en
Feedback
هێشووە ترێ 🍇

هێشووە ترێ 🍇

Open in Telegram

لە «هێشووە ترێ🍇» هەوڵ دەدەین کە باشترین و سوودمەندترین بابەتەکان لە بوارگەلی جیاواز وەک؛ فەلسەفە، هونەر، مۆسیقا، ئەدەبیات، سینەما، مێژوو و هتد؛ بخەینە بەر تیشک و سەرنج! ئێمە بە هاوڕێیانتان بناسێنن! https://telegram.me/BiChatBot?start=sc-1028415-lj5eFvy

Show more
The country is not specifiedBooks13 825
2 006
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
ئارشیڤی موسیقی کوردی 🎶 گەنجینەیەک لە ئاواز و گۆرانی و حەیران و لاوکی کوردی کە لە بەر دەست هەموان دا نییە. ئایدی کاناڵ: @Kurd
ئارشیڤی موسیقی کوردی 🎶 گەنجینەیەک لە ئاواز و گۆرانی و حەیران و لاوکی کوردی کە لە بەر دەست هەموان دا نییە. ئایدی کاناڵ: @KurdishMusicArchive ئایدی گروهی کاناڵ: @KurdishMusicArchiveGroup

ئارشیڤی موسیقی کوردی 🎶 گەنجینەیەک لە ئاواز و گۆرانی و حەیران و لاوکی کوردی کە لە بەر دەست هەموان دا نییە. ئایدی کاناڵ: @Kurd
ئارشیڤی موسیقی کوردی 🎶 گەنجینەیەک لە ئاواز و گۆرانی و حەیران و لاوکی کوردی کە لە بەر دەست هەموان دا نییە. ئایدی کاناڵ: @KurdishMusicArchive ئایدی گروهی کاناڵ: @KurdishMusicArchiveGroup

بێکەس ماوم شادی دڵم بە کێ خۆش کەم ڕوو لە کوێ کەم باسەکانم بدەرکێنم ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم غەریب ماوم، ژینی تەنیا چۆن ڕۆشن کەم داستانی دڵداری خۆشم چۆن تەواو کەم ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم بۆ پێم ناڵێی خولیای سەرم چۆن ڕۆشن کەم لە ژێر باڵی خەم ڕاماندا چۆن ڕزگار کەم ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم 🍇 | @BunchGrapes

وتووێژی شاخەوان سدێق و یاسین عومەر و جەواد حەیدەری لەگەڵ شێرزاد حەسەن، لەسەر ڕۆمانی "دوا شەوی دابەزینی عیسا" بەشی دووهەم و کۆتایی 🍇 | @BunchGrapes

وتووێژی شاخەوان سدێق و یاسین عومەر لەگەڵ شێرزاد حەسەن، لەسەر ڕۆمانی "دوا شەوی دابەزینی عیسا" بەشی یەکەم 🍇 | @BunchGrapes

شەو باش، من ناوم کراسی ژنانەیە ئەوەی نیشتمان پێی شەرمە بیکاتە بەری خۆی، منم! ئەم مێژووە نێرە، ئەم نیشتمانی سمێڵە تەنها جارێ منی نەکردە بەر هەتاوێ، بەر جۆگە ئاوی، بەر شووشە گوڵاوێ، ئەوانەی منیان لەبەر کرد: گسک بوون و مەنجەڵ بوون و تەنەکەی خۆڵ. ئەوانەی منیان کردەبەر: بەژنی درێژی غەریبی و بەژنی تەنیایی و ئازار بوو! ئەوانەی منی پێ بەخشین هەر بێدەنگی و قفڵ و تێڵا و شریخەکانی قامچی و جلوبەرگی دەردەدار بوون. من ناوم کراسی ژنانەیە! ئەوی ئاگای لە من نەبێ و گوێی لە هاواری من نەبێ، گوێچکەی تەپی نیشتمانە من مێینەم، من سەراپا هەموو جەستەم لە گوناه و پرسیاری ڕووتی حەرام پێکهاتووە! لە یەکەم ڕۆژی بوونمەوە بەردی ڕەجم لە قوماتمەوە پێچراوە و نیشتمان تفم لێ ئەکات! 📚 «شێرکۆ بێکەس، ئێستا کچێک نیشتمانمە» 🍇 | @BunchGrapes

