فەرموودە | farmwda
Open in Telegram
( حُبُّ النَّبِيِّ بِاتِّبَاعِ سُنَّتِهِ ) ₅ 𝒿𝓊𝓃ℯ₂₀₂₃
Show more3 903
Subscribers
No data24 hours
-117 days
-1830 days
Posts Archive
3 903
چی دەبێتە ڕێگر لە سزای ناو گۆڕ؟
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: سورەتی "الملک" ڕێگـرە لە سزای ناوگـۆڕ بۆ کەسێک کـە شەوانە پێش خەوتن دەیخوێنێ..
3 903
( إِنَّ اللهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا )
«اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ»
3 903
پێغەمبەری خــودا ﷺ فەرمـوویـەتی:
ئەوەی سوننەتی مـن زیندوو بکــاتەوە بەدڵنیاییـەوە «خۆشی دەوێم»ئەوەشی خۆشی بوێم لەگەڵ من دایە لە بەهەشت .
صلو علی حبیبﷺ ..🌹
3 903
ئەو سەرنجە سادەیە نییە، بەڵکو دەستنیشانکردنی بێئاگاییەکی گەورەیە لە ئەدەبی ئاخاوتندا بەرامبەر حەبیبی دڵان و پێغەمبەری خواﷺ ..!
ڕێزگرتن لە پێغەمبەری خوا ﷺ تەنیا بە هەست و خۆشویستنی ناو دڵ نییە، بەڵکو یەکەم وێستگەی دەرکەوتنی ئەو ئەدەبە لەسەر زمانمانە. خوای گەورە پەروەردەی ئوممەتی کردووە کە لە ئامادەیی و ناوهێنانی پێغەمبەرەکەیداﷺ، بەرزترین پلەی ئەدەب بنوێنن، کەواتە ناوهێنانی ئەو بەڕێزە و سەڵاواتدان لەسەری، وەک هیچ ئاخاوتن و ناوهێنانێکی تر نییە ..!
ئیمتیسالی فەرمانی ئیلاهی بە ئەدەبەوە دەبێت، خوای گەورە لە قورئاندا نەیفەرمووە تەنیا بەپەلە ناوی ببەن، بەڵکو فەرموویەتی: ( صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ). وشەی "تَسْلِيمًا" جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەی بە تەواوەتی و بە ڕوونی و بە ڕێزەوە سڵاوی لێبکەن، نهێنی بەرەکەتەکەش لەم ووردکارییەدایە ..
3 903
نوێژی چێشتەنگـاو ..
بەنوێژی (الٲوابین ) ناسراوە.
خێری هەر 360 جومگەی لاشەیە
ڪاتەڪەی پاش هەڵهاتنی خۆر تا پێش بانگی نیوەڕۆیە، ڪەمترینی دوڕڪعاتە..
الٲوابین: ئەوڪەسانەن ڪە هەرڪات گوناهێڪیان ئـەنجامدا، یەڪسەر تەوبە دەڪەن و پەشیمان دەبنەوەو دەگەڕێنەوە لای خودا ..!
3 903
دەربارەی فەزڵی نوێژی بەیانی ڕۆژی هەینی، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: أفضل الصلوات عند الله صلاة الصبح يوم الجمعة في جماعة. واتە: باشترین نوێژ لەلای خودا نوێژی بەیانی ڕۆژی هەینی یە بەجەماعەت ..
3 903
◈گەورەیی ڕۆژی جومعە
قَالَ رَسُولُ اللهِﷺ ؛ خَيْرُ يَوْمٍ طَلَعَتْ عَلَيْهِ الشَّمْسُ يَوْمُ الْجُمُعَةِ، فِيهِ خُلِقَ آدَمُ، وَفِيهِ أُدْخِلَ الْجَنَّةَ، وَفِيهِ أُخْرِجَ مِنْهَا. "رواە مسلم"
واتە:چاكترین ڕۆژێك كە خۆری لێوە هەڵدێت ڕۆژی هەینی یە, هەر لەو ڕۆژە دا ئادەم دروستكراوە,وە هەر لەو ڕۆژە دا چۆتە بەهەشت,وە هەر لەو ڕۆژەش دا لە بەهەشت بەدەرنراوە..
3 903
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
بەڕاستی کەسی وا هەیە بە ڕەوشتە جوانەکەی دەگات بە پلەی ئەو کەسەی کە بە شەو شەونوێژ دەکات و بە ڕۆژ بەڕۆژووە ..
