en
Feedback
پۆلی 12

پۆلی 12

Open in Telegram

تایبەت بۆ پرسیار و وڵام

Show more
3 099
Subscribers
-824 hours
-567 days
-24030 days
Posts Archive
photo content

photo content

دەرەجە هاتەوە چۆن بون؟

جا بەپێی توانا ئەمن 10 کەسم دەوێن گروپێکیان بۆ دەکەینەوە تاقیکردنەوەیەکی یەک مانگیان بۆ دادەنێین ئەویش ئەوەیە هەریەکەیان ڕۆژی 1 جوزء قورئان دەبێ بخوێنیتەوە لەهەر ڕۆژێکدا تا یەک مانگ، ئەوە ئارەزومەندانە دەبێ بەڵام ژمارەکە زۆر مەعدود دەبێ ، وە کەسی بەشداربوش دەبێ پابەندبێ بە یاساکانمانەوە ! @talbhilm1 ئەوەی دەیەوێ نامەبۆ ئێرە بنێرێ

چۆن بۆت بسەلمێنم ئەو قسانەی ڕۆژانە دەکرێ ڕاستە وە هیچ تەکەلوفی تێدانیە؟ فڵان ڕۆژی 5 جوزء دەخوێنێ ، فڵان 20 ڕکات شەو نوێژ دەکا ، فڵان دووشەممە و پێنج شەممە بەڕۆژوە، فڵان ڕۆژی 10 سەعات دەخوێنێ و بێزار نابێ ئەو قسانە لەدورەوە وەک شاخێکی بڵند و سەخت وان دەزانی بۆ؟ من و تۆی گەنج هێزێکی ئەوەندە گەورەمان هەیە هیچ کات بەکارمان نەهێناوە تا بیناسین وهەستی پێ بکەین ، ئەوەی گرینگە بۆ ناسینی ئەو هێز و توانایە پێویستە زەخت بکەین و بیخەینەسەر ئیش ، ئەوجار لەبۆت ڕون دەبێتەوە ئە تۆ کێی .

هەندێک لە کتێبە فقهیەکان نوسەر لەمقدیمەی کتێبەکەی بەواجبی داناوە هەموو مسوڵمانێک ئەم کتێبە بخوێنە یان هاو ئاستێکی لەبەر ئەوەی بەبێ زانینی ئەو مەعلوماتانە عیبادەتەکانت دروست نابێ، زۆرن ئەوانەی تا ئێستاش نازانن نیەت بێنن یان دەست نوێژ هەڵگرن ، ئەوانەش زۆرن نازانن غوسڵ چیەو چۆن دەردەکرێ زۆر خاوەن خێزان نازانێ غوسڵ دەرکا زۆر ئافرەتیش بەڕێزیش وادەزانێ غوسڵ تەنیا بۆ پیاو واجب دەبێ و ئەو لێی استسنان ، گەیاندنی عیلم یەکجار ئاواش زۆر قورس نیە ئەو نمونانەی باسم کردن زۆر زۆرن و هاوشێوەشیان لەعیبادەتەکانی تر زۆرە لەوانەیە بەهەرچی مامۆستا و مەلا لەبەر باری حورمەت و نەگونجان نەتوانن ئەحکامی غوسڵ بۆ خوشکان یان گەنجێکی تازە پێگەشتو ڕونکەنەوە یان بەپێچەوانە ئەوان بۆیان دەست نەدا ، لێرەدا تۆ گەورەترین ئەرکت پێدەکرێ بە تێچوێکی کەم کە،ئەوەندە زانیاریەی لاتە بیگەیەنی بەوکەسەی دەستی عالمێک نایگاتێ .

