en
Feedback
ئارامی دڵان 🌻

ئارامی دڵان 🌻

Open in Telegram

"چەند ئومێد بەخشە ئایەتی پەروەردگارمـــان ڪە دەفەرموێت " {هوَ عليَّ هَيِّنٌ}. سورة مريم آية ٢١ واتە:ئەو شتە لەلای من ئاسانـــە ئیتر خەمی چیتە؟؟ بە یەقینەوە داوای لێبڪە و چاوەڕوان بە....🌻

Show more
2 305
Subscribers
-224 hours
-97 days
-2230 days
Posts Archive
لە دوای تەواوبوونی ڕەمەزان، پەتی موسحەفەکەت هەر لە شوێنی خۆیـدایە؟! کۆتا شەو بەجێتهێشت و هێشتا نەگەڕاویتەتەوە بۆ لای؟! حەسرەت
لە دوای تەواوبوونی ڕەمەزان، پەتی موسحەفەکەت هەر لە شوێنی خۆیـدایە؟! کۆتا شەو بەجێتهێشت و هێشتا نەگەڕاویتەتەوە بۆ لای؟! حەسرەت ئەوەیە لەگەڵ ڕۆشتنی ڕەمەزان خۆشت ڕۆشتی...

قُـــــلْ مَـتَاعُ الدُنْـــــــــــــيَا قَلِيـــــــــــــلٌ پێیان بڵێ خۆشیەڪانی دونیا زۆر ڪەمـ وکەمبایەخە لە چاو خۆشی قیامەت. پەروەردگارم وامان لێنەکەیت خۆشی نەبڕاوەی دواڕۆژ بدۆڕێنین ولەبیری بکەین بۆ قەلیلێک لە خۆشی دونیای فانی..

{ئەو تاریکایییەی ئیستا تێیدایت، وادەزانیت کۆتایی دنیایە بۆت} ھێندەی ئەوتاریکاییە نابێت کە یونس تێیدابوو لەناو سکی نەھەنگەکەدا بەوتنی: لّا إِلَهَ إِلّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظّالِمِين لە ھەموو ئەو تاریکیانە رزگاری بوو ئایا خودا لەم تاریکایییە تۆ رزگار ناکات!!

دەزانم ئازارت ھەیە..”” کێشەت ھەیە... دڵتەنگی، ماندووی.. ھەست دەکەی شکاوی.. بەڵام بڕوا بکە ھەموو ئەمانە کۆتاییان دێت و جارێکیتر ھەناسەی خۆشبەختی دەدەیتەوە.🤍 خوای گەورە دەفەرمویت : أَنَا عِنْدَ ظَنِّ عَبْدِي بِي... من لەگەڵ گومانی بەندەکەمدام.

"بڕوام پێ بکە هیچ دەرچەیەکت نییە، لەژیاندا کێشە و ناڕەحەتی و قورسی زۆرت تووش ئەبێت(وە ئەبێت ببێت)، ئەمە شتێکە لەدەستی تۆ نییە بەڵام بەدەستی خۆتە کە بەکام لەم دوو شێوازە مامەڵە لەگەڵ قورسیەکە ئەکەیت -یان ئەوەتا کێشە و قورسیەکە لەناوت دەبات و جارێکی دیکە درووست نابیتەوە و دەکەویت -یان ئەوەتا لە کێشە و قورسیەکە دەرئەچیت، بە نوسخەیەکی عاقڵتر و زیرەکتر و بەهێزتر لەخۆت، کە بەگەردەلوولە سەختەکەدا تێپەڕیوە لۆیە لەمەودوا لە ڕەشەباکان ناترسێت شێوازی مامەڵە و دەرچوونت لەدوای کێشەکان و قورسیەکان دیاری ئەکات کە لەژیاندا چەندێ پێ ئەگەیت و پتەویت هەیە."

ئاگاداربە... جەژن کۆتایی ڕەمەزان بوو نەک کۆتایی عیبادەت

هـەر یەڪێڪ لـە ئـێمە بـە شتێڪ تاقیڪراوینەتەوە، دونیا بـە پـڕی و بـە سافی بە ڪەس نـەبەخشراوە! گـەر بـەڵاو ناڕەحەتیەکان نـەبونایە، خەڵڪی ڕوویان دەڪردە دونیاو، بـەهەشتیان لە یـاد دەڪرد!

