en
Feedback
ئارامی دڵان 🌻

ئارامی دڵان 🌻

Open in Telegram

"چەند ئومێد بەخشە ئایەتی پەروەردگارمـــان ڪە دەفەرموێت " {هوَ عليَّ هَيِّنٌ}. سورة مريم آية ٢١ واتە:ئەو شتە لەلای من ئاسانـــە ئیتر خەمی چیتە؟؟ بە یەقینەوە داوای لێبڪە و چاوەڕوان بە....🌻

Show more
2 306
Subscribers
-124 hours
-107 days
-1930 days
Posts Archive
ڕەنـگـە.. _تەسبیحێك _سەدەقەیەڪ _نوێژێڪی سوننەت _خەتمێڪی قورئان _زەردەخەنەیەڪ ببێت _یارمەتی دانی ڪەسێڪ _قسەیەڪی خێر _دوعایەڪی خێر _وازهـێنان لـەتاوان ببێتە فـریادرەست لـە قـیامەت اللـهم إني أسألك حسن الخاتمة🤲 ‌

خەو تەنها جەستە ئارام دەکاتەوە، بەڵام نوێژی بەیانی ڕۆح زیندوو دەکاتەوە.
_لەبارەی نوێژی بەیانیەوە.

︎ ︎ ھەموو درەنگ بوونێک حیکمەتێکی تێدایە کە تەنھا خودا ئەزانێ چییە بۆیە تەنھا ئارام بگرە و دڵتەنگ مەبە ︎ ︎

خودایە گیان دایکم یەکیک بیت لە خانمەکانی بە هەشت🤲🏻

کچەکەم ئۆتۆمبێڵێکی کڕی دوای چەند ڕۆژێك دەعمێکی پێ کردبوو هاتبوو بۆ لای دایکی پێی گوتبوو : دایکە دەعمێکم بە سەیارەکەم کردووە ناوێرم بە باوکم بڵێم ..! دایکیشی هات بۆ لای من گوتی : بە ئۆتۆمبێڵی کچەکەمان دەعمم کردووە ..! ئینجا ناوێرم پێی بڵێم ئەترسم لێم عاجز بێـت .. منیش بۆ ئەوەی کچەکەم لە دایکی عاجز نەبێت چووم بە کچەکەمم گوت : بمبورە کچەکەم بە ئۆتۆمبێڵەکەت دەعمم کردووە خەمت نەێت خۆم بۆت چاک دەکەمەوە ..! کەچی دوای ماوەیەک بۆم دەرکەوت دایک کچ کڵاویان کردۆتە سەرم ...!😾 وەرگیراو ...

كاتی دەتەوێ  لە واتای ژیان تێبگەی شۆك دەبێت•• چونكە دەوڵەمەندێك دەڵی ژیان گەڕان و گەشتكردنە•• هەژارێك دەڵی  ژیان دۆزینەوەی توورەكەیەكی پڕ لە لیرەیە•• زیندانییەك دەڵی ژیان ئازادییە•• تینووەیەك دەڵی ژیان قومێ ئاوە•• برسییەك دەڵی ژیان  لە تێك نانە•• نەخۆشییەك ئەڵیت ژیان لەش ساغیه••  بە تەمەنێك دەڵی ژیان  گەنجییە•• كەواتە ژیان  زۆر ئاڵۆزە یەك شت نییە , زۆره

شەش ئامۆژگاری *نێهێنیەکان واز لێبێنە با لەنێوان ئەو دووانە بێت : خۆت و خودا * لە دوو شت قەت مەترسە :  ڕزق و ڕۆزی  و مردن ،  چونکە هەردووکی بەدەستی خودایە.. *  لەدونیا هەوڵی ڕازی کردنی دوو کەس بدە و تێبکۆشە بۆی : دایک و باوکت *لە تەنگانە و ناخۆشیدا دەست بەدوو شتەوە بگرە : سەبرگرتن و نوێژەکانت *دوو شت هەرگیز بیری لێ مەکەرەوە: هەستەکانت بۆ خەڵکی ، خراپی کەسانی تر کە بەرامبەرت کردوویانە * دوو شت هەمیشە لەبیرت بێت و یادیان بکەوە : خودا و ڕۆژی دوایی

الاستغفار يدفع ، ينفع ، يرفع ، يشفع " استغفر الله واتوب اليه "

بڕوانامەی ، ئامادەیی ، دبلۆم ، زانکۆ ، ماجیستێر ، دکتۆرا...هتد لە شەوی یەکەمی قەبردا هەمووی دەبن بە خۆڵەمێش و نەبوو ، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها وانەی پۆلی یەکەمی سەرەتاییە: کێ خوداتە؟! کێ پێشەواتە !؟ ئاینت چییە ؟! پرسیارانێکی سادەن بەڵام دوور نییە بیرمان نەکەوێتەوە چونکە کاتەکەی هێندە سەختە ،بۆیە هەردەم پێویستمان بە پێداچونەوە هەیە، بۆ ئەوەی لەم کاتەدا بە سانایی بێینە گۆ.
ماشیتا