Bira bira sê bira hersê bira bi hev re Şer dikin hersê wek şera Sê haval sê şehîd sê bira Mazlum ji we re bû rêber Bi rengên egîd ketin şer Deng dan cenga jîyanê Sê birayên welatperwer Dilêm bû behra Wanê Dîclê Firat Sîpanê Sê navê berxwedanê Ji bo welat canfidan e 🍇 | @BunchGrapes

گەلێک ژن هەن کە لەپاش مردنی هاوژینەکەیان (با لەڕووی تەمەنەوە گەنجیش بن)، چیتر پرۆسەی هاوسەرگیری پێک ناهێنن و بەتەنێ بەرپرسیارێتی بەخێوکردنی منداڵەکانیان وەئەستۆ دەگرن و هاوکات هەم ڕۆڵی دایک و هەم ڕۆڵی باوکیان بۆ دەگێڕن. ئەم دیاردەیە زۆر بەدەگمەن پیاوەکان ئەگرێتەوە و زۆرجار لەدوای مردنی هاوژینەکەیان، دەسبەجێ بڕیار دەدەن هەمدیسان پڕۆسەی هاوسەرگیری پێک بهێنن. ئەم ڕەوتەی بڕیاردان کە تەژییە لە هەڵاواردن، بەزۆری بۆ ژنان، ئارەزوو و خواستێکی تاکەکەسی نییە. ترس لەوەی کە لەپاش زەواج، منداڵ یان منداڵەکانی لێ بستێننەوە، وەرنەگرتنی منداڵەکانی ژنەکە لەلایەن هاوسەری نوێوە، ڕادەی نزمی قەبووڵکردنی کۆمەڵایەتی سەرلەنوێ زەواجی ژنی خاوەن منداڵ و ... لەو هۆکارانەن کە زۆرجار ژنان ناچار دەکەن خۆیان بەتەنێ منداڵەکانیان بەخێو بکەن. ئەم گرووپە لە ژنان کە لەمەوبەدوا ناوی ''بێوەژن''یش لەگەڵ خۆ بەکێش دەکەن، نەک تەنێ ناچارن نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە ژنانی هاوژینداری‌تر لەبەرچاو بگرن، بەڵکوو خۆیان بەتەنێ لە ڕۆڵی نان‌هێنەری ماڵەوە، دەبێ بەرپرسیارێتی ئابووری خۆی و منداڵەکانیان وە ئەستۆ بگرن. لەم ڤیدیۆیەدا، گێڕانەوەی یەک لەو ژنانە لە باشووری کوردستان دەبیستین کە لەساڵی 1974ی زایینی تا بە ئێستە بە دووکانداری، بژێوی ژیانی خۆی و حەوت منداڵەکەی بەتەنێ دابین کردووە. 🍇 | @BunchGrapes

خوێنەری دەقی خوارەوە بن... 🍇 | @BunchGrapes

بۆ بە میزۆپۆتامیا دەکوترێت «لانکەی شارسانییەت»؟ شارستانییەت لە کوێ دروست بووە؟ 🍇 | @BunchGrapes

لەو دەمەی ڕا دڵم لێی داوە بۆ ژوان من دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوان گەرچی خەڵکی وڵاتی چاو جوانانم چاوی جوانم نەدی تێر بەچاوانم هەتا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوو پەچە و ڕووبەند و چارشێوم دوژمن بوو ئێستا پیرم و کەوتوومەتە ئاویلکە چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە «هێمن موکریانی، 1977» موزیک: شەهباز شاهین‌پوور 🍇 | @BunchGrapes

کاتێ شەرمی دەکرد، پێدەکەنی و دەگریا، گۆناکانی سوور هەڵدەگەڕان گۆناکانی بە ترێ سوورەکان هاوشێوە دەکرا دەگوترا لە جوانیدا شایەنی وەسفی نوێ بوو هێندە نەدەکرا بڵێین سێوە لاسوورە و لەوەبەدوا بە ترێ بانگ دەکرا... تەمەن تێپەڕی و بوو بە «هێشووە ترێ»-ێی ئێستا...🍇

تەکبیرێکیش بۆ دواتر دەکەینەوە...

وەرن ئەمشەو بەم گۆرانییە تێپەڕێنین...