🌻اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌻 🌻اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌻 🌻اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌻 🌻اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌻 🌻اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌻

کۆمەڵێک دوعا بۆئەم شەوە پیرۆزە

‎⁨من جوامع دعاء النبي بطاقة⁩.pdf5.91 KB

کۆمەڵێک دوعای باش و گرنگ بۆ ئەم شەوە پیرۆزە ١- اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي ٢- اللَّهُمَّ حَاسِبْنِي حِسَابَاً يَسِيرَاً ٣- يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّت قَلْبِي عَلَى دِينِكَ ٤- اللهُم إرزقني توبةً نصوحا قبل الموت ٥- اللهم إني أسألك حسن الخاتمة ٦- اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ، وَالْجُنُونِ، وَالْجُذَامِ، وَمِنْ سَيِّئِ الأَسْقَامِ ٧- اللَّهمَّ إنِّي أعوذُ بكَ مِن المَأثمِ والمَغرمِ ٨- اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي، وَارْحَمْنِي، وَاهْدِنِي، وَعَافِنِي، وَارْزُقْنِي ٩- اللَّهُمَّ إنِّي أَعُوذُ بِكَ مِن عَذَابِ جَهَنَّمَ، وَمِنْ عَذَابِ القَبْرِ، وَمِنْ فِتْنَةِ المَحْيَا وَالْمَمَاتِ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ المَسِيحِ الدَّجَّالِ ١٠- اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ أَذْهِبْ الْبَاسَ اشْفِهِ وَأَنْتَ الشَّافِي لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ شِفَاءً لَا يُغَادِرُ ‏ ‏سَقَمًا ١١- اللهم اشف مرضانا ، وارحم موتانا ، وعاف مبتلانا ، وفك أسرانا ، واجبر كسرانا ١٢- اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا، وَرِزْقًا طَيِّبًا، وَعَمَلًا مُتَقَبَّلًا ١٣- رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ ١٤- لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ ١٥- رَبَّي أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ١٦- اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ، وَشُكْرِكَ، وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ ١٧- اللهم أجرني من النار ١٨- اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحَزَنِ، وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ، وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ ، وَضَلَعِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ ١٩- رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ٢٠- اللَّهُمَّ إنِّي أَسْأَلُك مِنْ فَضْلِكَ وَرَحْمَتِكَ، فَإِنَّهُ لاَ يَمْلِكُهَا إِلاَّ أَنْتَ ٢١- اللَّهُمَّ إنِّي أَسْأَلُك مِنْ فَضْلِكَ وَرَحْمَتِكَ، فَإِنَّهُ لاَ يَمْلِكُهَا إِلاَّ أَنْتَ ٢٢- رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ ◦ رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا إِنَّهَا سَاءَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا 🤲🤲

خاتوونە فاتیمەی کچی پێغەمبەر ﷺ (ڕەزای خوای لێ بێت) هەر کات ڕۆژی هەینی بهاتایە، غوڵامێکی خۆی دەنارد تا چاودێری خۆری بۆ بکات، کاتێک پێی ڕادەگەیاند کە خۆر بەرەو ئاوابوون نزم بووەتەوە، دەستی دەکرد بە نزا و پاڕانەوە تا ئەو کاتەی خۆر ئاوا دەبوو.
سەڵاوات لەبیرمەکەن، ڕۆژی هەینییە

- لە کۆتا جومعەی ڕەمەزاندا... «خودایا، عافیەت و سەلامەتی بکە بە بەرگی بەرمان، چاکمان بکە، چاکانیشمان بەدەورەوە بگێڕە، زووڕیەت و نەوەی چاکیشمان پێ ببەخشە، لە چاکەی نەبڕاوەش بێبەشمان مەکە یا رەحمان. لێمان ڕازی بە، قبوڵمان بکە، لە بەندایەتی خۆمان تێمان بگەیەنە، دەرووی نووری قورئانەکەتمان لێ بکەرەوە، هەر بۆ خۆت بمانسوڵحێنە، نیەت و دڵمان پاککەرەوە. تەقوا بکە بە ڕۆزیمان، جێگیر و دامەزراویشمان بکە تا ئەوەی پێت دەگەینەوە. سەرکەوتن و سەرفرازی بکە بە بەشی ئەم ئوممەتە... غەززە و ئەهلەکەی، بێ خاوەن و ڕابەریش جێمان مەهێڵە خودایە، هێزمان بۆ بگەڕێنەوە ئەی تاقە دەسەڵاتدار. ڕەمەزانمان لێ قبوڵ بکە، قەدریشمان بە قسمەت بکە. آمین»

