en
Feedback
ئارامی دڵان 🌻

ئارامی دڵان 🌻

Open in Telegram

"چەند ئومێد بەخشە ئایەتی پەروەردگارمـــان ڪە دەفەرموێت " {هوَ عليَّ هَيِّنٌ}. سورة مريم آية ٢١ واتە:ئەو شتە لەلای من ئاسانـــە ئیتر خەمی چیتە؟؟ بە یەقینەوە داوای لێبڪە و چاوەڕوان بە....🌻

Show more
2 306
Subscribers
-124 hours
-107 days
-1930 days
Posts Archive
خێرڪردن بەبێ پارە *   قسەی چاڪ *   وتنی "الله أكبر" *   مۆڵەتدانی ڪەسی قەرزار و ڪەم دەرامەت *   دوو ڕڪات نوێژی چێشتەنگاو *   لادانی ئازار و ناڕەحەتی لەسەر ڕێگا *   زەردەخەنە ڪردن بە ڕووی براڪەتدا *   ڕێنمایی ڪردنی كەسی نابینا *   خۆگرتنەوە لە خراپە *   وتنی "لا إله إلا الله" *   پێدانی ئاو *   وتنی "سبحان الله" *   فەرمانڪردن بە چاڪە و ڕێگریڪردن لە خراپە
دوا نـامە

ئێمــــە وا فێرکــراوین برینەکانمان بە قورئان سارێژبکەین. ‌

بەم شێوازە قورئان مەخوێنە ‌

هیچ کەس بێ هەڵە و تاوان نیە.. ‌

• ھەموو شتێک بۆ خۆت دەگەڕێتەوە بە باش و خراپیەوە.. ھەرگیز خودا ئەو شتانە لەبیر ناکات کە تۆ بە دڵێکی پاکەوە کردوتە، پێکەنینت بەڕووی کەسێکدا ، دڵدانەوەی کەسێک کە لە تاقیکردنەوەیەکی ڕۆژگاردایە ، یارمەتیدانی خوشکەکەت ، دڵخۆشکردنی ھاوڕێکەت.... دوبارە خودا  ھەموو ئەمانەت بۆ دەنێرێتەوە بە ڕێگایەکی جیاواز ھیچ شتێکی چاک بە کەم مەزانە، ڕەنگە نرخی شتێکی بچوک لای خودا موعجیزەیەکت بۆ بھێنێتە بوون.

تێپەڕاندنی ٣٦٥ ڕۆژ، بەبێ ئەوەی خۆت لە نەخۆشخانە ببینی, شتێکە کە پێویستە سوپاسی خودای بۆ  بکەیت.

زۆر بڵێن ﴿لــا حَول وَ لـا قوَّةَ إلـّـا بالله گەنجینەیەکە لە گەنجینەکـانی بەهەشتـ
حدیث عن النبّي رواه بخاري

لە توانای خۆت  زیاتر مەبە خشە ئافەرینی خەڵك  هیچ لە مەسەلەكە  ناگۆڕی••

ئەگەر تا ئێستا بەشداری ئەم پروژەیەت نەکردوە ئەوا ئێستاش کات ماوە دەتوانن بەشدار بن تەنها (١٢) وانەیە و بەس گوێ گرتنە بۆ بەشداری کردن داخلی ئەم کەنالە ببن https://t.me/laxzmatsarwarman

ئاگاداری ...... قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «صَلُّوُا كَمَا رَأَيتُمُونِي أُصَلِّي». پڕۆژە‌ی لە‌خزمە‌ت سە‌روە‌رمان لە‌مانگی پیرۆزی ڕە‌مە‌زان ھە‌ڵدە‌ستێت بە‌سازدانی پێشبڕكێیە‌ك تایبەت بە شێواز و چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەری خوا ﷺ، ئە‌مە‌ش لە‌پێناو باشتر شارەزابوونمان بە نوێژی سەروەری مرۆڤایەتی ﷺ و جێبەجێکردنی لە نوێژەکانماندا. تێبینی:- ١- بەشداری كردن بۆ هەموو تەمەنێكە. ٢ـ مەنهەجی پێشبڕكێیەكەمان بریتیە‌ لە‌ کتێبی (شێوازی نوێژی پێغەمبەر ﷺ، لە دەستپێکەوە هەتا سەلامدانەوە). ٣- پڕۆژە‌كە‌ لە‌ڕێی تێلێگرامە‌وە‌ ئە‌نجام دە‌درێت، ھە‌ر بۆیە‌ بۆ بەشداری کردن پێویستە تێلێگرامت هەبێ. ٤- کتێبەکە بە چەند وانەیەک لەلایەن زۆر بەڕێز (م.سیروان کاکە احمد)ەوە شەرح دەکرێت. ٥- لە‌ ‌كۆتایی پڕۆژە‌كە لەدوای جەژن تاقیكردنە‌وە‌ بە‌ ئۆنلاین ئە‌نجام دە‌درێت. ٦- لە‌دوای تاقیكردنە‌وە‌ ٥٠ كە‌س خە‌ڵات دە‌كرێ، خە‌ڵاتە‌كان بریتین لە‌: 🕋 پێنج خەڵاتی گەشتی عومڕە. 📱پێنج مۆبایلی زیرەك 🎁چل خەڵاتى دیکە ٧- بۆ دەستکەوتنی کتێبەکە دەتوانن لەم ناونیشانانەی خوارەوە کتێبەکەتان دەست بکەوێت: هەولێر: دەزگای چاپ و پەخشی نارین لە سەرەتای شەقامی پزیشکان، چوارڕیانی شێخ مەحموود، ژێر تاقیگەی میدلاین. سلێمانی: ناوەندی ڕێنوێن لە کاسۆمۆڵ نهۆمی دووەم. ٨- هەروەها بە شێوەی فایلی PDFیش کتێبەکە لە کەناڵی تێلێگرامی پڕۆژەی لە خزمەت سەروەرمان ﷺ بەردەستە.

