Haval International News
Open in Telegram
هەواڵ و زانیاریی ورد دەربارەی نوێترین گۆڕانکارییە سەربازی و سیاسییەکانی جیهان
Show more2 916
Subscribers
No data24 hours
+247 days
+7430 days
Posts Archive
پوتین و کۆشنەر و ویتکۆف
کۆمەڵێک قسەی زۆیان کرد ئەوەی شایەنی باس کردن بێت بڵاوی دەکەینەوە
سێچین و پوتین دێوەزمەی نەوتی ڕووسیا لە ڕێگەی گەورەترین پرۆژەی نەوتی جیهان لە جەمسەری باکوورەوەڤلادمیر پوتین لە ڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە ئاماژەی فەرمیی دەستپێکردنی بۆ بارکردنی یەکەم بارە نەوتی پرۆژەی زەبەلاحی ڤۆستۆک ئۆیل بۆ ناو کەشتیی نەوتهەڵگری جەمسەریی ڤالێنتین پیکول لە بەندەری بوختا سیڤێر بەخشی تێچووی پڕۆژەکە گەیشتووەتە 4 تریلیۆن ڕووبڵ، بە تەواوی%100 بە دەست و کەرستەی ڕووسی جێبەجێکراوە، بڕی بەرهەمهێنانی ساڵانەی لە 100 ملیۆن تۆن زیاتر دەبێت، و تەمەنی پرۆژەکە بۆ سەدەیەک 100 ساڵ بەردەوام دەبێت، پرۆژەکە ئاستی گواستنەوەی دەریایی لە ڕێگەی ڕێڕەوی ئاسمانی دەریایی باکوور لە 37 ملیۆن تۆنی ئێستاوە بەرز دەکاتەوە بۆ 70 ملیۆن تۆن تا ساڵی 2030، تاوەکو کورتترین و ئارامترین ڕێڕەوی بازرگانی لە نێوان ناوچەی بەڵتیک و ڕۆژهەڵاتی دوور دروست ببات پوتین جەختی کردەوە کە ئەم ڕێڕەوە ئارامترین و باوەڕپێکراوترین ڕێگەیە بۆ بازرگانیی جیهانی لە سایەی بارودۆخی ئێستای نێودەوڵەتیدا، و ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموو ئاڵنگارییەکان کاتین و ڕووسیا بۆ هەمیشەییە، ئەمە کارتێکی بەهێزی ڕووسیا بۆ تێپەڕاندنی سزاکان پرۆژەی ڤۆستۆک ئۆیل کە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆسنەفت بە سەرۆکایەتیی ئیگۆر سێچین بەڕێوەدەبرێت وەڵامێکی ستراتیژیی ڕووسیایە بۆ سزا ئابوورییەکانی ڕۆژئاوا، پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەرستەکان %100 ڕووسین، پەیامێکە کە پیشەسازیی نەوتی ڕووسیا توانیویەتی بە بێ تەکنەلۆژیای ڕۆژئاواش پرۆژەی زەبەلاح بەگەڕ بخات، گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی جەمسەری باکوورەوە ڕێگەی بازرگانی بەرەو بازاڕەکانی ئاسیا بە تایبەت چین و هیندستان زۆر کورتتر دەکاتەوە بە بەراورد بە ڕێڕەوی کەناڵی سوێس یان گەرووی مەلاقا، هەروەها دووری دەکاتەوە لە ناوچەکانی ژێر کاریگەریی وڵاتانی ناتۆ، هەروەها کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر بازاڕی وزە دەبێت، خەمڵاندنی بەرهەمهێنانی ساڵانەی زیاتر لە 100 ملیۆن تۆن نەوت، وای کردووە ئەم پرۆژەیە بێتە یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی دابینکردنی وزە لە سێیەکی یەکەمی سەدەی 21دا، کە پێگەی ڕووسیا لە ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس و بازاڕەکانی جیهاندا بە بەهێزی دەهێڵێتەوە
+2
دیمەنی دوای هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا بۆ سەر کارگەی ئاسنی کامێنسکی ئۆکڕانیا، زیانێکی زۆر بە بەشەکانی تاواندنەوەی ئاسن، تۆڕی کارەبا و هێڵی گواستنەوە گەیشتووە،
کارگەکە بە تەواوی لەکارکەوتووە و کارەکانی وەستاوە
کیریلۆ بودانۆڤ سـەرۆکی هـەواڵگریی سـەربازیی ئۆکرانیائۆکرانیا پێشنیاری ئاگربەستێکی ڕادەستی ڕووسیا کردوە و ئەم پێشنیارە بە شەخسی ڕادەستی پوتین کراوە، کە هەردوو هێرشەکان بۆ سـەر ئۆکرانیا و هێڵی پێشەوەی جەنگ دەگرێتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێک لە لایەن ڕووسیاوە نەبووە بودانۆڤ گوتیشی ئەگەری زۆرە ڕووسیا تەنها بەیانی هێرشەکانی بۆ سـەر کیێڤ ڕابگرێت، کاتێک ویتکۆف و کۆشنەر سـەردانـی کیێڤ دەکەن