📚 چیرۆکی «دواهەمین جار کە خۆمم کوشت» خوێندنەوە و نووسینی: چنار فەهیم تۆمارکردن و ڕێکخستنی: کاروان نێردراو 🍇 | @BunchGrapes

دڵنیا بە بە مەرگیش بێ ئەم نیگارە جێ ناهێڵم دڵم بولبولی شەیدایە و ئەم بەهارە جێ ناهێڵم² خەمی دووریت وەکوو دۆزەخ هەموو ناخم ئەسووتێنێ وەکوو پاییز لە بەهارا بە جارێ گوڵ دەوەرێنێ زۆر ئەترسم ڕۆژانێ بێ کە نەتبینم بە یەکجاری لە ناخی سینەدا عەشقت له دڵ دەرکەم بە ناچاری دەسا وەرە لەم غرووبە دەرم بێنە بە یەکجاری لە دووری تۆ گۆشەگیرم ئەو دەمانەم لە بێزاری ڕێگای دوورم یادی تۆیە مەڕۆ نەبا نەتبینمەوە تۆ بارانی بۆ پشکۆی دڵ بڕژێرە نێو ئەوینمەوە دە بڕوانە هەردوو دیدەم سیا پۆشی ڕەنگی تۆیە ڕێگام بەرەو تەنیاییە و دڵم کەیلی دەنگی تۆیە 🍇 | @BunchGrapes

+1
📚 کتێبی «نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش» لە نووسینی شێرکۆ بێکەس بەرگی یەکەم لەم کتێبەدا ژیانی زیاتر لە نیوسەدەی تەژی لە هەورازونشێوی خەبات و ژینگەی ئەدەبی و مەملەکەتی شێعر و هەسارەی پەخشان و نووسین و بەهەشتی جوانی و خۆشەویستی ژیان و بەرهەمی شاعیری گەورەی کورد، «شێرکۆ بێکەس»، بەرچاو دەکەوێ. 🍇 | @BunchGrapes

🎥 زنجیرەدرامای «ئەڤینا کورد» دەرهێنەر: نومان ئیگیت، هاشم ئایدیمیر بەرهەمی کۆمپانیای کۆمۆن فیلمی ڕۆژاوا بەشی پازدەهەم، کۆتایی Evîna Kurd 🍇 | @BunchGrapes

📚 دیوانی شەهید مەلا عەلی 🎙️ خوێندنەوەی باست حەمە غەریب شاکارە شاکار... 🍇 | @BunchGrapes

حوسێن مەولوود ئەحمەد ناسراو بە «مەلا عەلی» لە ساڵی 1953 لە گوندی بەردبردی قەزای ماوەت سەر بە ناوچەی شارباژێڕ لە دایک بووە. لە ساڵی 1962-1993 پۆلەکانی سەرەتایی لە سەرچنار و ماوەت و چەرمەگا تەواو کردووە. لەساڵی 1972-1971 پەیوەندی کردووە بە زنجیرەی ڕۆشنبیری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و لە ساڵی 1974 دەکرێت بە لێپرسراوی ڕێکخراوی تۆڵەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. لە ساڵی 1976 چووەتە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی ئەدەبیات بەشی کوردى، بۆیە کاتێک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت ناچێتەوە بۆ زانکۆ و خوێندن تەواو ناکات. لە رێکەوتی 30یی کانوونی دووەمی ساڵی 1979 بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکی پارتیزانی لە ناوچەی سورداش لە گوندی کرژە لە لایەن بەعسییەکانەوە پێی دەزانرێت و دەستگیر دەکرێت. دوای دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانێکی زۆر لە زیندان و دەزگاکانی ڕژێمی بەعسیدا، لە ڕۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی 1979 لە دادگای ھەیئەی خاسەی کەرکووک بە شێوەیەکی نمایشی لە چەند خولەکێکدا بەبێ ئەوەی پارێزەری ھەبێت دادگایی دەکرێ و بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت.. لەدوای دەرچونی فەرمانی لەسێدارەدانی تا ڕۆژی جێبەجێکردنی حوکمەکەی کە تەنیا 45 ڕۆژی خایاندووە، لە شەوی 22 لەسەر 23 تەمووزی 1979 لە زیندانی موسڵ لەگەڵ دوو ھاوڕێی تری بە ناوەکانی (ئەڵوەند عومەر حسێن) و(عەلی عالی حسێن) لە سێدارە دەدرێن. 🍇 | @BunchGrapes