سبەینێ گەورە دەبن بۆ منداڵەکانی دەگێڕنەوە چۆن 12 تەواو کرد😁

ئەرێ وەزح و شتتان بەعام چۆنە؟

ئەی ئەو کەسەی قورئان بووەتە غەریبە لە ماڵ و دڵتدا.. ئایا دەزانی چی لەدەست دەدەیت؟ پێش هەموو شتێک، وێنای ئەو دیمەنە بکە کە لە ڕۆژی قیامەتدا بەرۆکت دەگرێت؛ کاتێک پێغەمبەری خوا (ﷺ) کە هیوای هەموومانە بۆ شەفاعەت، گازندە لەو کەسانە دەکات کە قورئانیان فەرامۆش کردووە. خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا﴾ [الفرقان: ٣٠] واتە: «پێغەمبەر (ﷺ) گوتی: ئەی پەروەردگارم! بەڕاستی گەلەکەم ئەم قورئانەیان پشتگوێ خست و لێی دوورکەوتنەوە.» تەسەور بکە، پێغەمبەرێک کە بۆ هەموو کەس دەپاڕێتەوە، لەوێدا گازندەت لێ دەکات چونکە کتێبەکەی خوات پشتگوێ خستووە! ئەو دڵتەنگییەی لە دڵتدا هەستی پێ دەکەیت، دەزانی هی چییە؟ زۆربەمان بەدوای ئارامیدا دەگەڕێین لە کاتێکدا سەرچاوەی ئارامییەکە لەسەر ڕەفەی ماڵەکانمان تەپوتۆز نیشتووە. خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا﴾ [طه: ١٢٤] واتە: «هەر کەسێک ڕوو وەرگێڕێت لە قورئان و یادی من، ئەوا بەڕاستی ژیانێکی تەنگ و ناخۆشی بۆ هەیە.» ئەگەر هەست بە خنکان و ته‌نیایی دەکەیت، ئەوە چونکە ڕۆحت تینووی ئەو نوورەیە کە تەنها لە قورئاندا دەستی دەکەوێت. دڵت وەک ماڵێکی وێران لێ هاتووە! پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: «إنَّ الَّذي لَيْسَ في جَوْفِهِ شَيْءٌ مِنَ القُرْآنِ كَالْبَيْتِ الْخَرِبِ» [رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح] واتە: «ئەو کەسەی هیچ شتێک لە قورئان لە ناو ناخ و دەروونیدا نییە، وەک ماڵێکی وێران وایە.» ئایا ڕازی دەبیت دڵت وەک کەلاوەیەکی وێران و تاریک بێت؟ قورئان ئەو ئاوەدانییەیە کە ژیان دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو دڵە مردووەکان. قورئان یان پارێزەرتە یان دوژمنت! پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: «والقُرْآنُ حُجَّةٌ لَكَ أَوْ عَلَيْكَ» [رواه مسلم] واتە: «قورئان بەڵگەیە بۆت (ئەگەر کاری پێ بکەیت و بیخوێنیتەوە)، یان بەڵگەیە لەسەرت (ئەگەر فەرامۆشی بکەیت).» ڕۆژێک دێت کە کەس فریات ناکەوێت، لەوێدا قورئان دێت؛ یان دەبێتە پارێزەر و شەفاعەتکارت، یان دەبێتە گازندەکار لێت. کامەیان هەڵدەبژێریت؟ خۆشییەک لەدەست دەدەیت کە تەنها ئەوانە دەیزانن کە لەگەڵ قورئان دەژین پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: «اقْرَؤُوا القُرْآنَ فإنَّه يَأْتي يَومَ القِيامَةِ شَفِيعًا لأَصْحابِهِ» [رواه مسلم] واتە: «قورئان بخوێنن، چونکە لە ڕۆژی قیامەتدا دێت و شەفاعەت بۆ هاوەڵانی (ئەوانەی دۆستی بوون) دەکات.» ئەو قورئانەی ئەمڕۆ لەسەر مێزەکەت غەریبە، دەکرێت لەناو گۆڕ و لە مەیدانی قیامەتدا بێتە تەنیشتت و دەستت بگرێت بۆ بەهەشت. ئەی برا و خوشکی ئازیزم.. هێشتا کات ماوە. قورئان تەنها بۆ سەر قەبران و بۆ ناو تەعزییە نییە؛ قورئان نامەیەکی خۆشەویستییە لەلایەن خوداوە بۆ تۆ، تا ڕێگات بۆ ڕووناک کاتەوە.   - چاوێک بە تەمەنتدا بخشێنەوە؛ چەند کاتت بۆ سۆشیاڵ میدیا و قسەی بێ سوود داناوە؟     ئایا خوا شایەنی ئەوە نییە تەنها ١٠ خولەک لە کاتت بدەیت بە کتێبەکەی؟ هەستە و ئێستا دەست پێ بکە.. دەستنوێژێک بگرە، قورئانەکە بەرز بکەرەوە، ماچی بکە و داوای لێبووردن لە پەروەردگارت بکە. تەنها یەک لاپەڕە بخوێنە و بزانە چۆن دڵت دەست دەکات بە لێدانێکی جیاواز. خوایە دڵەکانمان بە نووری قورئان ئاوەدان بکەرەوە و مەکەمان لەوانەی کە پێغەمبەرەکەت (ﷺ) شکاتیان لێ دەکات. ئامین.

