en
Feedback
سەکینەت 💜

سەکینەت 💜

Open in Telegram

{إِنۡ أُرِيدُ إِلَّا ٱلۡإِصۡلَٰحَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُۚ وَمَا تَوۡفِيقِيٓ إِلَّا بِٱللَّهِۚ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُ وَإِلَيۡهِ أُنِيبُ}

Show more
3 664
Subscribers
No data24 hours
-97 days
-3330 days
Posts Archive
پێداویستییەکانی پۆدکاست لە کوردستان: دوو کورسی مێزێک لە ناوەڕاست شڕە مایکێیش هەبێ باشتر پێشکەشکاریش دەسەکەوێ لە سوچێکۆ چیش زۆرە میوان بابەتیش وا لەسەر ئەرز ڕژاوە ئەوجا بڕۆ خۆتی مامە، دوای مانگێ هەم بەناوبانگ بوویت، هەم ئەوەی نەتتوانیووە بە بیست ساڵ بەدەسی بێنی، بە مانگێ بە‌ڕیکلام بە‌دەستی ئەهێنی😁 تب: ژیران خۆیان ئەزانن مەبەستمان هەموو پۆدکاستەکان نییە.

تەنز! چەند سارە بەتەماینە پۆدکاستەکی دانێین بەس لەسەر ئەوەی ڕێک نەکەتینە کامەمان میوان و کامەی پێشکەشکار بێ:) ئەسڵی فکرەکەش ئی خاتوو سەکینەتیە وەبزانم حەقە جەنابیان پێشکەشکار بن و خیانەتیشە ناوی دیاریکرد بێ پرسی مە😄 دەی خێراترین ڕێگای ناوبانگە ونیە تخوا؟ عەفوو ناوبانگ نا! (خۆ کردنە مەوزوع) ڕەحمەت لە (ابن حجر) بێ کە دەفەرموێ: (من تكلم في غير فنه أتى بالعجائب) کاتی

پۆدکاستی داهاتووی ئێمەش بە ناوی (هۆڵ و هەیوان)ەوە ئەبێ، خۆ چییە، گرنگ بەشداریکردنە😁

هەموو ڕۆژێک دە هەنگاو بەرەو دواوە!! بینەریان مەبن، وەک چۆن گەورە (مان) کردن، ئەوهاش بچووکیان بکەینەوە، وتمان دەمەتەقێ قەینا ح
هەموو ڕۆژێک دە هەنگاو بەرەو دواوە!! بینەریان مەبن، وەک چۆن گەورە (مان) کردن، ئەوهاش بچووکیان بکەینەوە، وتمان دەمەتەقێ قەینا حەزیان لێیە، بەڵام دین هێڵی سوورە ....!! گەر‌ تێشناگەی بۆ ئەڵێم دین هێڵی سوورە، ئەوە زیاتر ورد بەرەوە لە بابەتی پۆدکاستەکە و خودی میوانەکە، بۆ خۆتی جێئەهێڵم ئەوەیان. کاتی

وە لەناو ئێمەدا کەسانێک هەن، خودی خۆیان بە شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ خۆیان ئەکەن، کە بە هیچ جۆرێک ڕێ نادەن هیچ کەسێک بەو شێوەیە ما
وە لەناو ئێمەدا کەسانێک هەن، خودی خۆیان بە شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ خۆیان ئەکەن، کە بە هیچ جۆرێک ڕێ نادەن هیچ کەسێک بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ بکات ...!!

{وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ ٱلۡغُرُوبِ}
{وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ قَبۡلَ طُلُوعِ ٱلشَّمۡسِ وَقَبۡلَ ٱلۡغُرُوبِ}

دروست نییە بپرسیت بەدیل چییە؟ بەڵکوو ئەبێ بپرسین ئەسڵەکە چییە ...؟! د. عبد الرحمان ذاکر مەبەست: بەدیلەکان کراون بە ئەسڵ و بە
دروست نییە بپرسیت بەدیل چییە؟ بەڵکوو ئەبێ بپرسین ئەسڵەکە چییە ...؟! د. عبد الرحمان ذاکر مەبەست: بەدیلەکان کراون بە ئەسڵ و بە پێچەوانەشەوە!