باش لەوە تێ دەگەم کەسێک بەردەوام یەک دوعا بکات، لە عەرەفەوە بۆ عەرەفەیەکی تر، لە ڕەمەزانەوە بۆ ڕەمەزانێکی تر، لە هەموو شەونوێژێکدا دووبارەی بکاتەوە... باش لەوە تێدەگەم کەسێک تەماشای ئاسمان بکات و لە قوڵایی دڵیەوە بڵێت: خودایە، هەموو هۆکارەکان پچڕاون و هیچ هۆکارێک نەمـاوە، بەڵام خودایە خۆت پەروەردگاری هـۆکارەکانیت، دەتوانیت هۆکارەکان بسازێنیت، هەرچی دەرگایە بەڕوومدا داخراوە، بەڵام بێئومێد نابم لە دەرگاکەی تۆ و هەر لێی دەدەم... خودایە، دەزانیت من ناتوانم بەجوانی دوعا بکەم، بەڵام خۆ تۆ بەجوانترین شێوە وەڵام دەدەیتەوە، من نازانم کارەکانم بەڕێوە ببەم، خۆت بەجوانترین شێوە بۆم بەڕێوە ببە، بژاردەکانم هەڵەن، خۆت باشترینەکانم بۆ هەڵبژێرە خودایه خۆت دەزانیت پێویستم بەچییە، لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا بۆم جێبەجێ بـکە، شکاوییەکەم دەبینی، خۆت ساڕێژکاری برین و شکاوییەکانی، ساڕێژم بکە... خودایه بە بەهێزییەوە دەستمان گرتووە بە دوعاوە، بێئومێدمان مەکە و وەڵاممان بدەرەوە، خودایە بە ڕەحم و کەرەمی خۆت مامەڵەمان لەگەڵدا بـکە، ئەی ئەو زاتەی ئاسوودەییت بۆ ماندووەکان، ئارامیت بۆ ترساوەکان، شادومانیت بۆ تەنیاکان، ئاسوودە و ئارام و شادومانمان بکە، خودایە لەم شەوە پیرۆزانەدا وەڵاممان بدەرەوە... - نووسینی: سارە عەقاری وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی

photo content

خۆ ناشێ بڵێی " ئەم شەو جوتە و ناچم بۆ مزگەوت؟! "😮 ئەزانی شەوی جومعەیە ؟!! تاقە شەوی جمعەی ناو ئەم ۱۰ شەوە پیرۆزەیە و کۆتا جومعەی ڕەمەزانیشە !!!
شەوێکی تایبەت ئەبێ؛ جومعە و سڵاوات و ڕەمەزان و شەوی قەدر !!!
دەوام و ئیش و کاریشت نیە، باش باش خۆت ماندووبکە و دوای نوێژی بەیانی بخەوە !!

خوای گەورە کاروبارەکانت بەڕێوە دەبات لەکاتێکدا تۆ نقوم بوویت لە بیرکردنەوەکانتدا. ‌

🌻اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌻 🌻اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌻 🌻اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌻 🌻اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌻 🌻اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🌻

بۆ ئەوەی ئەم دە شەوە بە باشترین شێوە بقۆزیتەوە: ١. فرەچەشنی لە عیبادەت (با ماندوو نەبی): ئەگەر لە نوێژکردن ماندوو بووی، دامەنیشە؛ دەست بکە بە زیکر و تەسبیحات. ئەگەر لە زیکر ماندوو بووی، قورئان بخوێنەوە. ئەگەر ویستت کەمێک پشوو بدەی، گوێ لە قورئان یان وتارێکی ئیمانی بگرە. گرنگ ئەوەیە کاتەکانت بە بەتاڵی نەڕوات. ٢. نهێنیی دوعای گەورە: پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی لەم شوانەدا زۆر بڵێن: «اللهمَّ إنك عفوٌّ تُحبُّ العفوَ فاعفُ عنِّي». ئەم دوعایە کورتە بەڵام هەموو ژیانت دەگۆڕێت، چونکە ئەگەر خودا لێت خۆش بێت، هەموو دەرگاکانی خێر و بەختەوەریت بۆ دەکرێتەوە. ۳. مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا کەم کەوە: ئەم دە شەوە دەرفەتی زێڕینن. کاتەکانت بە دیار پۆست و ڤیدیۆی بێ سوود مەکوژە. مۆبایلەکەت تەنها بۆ زەنگی بێداربوونەوە یان خوێندنی زیکرەکان یان نووسین و بابەتی بەسوود بەکاربهێنە. کات بۆ دونیا زۆرە، بەڵام ئەم شەوانە وەک هەور دەڕۆن. ٤. نیەتی پاک و لێخۆشبوون لە خەڵک: پێش ئەوەی دەست بە عیبادەت بکەی، دڵت پاک بکەرەوە. لە هەموو ئەو کەسانە خۆش ببە کە دڵیان هێشاویت، بۆ ئەوەی خوداش لە تۆ خۆش ببێت. خودا سەیری دڵە پاکەکان دەکات. ٥. ئەگەر خەوتیشی، بە نیەت بخەوە: ئەگەر جەستەت زۆر ماندوو بوو و پێویستت بە خەو بوو، بەو نیەتە بخەوە کە هێزت هەبێت بۆ عیبادەتی دواتر، ئەو کاتە خەوەکەشت پاداشتی بۆ دەنووسرێت. شەوی قەدر دیارییەکی گەورەیە، مەهێڵە بەبێ گۆڕانکاری لە ناو ناختدا تێپەڕێت. تەنانەت ئەگەر تەنها دەقەیەکیش بێت، بە ڕاستگۆیی لەگەڵ خودا قسە بکە و داوای لێخۆشبوون بکە و هەڵەکانت بێنە پێش چاوت و موحاسەبەی نەفسی خۆت بکە، نەفست بێنە بەردەمت و دانە دانەی هەڵەکانتی پێ بڵێ و تەربیەتی بدە و سەرزەنشتی بکە.