پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن
Open in Telegram
8 449
Subscribers
No data24 hours
-267 days
-15330 days
Posts Archive
مافی كرێی دایەنی چیە؟؟
یەكێك لەو مافانەی كە پێویستە بدرێت بە ژنی تەڵاق دراو بریتیە لە كرێی دایەنی ئەویش لە كاتێكدا منداڵیان هەیە لە ئامێزی دایكیایەتی و ئەو بەخێوی دەكات لە گۆڕینی جل و بەرگ و ئامادەكردنی خواردن و شوشتنی هتد،هەموو ئەمانە پێی دەوترێت دایەنی و دوای تەڵاق و جیابوونەوە دایكی تەڵاق دراو شایستە دەبێت بەو كرێی دایەنیە،بەڵام ئەگەر بە تەڵاقی ڕجعی تەڵاق درابوو شایستەی كرێی دایەنی دەبێت لە بەرواری كۆتایی هاتنی ماوەی عدەكەی و گرنگ نیە منداڵەكان چەن دانەن و بۆ هەریەكیان بە جیا كرێی خۆی وەردەگرێت مانگانە ئەگەر ویستی ،ئەم مافە هیچ پەیوەندی نیە بە بژێوی منداڵەكانەوە.
پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز
@dilmanaziz بۆ پەیوەندی کردن
بەڕێزان بە داوای لێبوردنەوە و بۆ پارێزراوی هەموو لایەكمان بەشی كۆمێنت لائەبەم و لە وتە جوان و دەست خۆشیەكانتان بێ بەش ئەبم انشاللە هەر بەردەوام ئەبین و هەر پرسیارێكتان هەبوو لە نامەی تایبەت لە خزمەتتانا ئەبم
@dilmanaziz
بۆ پەیوەندی كردن نامە بنێرن
ئایا ئەو حاڵەتانەچین كە لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگا و دیاری كردنی كرێی دایەنی دەتواندرێت كرێی دایەنی تێدا ببڕدرێت؟
١-ئەگەر منداڵەكە تەمەنی حەڤدە ساڵی تەواو كرد و پێی نایە تەمەنی
هەژدەساڵیەوە.
٢-ئەگەر منداڵەكە بەهەر هۆكارێك
بێت كۆچی دوایی بكات.
٣-ئەگەر منداڵەكە لای دایكی نەما و
گەڕایەوە ئامێزی باوكی.
٤-ئەگەر منداڵەكە كچ بوو وە هاوسەرگیری كرد.
پارێزەر /دیلمان عبدالرحمن عزیز
بەپێی ماددەی 268 لە یاسای سزادانی عیراقی
سزادەدرێت بە زیندانیکردن کە لە 10 سال زیاتر نەبێت هەرکەسێک هاوکاری هەلهاتن یان کارئاسانی بۆ تاوانبارێک بکات کە سزای اعدامی هەبووبێت
یاسای سزادانی عێراقی
لە ماددەی ٣٧٦
سەبارەت بە گرێبەستی هاوسەری پوچەڵ دەڵێت ;
بە بەندكردنێك سزادەدرێت كە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت وە یاخود بە حبس كردن هەركەسێك گرێبەستی هاوسەرگیری كردبێت سەرەڕای ئەوەی كە زانیبێتی پوچەڵە لەڕوی یاسای و ئاینی وە هەروەها ئەو كەسەیشی كە گرێبەستەكەیان بۆ ئەكات سەرەڕای زانیاری بە پوچەڵی گرێبەستەكە
سزاكەی بەندكردنە كە لەدەساڵ كەمتر نەبێ ئەو هاوسەرەی هۆكاری پوچەڵی گرێبەستەكەبێت و ئەو هۆكارەی شاردبێتەوە یان بە گرێبەستە پوچەڵەكە لەگەڵی (جووت بوبێت)
پارێزەر /دیلمان عبدالرحمن عزیز
کاتێک پیاوێک بە پارەی خۆی خانوو یا زەوی یا سەیارە دەکڕێت، تاپۆ یان سنوی دەکات بە ناوی ژنەکەی یان کوڕەکەی، ئایا کامیان خاوەنی یاسایی موڵکەکەن؟ ئەگەر کێشە کەوتە نێوانیان و داوای کردوەوە یاسا بۆی دەگەڕێنێتەوە؟
وەڵام / لە یاسادا شێوەیەکی گشتی، خاوەنی تاپۆ خاوەنی خانووە، خاوەنی سنوی خاوەنی سیارەیە، بەڵام ئەمە بۆ هەموو حاڵەتێک نیە، بۆ نموونە لەم دوو حاڵەتەدا، کە پیاوەکە پارەکەی داوە بەس طاپۆی خستۆتە سەر ژن یا منداڵ، دەتوانی هەرکات ویستی داوای تەواوی ئەو پارانە بکەیتەوە، کە لە کڕینەکەدا سەرفت کردووە.ئەمەش بە تۆمارکردنی داوایەک دەبێت لە دادگا، بە ناوی داوای شایستەیی (الاستحقاق) تیایدا داوای تەواوی بەهای خانوەکە بکات، ئەگەر پیاوەکە توانی بە بەڵگەی یاسایی بیسەلمێنێ کە پارەی خانوەکەی داوە، جا نوسراو لە نێوانیان هەبێت یاخود شاهید ئاگادار بێت،ئەوکات دادگا بڕیار دەدات بە گێڕانەوەی تەواوی بەهای خانوەکە یان ئۆتۆمبیلەکە بۆ پیاوەکە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر ژنەکەی یان کورەکەی توانی بیسەلمێنێ کە ئەو خانوە یان سەیارەی بە دیاری پێدراوە، ئەوە لەو کاتەدا هی خۆیەتی و ناگەڕێتەوە بۆ پیاوەکە.
