en
Feedback
Haval International News

Haval International News

Open in Telegram

هەواڵ و زانیاریی ورد دەربارەی نوێترین گۆڕانکارییە سەربازی و سیاسییەکانی جیهان

Show more
2 917
Subscribers
-324 hours
+287 days
+7430 days
Posts Archive
ئەمە بەڕاستی بڕیار و پێشهاتێکی گەورەیە، چونکە بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ئێستادا ویتکۆف و کۆشنەر لە ڕێگادان بۆ کیێڤ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ زێلێنسکی، دوای کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیان لەگەڵ پوتین جوڵەکردنی شاندی ئەمریکا ویتکۆف و کۆشنەر بەرەو کیێڤ لە هەمان ئەو کاتەی کە زەنگی ئاگاداریی هێرشی ئاسمانی لە پایتەختی ئۆکرانیا لێدراوە، مەترسییەکی زۆر گەورە لەسەر گیانی نێردراوەکان دەخولقێنێت، ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی لە سەروبەندی گەیشتنی نێردراوان بە کیێڤ، تاکتیکێکی ناسراوی مۆسکۆیە بۆ دروستکردنی گوشاری دەروونی و سەربازیی ڕاستەوخۆ لەسەر سەرکردایەتیی ئۆکرانیا، تا لە شوێنی دانوستانەکاندا ناچاری سازشکردنی زیاتریان بكات

،، ئێستا ،، زەنگی ئاگاداریی هێرشی ئاسمانی لە شاری کیێڤ لێدرا ​مووشەکی کروزی ڕووسی بەرەو شارەکە لەڕێگادان، لە کاتێکدا دەبوو پا
،، ئێستا ،،
زەنگی ئاگاداریی هێرشی ئاسمانی لە شاری کیێڤ لێدرا ​مووشەکی کروزی ڕووسی بەرەو شارەکە لەڕێگادان، لە کاتێکدا دەبوو پایتەخت بپارێزرێت بەپێی فەرمانەکەی پوتین بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سـەر کیێڤ

ئێران دەڵێت یەکێک لەە کەشتیەکانەی کە بە مووشەک کراوەتە ئامانج کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی بوە زیانێکی زۆری بەرکەوتوە ناچار بوە لە ناوچەی شەڕ دوورکەوێتەوە

ئێران دەڵێت دوو کەشتی ئەمریکامان پێکاوە

،، ئێستا ،،
ژمارەیەک مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی گەروی هورمز کران

+2
هێرشی ڕووسیا بۆسەر دامەزراوەیەکی پیشەسازی ئۆکرانیا لە سینێلنیکۆڤۆ ئەم شارۆچکەیە گرنگیەکی لۆجیستی و هێڵی ئاسنینی شاراوەی هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بەرەی پێشەوەی جەنگ لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆکڕانیا

ستیڤ ویتکۆف بۆ پوتین
ترەمپ سڵاو و ئاواتی باشی بۆ ناردوون، ​خێزانی گێڵمان زۆر قەرزاری ئێوەن و سوپاسێکی زۆرتان دەکەن کە ڕێگەتان دا بۆب گێڵمان بگەڕێتەوە بۆ مالەوە، ئەوان سوپاسی ترەمپ و سوپاسی ئێوەشیان کردووە ​دەشمەوێت سوپاستان بکەم کە ڕازی بون لەم سێ ڕۆژەدا لە کیێڤ بۆردومان و هێرشەکان بوەستێنن، تاوەکو ئێمە سەلامەت بین بۆب گێڵمان هاوڵاتیەکی ئەمریکی بوو ئازاد کرا ئامادەبوونی بابەتی ئازادکردنی هاووڵاتییە ئەمریکییە بەڵگەیە کە پێشتر ئاڵوگۆڕ و ڕێککەوتنی ئەرێنی لە نێوانیاندا کراوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی متمانە لە نێوان تیمی ترەمپ و دەسەڵاتدارانی ڕووسیا

پوتین و کۆشنەر و ویتکۆف کۆمەڵێک قسەی زۆیان کرد ئەوەی شایەنی باس کردن بێت بڵاوی دەکەینەوە

