en
Feedback
ئارامی دڵان 🌻

ئارامی دڵان 🌻

Open in Telegram

"چەند ئومێد بەخشە ئایەتی پەروەردگارمـــان ڪە دەفەرموێت " {هوَ عليَّ هَيِّنٌ}. سورة مريم آية ٢١ واتە:ئەو شتە لەلای من ئاسانـــە ئیتر خەمی چیتە؟؟ بە یەقینەوە داوای لێبڪە و چاوەڕوان بە....🌻

Show more
2 306
Subscribers
-124 hours
-107 days
-1930 days
Posts Archive
ئاسودەیی ئەوەیە خودا هەموو شتێکێ پێ بەخشیوین ئەوە ئێمەین بیر له نیعمەتەکانی خوا ناکەینەوه.

کوڕێ ئەڵێ کاتێک میسی گۆڵی کرد دایکم هەلهەلەی لێدا وتم دایە تۆ بۆ ژن هێنانەکەی من وات نەکرد دایکم وتی میسی کاس عالەم ئەهێنێ نەك وەکوو تۆ مارمیلکێکت بۆ هێناوین

(اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ) ھەرڪەسێڪ لـە بەیانیاندا ئـەم وێردە بـە یەقینەوە بخوێنێت و بمرێت دەچێتە بـەھەشتەوە وە ئێواران بخوێنێت تـا بەیانی بمرێت دەچێتە بەهەشتەوە.

ئەم برایە لە غەزەوە لە بارەی دۆڕانی میسر دەڵێت : ​"دایکم کەمێک پێش ئێستا دەیگوت، ئەگەر هەڵبژاردەی میسر بگەییشتایەتە قۆناغی چا
ئەم برایە لە غەزەوە لە بارەی دۆڕانی میسر دەڵێت : ​"دایکم کەمێک پێش ئێستا دەیگوت، ئەگەر هەڵبژاردەی میسر بگەییشتایەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، داگیرکەری سەهیۆنی ئەمشەو بۆردومانێکی توندی دەکردین وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە خۆشیی عەرەب و موسڵمانان. دەڵێت بەڵکو لەم دۆڕانەدا خێرێک بۆ ئێمە لە غەززە هەبێت 😓 ئەمەش قسەیەکی واقیعی و ڕاستەقینەیە."

︎ ︎ هـەمـوو کـردەوە خـراپـەکـان لـە فـتـرەتـی مـرۆڤ هـەیـە خـۆپـاراسـتـن لـێـیـان و خـۆ گـرتـن بـەرامـبـەر ئـەو شـتـەخـۆشـانـە پـاداشـتـەکـەی بـەهـەشـتـە .. ‌

چەند بەهێز و ئاسوودەیە ئەو دڵەی ڪە خراپەی ڪەسی ناوێت. ‌

قورئانێک بەڕماڵێک سوژدەیەک دەست بەرزکرنەوەیەک باشترین چارەسەری دڵتەنگیتە. ‌

ئەم چەن رۆژە قات و جلی ڕەسمی لەبەر مەکەن نەک بەهەڵە ئێوەش ببەن🤣

دوعا سەبەبە .. بۆ گۆڕینی قەدەرەکان ، بۆ هاتنی خۆشیەکان ، بۆ لابردنی نارەحەتیەکان ، بۆ بەرەکەتداربوونی نیعمەتەکان ، بۆ کرانەوەی دەرگا داخراوەکان . .. بۆ لێخوشبون و استغفار…

ژیان بەو هەموو ناشرینیەی خۆیەوە هێشتا باشیەکی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە بە تێپەڕبوونی کات کەسایەتی دوومی هەموو مرۆڤەکانت نیشان ئەیات...

نەخەوتن تا کاتژمێر دوو سێی شەو لەبەر ئەوەی تەماشای یارییەکی مۆندیال بکەیت، ئەم حەقیقەتە دەسەلەمێنێت: مرۆڤ دەتوانێت تێبکۆشێت بۆ ئەو شتەی حەزی پێیەتی و خولیایەتی، بێ دوودڵی کات و وزە و توانای خۆی پێ دەبەخشێت... هەرکەسێک ورد ببێتەوە لە دۆخی خەڵکی لەگەڵ مۆندیالدا، بۆی دەردەکەوێت دەستەوسانبوون لە جەستەدا نییە، بەڵکوو لە هیمەت و ویست و ئیرادەدایە... چەندین کەس هەیە بەرگەی چەندین کاتژمێر نەخەوتن دەگرێت، تەنیا لەبەر چێژی 90خولەکی یارییەک، بەڵام پێش مۆندیال قورسە بەلایەوە چەند خولەکێک لەبەردەم خودادا بوەستێت و چەند ڕکاتێک شەونوێژ بکات... یارییە درەنگ وەختەکانی مۆندیال دەری خست پۆزشەکان هەمووی پوچن: (من هیلاکم)، (دەبێ بەیانی زوو هەست)... کات هەیە، توانا و وزەیش هەیە، بەڵام جیاوازییەکه لەوەدایە دڵ چەندێ گرنگی و خۆشەویستی بۆ شتەکان هەیە... خودا یارمەتیمان بدات بۆ عیبادەت و خواپەرستی، ﴿رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾. - حەفیز دەڕاجی.

