en
Feedback
BOX Media | بۆکس میدیا

BOX Media | بۆکس میدیا

Open in Telegram

بۆكس میدیا, میدیایەك بۆ كردنەوەی سندوقی ھەموو ھەواڵێك

Show more
7 513
Subscribers
-824 hours
-417 days
-6830 days
Posts Archive
🔻زەیدیی چەندین بڕیاری نوێی دەركردو كەمكردنەوەی خەرجییەكان بەڕێژەی %60 🔹ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی عەلی زەیدی، چەند بڕیارێکی لەبوارەکانی ئابوری، وزەو کارگێڕی دەرکرد کە گرنگترینیان ڕاگرتنی گەشتە دەرەکییەکانی (ئیفاد) فەرمانبەران و کەمکردنەوەی خەرجییەکانیانە بەڕێژەی  %60، لەگەڵ دیاریکردنی بڕی هەناردەی نەوت بۆ تورکیا لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاودا. 🔹لەکۆبونەوەی شەوی ڕابردوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، بریاردرا بەڕاگرتنی هەموو گەشتە دەرەکییەکانی فەرمانبەران، تەنها بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت کە ڕەزامەندی وەزیری بۆ وەربگیرێت، هاوکات بودجەی ئیفاد بەڕێژەی %60 کەمکرایەوە (جگە لە وەزارەتی دەرەوە). 🔹هەروەها بڕیاردرا هەناردەی نەوتی خاو بۆ تورکیا لەقۆناغی یەکەمدا بەبڕی 33 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بێت، وەک بەشێک لەڕێککەوتنی چوارچێوەی ئاو لەنێوان هەردو وڵات. 🔹سەبارەت بەکەرتی نەوت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیدا لەسەر هەموارکردنەوەی بڕیاری پێشوو بۆ بەردەوامیی میکانیزمی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان تاكو کۆتاییهاتنی قەیرانی ئێستاو ئاساییبونەوەی هاتوچۆی کەشتیوانی لەگەروی هورمز. 🔹هەروەها ڕێگە بەوەزارەتی نەوت درا بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای "شیفرۆن"ی ئەمریکی بۆ دابینکردنی نەوتی خاو و ڕاوێژی تەکنیکی. 🔸بڕیارەکانی دیکە بریتیبون لە: درێژکردنەوەی مۆڵەتی هاوردەکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی تا کۆتایی ئەمساڵ. ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ساڵی 1989ـی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی (بەعس) بۆ پەرلەمان. ـ پێدانی دەسەڵات بەوەزیری بازرگانی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی هاوکاری ئابوری و بازرگانی لەگەڵ سڕبیا.

🔻وتەبێژی سوپای ئوردون: سوپای پاسداران 20 موشەكی ئاڕاستەی ئوردون کردووە 🔻سوپای پاسداران: هێرشەكە لە وەڵامی كردنە ئامانجی ژمارەیەك كەشتی نەوتهەڵگری ئێران بوو لە لایەن ئەمریكاوە 🔻سێنتكۆم: پێنج كەشتی نەوتهەڵگری ئێرانمان تێكشكاند لەبەرامبەر كردنە ئامانجی كەشتییەكی جەنگی ئەمریكا 🔹وتەبێژی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی سوپا روبەڕوی 20 مووشەکی بالیستی بوونەتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە بەرەو خاکی ئوردن تەقێندراون. 🔹وتەبێژەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ژمارەیەک موشەکیان بە سەرکەوتوویی تێکشکێندراون و تێکدراون. 🔹ئەمە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران، بەرەبەیانی چوارشەممە رایگەیاندبوو، کە بنکەی ئاسمانیی "ئەزرەق"ی لە ئوردن بە موشەکی بالیستیی قورس کردووەتە ئامانج، وەک وەڵامێک بۆ كردنە ئامانجی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، بەڵێنی دا کە بەردەوام دەبێت لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئەمریکادا. 🔹لای خۆیەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) تێکشكاندنی 5 كەشتی نەوتەهەڵگری نەوتی خاوی ئێرانی راگەیاند، دوای ئەوەی سوپای پاسداران بە موشەکی بالیستی کەشتییەکی جەنگی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکای کردبووە ئامانج.