3 903
( وَمَاۤ أَرۡسَلۡنَـٰكَ إِلَّا رَحۡمَةࣰ لِّلۡعَـٰلَمِینَ )
ئهی محمد ﷺ ئێمه تۆمان ڕهوانه نهکردووه تهنها بۆ ئهوه نهبێت که ببیته ڕهحمهت و بهرهکهت بۆ ههموو جیهانهکان، جیهانی ئادهمیزاد و گیاندار و ڕووهک.
"سورەت الأَنبِيَاءِ: ۱۰۷"
3 903
Repost from وویسـاڵــ🍂
خۆش ئەو دەمەی کە ڕۆژوو شەو تەواف دەکات ڕواقی تۆ،
خۆش ئەو سەرەی کە کەوتبێ لە کوچەو سوقاقی تۆ.
بەتیکە تیکە بێت دڵێک کە نەیبێت ئیشتیاقی تۆ :💔
حەیاتی من وویساڵی تۆ، مەماتی من فیراقی تۆ.! بەڵێ، پەریی خەیاڵی تۆ عیلاجی شێت و هار دەکات..🌹
3 903
Repost from وویسـاڵــ🍂
خۆش ئەو دەمەی کە ڕۆژوو شەو تەواف دەکات ڕواقی تۆ،
خۆش ئەو سەرەی کە کەوتبێ لە کوچەو سوقاقی تۆ.
بەتیکە تیکە بێت دڵێک کە نەیبێت ئیشتیاقی تۆ :💔
حەیاتی من وەسڵی تۆ، مەماتی من فیراقی تۆ! بەڵێ، پەریی خەیاڵی تۆ عیلاجی شێت و هار دەکات.🌹
3 903
◈ چۆن پێغەمبەرمانﷺ خۆش بوێت .؟
خۆشەویستمانﷺ فەرموویەتی : ئەوەی سوننەتی من زیندوو بکاتەوە بەدڵنیاییەوە خۆشی دەوێم، ئەوەشی خۆشی بوێم لەگەڵ من دایە لە بەهەشت .
ئیمامی بوخاری)ـیش ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی: باشترینی موسڵمانان کەسێکە کەوا سوننەتێک لەسوننەتەکانی پێغەمبەری خوداﷺ زیندوو بکاتەوە، کە مرێندراوە لەناو خەڵکیدا، ئارام بگرن ئەی ئەو کەسانەی لەسەر سوننەتن ڕەحمەتی خواتان لێبێت چونکە بەڕاستی ئێوە کەمترینن لەناو خەڵکیدا ..
3 903
◈پوختەی مافەكانی پێغەمبەری خودا ﷺ بەسەرمانەوە :
١- شاهێدی دان بەوەی كە پێغەمبەری خودایە ﷺ .
٢- پێشخستنی ﷺ بەسەر گیان و ماڵ و هەموو كەسێك .
٣- گوێڕایەڵیكردنی لەوەی فەرمانیپێكردوە ﷺ .
٤- دووركەوتنەوە لەوەی نەهی لێكردوە ﷺ .
٥- بەڕاستدانانی لەوەی هەواڵی لێداوە ﷺ .
٦- كاركردن بە سوننەتەكانی ﷺ .
٧- شاهێدی دان بەوەی كە پەیامەكەی گەیاندوە ﷺ .
٨- سەڵاوات دان لەسەری لەكاتی ناوهێنان و بیستنی ﷺ .
٩- حەرامكردنی ئەوەی ئەو حەرامیكردوە ﷺ .
١٠- گێڕانەوەی حوكم بۆلای ﷺ ، لەدوای خۆیشی بۆلای بەرنامەكەی .
١١- سەرخستنی بەگیان و ماڵ و زمان ﷺ .
١٢- ڕێزگرتن و بەگەورەڕاگرتنی ﷺ .
١٣- باوەڕبوون بەفەضائیل و تایبەتمەندییەكانی ﷺ .
١٤- باوەڕبوون بە بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر ﷺ .
١٥- باوەڕبوون بە ڕەوشت بەرزییەكەی ﷺ .
١٦- خۆشویستنی بەرنامەكەی ﷺ .
١٧- خۆشویستنی موهاجیرین رضي الله عنهم .
١٨- خۆشویستنی ئەنصاڕ رضي الله عنهم .
١٩- سەرخستنی ئەوەی پێغەمبەر ﷺ سەردەخات .
٢٠- ڕێزگرتن لە هاوەڵەكانی رضي الله عنهم .
٢١- ڕێزگرتن و خۆشویستنی ئالوبەیتی ﷺ و رضي الله عنهم.
3 903
◈ دەربارەی خەم و خەفەت و دڵتەنگی :
ئەبو سەعيدی خودريی(رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : هیچ شتێک نیە کە تووشی مسوڵمان دەبێ لە ماندوویی و نەخۆشی و خەفەت و دڵتەنگی و ئازارو خەمێک، تەنانەت هەتا دڕکێک بچێ بە لاشەیدا، مسۆگەرە خوا بەهۆیەوە لە گوناهەکـانی دەبورێ و دەیکاتە کەفارەتی گوناهەکان ..
3 903
دەتەوێت لە عەزابی قەبر پارێزراو بیت.⸮
شەوانە بەردەوام سورة(الملک) بخوینە .
3 903
◈ چ مەدحێکت بکەم
کەوا خالق ئاوا وەسفت بکا..
لە وەسفی پاکێتی عەقڵیدا دەفەرموێت: ﴿مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمۡ وَمَا غَوَىٰ﴾ پێغەمبەرەکەتان گومڕا وسەرلێشێواو نیە بەڵکو خاوەنی ڕوشد وژیریەکی گەورەیە.
لە وەسفی پاکێتی زوبانیدا دەفەرموێت: ﴿وَمَا یَنطِقُ عَنِ ٱلۡهَوَىٰۤ﴾ ئەوەی دەیڵێت لە هەوا وئارەزووی خۆیەوە نیە هیچ کات، ﴿إِنۡ هُوَ إِلَّا وَحۡیࣱ یُوحَىٰ﴾ بەڵکو هەمووی سروش ووەحی خوایە.
لە وەسفی پاکێتی چاویدا دەفەرموێت: ﴿مَا زَاغَ ٱلۡبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ﴾ چاوەکانی بەملاولادا لا نادات ولە سنور دەرناچێت.
لە وەسفی پاکێتی دڵیدا دەفەرموێت: ﴿مَا كَذَبَ ٱلۡفُؤَادُ مَا رَأَىٰۤ﴾ هەرگیز دڵەکەی درۆ ناکات لەوەی بینیویەتی.
لە وەسفی پاکێتی سنگیدا دەفەرموێت: ﴿أَلَمۡ نَشۡرَحۡ لَكَ صَدۡرَكَ﴾ ئایا سنگ ودەرونمان فراوان وگەورە نەکردووی.
لە وەسفی پاکێتی زیکر ویادیدا دەفەرموێت: ﴿وَرَفَعۡنَا لَكَ ذِكۡرَكَ﴾ یاد وزیکری تۆمان بەرز کردۆتەوە تا رۆژی قیامەت.
لە وەسفی پاکێتی لە تاواندا دەرفەرموێت: ﴿وَوَضَعۡنَا عَنكَ وِزۡرَكَ﴾ هیچ تاوانێکمان بە تۆوە نەهێشتووە وپاکی لە هەموو شتێک.
لە وەسفی رەحم وسۆزیدا دەفەرموێت: ﴿بِٱلۡمُؤۡمِنِینَ رَءُوفࣱ رَّحِیمࣱ﴾ بەرامبەر ئیمانداران زۆر بەڕەحم وسۆزە.
لە وەسفی عیلم وزانستەکەیدا دەفەرموێت: ﴿عَلَّمَهُۥ شَدِیدُ ٱلۡقُوَىٰ﴾ ئەوەی کە مامۆستای بووە وفێری کردووە کەسێکی زۆر بەهێز وبەتوانا بووە کە مەلائیکەتی بەڕێز جبریلە عليه السلام.
لە وەسفی پاکیتی وبەرزێتی ڕەوشتیدا دەفەرموێت: ﴿وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِیمࣲ﴾ بێگومان تۆ لەسەرو هەموو ڕەوشتە بەرزەکانەوەی.
فەزڵی بەسەر تەواوی پێغەمبەرانەوە هەیە ومەقام وپلەیەکی پێدەدرێت لە قیامەت کە تەنها تایبەتی یەک کەسە وگەورەترین وبەرزترین پلە وشەرەف وڕێزە ئەویش مەقامی مەحمودە کە بریتیە لە بەرزکردنەوە ودانیشاندنی لەسەر عەرشی خۆی.
3 903
بە ئەنجامدانی #نوێژی چێشتەنگاو..
وەڪو ئەوە وایە صەدەقەت بەرامبەر
هەموو ئەنـدامـانــی لاشەت ڪـردبــێ..
- گرنگی بەو نوێژە سووننەتە بدەن ،
چونڪە "پێغەمبەر"یشﷺ گرنگی پێداوە ..
3 903
پێغەمبەری خوداﷺ دەفەرمووێت :
هەرڪەسێـڪ نوێــژی بەیانـی بڪـات، لەژێــر پاراستن و ئەمانی خــودا دەبێت.