سێچین و پوتین دێوەزمەی نەوتی ڕووسیا لە ڕێگەی گەورەترین پرۆژەی نەوتی جیهان لە جەمسەری باکوورەوە
ڤلادمیر پوتین لە ڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە ئاماژەی فەرمیی دەستپێکردنی بۆ بارکردنی یەکەم بارە نەوتی پرۆژەی زەبەلاحی ڤۆستۆک ئۆیل بۆ ناو کەشتیی نەوتهەڵگری جەمسەریی ڤالێنتین پیکول لە بەندەری بوختا سیڤێر بەخشی تێچووی پڕۆژەکە گەیشتووەتە 4 تریلیۆن ڕووبڵ، بە تەواوی%100 بە دەست و کەرستەی ڕووسی جێبەجێکراوە، بڕی بەرهەمهێنانی ساڵانەی لە 100 ملیۆن تۆن زیاتر دەبێت، و تەمەنی پرۆژەکە بۆ سەدەیەک 100 ساڵ بەردەوام دەبێت، پرۆژەکە ئاستی گواستنەوەی دەریایی لە ڕێگەی ڕێڕەوی ئاسمانی دەریایی باکوور لە 37 ملیۆن تۆنی ئێستاوە بەرز دەکاتەوە بۆ 70 ملیۆن تۆن تا ساڵی 2030، تاوەکو کورتترین و ئارامترین ڕێڕەوی بازرگانی لە نێوان ناوچەی بەڵتیک و ڕۆژهەڵاتی دوور دروست ببات پوتین جەختی کردەوە کە ئەم ڕێڕەوە ئارامترین و باوەڕپێکراوترین ڕێگەیە بۆ بازرگانیی جیهانی لە سایەی بارودۆخی ئێستای نێودەوڵەتیدا، و ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموو ئاڵنگارییەکان کاتین و ڕووسیا بۆ هەمیشەییە، ئەمە کارتێکی بەهێزی ڕووسیا بۆ تێپەڕاندنی سزاکان پرۆژەی ڤۆستۆک ئۆیل کە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆسنەفت بە سەرۆکایەتیی ئیگۆر سێچین بەڕێوەدەبرێت وەڵامێکی ستراتیژیی ڕووسیایە بۆ سزا ئابوورییەکانی ڕۆژئاوا، پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کەرستەکان %100 ڕووسین، پەیامێکە کە پیشەسازیی نەوتی ڕووسیا توانیویەتی بە بێ تەکنەلۆژیای ڕۆژئاواش پرۆژەی زەبەلاح بەگەڕ بخات، گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی جەمسەری باکوورەوە ڕێگەی بازرگانی بەرەو بازاڕەکانی ئاسیا بە تایبەت چین و هیندستان زۆر کورتتر دەکاتەوە بە بەراورد بە ڕێڕەوی کەناڵی سوێس یان گەرووی مەلاقا، هەروەها دووری دەکاتەوە لە ناوچەکانی ژێر کاریگەریی وڵاتانی ناتۆ، هەروەها کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر بازاڕی وزە دەبێت، خەمڵاندنی بەرهەمهێنانی ساڵانەی زیاتر لە 100 ملیۆن تۆن نەوت، وای کردووە ئەم پرۆژەیە بێتە یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی دابینکردنی وزە لە سێیەکی یەکەمی سەدەی 21دا، کە پێگەی ڕووسیا لە ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس و بازاڕەکانی جیهاندا بە بەهێزی دەهێڵێتەوە

photo content

دیمەنی دوای هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا بۆ سەر کارگەی ئاسنی کامێنسکی ئۆکڕانیا، زیانێکی زۆر بە بەشەکانی تاواندنەوەی ئاسن، تۆڕی
+2
دیمەنی دوای هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا بۆ سەر کارگەی ئاسنی کامێنسکی ئۆکڕانیا، زیانێکی زۆر بە بەشەکانی تاواندنەوەی ئاسن، تۆڕی کارەبا و هێڵی گواستنەوە گەیشتووە، کارگەکە بە تەواوی لەکارکەوتووە و کارەکانی وەستاوە

کیریلۆ بودانۆڤ سـەرۆکی هـەواڵگریی سـەربازیی ئۆکرانیا
ئۆکرانیا پێشنیاری ئاگربەستێکی ڕادەستی ڕووسیا کردوە و ئەم پێشنیارە بە شەخسی ڕادەستی پوتین کراوە، کە هەردوو هێرشەکان بۆ سـەر ئۆکرانیا و هێڵی پێشەوەی جەنگ دەگرێتەوە، بەڵام ​هیچ وەڵامێک لە لایەن ڕووسیاوە نەبووە ​بودانۆڤ گوتیشی ئەگەری زۆرە ڕووسیا تەنها بەیانی هێرشەکانی بۆ سـەر کیێڤ ڕابگرێت، کاتێک ویتکۆف و کۆشنەر سـەردانـی کیێڤ دەکەن

،، زێلێنسکی ،،
ڕووسیا دوو فڕۆکەخانەی لە کیێڤ و بۆریسپیل کردە ئامانج پێش گەیشتنی ویتکۆف و کۆشنەر

،، زێلێنسکی ،،
هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکەخانەکان، کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە فڕۆکەخانەی کیێڤ یان بۆریسپیل

ستیڤ ویتکۆف نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و جێرد کۆشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ گەیشتنە موسکۆ

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر کە چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا دەگواستەوە ​هێرشەکە لە ناو بەندەری چێرنۆمۆرسک ئەنجام دراوە، کە یەکێکە لە بەندەرە سەرەکییەکانی ئۆکرانیا لەسەر دەریای ڕەش لە پارێزگای ئۆدێسا ئامانجگرتنی ئەم بەندەرە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی مۆسکۆیە بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی یارمەتییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا بە ڕێگەی دەریایی بۆ ئۆکرانیا

لە ئاسمانی سۆران و دەوروبەری دەنگی فڕۆکەی جەنگی دەبیسترێت

دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆسەر کارگەی سەرەکی کۆکاکۆلا لە ڤێلیکا دیمێرکای نزیک کیێڤ خەڵک برێکی زۆری کۆلایان کڕیوە لە ترسی نەمان

،، ئێستا ،،
لە تاران دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت