en
Feedback
ئارامی دڵان 🌻

ئارامی دڵان 🌻

Open in Telegram

"چەند ئومێد بەخشە ئایەتی پەروەردگارمـــان ڪە دەفەرموێت " {هوَ عليَّ هَيِّنٌ}. سورة مريم آية ٢١ واتە:ئەو شتە لەلای من ئاسانـــە ئیتر خەمی چیتە؟؟ بە یەقینەوە داوای لێبڪە و چاوەڕوان بە....🌻

Show more
2 305
Subscribers
-224 hours
-97 days
-2230 days
Posts Archive
9/3/2026شەوی دووشم وتاری مامۆستای زۆر بەڕێز م.سیروان کاکە احمد

اللهم امین یارب🥹 ‌
اللهم امین یارب🥹 ‌

“تۆ ئەزانیت بۆ ئەوەی لەژیانت پێشبکەویت، پێویستت بە سڕینەوەی خووە خراپەکانتە، کە ئەم خووە خراپانەن تۆیان گرتووە و ناهێڵن نە عیبادەت بکەیت نە پێشکەوتن لە دونیا خراپترین خووش کە تۆ هەتە، ئەم موبایلەی دەستە کە بێ ئامانج تێیدا دەسوڕێیتەوە بە ناو سۆشیاڵ میدیاکان، بۆیە یەکەمین شت بیکەیت ئەوەیە، ئێستا ئەو موبایلەت لابە و بچۆ بەلای کارە گرنگەکەتەوە کە وازت لێ هێناوە…

بۆ ناوتۆمارکردن و زانیاری زیاتر لەم لینکەوە سەردانی کەناڵەکە بکەن👇 https://t.me/laxzmatsarwarman

ڪەسانێك لە تۆ شارەزاتربوون دواتر گومڕابوون ڪەسانێڪ لە تــۆ دیندارتر بوون دوواتـر پێیان خلیــسڪا ، خـۆت بە گـەورە مەزانـە ، داوای جێگیری و ئیستیقامە لە خودا بڪە

هەواڵەکان جێبهێڵە و دەست بە قورئانەکەتەوە بگرە! نیشتمان خودایەکی هەیە کە دەیپارێزێت، ڕووداوەکانیش پیاوی خۆیان هەیە، بەڵام ڕەمەزان قەرەبوو ناکرێتەوە. با ئەم ئاژاوە و فیتنانە لە مانگەکەتان سەرقاڵتان نەکات، و لە عیبادەتەکان بێ ئاگاتان نەکات، چونکە کاتەکان بەفیڕۆ دەچن. پێویستە لەسەر بڕوادار دڵنیا بێت کە هەموو کارەکان تەنها بەدەست خودایە، و ئەو زاتەیە کە قەدەرەکان دیاری دەکات: (قُلْ إِنَّ الْأَمْرَ كُلَّهُ لِلَّهِ). هەروەها بزانن کە مرۆڤەکان هەرچەندە پلان دابنێن و تەکبیر بکەن، هەر پەیڕەوی ویستی خودای گەورەن: (وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ). بەشێک لە ئیمان ئەوەیە کە بڕوادار دڵنیا بێت لە فەرموودەکەی پێغەمبەر (ﷺ): «بزانە ئەگەر هەموو ئوممەت کۆببنەوە بۆ ئەوەی زیانێکت پێ بگەیەنن، ناتوانن هیچ زیانێکت پێ بگەیەنن مەگەر شتێک نەبێت کە خودا لەسەری نووسیوی؛ چونکە پێنووسەکان هەڵگیراون و پەڕەکان وشک بوونەتەوە.» بەردەوام لەبیرت بێت.. ئەمانە تەنها "چەند ڕۆژێکی دیاریکراون"، بۆیە ڕێگە مەدە هیچ شتێک سەرقاڵت بکات و لەدەستت بدات. — د. عومەر عەبدولکافی

