ئارامی دڵان 🌻
Open in Telegram
"چەند ئومێد بەخشە ئایەتی پەروەردگارمـــان ڪە دەفەرموێت " {هوَ عليَّ هَيِّنٌ}. سورة مريم آية ٢١ واتە:ئەو شتە لەلای من ئاسانـــە ئیتر خەمی چیتە؟؟ بە یەقینەوە داوای لێبڪە و چاوەڕوان بە....🌻
Show more2 307
Subscribers
-124 hours
-107 days
-1930 days
Posts Archive
2 307
Repost from خولی زانستە شەرعیەکان
بۆچی بەشداری بکەین؟ 🌸
🕌 ١. نوێژەکەت دروستتر بکەیت
فێری ئەوە دەبیت چۆن نوێژەکەت بە شێوەیەکی دروست ئەنجام بدەیت.
📖 ٢. سوننەتی پێغەمبەر ﷺ فێربیت
بزانیت پێغەمبەر ﷺ چۆن نوێژی کردووە و چۆن ئەو شێوازە جێبەجێ بکەیت.
❌ ٣. هەڵە باوەکان بناسیت
هەندێک هەڵە لە نوێژدا بەهۆی نەزانینەوە ڕوودەدەن؛ لەم خولەدا بە شێوەیەکی ئاسان باس دەکرێن.
⏱️ ٤. کاتی زۆرت ناگرێت
تەنها ٥–١٠ خولەک لە ڕۆژێکدا، بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ.
💰 ٥. بە تەواوی بەخۆڕاییە
هیچ تێچوونێکی نییە بۆ بەشداربوون.
🎁 ٦. خەڵات و هاندان هەیە
بۆ دەرچووانی ١٠٠٪، ٣ سەفەری عومرە و بڕوانامەی ئەلیکترۆنی و دیاریی تریش هەیە.
⏳ ٧. تەنها ٧ ڕۆژی تر ماوە بۆ ناونووسین!
🌿 ئەگەر نوێژت گرنگە بۆت، ئەم دەرفەتە بە ئاسانی لەدەست مەدە.
ئێستا ناوت تۆمار بکە و لە ١/٩ ـەوە لەگەڵمان دەست پێ بکە.
2 307
"گەورەترین سامان ئـەوەیە مرۆڤێك هەبێت میهرەبانانە لەگەڵت بێت میهرەبانانە خۆشی بوێیت،
هەبوونی تۆی بۆ گرنگ بێت هەوڵی دڵخۆشیت بدات ڕێز لە بۆچونەکانت بگرێت و بەڕاستت بزانێت ئـەوەی خەدیجەی لەدڵی پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم، بەو جۆرە خۆشەویستی بۆ دروست بوو کاتێك یەکەمجار بوو یەك قسەی کرد لەکەس نەبیستبوو ڕاستەوخۆ بەڕاستی خستەوەو وتی لەپشتم..
هەر ئـەوە بەسە بۆ کەسێك تا مردنی تۆی لەدڵ بمێنێتەوە کە بەڕاستی بزانی لەوکاتەی پێویستە بەڕاست بزانرێت"
2 307
کە خودامان لەگەڵ بێت خەم لە چی ئەخۆین و لە چی ئەترسین؟
خودایەك بەو باڵادەستیەی لەگەڵ بەندەکەی بێت، چ هێزێك هەیە چۆکی پێ دابات؟♥️
2 307
بـە تـەوقـیـت و حـیـڪـمـەتـی خـودای گــەورە
تـۆ ئـێـسـتـا لـە هـەر شوێن و باروودۆخێڪــدا
بیت گـونـجـاوتـریـن شـوێـن و جـێگەی ژیــانتە
بە حیڪمەتی خۆی دەزانێت ڪەی دەیگۆڕێت
و چـۆن دەیـگـۆڕێـت . .
2 307
لە بیرتبێت..
هیچ شوێنێک ئەوەندە قەرەباڵغ نییە کە نەتوانی ساتێک لەگەڵ خودادا تەنهابی..!!
🌸سبحان الله
🌸الحمدللە
🌸لا اله الا الله
🌸الله اکبر
🌸لا حول ولا قوة الا بالله
2 307
ئەو ڕۆژەت بیرە کە موڕاجەعەی قورئانت دواخست؟
بە خۆتت وت: سبەی موڕاجەعەیەکی باشی دەکەمەوە...