ئیمامی ابْنُ قَیِّمُ الجَوزِي « رَحِمَهُ اللّٰهُ تَعَالَىٰ » فەرموویەتی : " هەرڪەسێك پێی خۆشە ڪە دوای مردنی ڪار و ڪردەوە چاڪەڪانی نەوەستێت بەردەوام خێر و چاڪەی بۆ بێت ، با زانستی شەرعی بڵاو بڪاتەوە شتێك ڪەخەڵك سوودی لێ ببینێت.

'' ئەگەر بێ ئومێدی ڕوی تێکردی و ڕۆحت ماندووبوو، بەو پەڕی دڵنیاییەوە بەدڵت بڵێ : أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ئایا نازانی کەخوای میهرەبان بەسەر هەموو شتێکدا بەتوانایە؟

ســەرپـــێچی ڪردنی خـــودا گەورەتـرین هـــۆڪارە بۆ داخستنی دەرگای ڕەحمەتی خودا بەڕوتدا ، بەربەستێك دروست مەکە لە نێوان خۆت و پەروەردگارت . .

خوایە گیان بە چاوی پڕ فرمێسک و قوڕگێکی پڕەوە بە تەواوی وجوودمەوە بە تەواوی خانەکانمەوە لەقوڵایی بوونمەوە بۆ تاک تاکی ھەر ھەناسەیەک کە ھەڵیدەمژم شوکر ڕاکە ڕاکی ژیان ھەندێ کات ناھێڵێت نیعمەتەکان ببینم و ھەستییان پێبکەم، زوو زوو دەیڵێمەوە تا ئاسایی نەبن لام چون بەڕاستی ئاسایی نین... شوکر خواگیانمـ

-عیشق چییە..؟ +ئەو کەسەی خۆشتدەوێت.. کە بزانێ خۆشتدەوێت شێتت دەکات ئازارت دەدات دەتکوژێت هیچ شتێک لە دونیادا نییە وەک ئەو حاڵ
-عیشق چییە..؟ +ئەو کەسەی خۆشتدەوێت.. کە بزانێ خۆشتدەوێت شێتت دەکات ئازارت دەدات دەتکوژێت هیچ شتێک لە دونیادا نییە وەک ئەو حاڵت باش بکات.. دوو خولەک قسەی لەگەڵ دەکەیت ، وەک ئەوەی هیچ شتێکی خراپ ڕووینەداوە ئاگاداری عیشقی ژیانتان بن ..:)❤️

داوای ئـارامـی ئەڪەیت ڪـەچی هێشتـا بـەرەو ئەو شتانە دەچیت ڪـە ئارازت دەدەن ، داوای سەرڪەوتن ئەڪـەیت ڪەچی هێشتـا ڪـات بەفـیڕۆ دەدەیت ، داوای دڵـخـۆشـی ئەڪەیت ڪەچی ئـامـادە نیت واز لـەو شتانە بهێنیت ڪـە دڵـت تێڪـدەدەن ، داوای فـێـربـوونی زانـسـت ئـەڪـەیـت ڪـەچـی هـەوڵـی فێربـوون نـادەیت.

هاوسەرەکەم دەڵێ:بەهۆی تۆوە پارەمان نەماوەو مەسرەفت زۆرە. من: مهیم ئەوەیە تۆ ماوی 😁😂🥹

#لەناخەوە بیهێنە پێشچاوی خۆت، قیامەتە و هەموومان ئەعمالی خۆمان پێ پشاندراوەتەوە و هەر یەکێکمان لەو بەشانسانە بووین کە پێمانیان فەرموو (ادخلوا الجنة) اللە اکبر، ئیتر سترێس و خەفەت و ناڕەحەتی و بێتاقەتی و چاوەڕوانی و ئازار و نەخۆشی و ناخۆشی تەواو. (ادخلوا  الجنة) واتە تۆ سەرکەوتوو بوویت هەوڵەکانت بەزیاد نەچوو و ڕەنج بەخەسار نەچوویت سەرەڕای هەموو ئەو شتانەی لە دنیایا کردووتن هەر خودا بە لوتفی خۆی رەحمی پێکردیت و بە کەرەمەتی خۆی بە شایەنی بەهەشتە نەبڕاوەکەی خۆی زانیت. (ادخلوا الجنة) واتە بەندەکەم تۆ هەموو قورسیەکانت تێپەڕاند و ئێستە شایەنی پاداشتدانەوەیت.. اللە اکبر اللە اکبر ئیلاهی بە شایەنی بەهەشتە نەبڕاوەکەی خۆتمان بزانە و بە کەرەمی خۆت لەوکەسانەمان بگێڕە کە بەدەستی ڕاست ئەعمالمان وەردەگرینەوە.. ئیلاهی ئامین🤲

ئەم ڕۆ تەوبە بکە ژیان دەرفەتی سبەینێمان ناداتێ. ‌