یارەب چۆن مانگی ڕەمەزانت بەقسمەت کردین ئاوا «لەیلەت وقەدر»یشمان بەقسمەت بکەیت

“نوێژ مایەی ئاسوودەیی و خەمڕەوێنی پێغەمبەر گیان ﷺ بوو، هەر خۆی فەرموویەتی:(نوری دیدە و ئاسوودەییم لە نوێژدایە)، دەیفەرموو ﷺ:
“نوێژ مایەی ئاسوودەیی و خەمڕەوێنی پێغەمبەر گیان ﷺ بوو، هەر خۆی فەرموویەتی:(نوری دیدە و ئاسوودەییم لە نوێژدایە)، دەیفەرموو ﷺ: ئەی بیلال! قامەتی نوێژ دابەستە و ئاسوودەییمان پێ ببەخشە، نوێژی کردبوو بە بێستان و باخێک بۆ دڵی، گەشتێک بۆ ڕووحی، گۆڕەپانێک بۆ نزاکانی، بوارێک بۆ پیاهەڵدانەکانی و ئاوەدانییەک بۆ کاتەکانی. نوێژ ئەوەندە پڕۆسەیەکی گرنگە، بە شێوەیەک خوای میهرەبان دوو جار بە تایبەت جیبریلی ناردۆتە خزمەت پێغەمبەر ﷺ، جیبریل پێشنوێژی بۆ کردوە، تا بە تەواوی لێیەوە فێری نوێژ ببێ و کاتەکانی بزانێ. پێغەمبەر گیان ﷺ ئەوەندە پەیوەست بوو بە نوێژکردنەوە، ئەگەر کارێک زۆری بۆ بهێنابا، کێشەکان کەڵەکە ببوایە، ڕێگاکان دابخرایە، ئەو دەچوو نوێژی دەکرد” خۆشەویستانی ئێمە! ئەم قۆناغەی پڕۆژەکەمان تایبەت دەبێت بە شێواز و چۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژی پێغەمبەری خوا ﷺ، لە دەستپێکردنەوە تا سەلامدانەوە، ورد ورد دەچینە خزمەت تەواوی بڕگە و هەنگاوەکانی نوێژ، لەگەڵمان بن… پشتیوان بەخوا سبەی شەو لێرەوە پڕۆژەکە ڕادەگەیەنین و دەستپێدەکەین، چاوەڕوان بن….

پارشێو فێرمان دەکات دەتوانین هەستین بۆ نوێژی بەیانی، تەراویح فێرمان دەکات کە دەتوانین شەونوێژ بکەین، ڕۆژوو فێرمان دەکات دەتوانین هەوڵ لەگەڵ نەفسمان بدەین و ئارەزووەکانمان خامۆش بکەین... مانگی ڕەمەزان تەنیا زیادکردنێکی کاتی ئیمان نییه، بەڵکوو ئەوەمان پێ دەڵێت دەتوانیت هەموو ڕۆژێکی ژیانت، ئەو عیبادەتانە ئەنجام بدەی... لە دونیادا وەک ڕەمەزان بژی، با دواڕۆژت جەژن بێت...

 {اللهم نسألك سعادة في الدنيا وسعادة في الآخرة} (خودایە داوای بەختەوەریت لێ ئەکەین لە دونیاو لە ئاخیرەت)
ئامین

شەرت نیە ئەوەی لەسەرت دەجوولێت بیرۆکە بێت.. لەوانەیە هەندێ جار ڕشک و ئەسپێ بێت.. 🦦

پێغەمبەر ﷺدەفەرمووێت: ٲَڪْسَرُ خَطاَیَا ٲْبْنِ آدَمَ فْيِ لَسْآنەِ.! زۆربەی تاوانی مرۆڤ  بەهۆی  زمانیەوەیە..

مژدە… پشتیوان بەخوا بەم زووانە پڕۆژەی لە خزمەت سەروەرمان ﷺ بە کارێکی جیاواز و پێشبڕکێیەک دێتەوە خزمەتتان…
مژدە… پشتیوان بەخوا بەم زووانە پڕۆژەی لە خزمەت سەروەرمان ﷺ بە کارێکی جیاواز و پێشبڕکێیەک دێتەوە خزمەتتان…

﴿ اللهم احرمني لذة معصيتك وارزقني لذة طاعتك ﴾. واتـا : خودایە چێژی گوناهـ و سەرپێچیم لەلا ناخۆش بکەیت و چێژی بەندایەتیکردنی خۆتم پێببەخشیت.

8..🥰 اللهم امین🤲
8..🥰 اللهم امین🤲

بەشدار بن
+1
بەشدار بن

ئەلێن گوڵ ڕۆحی ژنە..! ‌
ئەلێن گوڵ ڕۆحی ژنە..!

دەربارەی تێپەڕاندنی ڕووداوەکانی ژیان وتی : ژیان ملوانکەیەکی جوان بوو بە گەردەنمەوە ..! لەپڕ پچڕاو موروەکانی بە هەموو لایەکدا پەرش و بڵاو بویەوە ..! بەڵام ئێستا خەریکم دووبارە موروەکان دەهۆنمەوە بەڵام بە پەتێکی قایمتر و ئەستورترەوە نامەوێ بە ئاسانی بپچڕێت ..!

6..🥰 اللهم امین🥰
6..🥰 اللهم امین🥰

5..🥰 اللهم امین🤲
5..🥰 اللهم امین🤲