سبەینێ هات و نەتکرد،
چەندین ڕۆژ تێپەڕی هەر نەتکرد،
هەتا ئەوەی لەبەرت کردبوو بیرت چوویەوە،
بیرکردنەوەت پەرشوبڵاوبوو، ویستت لاوازبوو...
٭ ئێستا بگەڕێوە،
لەم ساتەوە دەست پێ بکەرەوە،
قەرەبووی ئەوە بکەرەوە کە لەدەستت چووە.
وەڵڵاهی کارێکی ئاسانە،
پشت بەخودا ببەستە و بێدەسەڵات مەبە.♥
2 307
بۆچی رقمان لەیەکترە کاتێ ژیان بەشی خۆشەویستی ناکا
بۆچی دڵی یەکتر دەشکێنین کاتێ مردن هەیە و دەمرین
بۆچی رێزی یەکتر ناگرین کاتێ دەمانەوێ بێ رێزیمان پێ نەکرێ بۆچی یەکتر دڵخۆش ناکەین کاتێ دڵخۆشی مافی هەمومانەبۆچی لەیەکترنابورین کاتێ هەمومان هەڵەدەکەین
بۆچی عەیبی یەکتربڵاودەکەینەوەکاتێ کەسایەتی هەمومانگرنگە
2 307
🏷️یەکێک لە دوعاکانی عمری کوڕی عبدالعزیز (رضي الله عنە) ئەیفەرموو :
- اللهم إن لم أکن أهلا أن ابلغ رحمتك ! فإن رحمتك أهل أن تبلغي ، رحمتك وسعت کل شيء وأنا شيء ، فلتسعني رحمتك یا ارحم الراحمین..!
- واتە : یا رب گەر من شایستەی ئەوە نەبم کە ڕەحمەتی تۆ بمگاتێ ئەوە ڕەحمەتی تۆ ئەهل و شایستەیە بۆ ئەوەی کە بگا بە من ، خۆت فەرمووتە ڕەحمەتی من هەموو شتێکی گرتۆتەوە منیش شتم ! دەسا با ڕەحمەتی تۆ بگات بە من کە منیش شتێکم ئەی میهرەبانترینی میهرەبانان 🤲🏻🌱✨
شرح مع الله📜
2 307
غیرە ناکەیت و دڵت ناجوڵێ، کاتێک دەبینی
گەورە و بچوک ڕوویان کردۆتە لەبەرکردنی قورئان،
بۆ ئەوەی قورئان لە سینەیاندا کۆ بکەنەوە،
تۆش سینەت چۆڵ و وێرانە!
ئەو تەمەنی تەنیا دە ساڵە و ٢٥ جوزئی لەبەرە،
پیاوێکی بەتەمەنیش تەنیا یەک جوزئی ماوە بگاتە کۆتایی،
ئەی تۆ؟!
ئەرێ کاتت بۆ هەموو شتێکی دونیا هەیە و کاتت بۆی داناوە،
جگە لە خزمەتکردنی قورئان و لەبەرکردنی قورئان؟!
و: ئەیاد فەهمی
2 307
گەر دونیات بوێت و باوەشی بۆ بکەیتەوە
واز لە قیامەت ئەهێنی..
بۆیە گەر قیامەتت دەوێ دەست مەگرە بە دوونیاوە، بەڵکو دەست بگرە بەو شتانەی کە لە الله سبحانه وتعالى نزیکت دەکاتەوە.
2 307
بۆ گەیشتن بەهەموو ئاواتەکانت تەنها دوو شت بزانە ...
1- مەحاڵ لەقورئاندا باس نەکراوە کەواتە بوونی نییە.
2- دوعا+یەقین+صبر= موعجیزە.
ئــەگەر خودا وەڵـامی نزاڪانتی دایەوە.!
ئەوا دەیەوێ لە ئیمانت زیاد بڪـات.!
ئەگەریش درەنگ وەڵـامی دایەوە.!
ئەیەوێ "صبر"ت تاقی بڪاتەوە.!
ئەمما ئەگەر وەڵـامی نەدایەوە.!
ئەوا جوانترینی بۆ داناوی.!
2 307
اللهمَّ ارزُقني تَوبَةً نَصوحةً قَبلَ المَوت.
خودایە تەوبەیەڪ و گەرانەوەیەڪی ڕاستگۆیانەم پێ ببەخشە پێش مردنم.