وەختانێک حیجاب و نیقاب سام و هەیبەتی هەبوو لە دڵی دوژمنان، ئەوەنە لێی ئەترسان بە هەموو جۆرێ لە هەوڵی قەدەغەکردنیا بوون، کەچی ئێستە ئاسانترین و خۆشەویستترین وەسیلەیە لایان بۆ لێدان لە ئیسلام و ئەهلەکەی ... سا ڕەحمەتی خوای گەورە لەو ئافرەتە موسڵمانە سەربەرز و سەنگیانە بێ کە هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو سام و هەیبەتە ئەدەن و نابنە بەشێک لە نەمانی!! پانتۆڵ و لەچک بۆینباخ و قاتی فەرمی نیقاب و پشتوێن و قایش بەسەر جلا! نیقاب و ماسکارا و ڕمێڵ (گاڵتەم پێ نەکەن ئەگەر ئەو ناوەم بە‌هەڵە نووسیبێ) حیجاب و یەک دنیا میکیاج حیجاب و دەرخستنی مل و گوێ حیجاب و قسە و تەسەڕوفاتی سەیر و دوور لە ئەخلاقیاتی حیجاب پۆش .. . . . ....تاد، ئەمانە و زۆری تریش نیشانەی زۆر ڕوونن کە تۆ کراویت بەوەسیلەی لێدان لە حیجاب، جا بە خۆت بزانی یان نا، خۆت لە گێلی بدەیت یان بوێرانە بڵێی بەڵێ ناتوانم بەسەر نەفسما زاڵ بم ...

وآمن روعاتي ...
وآمن روعاتي ...

ئێمە شانازی بە وەها کوردێکەوە ئەکەین، دیفاع و دڵسۆزیمان بۆی تا هەتایە و لە ئێستەوە تا مردنیش بچووکترین تەنازوول و پەشیمانیمان لێوە بەدەر ناکەوێت لەو شانازییە .... شووکری خوای ئەوێ وەستان لە پشتی ئاوەها کەسانێک، لە کاتێکا لەوبەرەوە کەسانێک هەن هەر ڕۆژە و لە بەرەیەکن و سەرلێشواوییەک تووش هاتوون تا مردن لێی دەرناچن ....

مامۆستای نەوەکان، سەید قوتب. ئەگەر وەڵامی مەسئەلەیەکت لەزانایەکەوە لەکیس بچێت، لەزانایەکی تری وەرئەگریت. بەڵام کاتێک فیکر و ع
مامۆستای نەوەکان، سەید قوتب. ئەگەر وەڵامی مەسئەلەیەکت لەزانایەکەوە لەکیس بچێت، لەزانایەکی تری وەرئەگریت. بەڵام کاتێک فیکر و عەقڵی ئەم پیاوەت لەکیس ئەچێت، حەیران ئەبیت! یان ئەبێت بچیتەوە لای، یان لەدەستی دوو و سێوە، پێی بگەیتەوە. هەرکەسیش هاوڕای سەیدە و هاوڕێی نییە، ئیللا پێی کاریگەرە، دەگمەنە بەناتی فیکری خۆی بێت.

