en
Feedback
سەکینەت 💜

سەکینەت 💜

Open in Telegram

{إِنۡ أُرِيدُ إِلَّا ٱلۡإِصۡلَٰحَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُۚ وَمَا تَوۡفِيقِيٓ إِلَّا بِٱللَّهِۚ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ}

Show more
3 664
Subscribers
+324 hours
No data7 days
-2730 days
Posts Archive
وە من دیومە، باخەوانێکی خاوەن باخێکی زۆر گەورە و جوان، شەیدای گوڵێکی بچووکی ماڵێکی بچۆکلانە بووە! (بە ماناوە) جا بۆیە نەکەیت هەرگیز خۆت و ئەوانەشی هەتن، لات کەم و بچووک بێ! بەشێکی گەورەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی ئەم دونیایەش لە تەماشکردنی خواروو خۆتە، کاتێ ئەبینی ئەو کەمەی (ئەوەی تۆ بە کەمی ئەزانی) ئاواتی هەرە گەورە کەسانی دیکەیە ...

من جدّ وجد ...
من جدّ وجد ...

وە ئەو کەسەی نەزانێ خوای گەورە لاشە و مێشکی چۆن دروست کردووە و بە چ شێوە و سیستەمێک ئیش ئەکەن، نازانێ و ناتوانێ چۆن لە بەرژەو
وە ئەو کەسەی نەزانێ خوای گەورە لاشە و مێشکی چۆن دروست کردووە و بە چ شێوە و سیستەمێک ئیش ئەکەن، نازانێ و ناتوانێ چۆن لە بەرژەوەندی دین و دنیای خۆی ئیشیان پێ بکا! جا ئیتر با واش دەرکەوێ بەردەوام خەریکی خۆچاککردن و خۆپێگەیاندنە، بەرهەمەکەی ئەوە نابێ کە چاوەڕێ ئەکرێ، ئەبەدەن!

بە زایەع چوو لە مالایەعنیا عومرمان هەموو ....

لە جوگرافیا: عێراق لە هاوینان ئاووهەوایەکی مامناوەند و نیمچەفێنکی هەیە. ...🙂

لەکۆتاییدا، مزگەوت و مینبەر و حوجرە، بینایەکە، دار و بەردە، ئەکرێت پیرۆز بێت و جێی شەعائیری مسوڵمانان بێت، ئەشکرێت وەک مزگەوت
لەکۆتاییدا، مزگەوت و مینبەر و حوجرە، بینایەکە، دار و بەردە، ئەکرێت پیرۆز بێت و جێی شەعائیری مسوڵمانان بێت، ئەشکرێت وەک مزگەوتی (ضرار)، بڕوخێنرێت، بسوتێنرێت، بکرێتە زبڵدانی مەدینە! ئەوەی خاڵی جیاکەرەوە و سەنگی مەحەکە، مەبەستی پشت کارەکە و سەدای مینبەر و عیلم و ئەدەبی حوجرەکەیە، بێگومان ئەمەش لەسەر مرۆڤەکان وەستاوە. بۆیە بێگومان جەنابی مامۆستامان، مزگەوت و مینبەری لەدەست نەداوە، ئەوە مینبەرە ئەوی لەدەستداوە و حەقی شین و ڕۆڕۆی هەیە، ئەوە مسوڵمانان و کۆمەڵگا و حوجرەیە، عالیمێکی عامیلی موتقینی داعی لەکیسچووە و لۆمە ناکرێت خێمەی تەعزێ هەڵدات… ئەگینا چی زۆرە، مزگەوت و مینبەر!

ئەگەر خۆت دیاری نەکەیت و پلان دانەنێی کە سبەی ئەبێ چی بکەیت، ئەوا هەموو شتێک ئەکەیت جگە لەوەی کە پێویستە و ئەبێ بیکەیت ....!
ئەگەر خۆت دیاری نەکەیت و پلان دانەنێی کە سبەی ئەبێ چی بکەیت، ئەوا هەموو شتێک ئەکەیت جگە لەوەی کە پێویستە و ئەبێ بیکەیت ....!

ئەمانە عەیبە نین: ـ نەزانیت ئەمریکانۆ و لاتێ چییە! ـ نەزانیت مارکە بەناوبانگەکانی بۆن چین! ـ پەیوەندیت لەگەڵ تاکەکانی ڕەگەزی بەرامبەری کڵاسەکەتاندا نەبێت! ـ ئایفۆن حەڤدەت نەبێت! زۆری دیکەش ئەمانە عەیبەن: ـ تا ئێستا فێرنەبووبیت مامەڵە لەگەڵ دایک و باوکتدا بکەیت! ـ فێری هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی نەبووبیت، و تا ئێستاش نەزانی وەکو گەورە بەخێرهاتنی میوانێک بکەیت! ـ نوێژی بەیانیانت نەکەیت!!! ـ عەلەساس گەنج و خوێندەوار بیت، کەچی زمانی دووەم نەزانیت! زۆری دیکەش!

