cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

أُمْ صَفْیہَ✿

(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ)ڪەناڵێڪ تایبەت بەوتەڪانی أم ✾صفیە✾ ڪەناڵەڪەمان بڵاوبڪەنەوە فی سبیل ﷲ تعالی بَاْرَكَ اللّٰهُ فیكم ﷲ ئیخڵاصمان پێ ببەخشێ بمان خاتە سەر ڕێگای التوحید https://t.me/om_safya

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedReligion & Spirituality90 684
Advertising posts
276
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

خۆر گیران یەکێکە لەنیشانەکانی دەسەڵاتی خوای پەروەردگارت وبەفەرمانی ئەو ڕوودەدات وبەندەکانی پێ دەترسێنێت. خوای گەورە دەفەرموێت: (وَمَا نُرْسِلُ بِٱلْئايَٰتِ إِلَّا تَخْوِيفًۭا) الإسراء: ٥٩ واتە: ئێمه‌ بەڵگە ونیشانەکانی گەورەیی پەروەردگار ودەسەڵاتەکەی نانێرین بۆتان مه‌گه‌ر بۆ ترساندن وبەئاگاهێنانەوە نەبێت بۆیە کاتی خۆرگیران بیرکردنەوە لە هێز ودەسەڵاتی پەروەردگار وترس لە سزاکەی ودوعاکردن وخێرکردن ونوێژکردن کارێکی پێویسیت وسوننەتێکی جەختلێکراوە. نوێژی خۆر گیران سونەتێکی موئەکەدەیە ولەسەفەر وغەیری سەفەریشدا دەکرێت.  پیاوان وئافرەتانیش دەیکەن بە جەماعەت وبەتەنهاش دەکرێت. بانگ وقامەتی نیە، بەڵام دروستە بانگەوازی بۆبکرێت بەوتنی: الصلاة الجامعة کاتەکەی لەسەرەتای خۆر گیرانەوە دەتوانرێت بکرێت تا کاتی کرانەوە ولاچوونی. ⃣ دوو ڕکاتە ⃣ڕکاتی یەکەم: اللە اکبر دەکرێت وفاتیحە دەخوێنرێت بە دەنگی بەرز، پاشان قورئان دەخوێنرێت قورئانێكى زۆر پاشان ڕکوع دەبرێت وەکو ڕکوعی نوێژەکانی تر. پاشان هەڵدەستێتەوە لە ڕکوع دیسان فاتیحە دەخوێنێ وقورئان دەخوێنێ کورتتر لە ڕکاتی یەکەم. پاشان ڕکوع دەبرێت پاشان هەڵدەستێتەوە و دەچێتە سوجدە دوو سوجدە دەبات وەکو نوێژەکانی تر. ⃣ڕکاتی دووەم: هەڵدەستێتەوە ووەکو هەمان ڕکاتی پێشوو دەکات، پاشان تەحیات دەخوێنرێت وپاشان سەلام دەدرێتەوە. سوننەتە ئیمام وتارێک بدات وئامۆژگای خەڵک بکات وداوای تۆبەکردن ودوعاکردن وصەدەقە کردن وزیکری خوایان لێبکات. ✍ مەبەست کاژاوی https://t.me/mabastkazhawy
Show all...
چۆنێتى ئەنجامدانى نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران یەکەم : حوكمی ئەم نوێژە : سوننەتێكی جەخت لەسەرکراوە بۆ پیاوان و ژنان. دووەم : چۆن خەڵكی بۆ بانگ دەكرێ : لەكاتی ڕۆژگیران و مانگ گیران بانگەوازی خەڵی بۆ دەكرێت بە وتنی : (الصلاة جامعة) سێیەم : ئەم نوێژە چەند ڕكاتە ؟ جمهوری زانایان لەسەر ئەوەن دوو ڕكاتە، لە هەر ڕكاتێكدا دوو جار ڕكوع ئەبرێت. چوارەم : چۆنێتی كردنی : لە عائیشەوە خوای لێ ڕازی بێت هاتوە دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لەژیانیدا مابوو جارێك ڕۆژگیرا چووە دەرەوە بۆ مزگەوت و هەڵسا خەڵكەكەی لەدوای خۆیەوە ڕیز كردو سوڕەتێكی دورو درێژی خوێند، لەپاشاندا (الله أكبر) ی كرد و چووە ركوعەوە، ماوەیەكی زۆر لەركوعدا مایەوە، شتێكی كەمتر بوو لەخوێندنەكەی یەكەم، لەپاشاندا سەری بەرز كردەوە فەرمووی: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) لە پاشاندا وەستاو سوڕەتێكی تری خوێند، بەڵام ئەوەندەی خوێندنی یەكەم دورو درێژ نەبوو، پاشان (الله أكبر) ی كردەوەو چووە ركوعەوە، بەڵام ئەوەندەی ركوعی یەكەم نەمایەوە، پاشان فەرمووی: (سمع الله لمن حمده، ربنا ولك الحمد) لەپاشاندا چووە سەجدەوە، هەر بەو شێوەیە ڕكاتەكەی تریشی تەواو كرد، هەتا چوار ركوعو چوار سجودی تەواو كرد ڕۆژ دەركەوتەوە پێش ئەوەی سڵاوبداتەوە، لەپاشاندا هەڵسا ووتارێكی دا بۆ خەڵكەكە. پێنجەم : سەبارەت بە وتاردان لە دوای نوێژەكە : ئیمامی شافیعی ئەو