🔻سوپای پاسداران: "دەستمان بەسەر یەکێک لە مۆدێرنترین ژێردەریاییە زیرەک و بێسەرنشینەکانی سوپای ئەمریکادا گرتوە" 🔹هێزە دەریایی
🔻سوپای پاسداران: "دەستمان بەسەر یەکێک لە مۆدێرنترین ژێردەریاییە زیرەک و بێسەرنشینەکانی سوپای ئەمریکادا گرتوە" 🔹هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە "ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزی هەواڵگریدا" دەستیان بەسەر یەکێک لە مۆدێرنترین ژێردەریاییە زیرەک و بێسەرنشینەکانی سوپای ئەمریکادا گرتوە لە دەروازەی گەروی هورمز. 🔹سوپای پاسداران لە بەیاننامەی ژمارە 12یدا ئاشکرای کرد، ئەم ژێردەریاییە کە لە جۆری "Dive-LD"یە، نوێترین تەکنەلۆژیای سەربازی جیهانی تێدا بەکارهاتوە و لە ساڵی 2025 ڕادەستی کەشتیگەلی ئەمریکا کراوە. 🔹بەپێی بەیاننامەکە، ئامێرەکە وەک "دەستکەوتێکی جەنگی" لای هێزەکانی ئێرانە و بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتودا وێنە و ڤیدیۆی بڵاو بکرێتەوە. 🔹ژێردەریایی "Dive-LD" بەرهەمی کۆمپانیای (Anduril Industries)ی ئەمریکییە، درێژییەکەی 5.8 مەتر و کێشەکەی 3 تەنە. ئەم سیستەمە دەتوانێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بە بەردەوامی لە ژێر ئاودا بێت و تا قوڵایی شەش هەزار مەتر بڕوات. ئەرکی سەرەکی ئەم ژێردەریاییە بریتییە لە سیخوڕی، نەخشەسازیی بنی دەریا، دۆزینەوەی مین و گواستنەوەی زانیاریی هەواڵگری بە شێوەیەکی خۆکار.

🔻وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی عێراق 3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە 🔹باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق، لە می
🔻وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەی نەوتی عێراق 3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە 🔹باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق، لە میانی کردنەوەی چوارەمین پێشانگای نەوت و غاز و پڕۆژەکان و گەڕەکانی مۆڵەتدان لە عێراق: 🔹 بەرزکردنەوەی هەناردە و پەرەپێدانی پاڵاوگەکان و وەبەرهێنانی غاز لە کارە لەپێشینەکانی قۆناغی داهاتوون. 🔹 هەناردەی نەوتی عێراق 3 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە. 🔹 هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی هەناردەی نەوت. 🔹 کار دەکەین بۆ گەیشتن بە دابینكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆ لە بەرهەمە نەوتییەکاندا. 🔹 گەڕانەوەی کۆمپانیای (JGC) بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە پڕۆژەی (FCC) لە پاڵاوگەکانی باشور. 🔹 عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی فراوان لە بواری گەڕان و پشكنین و بەرهەمهێنان و غازدا دەکاتەوە. 🔹 وەبەرهێنانی غاز و کەمکردنەوەی سوتاندنی لە چوارچێوەی ستراتیجی قۆناغی داهاتوودایە. 🔹 پڕۆژەی ستراتیجی هەیە بۆ بەستنەوەی بەسرە بە فیشخابور و بەهێزکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن. 🔹 تێپەڕاندنی قۆناغی هەناردەکردنی نەوتی خاو بەرەو زۆركردنی بەهای زیادکراو.

🔻١٦٠ ملیۆن ناسنامە لە ئەمریکا دزەیان پێكراوە 🔸دزەپێکردنی ١٦٠ ملیۆن ناسنامە لە ئەمریکا؛ مۆڵەتی شۆفێریی وەزیری جەنگ لە وێبی ت
🔻١٦٠ ملیۆن ناسنامە لە ئەمریکا دزەیان پێكراوە 🔸دزەپێکردنی ١٦٠ ملیۆن ناسنامە لە ئەمریکا؛ مۆڵەتی شۆفێریی وەزیری جەنگ لە وێبی تاریکدا دەفرۆشرێت 🔹بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی ئین بی سی، لە ئەنجامی هاککردنی کۆمپانیای ئەمریکی «IDScan» کە تایبەتە بە پشتڕاستکردنەوەی دیجیتاڵیی ناسنامە، زانیاریی نزیکەی ١٦٠ ملیۆن هاووڵاتیی ئەمریکی دزەیان پێکراوە. 🔹مۆڵەتی شۆفێریی پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە ماڵپەڕێکی هاکەراندا بەناوی «نێکسس» بە نرخی ١٠٠ دۆلار خراوەتە ڕوو. زانیاریی کۆمەڵێک شارەزای دیاری ئاسایشی سایبەری (وەک بڕاین کرێبس و زاکس ئێدواردز) لەنێو داتا دزراوەکاندایە. 🔹ماڵپەڕی نێکسس زیاتر لە ١١.٥ ملیۆن لاپەڕە داتای دزراوی تێدایە و لەلایەن هاکەرە ڕووسییەکانەوە ڕیکلامی بۆ دەکرێت. 🔹لای خۆیانەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) و نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) ڕایانگەیاندووە کە دەستیان بە لێکۆڵینەوەی بەپەلە کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکانی ئەم ڕووداوە.

