ئارامی دڵان 🌻
Open in Telegram
"چەند ئومێد بەخشە ئایەتی پەروەردگارمـــان ڪە دەفەرموێت " {هوَ عليَّ هَيِّنٌ}. سورة مريم آية ٢١ واتە:ئەو شتە لەلای من ئاسانـــە ئیتر خەمی چیتە؟؟ بە یەقینەوە داوای لێبڪە و چاوەڕوان بە....🌻
Show more2 306
Subscribers
-124 hours
-107 days
-1930 days
Posts Archive
2 306
"مرۆڤ قەدری ئەو شتانە نازانێت کە هەیەتی تا لەدەستی نەدات"
قسەیەکە زۆر دووبارەیە بەڵام زۆر حەقیشە
مرۆڤ هەمیشە ئەو شتانەی هەیەتی زۆر لای ئاسایی و سروشتییە، ئەمما کە لەدەستی دەدات ئەوکات هەست بە نرخی دەکات، هەست ئەکات هیچ شتێکی تر ناتوانێ شوێنی ئەوەی بۆ پڕ بکاتەوە
بۆنموونە دایک و باوک
هەموو ڕۆژێک لەماڵەوە ئەیانبینیت وئەیاندوێنی، ئەسڵەن هیچ بەهایەکی وایان نییە چونکە هەمیشە لاتن !!
هەرگیز ئەو نرخ و کاتەی ئەیدەی بە هاوڕێکانت نایدەی بەوان
ئەو قسە خۆشانەی بۆ هاوڕێ «کچەکەت یان کوڕەکەت» دەیکەی بۆ دایک و باوکتی ناکەی
بەڵام کامیان هەمیشە هەن؟
کامیان لەهەموو کاتێک لەگەڵتن ؟
حەتمەن هەست بەوە ناکەی تا لەدەستی ئەدەی!
هەمیشە لەخۆت بپرسە ئەو شتەی ئێستا هی منە
ئەگەر لەدەستی بدەم چی دەبێت ؟
هیچ شتێک جێگەی دەگرێت ؟
شتێک لەو گرنگتر هەیە ؟
باوەڕم پێبکە ئاوا گرنگی بە شتانێک ئەدەی کە شایەنی گرنگی پێدانن شتە لاوەکیەکان وەلاوە دەنێیت !!
قەدری ئەو شتانە بگرە کە ئێستا هی تۆیە، کێ ئەڵێ بەیانی بۆ تۆیە؟!!
2 306
هەواڵی مەرگ لەدوای مەرگ دەبیستیت
جارێک ناسیاو،جارێک بێگانە، جارێک دۆست،جارێک دوژمن،بچوک،گەورە، پیر...
ئەرێ ئەی نەفس کەی بەتەمای زاد و بوخچەت قەیم کەیت؟
هاوار بە ماڵت!
2 306
خـودا زەریـای لـەبـەردەم مـوسا هئەڵنەگرت، بـەڵام ڕێـگای بـۆ ڪردەوە تیایدا
خـودا ئـاگرەڪەی نەڪوژاندەوە بـۆ ئیبراهیم،بـەڵام سـارد و بێ زیـانی ڪرد بـۆی
خـودا بەچرڪەیەڪ ئـەیوبی چاڪ نەڪردەوە، بـەڵام ڕێنوێنی ڪرد بـۆ ئاوێڪ ڪە شیفا بـەخش بـوو بـۆی ..
خـودا دەنڪە خورمایەڪی نـەخستە دەستی مـەریەم، بـەڵام ئیلهامی پـێبەخشی ڪە دارەڪە بـجوڵێنێت ..
خـودا هـەمیشە سـەختییەڪانمان لـەرێگا لانادات، بـەڵام ڕێگامان بـۆ دەڪاتەوە لێی تێپەڕببین ، چونڪە ڕزگاربوون هـەمیشە مـانای تێپەڕینی سەختییڪە نییە، بەڵڪو هـەندێڪ جـار بـریتیە لـە ئـازایەتی تـێپەڕبوون پـێیدا..
