من وباران
ئەمن وباران ڪاناڵێڪی ڕازاوە و جوان و پڕ لەهۆنراوەو گــۆرانی جوانی ڪوردیە
Show more195
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
کـچان ، ناسـک بـن و ناز بکەن.
بەڵام پێویست ناکات لەهەموو کاتێکدا ناسک بیت و ناز بکەیت ..
هەندێ کات پێویستە بە ڕادەیەک توند بیت و قسەزان بیت و ئازا بیت بیسەلمێنیت کە تۆ زەعیفەیەک نیت، کە تۆ تەنها جەستەیەک نیت ، کە تەنها ناسکێک نیت ،
کچ تەنها مەکر و ناز نازانێت!
ژن دەتوانێت سەرکردە بێت!
ژن دەتوانێت جەنگاوەر بێت!
ژن دەتوانێت بەرگری لەخۆی بکات!
ژن ڕۆحێکی بوێرە لەناو جەسـتەیەکی بەهـێز !
....
کاتی تایبەت بەخۆی ناسکین و ناز دەکەین..
کاتی تایبەت بەخۆی قسەزان و بوێرین!
ژن زەعـیفە نیە
❣️ @mnoobaran ❣
وه‌كوو زه‌رده گه‌ڵایێك وا له سه‌ر ئاو
گه‌لی كورد وێڵ و سه‌رگه‌ردان ده‌بینم
ئیتر ناگاته گوێم ئاهه‌نگی شادی
بۆ هه‌ر لایێك ده‌ڕۆم گریان ده‌بینم
دڵم ته‌نگ و سه‌رم شێت و له‌شم سه‌رد
كه ده‌ردی كورد به بێ ده‌رمان ده‌بینم
به‌سه‌رهاتی گه‌لی كوردان له مێژو
چیرۆكی ئاگر و خه‌رمان ده‌بینم
به حاڵی كورد و خاكی كورده‌واری
دڵی هیوا وه‌ها بریان ده‌بینم
"مامۆستا قانع"
❣ @mnoobaran ❣
هەڵبەستەکانم باوەڕن
نائومێدی و خەم ئەنێژن
ڕێی تاریکی ژیان ئەبڕن
بۆ ئازادی، خوێن ئەڕێژن
#شێرکۆ_بێکەس
❣️ @mnoobaran ❣
"بێدەنگی مرۆڤ
بۆنی دڵ ئێشاوی دەدات
و
پڕ قسە بوونی بۆنی دڵتەنگی
❣ @mnoobaran ❣
ڪاتێ
ناوی دایڪ دێ:
حەیا و شەرەف،
خیرەت و ویژدان،
وانە و ڕەنج،
ئەزموون و ئیمان؛
لە بەری بە ڪوڕنۆش دێن.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
❣ @mnoobaran ❣
ئەو دەسماڵەی کە دایکم،
ئەیدا بە شانیا
وێنەی بێچووە بولبولێکی شینی تیا‌بوو
گەر دایکم دڵی خۆش بووایە
ئەو ئەیخوێند و
گەر بگریایە بێ دەنگ ئەبوو!
شەوێکیان دایکم نەخۆش بوو
دەسماڵ چرچ و
بولبولەکەیش لە لۆچێکیا
ڕەنگی زەرد و
کڕکڕ بووبوو...!
#شێرکۆ_بێکەس
❣ @mnoobaran ❣