🔻جه‌نگی ئێران باجێكی 100 ملیار دۆلاری به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئه‌مریكادا سه‌پاند 🔹به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی په‌یمانگای واتسۆن له‌ زانكۆی براونی ئه‌مریكی، ئاڵۆزی و پێكدادانه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران له‌ ڕێگه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی وزه‌ و سوته‌مه‌نی، باجێكی زیاده‌ی 100 ملیار دۆلاری خستوه‌ته‌ ئه‌ستۆی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌مریكا، كه‌ خێراییی زیادبونی ئه‌م تێچوه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار له‌ هه‌ر دو خوله‌كێكدا. 🔹به‌پێی داتاكانی "تێچوی جه‌نگی ئێران له‌سه‌ر كه‌رتی وزه‌" ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ له‌ كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ له‌ 28ی دووەوە هه‌ر خێزانێكی ئاسایی ئه‌مریكی زیاتر له‌ 760 دۆلاری زیاده‌ی ته‌نها بۆ كڕینی به‌نزین و گازوایل خه‌رجكردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی 60٪ی نرخی گازوایل به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردو كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 5.90 دۆلار بۆ هه‌ر گالۆنێك. 🔹توێژینه‌وه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ ویلایه‌تی ته‌كساس زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتوه‌، به‌جۆرێك هاوڵاتییانی ئه‌و ویلایه‌ته‌ به‌ ته‌نها نزیكه‌ی 11 ملیار دۆلاری زیاده‌یان بۆ سوته‌مه‌نی داوه‌، دوای ئه‌ویش كالیفۆرنیا به‌ هه‌شت ملیار دۆلار، فلۆریدا به‌ پێنج ملیار دۆلار دێن، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ڵئاوسانی گشتی، تێچوی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و گه‌شتوگوزار له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكادا دروستكردوه‌. 🔹سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپ ڕایگه‌یاندبو كه‌ ئه‌مریكییه‌كان ئاماده‌ن باجی قورس بده‌ن بۆ ڕێگریكردن له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتنی تاران به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ڕاپرسییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسان و گرانیی ژیان، نیگه‌رانی سه‌ره‌كیی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كۆشكی سپیدا.

🔻قه‌ته‌ر نێوه‌ندگرییه‌ك بۆ داڕشتنی ڕێككه‌وتنێك له‌ نێوان تاران و واشنتن ئاشكراده‌كات 🔹وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاشكرایكرد، ده‌وحه‌ له‌ هه‌وڵێكی چڕی نێوه‌ندگریی دیپلۆماسیدایه‌ بۆ داڕشتنی ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتنێكی نوێ له‌ نێوان ئێران و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردولا مسۆگه‌ر بكات و كۆتایی به‌ په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی له‌ كه‌نداو بهێنێت. 🔹ماجد ئه‌نساری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگری له‌ قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتودان و له‌ ئێستادا پێشنیاز و ڕه‌شنوسی نوێ له‌ نێوان به‌رپرسانی تاران و واشنتندا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن تاوه‌كو ببنه‌ بنه‌مایه‌ك بۆ گفتوگۆیه‌كی فراوانتر. 🔹به‌وته‌ی ماجد ئه‌نساڕی، "ئامانجی سه‌ره‌كیی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی قه‌ته‌ر بریتییه‌ له‌ ڕاگرتنی ئاڵۆزییه‌ سه‌ربازییه‌كان، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی كه‌شتیوانی و ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتوچۆ له‌ گه‌روی هورمز، هاوكات ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی دانوستان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران، ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌كان". 🔹ده‌شڵێت، "ده‌وحه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی نزیك له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ هه‌رێمییه‌كانی، له‌وانه‌ عومان و پاكستان كار ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردودا سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ردانی تارانی كردبو تا به‌ربه‌سته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م ڕێككه‌وتنه‌كه‌ كه‌م بكاته‌وه‌".