ژن مافی هەیە دوای تەڵاق، لە خانوو یان شوقەی مێردەکەی بمێنێتەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ، بە پێی یاسای مافی ژنی تەڵاقدراو لە مافی نیشتەجێبووندا،
ژمارە 77 ی ساڵی 1983ی هەموارکراو.
بەڵام بە پێی ماددەی سێیەم،
لەم حاڵەتانە، ژن لەو مافە بێ بەش دەکرێت:
أ. ئەگەر هۆکاری تەڵاقەکە یان جیابوونەوەکە( التفریق)، خیانەتی زەوجی یان لاساری ( نشوز) بێت.
ب. ئەگەر ژنەکە ڕازی بوو بە تەڵاقەکە یان جیابوونەوەکە.
ج. ئەگەر جیابوونەوەکە بە موخالەعە بوو( بە ڕێککەوتنی هەردوولا).
د. ئەگەر ژنەکە، خانوو یان شوقەی خۆی هەبوو.
جیابونەوە له پێش گواستنەوە؛
-ئافرەتێک ئەگەر پێش گواستنەوە له هاوسەرەکەی جیابێتەوە چیدەکەوێت ؟
وەڵام؛-
لەم کاتەدا پێویستە ڕەچاوی دوو جۆر حاڵەت بکەین؛-
1. ئەگەر هاتوو جیابوونەوە بەهۆکاری پیاوەکە بوو
ئەوا لەم حاڵەتەدا ئافرەتەکە نیوەی مارەییەکەی دەکەوێت که پێی دەوتریت مهر المسمی واتا مارەیی حازری و قەرز کۆ دەکرێتەوە دابەشی دووی ئەکەین(واتە دەکرێت بە دوو بەشی یەکسانەوە) و بەشێکیانی ئەدرێتێ
2.ئەگەر جیابوونەوەکه بەهۆی ئافرەتەکەوەبوو ئەوا لەم حاڵەتەدا ئافرەتەکە هیچ مارەییەکی ناکەوێت وە ئەگەر مارەیی حازریشی وەرگرتبوو ئەوا لێی دەسەندرێتەوە.
بەهیوای سودبینین
سڵاو
بەڕێزان ببورن ئەم ماوەیە بەهۆی سەرقاڵی زۆرمەوە دابڕام لێتان انشاللە بە زووی ئەگەڕێمەوە لاتان بە پۆستی سودبەخش و زانیاری باشتر
تەڵاقی خلعی چیە؟
شێوازی ڕێکەوتن و جۆری تەڵاقەکەی چیە؟
تەڵاقی خلع ؛-بريتيه لە ڕێکەوتنی هەردوو هاوسەر(ژن و پياو) لەسەر جیابونەوە(تەڵاق) بەڕەزامەندی و ڕێکەوتن وە شيوازەكه پێك دێت له دانی هاوسەر (ميرد) به بڕێك پارەى ديارى كراو ياخود پێدانى هەرشتێكى تر وەكو خانوو يان هه رشتێک کە هەردوو لايان رێکەوتنى لەسەر دەكەن یاخود پێنەدانی هیچ شتێک (بەپێی ڕێکەوتنی لایەنەکان) لەبەرامبەردا خێزان (ژن) لە گشت مافه شەرعى و ياساییەکانی خۆى خۆشدەبيت و شێواز و زاراوەی تەڵاقەکە له كۆنوسێکدا دەنووسرێت هەردوو لايەن لەگەڵ دوو شاهيد واژوو دەكەن ، دواتر داواى پەسەندكردنى تەڵاقى خولعی تۆمار دەكرێت له دادگاى بارى كەسێتی ،وەشايەنى ئاماژەپێدانە كه ئەم جۆرە داوايانه بەيەك دانيشتنى دادگا يەکلایی دەبنەوە بەمەرجی ئامادەبونی هەردوو لایەن و دانپێدانان بە ناوەڕۆکی کۆنوس و تەڵاقەکەدا،وە شايانى باسە ئەم جۆرە تەڵاق دانە بائن بينونە صغرى يه ، واتا بۆ هەردوو لايەن نيه بگەڕێنەوە بۆ ژيانى هاوسەرى مەگەر به گريبەست و مارەییەكى تازە .
پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز
چوارەم كۆتایی ::
ئایا ئیجرائاتەکان چۆنە...
۱ ـ کەسەکە دەچێتە قۆنسۆڵخانە و داوا دەکات وکالەتێ بکاتەوە جا ( خاص بێ یان عام )
۲ـ لێرەدا قۆنسۆڵخانە هەلدەستن بە دلنیابونەوە لە بەلگەنامە عێراقیەکانی کەسی داواکار و دەبێ
هەویە و رەگەزنامەی عێراقی پێ بێ و هەروەها دەبێ نسخەیەک لە هەویەی ئەحوال مەدەنی و ڕەسمێکی ئەو کەسەی پێ بێ کە وەکالەتی بۆ دەکاتەوە
۲ـ قونسوڵخانە هەلدەستن بە خوێندنەوەی وکالەتەکە بۆی جا ( خاص بێ یان عام ) دوای ئەوەی کەسەکە گوێی لە ناوەرۆکی وەکالەکە بوو رازی دەبێ و دەڵێ قبوڵمە
۳ـ دواتر قۆنسۆڵ هەلدەستێ بە پڕکردنەوەی فقەرە تایبەتەکان و لێرەدا ناوی سیانی داواکاری وەکالەکە کە موەکیلە دەنوسێ و لە پالیدا دەنوسرێ ( فڵانی کوڕی فڵانی ) کردە وەکیلی خۆی
٤ـ لەبەشی خوارەوەدا بەلگەنامەی سەلماندنەکانی داواکار دەنوسرێ
وەک رەقەم و سجل و صحیفە و تاریخی دەرچونی هەویەی ئەحوال مەدەنیەکەی و جنسیە عێراقیەکەی
٥ـ دواتر مۆری قۆنسۆڵیە و ئیمزای دەخرێتە سەر و تۆمار دەکرێ لەسجیلی وەکالەکاندا و رەقەمی دەدرێتێ وتاریخی دەرچونەکەی دەنوسرێ و داواکاری وەکالەکە ( موەکیل ) ئیمزای دەکات لەسەر سجیلەکە
پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز
زنجیرە پرسیار و وەڵامێكی یاسایی دەربارەی وەكالە
لەگەڵمان بن
سێیەم::
ئایا ئەو هاوڵاتیە دەبێ بچێتە کوێ بۆ ئەوەی ئەم وەکالەتە بکاتەوە ؟
وەڵام
هاوڵاتی عێراقی لە دەرەوەی وڵات دەتوانێ وکالەت لە دوو شوێنەوە بکاتەوە
یەکەم : لەقۆنسۆڵخانەی عێراق لەو وڵاتە
دووەم : لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو شارە یان وڵاتە
پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز
زنجیرە پرسیار و وەڵامێكی یاسایی دەربارەی وەكالە
لەگەڵمان بن
دووەم::
ئایا دەکرێ ئەو وەکالەتە تەنها بۆ محامی بکرێتەوە یان دەکرێ بۆ کەس و کاری خۆی یان هەرکەسێکی تری بکاتەوە
.
وەلام
وەکالەت دەکرێ بۆ هەر کەسێک بکریتەوە کە هاوڵاتی عێراقی بێت جا محامی بێ یان کەس و کاری یان هەرکەسێکی تر .
پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز
زنجیرە پرسیار و وەڵامێكی یاسایی دەربارەی وەكالە
لەگەڵمان بن
یەكەم::
ئایا کەسێك لە ئەوروپا بێ دەتوانێ لە کوردستان
کەسێك بکاتە وەکیلی خۆی؟
وەڵام;
بەڵێ هەر هاوڵاتیەکی عێراقی لەدەرەوەی عێراق بێ دەتوانێ هەستێ بەکردنەوەی وەکالەت بۆ کەسێك لە عێراق بەمەرجێ کەسەکە تەمەنی یاسای تێپەڕاندبێ و بتوانرێ بکرێتە وەکیل .
پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز
زنجیرە پرسیار و وەڵامێكی یاسایی دەربارەی وەكالە
لەگەڵمان بن
یەكەم::
ئایا کەسێك لە ئەوروپا بێ دەتوانێ لە کوردستان
کەسێك بکاتە وەکیلی خۆی؟
وەڵام;
بەڵێ هەر هاوڵاتیەکی عێراقی لەدەرەوەی عێراق بێ دەتوانێ هەستێ بەکردنەوەی وەکالەت بۆ کەسێك لە عێراق بەمەرجێ کەسەکە تەمەنی یاسای تێپەڕاندبێ و بتوانرێ بکرێتە وەکیل .
پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز
زنجیرە پرسیار و وەڵامێكی یاسایی دەربارەی وەكالە
لەگەڵمان بن
یەكەم::
ئایا کەسێك لە ئەوروپا بێ دەتوانێ لە کوردستان
کەسێك بکاتە وەکیلی خۆی؟
وەڵام;
بەڵێ هەر هاوڵاتیەکی عێراقی لەدەرەوەی عێراق بێ دەتوانێ هەستێ بەکردنەوەی وەکالەت بۆ کەسێك لە عێراق بەمەرجێ کەسەکە تەمەنی یاسای تێپەڕاندبێ و بتوانرێ بکرێتە وەکیل .
پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز
تاوانی دزی کردن
ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی
سزا دەدرێت بە زیندانی بۆ ماوەیەک کە زیاتر نابێت لە 7 ساڵ یا بەند کردن هەرکەسێک تاوانی دزی ئەنجام بدات لە یەکێک لەم حاڵەتانەدا :
1-ئەگەر دزییەکە ئەنجام درا لە شوێنێکی نیشتەجێبوون یا ئامادەکراو بۆ نیشتەجێبوون یا لە یەکێک لە پاشکۆکانی یا شوێنێک کە تایبەت کرابێت بۆ پەرستش یان سکەی قیتار یان بەندەر یان فڕۆکەخانە.
2-گەر دزیەکە ئەنجام درا لە شوێنێک کە چواردەوری گیرابێت بە دیوار یان پەرژین وە کەسی تاوانکار چووە ژورەوە لە ڕێگەی شکاندنی دەرگا یان هەڵگەڕان بە دیواردا یان دروست کردنی کەلێن یان بەکارهێنانی کلیلی دروستکراو یان خۆ کردن بە کەسێک کە خزمەت گوزاری گشتی ئەنجام دەدات یان بە ڕێکەوتن لەگەڵ کەسێک لە نیشتەجێبوانی ئەو شوێنە یان بەکار هێنانی هەر ڕێگەیەکی تری فێڵ کردن.
3-گەر لەلایەن کەسێکەوە ئەنجام درا کە هەڵگری چەک بێت بەشێوەیەکی ئاشکرا یان شاراوە.
4-گەر لەلایەن 3 کەس یان زیاترەوە ئەنجام درا.
5-گەر ئەنجامدرا لە ڕێگەی هەڕەشەلێکردن زۆر لێکردن
6-ئەگەر دزی ئەنجامدرا لەلایەن کارگوزارێک یان کرێکارێک لە کارگەیەک یان فرۆشگایەک لەو کەسەی کە خاوەنی کارەکەیە یان لە شوێنی کارەکەی
بەرپرسیارێتی تاوان لەژێر كاريگەرى ماددە هۆشبەرەكان
١-بەرپرسیار نییە
٢-بەرپرسیارە
٣- بەرپرسياره و به تووند كردن هەژمار دەکرێت
يەکەم / بەرپرسيار نيیه
ئەگەر تاوانبارەكه به ناچارى يان به نەزانين ئەو ماددەیەى بەكارهێنا و بووه هۆى لەدەستدانى هەست و ويستى خۆى بەرپرسيار نابێت ياخوود بە مەبەستى چارەسەرى نەخۆشى بەکاربهێنرێ بەمەرجێك پاڵپشت به بڕيارى پزیشك بێت.
دووەم/ بەرپرسياره
ئەگەر کەسى تاوانبار خۆی به ئازادى و به ئارەزووى خۆى ماددەى هۆشبەرى بەكارهێنا ئەوكات بەرامبەر تاوان بەرپرسیار دەبێ .
سێیەم/ بەرپرسياره و بەتووندكردن هەژمار دەکرێت
ئەگەر تاوانبار به دياركراوى بۆ ئەنجامدانى تاوان ئەو ماددانه بەكار بهێنێت، بەو هۆیەشەوه تاوانەكه ئەنجام بدات...
پارێزەر/دیلمان عبدالرحمن عزیز