ئەم هەموو لوتفـ و میهرە؟!🥺 دەتبینێت کە تاوان ئەنجام دەدەیت، پاشان پەشیمانی ئەخاتە دڵتەوە، پاشان وات لێ دەکات داوای لێ خۆشبوو
ئەم هەموو لوتفـ و میهرە؟!🥺 دەتبینێت کە تاوان ئەنجام دەدەیت، پاشان پەشیمانی ئەخاتە دڵتەوە، پاشان وات لێ دەکات داوای لێ خۆشبوون بکەیت پاشان لێت خۆش دەبێت پاشان تاوانەکەت دەگۆڕێ بۆ چاکە..!

بیانووت چیە؟ ‌

هەر ڕۆژانێڪم بێ یـادڪردنی تۆ بووبێت ئەو ڕۆژەم ڕۆشن نەبووه ئیلاهیم . . 🌻 ‌

گەیشتومە بە جوزئی... ❌ لە جوزئی...❌ ئەمـە لەنێوان خۆت و خودادایە✅. باسکردنی عیبادەتـەکانت و نهێنیەکانی بۆ خەڵکی، دەبێتە هۆی ئەوەی ماوەیەک لێی بێ بەش بیت و نەتوانی ئەنجامیان بدەیت

تەنانەت گەر داواکارییەکەشت گەورەبوو  بیرت بێت خوا گەورەترینە !

‏پێغەمبەری خودا ﷺ بەلای دارێڪی وشڪدا ڕۆیشت، بە عەساڪەی پێدا ڪێشا و گەڵاڪانی وەری، فەرمووی: الحَمْدَ للهِ، سُبْحَانَ اللهِ، لَا إلَهَ إلَّا اللهُ، اللهُ أكْبَرُ...\ تاوانی بەندە هەڵدەوەرێنێت،\ وەک چۆن گەڵاڪانی ئەم درەختە هەڵوەری... تـۆش بـە وتنی ئـەم زیڪرانە
الحَمْدَ للهِ، سُبْحَانَ اللهِ، لَا إلَهَ إلَّا اللهُ، اللهُ أكْبَرُ...\
تاوانەڪانت هـەڵـوەرێنە

الحمدللە ‌

لیستی کەنالەکان ............... وتەی زانایان @wtayzanayan1 🌹 توێشووی قیامەت @lasayaiquraan 🌹 شووشەکان @elqawareer 🌹 وتەو فەرموودە @wtawfarmuda 🌹 وەلامەشەرعیەکان بۆ پرسیاری خوشکان @xald1 🌹 وتە ناوازەکانی زانایان @wtayzanakan 🌹 تۆماری خوێندنەوە @txwendinewe 🌹 قورئان @Qurhan1 🌹 پرۆژەی هودا @Projayhuda 🌹 فێربونی قورئان @learnqurankarim1 🌹 تەفسیری قورئانی پیرۆز @TafsirQuran_Piruz 🌹 🌺خـ♡ـاتوونەکـ♡ـەم🌺 @Khatonakam 🌹 ✿فموعدنُآ غدآ في دارخُلدٍ✿ @quran_shefay_dla 🌹 گوندێمە @arinabarzani 🌹 زمانی عەرەبی لەگەل م.عیماد @ar1bi 🌹 کچانی ئیسلام @kchani_islam 🌹 چرپەی ئیمانی @chrpayeman 🌹 خۆشەویستی خودا @xosha_westi_xwa 🌹 الزهد والرقائق @alraqaiq 🌹 گەنجینەی قورئان @quranb1 🌹 ئارامی دڵان @A_ramee 🌹 ئارامی دەروون @Aramidarwn 🌹 سپسکرایبی ئەم چەنالە بکەن https://m.youtube.com/channel/UC-bqpnv56hmU6c4tv1Jix_g ⌚لیستەکە لەکاتژمێر ۹ ی شەو  دادەنرێ تا ٦ بەیانی

ئەمڕۆ هەینیە خۆشەویستەکەت لەیادە .؟ دەی کەوایە دروود و صەلاواتی بۆ بنێرە..🥰 🌻اللهُمَّ صلِ وسلِّم وبارك علىٰ نبيّنا مُحمد💚

شەوی هەینیە سەڵاوات لەبیرمەکەن.. 🌻اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ  إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.🌻

ترسی هــەموومان لـە مردن بـــەهۆی ڪەمی عیبادەتەڪانمانەوەیە ئەگەرنا مردن سەرەتای دیدارێڪی بێ ئەندازە شیرینە . . ‌