2 306
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:
بەڕاستی سەدەقەو ماڵ بەخشین گڕی ئاگــــر دەڪوژێنێتەوە بۆخاوەنەڪەی لەنـاو گـۆڕدا.
2 306
کاتێ خەم دڵی پڕ کردی سێ شت لەبیر مەکە
🤍خودا لەگەڵتە..
🤍هێشتا هەر لەگەڵتە..
🤍هەمیشە لەگەڵتە..
#ئارامبه♥️
2 306
کەسە پەشیمانەکانی رۆژی دوایی..
ئەوانەن کە تەمەنیان بەفیڕۆ داوە
ئەگەرچی بچنە بەهەشتیشەوە !!
پەشیمان دەبیەوە لە رۆژی دوایی کاتێک دەزانیت کە نێوان دوو پلەی بەهەشت ،خوێندنەوەی ئایەتێکە!
یان سبحان الله یەکە!
یان الحمد لله یەکە!
یان لا الە الا اللە یەکە!
ئەوکاتە ئەزانیت
کە بۆچی خودا ناوی رۆژی دوایی
بە ڕۆژی التغابن (رۆژی پەشیمانی و بەئاگا هێنانەوە) هێناوە
تۆش مەوەستە زیکربکە.
2 306
Repost from الفرقان- Furqan
ئەزیزان..
ئەوەی دەنوسرێ دەربارەی ڕەنگی سپی لۆ ڕۆژی بوکێنی نوسەرەکەی مامۆستا و عالم نیە و تەواوی نوسینەکە نەقڵ دەکرێ لە قسەی زانایان و مامۆستایانمان و زۆرینەی سەرچاوەکەی لەو کتابە وەرگیراوە: "لباس المرأة في عرسها أحكامه وضوابطه في الفقه الإسلامي."
وباللە التوفیق.
خاڵی یەکەم:
بە شێوەکی گشتی چی هاتووە دەربارەی ڕەنگی سپی لە حەدیسی رسول اللە صلی اللە علیە وسلم؟
١- عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدُبٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «البَسُوا مِنْ ثِيَابِكُمُ البَيَاضَ، فَإِنَّهَا أَطْهَرُ وَأَطْيَبُ، وَكَفِّنُوا فِيهَا مَوْتَاكُمْ.....»
لە سەمورەی کوڕی جوندوبەوە گێڕدراوەتەوە کە پێغەمبەری خوا️ﷺ فەرموویەتی:«جلوبەرگی سپی بپۆشن، چونکە سپی پاکتر و چاکترە، مردووەکانیشتانی تێدا کفن بکەن..»
٢- عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «إِنَّ أَحْسَنَ مَا زُرْتُمُ اللهَ بِهِ فِي قُبُورِكُمْ وَمَسَاجِدِكُمُ البَيَاضُ».
لە ئەبو دەردائەوە گێڕدراوەتەوە کە پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی:«باشترین ڕەنگ کە پێیەوە لە گۆڕەکانتان و لە مزگەوتەکانتاندا ڕوو لە خودا بکەن، ڕەنگی سپییە.»
(وە زانایان دەربارەی ئەو حەدیسە شەریفانە ئەفەرموون لە دەقەکانەوە "البَسُوا مِنْ ثِيَابِكُمُ.." وا دیارە کە عامن لۆ پیاو و ئافرەت، وە ئافرەتان بە تایبەت لۆ ماڵەوە و کۆبونەوەی ئافرەتان زۆر لەپێشترە بیپۆشن، ئەمما بە نسبەتی دەرەوە؟؟ تەنیا مولزەمی بەوەی "مەرجە شەڕعیەکانی لێ بێتە جێ+ زەق و سەرنجڕاکێش نەبێت+ وە ئینسان حسابی عورفی کۆمەڵگاش بکات.")