هەینیە، صلاوات لەبیر مەکەن ‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آل مُحَمَّدٍ کَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید

ئەوەی تەواوی کردوە مەلزەمەکانێ دەبەخشێ خەڵکی مستەحەق هەیە وێژەیی یان عیلمی بێ فەرقی نیە ئەوی دەبەخشی با نامەی بنێرێ ئەوەشی کەسی مستەحەقی پێ شک دێ با ئەویش وابڵێ ئەگەر هاتە دەستمان بۆی دەنێرین

photo content

تەقریبەن دومانگ پێش ئێستا لێرە گوتم ئەم هاوینە هەرکەسێک دەیەوێ دەرسێک بخوێنێ باشترین مامۆستا و باشترین کتێبی فەنەکەی بۆ پێشنیار دەکەین ، ئەوانەی دەستیان دایێ دڵنیام ئێستا وەک ئەوانەنین بەهەندیان وەرنەگرت، هاوینەکە وا خەریکە دەگاتە مانگی کۆتایی ئەوانەی خۆیان ماندوو نەکرد گووتیان زۆردەخایەنێ ئەوە کاتەکە ڕۆی و سفر و هیچ بەدەستەوە ئەوەشی کردی ئەوە کاتەکە ڕۆی و کتێبێک دوانی خەتم کرد و ماندوبونەکەی نەما و دنیایەک چوە پێشەوە. ئێستاش هەر درەنگ نیە

هەر بەڕێزێک زانیاری زانکۆلاینی لایەو ئەزمونی هەیە زانیاریەکان بڵاوکاتەوە با ئاگادارمان بکاتەوە

photo content

photo content

سلام علیکم هیوام باشی هەموو لایەکە 😊 خاتون هەنار دەستی خۆشبێ پێشتر هەنێ پرسیاری زۆر جوانی دانابوو لە زیندەزانی لینکەکەی دائەنێم گەرکاتتان هەبوو وەڵامی بەنەوە پرسیارەکان هەمووی فکرەی زۆر جوانە https://t.me/prsuwalam12/16571 https://t.me/prsuwalam12/16592 https://t.me/prsuwalam12/16617 لێرە لینکی هەموو پرسیارەکانم دانەناوە بەس ئەوانەی سەرەتام داناوە جا کە لینکەکەتان سەیرکرد ئەوا پرسارەکانیتریش لەدوای ئەو هەیە بەهیوای سود سەرکەوبن 💎💯 کاتمان هەبووایە پرسیاری زۆرمان دائەنا

چاڵنج پێشکەش کەن ، دووسێ کتێبی باشی بۆ دادەنێین ئەگەر بەدڵمانبوو ، ئەگەر نا خۆمان دیاری دەکەین

خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی. خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦
خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی. خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