تایبەتترین و پڕسوودترین مەجلیس، جا تۆ دەرفەتی ئەوەت هەبێ ڕووبەڕوو لە بەرانبەر مامۆستایا دانیشی و گوێی لێ بگری، ئەوە خوای گەور
تایبەتترین و پڕسوودترین مەجلیس، جا تۆ دەرفەتی ئەوەت هەبێ ڕووبەڕوو لە بەرانبەر مامۆستایا دانیشی و گوێی لێ بگری، ئەوە خوای گەورەترین نیعمەتەکانی ئەم دنیایەی پێ بەخشیووی ....

ئێژی واز لە بزنسی شیرنی دروستکردن بێنم و دەسکەم بە کاسبی پۆدکاست، ساڵێ تر یەکی پۆدکاستێکمان نەبێ حەیامان ئەچێ😅

من ناڵێم ئەو خانمە لە دایکایەتی و پەروەردە نازانێ و بۆی نییە قسەی تیا بکا، ئەڵێم ئەو جێیە شوێنی ئەو و قسەکردنی ئەو نییە و خەتەرە ئەزموونی کەسی بکاتە نەسیحەت و وای نیشان بدات لەوسەرەوە دێتەوە، لە کاتێکا لە پێش چاوی مناڵەکەی ڤڵۆگەری و نمایش و ئەوەی خۆتان ئەیبینن؛ ئەکات! (ئیتر خۆتان تێئەگەن کە ئەو بۆ خۆی کێشەی لە دایکایەتییەکی دروستا هەیە، ئیتر بۆ بێت و کەسانی تر فێری دایکایەتی بکا!) کاتی

مەچن بۆ مەریخ و ڤینۆس وەرن بۆ سەیری فەنتڵەڵۆۆۆس ڤڵۆگەر بە ڤڵۆگەر ئەڵێ بچۆ بەو لاوە بانگی ئەکەن پۆدکاصت بۆ باسی گرنگ و حەساس، ئا ئێسە بینیم سەردەستەی چەتەکان (ئەوەی وا هەرچی کچی ڤڵۆگەری فێری ڤڵۆگەری کرد) بانگ کراوە بۆ پۆدکاصطێ سەبارەت بە دایکایەتی و پەروەردە!!!

چەن حەیفە و جێی داخ و نیگەرانییە کە لە مەجلیس و کۆڕێکی (ئیمانی) سەدای (صلی الله علیه وسلم) نایبیستی و ئەو دەنگە جەماعییەی نیشانەی خۆشەویستییە بۆی؛ بەرز نابێتۆ لە وەختی ناوهێنانی سەروەرمان، لە کاتێکا رسول الله صلی الله علیە وسلم خۆی فەرموویەتی «لووتی بە خۆڵا چێ ئەو کەسەی وا ناوی من لای ئەهێندرێ و سەڵاواتم لە دیار نادا»!!!

شکاندنی ترسی سەرنەکەوتنت، یەکەمین و ئەساسترین هەنگاوی سەرکەوتنتە ....

سەکینەت سوویت چییە ....؟! ⏳ https://www.instagram.com/sakinat_sweets?igsh=ZWtqYzE4dHBlaGw4 فۆڵۆمان بکەن و چاوەڕێ بن ....
سەکینەت سوویت چییە ....؟! ⏳ https://www.instagram.com/sakinat_sweets?igsh=ZWtqYzE4dHBlaGw4 فۆڵۆمان بکەن و چاوەڕێ بن ....

سەکینەت سوویت چییە ....؟! ⏳ https://www.instagram.com/sakinat_sweets?igsh=ZWtqYzE4dHBlaGw4 فۆڵۆمان بکەن و چاوەڕێ بن ....

وەک چۆن لە ڕۆژی ڤالانتاین حەزەر ئەدرێ بە دایک و باوکان کە نەهێڵن کچەکانیان بە هیچ بیانوویەک بچنە دەرێ، ئەمشەویش ئاممان ئاگادار بن، چوونەدەرەوەی کچێک بۆ تەماشاکردنی یارییەک ئەوپەڕی ناشرینی و نەگونجاوییە، کە دەرکەوت و لە مایکێک قسەی کرد و بە هەزاران کۆمێنتی ناشرینی بۆ هات جگە لە خاوەنی ئەو کچە (باوک، برا، هاوسەر، هەر مەحرەمێکی دیکە) هیچ کەسی دی بەرپرسیار و جێی لۆمە نییە!! لەوە گەڕێن هەر لە ئەسڵا کافتریا شوێنی ئافرەتی سەنگین نییە، کافتریای تێکەڵیش، بۆ تەماشکردنی یارییش! کاتی

لەبیرت گەر چووە، خیانەتت کردووە!
لەبیرت گەر چووە، خیانەتت کردووە!