خاڵی دووەم:
مێژووی دیاریکردنی ڕەنگی سپی لۆ ڕۆژی بوکێنی لۆ کەی دەگەڕێتەوە؟؟
"ڕەنگی سپی لە سەرەتادا ڕەنگی سەرەکی فستانی بوکێنی نەبووە، بەڵکو بووکەکان جوانترین فستانی خۆیان دەپۆشی بەبێ گوێدانە ڕەنگەکەی، تەنیا بەو مەرجەی ڕەنگێکی بوێرانە بێت و دیزاینەکەی جیاواز بێت لە ژنانی تری ناوچەکە، جا لە حەریر دروست کرابێت یان لە فەروو.
لە سەدەکانی ناوەڕاست و بە دیاریکراوی لە ساڵی ١٥٥٩، ماری شاژنی سکۆتلەندا لە یەکەم مەراسیمی هاوسەرگیرییدا لەگەڵ فرانسیسی دووەم پادشای فەڕەنسا، فستانێکی سپی پۆشی،
ئەم هەڵبژاردنەی شاژن تەنیا لەبەر ئەوە بوو کە ڕەنگی سپی ڕەنگی دڵخوازی ئەو بوو، هەرچەندە لەو سەردەمەدا لای فەڕەنسییەکان ڕەنگی سپی وەک ڕەنگی سەرەکی بۆ پرسە و تازیەباری بەکاردەهات.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە سەرەتای بیرۆکەی پۆشینی فستانی سپی بۆ بووکێنی لە شانشینی بەریتانیا، بۆ شاژنە ڤیکتۆریا دەگەڕێتەوە کە یەکەم کەس بوو لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا لە ساڵی ١٨٤٠ پۆشی.
بەهۆی ئەوەی ئاهەنگەکانی خێزانی شاهانە بایەخێکی زۆری جەماوەرییان هەبوو، فستانی سپی لای ژنان بوو بە نیشانەی لوتکەی شیکی و ڕەسەنایەتی، هەر بۆیە دەستیان کرد بە لاساییکردنەوەی ئەو نەریتە.
خاڵی سێیەم:
لەڕووی شەڕعیەوە حوکمی پۆشین و تایبەت کردنی ڕەنگی سپیە لۆ ڕۆژی بوکێنی؟؟
بەڕێزان...
ئەمە قاعیدەکی ئسوڵیمان هەیە کە (الأصلُ في الأشياءِ الإباحةُ... ئەسڵ لە شتەکان موباحیە و ڕێگە پێدرایە، حَتَّى يَدُلَّ الدَّلِيلُ عَلَى التَّحْرِيمِ... هەتا دەلیلەک دێ تەحریمی دەکات.)
«دەربارەی پۆشینی ڕەنگی سپیش لەو ڕۆژە هیچ دەلیلەک نەهاتیە کە ڕێگری لێ بکات و تەحریمی بکات.»
کەواتە پۆشینی حەزیەی سپی لۆ بوک دروستە، بەو مەرجەی نەبێتە هۆی خۆچواندن بە بێباوەڕان.
ئەوە ڕای شێخ "ابن عثیمین"ە و لیژنەی هەمیشەیی فەتواش (اللجنة الدائمة) هەمان فەتوایان داوە.
[کەواتە دورستە بەو مەرجەی= شەڕعی بێت+ بە نیەتی خۆ چواندن نەبێت بە بێباوەڕان.]
ئەزانم ئێستە دەپرسی ئەخر ئەوە بێباوەڕان دەیپۆشن، ئەدی کوو ئەڵێین دروستە؟؟
ساڵانەک بەر لە ئێستا پرسیارێکی لەو شێوەم لە جەنابی مامۆستای برام کرد بە زمانەکی سادە و ئاسان فەرمووی:
١- هەر جلکوبەرگەک بێباوەڕان بیپۆشن.
٢- بێباوەڕان بە نیەتی عیبادەت و پیرۆزی نەیپۆشن.
٣- عورفی کۆمەڵگا کردبیە عورفەکی هاوبەش لەنێوان هەردوو لا.
٤- ئەتوو بەخۆت بە نیەتی خۆچواندن بە بێباوەڕان نەیپۆشیت.
(ئەوا دروستە و موباح و ڕێگەپێدراوە...)
بمێنن بەخێر.
والله تعالی أعلم.
2 306
Repost from الفرقان- Furqan
"ڕەنگی سپی لۆ ڕۆژی بوکێنی."
- بەشێوەکی عام لە فەرموودەی ڕەسول️ﷺ چی هاتووە دەربارەی ڕەنگی سپی لۆ جلکوبەرگ؟
- مێژووی تایبەت کردنی جلکی سپی لۆ بوکێنی کەیە؟
- حوکمی پۆشینی چیە؟
- ئایا خۆ چواندنە بە کوففار؟
بەو ساڵانەی دوایی چەند ڕەئیەکم کەوتە بەر چاو حوکمیان ئەدا بە نادروستی! بە شێوەکی عیلمی ئەچینە خزمەتی وەڵامەکە ان شاءاللە.
2 306
وەختێ خودا دەچێتە نێو قوڵاییەڪانی دڵتەوە و لە گشت دەم و ساتێ هەست بەبوون و نزیڪی دەڪەیت و دەبێتە سوڵتانی دڵت ..!!
ئەو ڪات هیچ ڪەس و هیچ ڕوداوێڪ جورئەتی تێڪشـــاندنی دیواری ئـــارامی و ئاسودەیی تۆیان نیە، لە تەواوی عومرتدا شتێڪ وجودی نابێت بە ناوی غەم و ئازارو دڵتەنگی💙
2 306
«لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ وَالنِّعْمَةَ لَكَ وَالْمُلْكَ، لَا شَرِيكَ لَكَ»
2 306
لا إلَه إلّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءِ قَدِيرِ🤍
2 306
ئاگاداربـە،
ئیمڕۆ کاتی ئەوە نییە شەیتان یاریت پێ بکات!
ئەگەر هات و تاوانەکانی خۆتی بیرخستیتەوە،
بەهۆی ئەوەوە هیچ خێرێکت تێدا نییە...
تۆش بڵێ: بەڵێ من ئاوام، بەڵام ئیمڕۆ ڕۆژی لێخۆشبوونە.
ئێمەی تاوانبار پێوستە سات بە ساتی ئەم ڕۆژە بقۆزینەوە.
ئیبن جەوزی دەفەرمووێت:
زۆر دواکەوتوو هەبوو پێشی ئەوانی تر کەوت،
خەزێنەکانی خودا پڕە،
بەخششی ئەو زاتە لەسەر یەک کەس نەوەستاوە،
بەشی هەمووان دەکات...
و: ئەیاد فەهمی
2 306
اللهمَّ ارزُقني تَوبَةً نَصوحةً قَبلَ المَوت.
خودایە تەوبەیەڪ و گەرانەوەیەڪی ڕاستگۆیانەم پێ ببەخشە پێش مردنم.
2 306
ناوی خۆیان و باوکیشیان دەزانێت،
زۆری داواکاریی و پێویستی و جیاوازی زمانیان
هیچی لەلا ئاڵۆز ناکات...
وەڵامدانەوە و ساڕێژکردنیان بێزاری ناکات...
"وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا"
" زانستی ئەو هەموو شتێکی داگرتۆتەوە"
پێت وایە وەڵامی دوعاکانی تۆ ناداتەوە،
لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەرەچێت؟!
پشتیوان بەخوا ڕۆژ عەرەفە بە وەڵامی دوعاکانمان و
سارێژکردنی برینەکانمانەوە دێت،
مژدەتان لێ بێت و متمانەتان بە پەروەردگارتان هەبێت...🤲
و: ئەیاد فەهمی
2 306
ئایــــا دەزانی بۆچی موسڵمانان نۆمینەی حاجیان
(نۆ ڕۆژی یەکەمی ذي الحجه) دەگــــــرن ؟؟!!
لەبەر ئەوەیە کە هەر ڕۆژێك لەم نۆ ڕۆژە ڕووداوێکی گرنگی تێدایـــــە ..
ڕۆژی یەکەم :ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە لە حەزرەتی ئادەم خۆش بوو لە گوناهی خواردنی لە درەختە قەدەغەکراوەکە ...
ڕۆژی دووەم : ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە نزای حەزرەتی یونس علیە السلام لە نێو سکی حوتەکەدا قبوڵ کرد ...
ڕۆژی سێیەم : ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە نزاکانی زەکەریا پێغەمبەری قبوڵ کرد و ئەو کوڕەی پێ بەخشی کە ئاواتی دەخواست...
و ئەوەش مانای ئەوەیە کە سێ ڕۆژی یەکەم بۆ نزا وپاڕانەوەیە ، نزا بکە و سەرنج بدە و لە دڵەوە و بە ئەقڵ و زمانت بپاڕێرەوە و بەڕۆژووبە ...و دەتوانین بڵێین ڕۆژانی رەحمەت و ڵیخۆشبوونە...
ڕۆژی چوارەم : ئەو ڕۆژەیە کە عیسی پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێ لەدایک بوو ..
ڕۆژی پێنجەم : ئەو ڕۆژەیە کە موسی پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێ لەدایک بوو ..
ڕۆژی شەشەم : ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە دەرگاکانی خێر بۆ پێغەمبەری نازداری دروودی .خوای لەسەربیت کردەوە..
ئەم سێ ڕۆژەیان ڕۆژی رزق و خۆشی و لێخۆشبوونە ...
ڕۆژی حەوتەم : ئەو ڕۆژەیە کە دەرگاکانی جەهەننەم تێیدا دادەخرێت هەتاوەکو ئەو دەڕۆژە دادەخرێت ...
ڕۆژی هەشتەم : ڕۆژی ( الترویە) یە ...
ڕۆژی نۆیەم : ڕۆژی( عەرەفە )یە ، هەرکەس بەڕۆژوو بێت دەبێتە کەفارەتی ساڵێک پێش و ساڵێکی داهاتوو با ئیزنی خوای گەورە ،و ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە ئایەتی بسم الله الرحمن الرحیم( الیوم ٲکملت لکم دینکم) ناردە خوارەوە...
ڕۆژی دەیەم: ڕۆژی ٭٭٭ جەژنــە ٭٭٭
ڕۆژی قوربانی یە و ڕۆژی خەڵاتە ...
و هەرکەس قوربانی بکات دەبێتە کەفارەتی هەموو گوناهەکانی و دەبێتە ڕۆژی سەرەتا پشت بە خوا پاش کۆتایی دەیەم ڕۆژ .....
2 306
▪️ئیمامی بوخاری "ڕەحمەتی خوای لێبێت" دەفەرمووێت: (ئیبن عومەر و ئەبو هوڕەیڕە (ڕەزای خوایان لێبێت) لەم دە ڕۆژەدا (نۆمینەی حاجییان) دەچوون بۆ بازاڕ و تەکبیریان دەکرد و خەڵکیش بەهۆی ئەوانەوە تەکبیریان دەکرد)
وقال الإمام البخاري رحمه الله: "كان ابن عمر وأبو هريرة رضي الله عنهما يخرجان إلى السوق في أيّام العشر يكبران ويكبر النّاس بتكبيرهما.
شێوازەکانی تەکبیرکردن لەم ڕۆژانەدا:-
۱- الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر كبيرًا.
۲ - الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلاّ الله، والله أكبر، والله أكبر، ولله الحمد.
۳ - الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلاّ الله، والله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد.
[شێخ ابن عثيمين (رحمه الله) باسی کردووە]