هیچ کاتێک درەنگ نییە،هەر کات هاتیتەوە ،خوا گیان ئەڵێت ، بە خێر بێیت ....

بانگەوازێکی بەپەلە.. سلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە نەخۆشێک پێویستی بە 4 بتڵ خوێنی جۆری ( -o ) هەیە بەیانی نەشتەرگەری بۆ دەکرێ و تائێستا خوێن دەست نەکەوتوە نەشتەرگەریەکەشی زەروورە دەبێت بکرێت پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن.. 0750 4335447 0750 842 2612

سبەینێ بەڕۆژووبن، ڕۆژووی دوو شەممە.. سوننەتە بەڕۆژووبن تێیدا ، یەک ڕۆژ بەڕۆژوو بون لە پێناو خودای گەورە ، حەفتا ساڵ دوورت دەخاتەوە لە ئاگر... هەوڵبدە لەکاروانى ڕۆژووگرانی سبەینێ بە، ئەگەرنا ئەو پۆستە بڵاوبکەوە، چونکە تۆ نازانی چەند کەس بە هۆى بڵاوکردنەوەى پۆستەکەتەوە بەڕۆژوو دەبن و هەمان پاداشتیش بۆتۆیە..!!! هەروەکو پێغەمبەرى خواﷺ فەرمویەتی؛ (مَن دلَّ على خيرٍ فله مِثلُ أجرِ فاعلِه). #بیرخستنەوە ْ ئوسامەیی کوڕی زەید دەڵێ: رسول الله ‎ﷺ‎ ڕۆژی دووشەممە و پێنج شەممە بەڕۆژوو دەبوو، پرسیاری لێکرا بۆچی لەم ڕۆژانەدا بەڕۆژوو دەبێ ؟ فەرمووی: کردەوەی ئادەمیزاد ڕۆژانی دووشەممە و پێنج شەممە را دەنوێنرێن..
📜رواە احمد و دارمی/ موسوعەیی فقهی شافعی ٧_محرم_١٤٤٨

دڵتان پەیوەست مەکەن بە دونیاوە چەند کەس بەهۆی مناڵەوە گرفتارە؟ چەند کەس لەگەڵ هاوسەری دا ژیانی بە ئازارە؟ چەند بەهۆی سامانەوە بەد بەخت بوە؟ چەند کەس بەهۆی دەوام و تەعین بونەوە بێ حاڵ بوە؟ سروشتی دونیا ئاوایە، دڵت پەیوەست کرد بە هەرشتێکەوە بەهۆیەوە ئازار دێتە ڕێت نەک ئازار شکێن بێت. دڵت زۆر بەنرخە، بە کەمتر لە ڕازی بونی خوا ڕازی مەبە. ناخت زۆر پاکە، پڕی بکە لە لە خۆشەویستی خوا، بە هیچ شتێک پیسی مەکە. ژیانیشت تاکە دەستمایەتە بۆ غەیری بەدەست هێنانی بەهەشت بەرەو کۆتایی مەبە.

تەداخول نەکردنت لە ژیانی مرۆڤەکان واتا : هەڵگری هەموو ماناکانی جوانی .. ‌

لە بەهەشتدا مووی خۆڵەمێشی و ڕەشی ژێر چاو و ماندوێتی شەوانی بێخەو و فرمێسکی حەسرەت نامێنێت.. لە بەهەشتدا بیرکردنەوە کۆتایی دێت چاوەڕوانی دەمرێت باری سەرلێشێواویش لەناو دەچێت.. لە بەهەشتدا پێدەکەنین گاڵتە دەکەین دڵخۆش دەبین.. لە بەهەشتدا دایکم ناگری خوشکەکەم نەخۆش ناکەوێت بیری براکەم ناکەم باوکم نامرێت.. لە بەهەشتدا زۆر جوانتر و دڵخۆشتر دەبین ...😌🥀

سەرەڕای هەموو سەختیەکانی ژیان سەیرکردنـی ئاسمان و مانگ ئارامییە..🩶

‏پێغەمبەری خودا ﷺ بەلای دارێڪی وشڪدا ڕۆیشت، بە عەساڪەی پێدا ڪێشا و گەڵاڪانی وەری، فەرمووی: الحَمْدَ للهِ، سُبْحَانَ اللهِ، لَا إلَهَ إلَّا اللهُ، اللهُ أكْبَرُ... تاوانی بەندە هەڵدەوەرێنێت وەک چۆن گەڵاڪانی ئەم درەختە هەڵوەری... تـۆش بـە وتنی ئـەم زیڪرانە
الحَمْدَ للهِ، سُبْحَانَ اللهِ، لَا إلَهَ إلَّا اللهُ، اللهُ أكْبَرُ...
تاوانەڪانت هـەڵـوەرێنە😊

🔸پەیوەندی هاوسەرێتی دەرگایەکی بەهەشتە 💍💐 #ئافرەتی_پێشەنگ #Afrati_peshang لەگەڵمان بن لە پلاتفۆرمەکانی : 📱 تلگرام 📱 ئینست
+9
🔸پەیوەندی هاوسەرێتی دەرگایەکی بەهەشتە 💍💐 #ئافرەتی_پێشەنگ #Afrati_peshang
لەگەڵمان بن لە پلاتفۆرمەکانی  :
📱 تلگرام   📱 ئینستاگرام   📱 یوتیوب