،، زێلێنسکی ،،ڕووسیا دوو فڕۆکەخانەی لە کیێڤ و بۆریسپیل کردە ئامانج پێش گەیشتنی ویتکۆف و کۆشنەر
،، زێلێنسکی ،،هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکەخانەکان، کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە فڕۆکەخانەی کیێڤ یان بۆریسپیل
ستیڤ ویتکۆف نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و جێرد کۆشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ گەیشتنە موسکۆ
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر کە چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا دەگواستەوە
هێرشەکە لە ناو بەندەری چێرنۆمۆرسک ئەنجام دراوە، کە یەکێکە لە بەندەرە سەرەکییەکانی ئۆکرانیا لەسەر دەریای ڕەش لە پارێزگای ئۆدێسا
ئامانجگرتنی ئەم بەندەرە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی مۆسکۆیە بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی یارمەتییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا بە ڕێگەی دەریایی بۆ ئۆکرانیا
دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆسەر کارگەی سەرەکی کۆکاکۆلا لە ڤێلیکا دیمێرکای نزیک کیێڤ خەڵک برێکی زۆری کۆلایان کڕیوە لە ترسی نەمان
ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو فڕۆکەخانەی ئۆکڕانیاناوچەی بۆریسپیل کەوتۆتە بەر شەپۆلی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ڕووسیا ڕووسیا بە مووشەکی بالیستی و درۆنی خۆکوژ زنجیرەیەک هێرشی کردووەتە سەر بۆریسپیل کە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکەی تێدایە، لە ئەنجامدا زیان بە چەندین دامەزراوەی پیشەسازی، کۆگا، و باڵەخانە گەیشتووە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.د، هەرچەندە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بۆریسپیل لە سەرەتای جەنگەوە 2022 بە تەواوی داخراوە و هیچ گەشتێکی تێدا ناکرێت، بەڵام حەرەم و دەوروبەری فڕۆکەخانەکە وەک ناوچەیەکی ستراتیژی و لۆجیستی بەردەوام لەژێر هەڕەشەی درۆن و مووشەکەکاندایە. جیا لە بۆریسپیل، فڕۆکەخانەی ژولیانی کە فڕۆکەخانەی دووەمی پایتەختە، ڕاستەوخۆ کەوتە بەر هێرش و دوو فڕۆکەی کۆنی جۆری Yak-40 تێیدا کراونەتە ئامانج
شەڕڤانانی پەکەکە چەکەکانیان دادەنێن و دەکشێنەوە پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هەمەهەنگی شوێنەکیان دەگرنەوە
شەڕڤانەکان لە چەندین کەمپ جێگیردەکرێن
مووشەکی نوێ لە ئێرانەوە بەرەو گەروی هورمز ئاراستە کران
دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت
لەگەڵ گەیشتنی مووشەکەکانی ئێران بۆ ئاسمانی ئوردن دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا
ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر ئوردن
دوو مووشەک لە باکوری ئوردن ڕێگریان لێ کرا
مۆسکۆ هۆشدارییەکی نوێ و توند ئاڕاستەی کیێڤ و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی دوورمەوداڕووسیا وڵامدانەوەی توندی ڕاگەیاندووە لە حالێکدا ئۆکرانیا هەر هێرشێک بکاتە سەر قووڵایی خاکی ڕووسیا بە بەکارهێنانی چەکی دوورمەودای ڕۆژئاوایی مۆسکۆ جەختی کردووەتەوە کە ئەگەر هێرشی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت، ئۆکرانیا "وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و زۆر بەئازار وەردەگرێت