بیستنی دەنگی ڕۆشتنی گەڵا زەردە وەریوەکان بەسەر شەقامەکاندا کە پێش گەشتنی بە گوێ بە دڵ ئەگا و، بینینەوەی دڵۆپە بارانەکانی ڕەحم
بیستنی دەنگی ڕۆشتنی گەڵا زەردە وەریوەکان بەسەر شەقامەکاندا کە پێش گەشتنی بە گوێ بە دڵ ئەگا و، بینینەوەی دڵۆپە بارانەکانی ڕەحمەت و بۆنکردنی ئەو بۆنەی وا ئارامی تەواو بە ڕۆحی شەکەتی انسان ئەدا، لە گەورەترین فەزڵ و نیعمەتەکانی خوایە بەسەرمانەوە، بە شتێکی ئاسایی تەماشای نەکەین، پڕ بە دڵ چێژی لێ ببینین و شوکرانەی بەردەوامیش بکەین بە دڵ و زاریش .... حەتمەن جەلسەیەکی تەدەبووریش بۆ خۆمان سازکەین، چونکە کات و جێیەکی زۆر زۆر گرنگە بۆ تێڕامان و زیاتر ناسینی خالقی زەوی و ئاسمانەکان. الحمد لله ....

"یا ڕەببی خوایە تووشی هیچ شتێکمان نەکەیت کە ببێتە مایەی ڕێگریکردن لە گەیشتن بە تۆ ...."

.

کەسەکەم! ئاخر دەبێ چەند جاری دیکە لە هەمان کونەوە بگەزرێی؟! چەند جاری دیکە ئارەقی شەرمەزاری دەڕێژیت؟! چەند جارمان عەرز کردی لە ڕاگەیاندنی عەلمانی کوردییەوە هەواڵ وەرمەگرە، دونیا ئەوەندە تەسک مەبینە! چەند جارمان گوت ئەو هەڵەشەییەت قیمەتی نییە، و سیاسەتی نێودەوڵەتی هەندێ ڕێسای خۆی هەیە و (هەر بە هەلهەلە) ئیش ناکرێ تێیدا! چەندمان هاوار کرد تۆ بێ عەڕەبی و ئینگلیزی کەڕ و کوێریت، و دەستت بەدەست کۆمەڵێک ڕێنیشاندەری خیانەتکارەوەیە؟! بڕۆ کۆمێنت و هەڕەشەکانت بسڕەوە گیانەکەم، جارێکی دیکەش پێش ئەوەی دەفع بکرێیت و هانبدرێیت، دوو جار بیربکەرەوە. سەلام و ڕێزم قەبوڵ بفەرموو

خوایە سپاردەی تۆی ئەکەین، هیچمان لەدەست نایەت ئێمە ...💔
خوایە سپاردەی تۆی ئەکەین، هیچمان لەدەست نایەت ئێمە ...💔

ئێژن هەڵمەتێکی چڕ و پڕی سڕینەوەی ڤیدۆ و ڕەسمی کەزی و بەزم و ڕەمزەکە دەسی پێکردووە لە لەلایەن خاوەنەکانیانۆ. هەر بە‌هەلهەلە😁 کاتی

خەم و خەفەتەکەت لە دین و حاڵی ئەو خەڵکە بە ئەجر بۆ بنووسرێ، چاکترە بۆت لەوەی جوێن و قسەی ناشرینت پێیان بە بار و تاوان بۆت بنووسرێ ....

{ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ} بە دڵ و کاملی سەرنجەوە بیڵێ لە نوێژەکانت، خوا پەنای هەموومان بدا خۆ ئەبینن زۆرێک لەوانەی پێنج فەرزە ئەیڵێنەوە چۆن لە ڕێگاکە لایانداوە و خۆشیان پێ سوارچاکی ڕێگەکەیە!!

"هەوڵبدە باشترین ئامانجەکان لەدین و دونیا بەدەست بێنە و کۆیان بکەوە(گەر پێت ئەکرا). بەڵام گەر زانیت پێکەوە کۆناکرێنەوە لە قۆناغێکی ژیانت، ئەوە هەموو دونیا و پارەکانی ناویشی بخە باوەشی ئیلیۆن ماسک و تەبەڕای لێ بکە و دینەکەت هەڵبژێرە. نەعلەت لە دونیایەک بێت، ببێتە هۆی زیان لە دینەکەت، یەک سبحان الله له نامەی کردەوەی یەکێک لە ئێوە، باشترە بۆی لەدونیا و ئەوەشی لەدونیادایە."