🔻بەرپرسێکی ئەمریکی: "رەنگە لە داهاتویەکی نزیکدا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران مومکین نەبێت" 🔹لەگەڵ پەرەسەندنی هە
🔻بەرپرسێکی ئەمریکی: "رەنگە لە داهاتویەکی نزیکدا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران مومکین نەبێت" 🔹لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشە هاوبەشەکانی نێوان تاران و واشنتن و بەردەوامی ئیفلیجی لە گەروی هورمز سەرەڕای ئینکارییەکانی هەردولا، کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە لە داهاتویەکی نزیکدا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران مومکین نەبێت، هەروەها هەنگاوی سەربازیی ئەمریکا بە پێویستی دەمێنێتەوە. 🔹کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC باسی له‌وه‌كردوه‌، "رەنگە پێویست بێت چاوەڕێی ئیدارەیەکی داهاتوی ئێران بین بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن". 🔹جگە لەوەش، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند، تاران بەردەوامە لە ئەنجامدانی "هەموو کارێک کە لە توانایدا بێت بۆ وروژاندنی کێشە لە ناوچەکەدا"، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە ئامادەبونی هێزی دەریایی ئەمریکا بە ئامانجی "بەرپەرچدانەوەی ئەوە و دڵنیابونە لە تێپەڕبونی سەلامەتی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروی هورمز".

🔻دەزگای ئاسایشی هەرێم: بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی سورداش 🔹دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کاتژمێر (04:45) بۆ (05:0
🔻دەزگای ئاسایشی هەرێم: بە سێ درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپی سورداش 🔹دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کاتژمێر (04:45) بۆ (05:05) خولەکی بەیانی رۆژی دووشەممە 2026/9/7 بە (سێ) درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی سورداش. 🔹لە دەرئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

🔻بەرهەم قەرەداغی: پڕۆژەكەی مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون تەنها بانگەشەی هەڵبژاردن بوو 🔹سکرتێری گشتی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان روونكردنەوە لەسەر ئەو بڕیارەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدات بۆ دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر هاونیشتیمانیاندا. 🔹بەرهەم قەرەداغی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان دەڵێت، سەرۆكى ئەنجومەنی وەزیران لە 2021 بڕیاریدا 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دابین بكات بۆ خەڵكی كەمدەرامەت و لە ماوەی 60 ڕۆژی فۆڕمی ئۆن لایندا كە لە 45% هاوڵاتیان فۆڕمەكانیان پڕكردەوە، 119 هەزار و 919 كەس ئەو فۆڕمەیان پڕكردەوە". 🔹دووپاتیشیكردەوە، "تا ئەم ساتە لە هیچ شارێكی هەرێمی كوردستاندا بەردی بناغەی ئەو پڕۆژەیە دانەنراوە و دەبوو مەسرور بارزانی خۆی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە دوای هۆكارەكە بگەڕایە كە بۆچی ئەو پڕۆژەیەی بڕیاری لەسەرداوە ناچێتە بواری جێبەجێكردنەوە". 🔹بەرهەم قەرەداغی باسی لەوەشكرد، "قسەم لەگەڵ وەبەرهێنەكان كردووە و دەڵێن ئەوەی سەرۆكی حكومەت دایناوە لە زەرەری ئێمەیە چونكە بەپێی بڕیارەكە ئێمە دەبێت تەنها 40 وەرەقە پێشەكی وەرگرین تاوەكو كلیل دابەشدەكەین بەبێ‌ هیچ مانگانەیەك كە هیچ وەبەرهێنەرێك ئامادە نییە یەكەی نیشتەجێبوون ڕادەستی هاوڵاتیان بكات بە تەنها 40 وەرەقە". 🔹دەشڵێت، "دەبوو ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوونی بۆ ئەم پڕۆژەیە بكردایە بەڵام بەداخەوە تەنها قسەیەك بوو بانگەشە یەكی هەڵبژاردنیان پێ‌ بەڕێكردوو هیچی تر".

