Dangi_H🌺
Open in Telegram
گوڵەهێرۆیەک لەم کێڵگە ژاراوییەدا بڕوێنە با لە باوەشی بادا بلەنجێ و کراسەکەی تۆم بیر بێنێتەوە…. 🌺🕊️
Show more302
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
+1830 days
Posts Archive
302
Repost from N/a
هۆ کیژۆڵە قژ سەوزەکەی دارستانی هەست و شێعرم
چۆن بێمەوە؟
لە نێوانی من و تۆدا شمشێرێکە و
خوێنی هەزار ئەوینداری لێ دەچۆڕێ.
شمشێر کولە و ئەوین تیژە
بە بڵێسەی ئاگری دڵ ئەم شمشێرە بتوێنەوە.
ئەوینداری ڕاستەقینە، لە بەرانبەر هیچ کۆسپێکا دڵ ناگۆڕێ.
جەلال مەلەکشا
302
جوانێک لە جوانی تۆ جوانتر بێ کوانێ؟
چاوێک لە چاوی تۆ گەشتر بێ کوانێ؟
بەڵام چبکەم نازانم چۆن بتدوێنم
ڕوو بە ڕووی خۆت بیڵێم و بیدرکێنم
بڵێم ئەی جوان لە دوا تەمەنی ژینما
لەناو ناخی دڵی پڕ لە ئەوینما...
لە قووڵترین جێیا جێگەی خۆت خۆش کرد
بادەی عەشقێکی تازەت بە من نۆش کرد
وا سەر لە نوێ فێری دڵداریت کردم
فێری هۆنراو، ئاواز و گۆرانیت کردم
ئینجا دەستم داوێنت ئەی شۆخ و شەنگ
بگە فریام دوچاری تۆم بەبێ دەنگ
دڵشکاوم نەکەی دڵم بشکێنی...
زۆر گریاوم دەخیلە نەمگرێنی
ناڵێم تاوێک سەرم بخەمە سەر ڕانت
یا خوا نەکردە ماچی بکەم لێوانت...
یا بشکێنم تینوێتی لێو لە لێوت
یا دەس بەرم بۆ باخی شەکرە سێوت
هێندەم ئەوێ جارجارەیەک بمدوێنە
لە دووریش بێ قەد و باڵات بنوێنە
چا و دڵم پڕە لە خەندە و نیگا
بۆ ڕووناکیی ناو گۆڕەکەم بەتەنیا
یا هیچ نەبێ جلوەی چاوت لە چاوما
ببێ بە تیشوویەک بۆ ئەو دنیا
_ئەخۆل
@Dangi_h🌺
