هتد. 🍇 | @BunchGrapes

بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری مەزنی کورد، شێرکۆ بێکەس، ئەم چەن وێنە تایبەتەتان پێشکەش بێ🌻
+9
بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری مەزنی کورد، شێرکۆ بێکەس، ئەم چەن وێنە تایبەتەتان پێشکەش بێ🌻

ئەم بەرهەمە سەبارەت بە بەڵگەنامەی ئەرشیڤکراوەکانی دەوڵەتی عوسمانی و ئەو بەڵگەنامانەی پەیوەندییان بە مێژووی کوردستان و بە دیاریکراوی بە بەشێک لە میرنشینەکانی کوردستانەوە هەیە ئامادەکراوە. هەرچەندە بەسەرهاتەکان تاڵیش بن، بەڵام بەشێکن لە دیرۆکی کورد و کوردستان. 🍇 | @BunchGrapes

📚 کتێبی «کورد و بەرخۆدانەکانی لە بەڵگەنامەکانی ئەرشیڤی عوسمانیدا» نووسەر: سینان هاکان وەرگێڕ: بەکر شوانی 🍇 | @BunchGrapes

سەرجەم چیرۆکەکانی «عەتا نەهایی» • زریکەتەنگانەئەو باڵندە بریندارە کە منم 🍇 | @BunchGrapes

Li vietnam li kuba û angolê Li çîpas im û li filistîn im³ Em agir in alev in û pêt in Em dîrokin tim li kurdistanê³ Bi keviran em diçin ser tang an Bi daran êrîş dikin panzêr an² Şervan bune bombe yên zindî Diteqin li kurdistan li cîhanê² Ji tarî yê wê derên ronî yê Wê azadbin wek gelên kuba yê² Nîşana vietnam waye li dinê Agirê dîrokê bilin dibe² Ala bilind dibe li zindan an Bi neynokan dikolin biryar an² Bi xwîna dîrokê neqşandin Ji bo serxwebûna hemî însan² 🍇 | @BunchGrapes

چاوپكەوتنێك لەگەڵ نووسەری كورد «بەختیار عەلی» دەربارەی ڕۆمانی «جەمشید خانی مامم كە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد.» 🍇 | @BunchGrapes

ئەم شاکارە نوێیەی هانی ببیستن شاکارە شاکار من لە وەسفیدا هیچ وشەم پێ نییە! پەککوو...

من کە سووتاوی فیراقم، ئیتر ئاوم بۆچییە خەزنەداری گەنجی عەشقی تۆم دراوم بۆچییە کەم بە شمشێری برۆ قەسدی دڵی زارم بکە من شەهیدم، تیخی تیژی تازەساوم بۆچییە من بە بەدناوی لە دنیادا بەناوبانگم بەڵام یاد و ناوی تۆم لە دڵ بێ بانگ و ناوم بۆچییە وەک پڵنگی جەنگەڵی عەشقم بە سەربەستی دەژیم زوڵف و چاوی تۆم هەبێ، زنجیر و داوم بۆچییە ئەم جیهانە چۆڵ و هۆڵ و من غەریبێکم نەناس نیشتمانی خۆم دەوێ دنیای گڵاوم بۆچییە؟ من لە تەنیایی گەلێ تەنیاترم لەم شارەدا ماڵی خەم هەر ئاوەدان بێ ژاوەژاوم بۆچییە بۆ فەرامۆشی بەرەو مەیخانە ڕاکێشم مەکەن مەست و کەیلی ساغەری عەشقم، شەراوم بۆ چییە من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی هەتاو بەستووە ناز و خەمزەی وردەتیشکی ناوبەناوم بۆچییە من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم نووری ڕووخسارم دەوێ،شەمعی شکاوم بۆچییە «جەلال مەلەکشا» 🍇 | @BunchGrapes

فیلمی سینەمایی «وڵاتە تیژە شیرینەکەم» دەرهێنەر: هونەر سەلیم زمان: کوردی سۆرانی، کوردی کورمانجی و زازاکی خودی دەرھێنەر دەربارەی ئەم فیلمە دەڵێت:«ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی كورد ده‌كات، كه‌ تووشی نه‌گونجان ده‌بێت له‌م سه‌رده‌مه‌ نوێیه‌دا و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ و ئازادیدا، له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ باسی دوو سه‌رده‌می كوردم كردووه‌، سه‌رده‌می شاخ هەروەها سه‌رده‌می شار و ئازادی.» بەڵام پاڵەوانی فیلم گۆڤەندە، ژنێک کە شەڕی کۆمەڵگە دەکات بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی، ئەو ژنێکی ڕۆشنبیر و ھونەرمەندە، لە پاڵ ویستی پەروەدەکردنی مناڵان، حەز لە ژەنینی ئامێری ھەندپەن دەکات، کە چێژێکی تایبەت دەبەخشێت بە فیلمەکە. گۆڤەند بوێرانە سنوورەکان تێپەڕ دەکات و دەچێتە گوندی قەمەریان (گوندێکە دەکەوێتە شاڕۆچکەی خەلیفان سەر بە شاری سۆران لە پارێزگای هەولێر) تا ئەرکەکەی جێبەجێ بکات. My sweet pepper land 🍇 | @BunchGrapes

جەمشید خان کێیە؟! (شرۆڤەیەک لەسەر ڕۆمانی جەمشیدخانی مامم) نووسینی: ژیرۆ زاگرۆس 🍇 | @BunchGrapes

🎙️📚 کتێبی دەنگی «جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد» نووسەر: بەختیار عەلی خوێندنەوەی: ئەنوەر ئەحمەد بەشی چاردەهەم | کۆتایی 🍇 | @BunchGrapes