🔻مەزڵووم عەبدی: دوو بژاردەمان خرابووە بەردەست یان قڕكردن‌ یان ڕێككەوتن 🔹مەزڵووم عەبدی ڕاوێژكاری تازەی ئەحمەد شەرع، لە چاوپێكەوتنێكی بۆ میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، هەرچەندە دۆخی ئێستە ئەوە نییە كە گەلی كورد خەونی پێوە دەبینی، بەڵام پێویستییەكی واقیعییە و ناچار بووین هەڵیبژێرین، چونكە دوو بژاردەمان هەبوو "یان قڕكردن یان رێككەوتن". 🔹عەبدی ددان بەوەدا دەنێت كە زۆر لە دەرفەتەكانی 15 ساڵی ڕابردوو وەك پێویست بەكار نەهێنراون ‌و ئەگەر باشتر سوودیان لێ وەربگیرایە، ئێستە كورد لە پێگەیەكی بەهێزترەوە گفتوگۆی لەگەڵ دیمەشق دەكرد. 🔹مەزڵووم عەبدی ئاشكرای دەكات، سەرەتای ئەمساڵ كورد ڕووبەڕووی هەڕەشەیەكی گەورە و لەناوبردنی یەكجاریی بووەوە، هۆكارەكانیش دەگەڕێنەوە بۆ كشانەوەی هاوپەیمانان. 🔹باسی لەوەش كردووە، ئەو كشانەوەیە هەڕەشەی شەڕی هێنایەكایە، ئەگەر ڕێككەوتن نەكرایە، شەڕێكی خوێناوی ‌و ئاوارەبوونی ملیۆنان كەس ڕووی دەدا، لەو كاتەشدا عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەكی بۆ ناردین ‌و تێیدا دووپاتی كردبوو، دەبێت كێشەكان لەگەڵ حكوومەتی سووریا بەگفتوگۆ چارەسەر بكرێن‌ و كورد خۆی لە شەڕ لەگەڵ دیمەشق بەدوور بگرێت. 🔹لەبارەی پۆستەكەی خۆی كە بووەتە راوێژكاری ئەحمەد شەرع گوتی، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە، بۆشاییەكی گەورە دروست بووە، ئەگەری هەیە لە داهاتوودا بزووتنەوەیەكی سیاسیی نوێ یان پارتێكی نوێ بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە دابمەزرێنن.

🔻بەڤیدیۆ| محەممەد باقر قالیباف: بەئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا تەنیا سەرەتایە و لە شەڕی ئابووری و دیبلۆماسیدا سەردەکەوین 🔹محەممەد باقر قالیباف ڕایگەیاند کە بەئامانجگرتنی بنکەکانی ئەمریکا تەنیا سەرەتایەکە و وڵاتەکەی لەناو شەڕێکی تەواودایە. 🔹جەختی لەوە کردەوە کە لەسەر ڕێگای جیهاد و بەرخۆدانین و لە مەیدانی شەڕی ئابووری و دیبلۆماسیدا سەردەکەوین. 🔹ئاماژەی بەوەش دا کە بەرپرسانی ئەمریکا لە ئێستادا لە دۆخێکی نائومێدیدان.

🔻له‌ كه‌ركوك و نه‌ینه‌واو پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئۆفێسه‌كانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم داخران 🔸ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ع
🔻له‌ كه‌ركوك و نه‌ینه‌واو پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئۆفێسه‌كانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم داخران 🔸ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق: 🔹نوسینگه‌ی ده‌سته‌كه‌مان له‌ ناوچه‌ی باكور، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی، له‌ (كه‌ركوك و نه‌ینه‌واو سه‌لاحه‌دین)، بنكه‌و ئۆفێسه‌كانی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆمی داخست. 🔹ئه‌م رێكارانه‌ پێشتر له‌ به‌غدادو كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف و دیوانیه‌و بابل و پارێزگاكانی تریش جێبه‌جێ كراوه‌و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌یه‌ كه‌ له‌باره‌ی كۆڕه‌كه‌وه‌ ده‌رچوون.

🔻ئیسماعیل قائانی ـ فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران: "حزبوڵا لە داهاتوودا دەبێتە هۆکاری سەرەکی بۆ کۆتاییهێنان ب
🔻ئیسماعیل قائانی ـ فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران: "حزبوڵا لە داهاتوودا دەبێتە هۆکاری سەرەکی بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی ئیسرائیل" 🔹فەرماندەی فەیلەقی قودس ڕایگەیاند، هێزەکانی بەرگری (موقاوەمە) و حزبوڵای لوبنانی لە داهاتوودا دەبنە هۆکاری سەرەکی بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی ئیسرائیل. قائانی وەسفی حزبوڵای کرد بە "دارێکی باڵابەرز و خاوەن ڕەگی قوڵ" لەناو کۆمەڵگەی لوبنانیدا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم حزبە بووەتە واقیعێکی نەگۆڕ و گەرەنتی پاراستنی سەربەخۆیی لوبنان دەکات. 🔹ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا، ئیسرائیل لە ئێستادا بەدەست چەندین قەیرانی قوڵی سەربازی، ئەمنی، سیاسی و ئابوورییەوە دەناڵێنێت و گەیشتووەتە "لێواری داڕمان". 🔹لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا، قائانی ئاماژەی بە شەڕی یەمەن کرد و داوای لە حکومەتی سعودیە کرد "پەند لە ئەزموونی ڕەفتارە ناعەقڵانی و پڕتێچووەکانی ئەمریکا وەربگرێت" و کۆتایی بە گەمارۆدانی یەمەن بهێنێت، کە وەک وڵاتێکی موسڵمانی 38 ملیۆن کەسی وەسفی کرد.