ووتاردانەی پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم كردۆتە بەڵگەی ئەوەی ووتار دان مەرجێكە لەمەرجەكانی ئەو نوێژە. بەڵام ئەبو حەنیفەو مالیك ئەڵێن: نوێژی مانگ گیران و ڕۆژ گیران ووتاردانی تێدا نییە، وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بۆیە ئەو ووتارەی دا چونكە خەڵكەكە، ئەیان ووت: لەبەر مردنی ئیبڕاهیمی كوڕی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕۆژ گیراوە. شەشەم : كاتەكەی : لەو كاتەوەیە ڕۆژ یامانگ ئەگیرێن هەتا دەرئەكەونەوە، نوێژی مانگ گیرانیش وەك نوێژی ڕۆژگیرانە بێ جیاوازی. حەوتەم : چ شتێك شتێك سوننتە لەوكاتەدا بوترێ : بەپێی ئەوەی بوخاری و موسلیم لەعائیشەوە ئەگێڕنەوە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ڕۆژو مانگ دوو نیشانەن لەنیشانەكانی خوای گەورە بۆمردن و ژیانی كەس ناگیرێن، كاتێ بینیتان گیران، لەخوا بپاڕێنەوەو داوای لێبوردنی لێ بكەن. کەواتە سوننەتە داوای لێخۆشبون لەخوای گەورە بکرێت . ...............
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
کـــــــــــــات! ئـەروات بــەرەو مـردنـمان ئەبـات ئـێمــەش نـیـگـەرانی ژیـانـیـن؟ وەک ئەوەی هـەرگـیز نەمـریــن . 🥺😢
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
بەڕێزەکانم خەڵکێک دەڵێن با تاقی کردنەوەکە بە شەفەوی بکرێت وە هەندێکیش دەڵێن بە نووسین بکرێت ، بۆیە ڕای خۆتان بڵێن چۆن تاقی کردنەوەکە بکرێت باشە ؟Anonymous voting
  • بەشەفەوی بکرێت پیاو لەلای مامۆستای پیاو، ئافرەت لەلای مامۆستای ئافرەت
  • بەنووسین بکرێت باشترە بۆمان نەک بەشەفەوی
  • ئەوەی بە شەفەوی پێی خۆشە با بەشەفەوی بیکات، ئەوەشی بەنوسین پێی خۆشە با بەنووسین بیکات
  • چۆنت پێ باشە ئاوا بکە ئێمە بە هەردووکیان ڕازین
0 votes
بۆ تاوان باران گوێی بۆ بگرن
Show all...
Kosar_Sabir_%D8%A7%D9%84%D8%B3%D9%84%D8%A7%D9%85_%D8%B9%D9%84%D.m4a5.67 MB
خوێندنەوەی هەر 50 فەرموودەکە باوکی هاجەرە
Show all...
20220705_184258.m4a10.66 MB
◦ کوفر یەکەم: الکبر: خۆ بە گەورەزانی. دووەم: الحسد: حەسوودی. سێیەم: الغضب: تووڕەیی. چوارەم: الشهوة: ئارەزوو بازی پێناسە بۆ هەر چوار خاڵەکان: الکبر: واتە خۆ بەگەورەزانی هەرگیز ڕێگە بە مرۆڤ نادا گوێڕایەڵ و ملکەچ بێت بۆ اللە جلا فی حلاە. الحسد: حەسوودیش هەر گیز ڕێگا بە مرۆڤ نادا گوێ شلکا و ئامۆژگاری وەر گرێ . الغضب: توڕەیش ڕێگا بە مرۆڤ نادا دادپەروەربێت. الشهوة: شەهوەت و ئارەزووبازیش ڕێگا بە مرۆڤ نادا هەڵسێ بە بەندایەتی کردنی اللەی تاک و بێ هاوەڵ ئەگەر هاتوو مرۆڤ هێزی دایە بەر خۆی و خۆ بەگەورەزانی لە ناخی خۆیدا ڕووخاند ئەوکات ڕێگای ملکەچی و گوێڕایەڵی بۆ ئاسان دەبێت ئەگەر حەسوودیشی لە ناخی خۆیدا ڕووخاند ئەوکات ڕێگای ئامۆژگاری بۆ ئاسان دەبێت ئەگەر توڕەییشی لە ناخی خۆیدا ڕوخاند ئەوکات دادپەروەری بۆ ئاسان دەبێت ئەگەر شەهوەت و ئارەزووبازیشی لە ناخی خۆیدا ڕووخاند ئەکات ڕێگای ئارامگرتن و داوێن پاکی و بەندایەتی بۆ ئاسان دەبێت بەڵام ئەگەر کەسێک بەوانەوە گیری خواردبێت ئەوا لابردنی چیا لە شوێنی خۆی زۆر ئاسانترە لەلای ئەو چوارە هەمووشمان دەزانین لابردنی چیا جەندە مەحاڵە جا بە تایبەت ئەگەر ئەو چوار شتەی لەلاوە بوبێ بە خوو و ملکەچیان بوبێت جا بەڕاستی سەرچاوەی هەموو کارە فەسادیەکان ئەم چوار شتەیە #ام_صفیە
Show all...
وتاری_سه‌ر_قه‌بران_مامۆستائارام_خەلەکانی128k.mp38.36 MB
عمر بن الخطاب دەڵـێ : ❪ئەوەی زۆر قسە بکات زۆر هەڵە دەکات❫ [الصمت لابن أبي الدنیا ٥٣ ]
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.