en
Feedback
سیمینارەکانی ژیار - لقی هەولێر

سیمینارەکانی ژیار - لقی هەولێر

Open in Telegram

Show more
The country is not specifiedReligion & Spirituality164 048
455
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی، هەڵدەستێت بە کردنەوەی پڕۆژەی: (خەتمی قورئان بەتەفسیرەوە) + لە
بەشی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی، هەڵدەستێت بە کردنەوەی پڕۆژەی: (خەتمی قورئان بەتەفسیرەوە) + لەم پڕۆژەیە خەتمی قورئان دەکرێت بە 2 مانگ و لەگەڵیدا تەفسیری ئاسان دەخوێندرێتەوە. + خەتمەکە لە مانگی ڕەمەزانەوە لە 11\3\2024 دەست پێدەکات و نیوەی خەتمەکە تەواو دەکرێت، پاشان نیوەی دووەمی لەدوای جەژن تەواو دەکرێت. + هەر ڕۆژێک 10 لاپەڕەی قورئان دەخوێندرێتەوە. + سوڕەتەکان بەشێوەی گرافیک پێناسە و پوختەی بابەتەکانی ناوی و پەیامە گشتیەکانی بڵاو دەکرێتەوە بۆ فێرخوازان، وە کەناڵی تایبەت دادەنرێ بۆ پرسیار و وەڵام و هەڵبژاردن، تاوەکو فێرخواز بتوانێ خۆی تاقیبکاتەوە. + لەکۆتاییدا تاقیکردنەوەی خەتمەکە دەکرێت و بڕوانامە دەبەخشرێتە بەشداربووان. + بۆ بەشداربوون داخیلی کەناڵی تیلیگرام ببن: https://t.me/xatmyquran ئامانج لەم پڕۆژەیە نەبوونە بەبەشێک لەکەسانی ئەم ئایەتە: (وقالَ الرَّسولُ يا ربِّ إِنَّ قومي اتَّخذوا هذا القرآنَ مهجورا).

بەشی هۆشیاری خێزانی لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پێشبڕکێیەک بەلەبەرکردنی کتێبی: (30
بەشی هۆشیاری خێزانی لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پێشبڕکێیەک بەلەبەرکردنی کتێبی: (30 فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ بۆ ئافرەتان) ناونوسین لەئێستاوە دەست پێدەکات و تاقیکردنەوەش لە بەرواری 26\4\2024 ڕۆژی هەیینی بەڕێوەدەچێت بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە بینای ژیار. زانیاری زیاتر و ئاگاداریەکان لەکەناڵی تیلیگرام دادەنرێت: https://t.me/HoshiaryXezanyZHYAR

بەشی گەنجانی ژیاری لقی هەولێر هەستا بە ئەنجامدانی سێ سیمینار لە ڕۆژی چوارشەممە 2024\2\7 بۆ بەرێز: د.بەختیار کمال تاڵەبانی بۆ
+4
بەشی گەنجانی ژیاری لقی هەولێر هەستا بە ئەنجامدانی سێ سیمینار لە ڕۆژی چوارشەممە 2024\2\7 بۆ بەرێز: د.بەختیار کمال تاڵەبانی بۆ قوتابخانەی ئەهلی کلێڤەر لەژێر ناونیشانی: بەرزترین نمرە وە بۆ زانکۆکانی تیشک و جیهان لەژێر ناونیشانی: ئەستێرەبوون لە زانکۆدا.

2024\1\22 دووشەممە بەڕێوەچوونی سیمیناری بەشی هۆشیاری خێزانی بۆ د.شێرزاد عبدالوهاب لەژێر ناونیشانی: چۆن خێزانەکەم بکەمە لانکەی
+3
2024\1\22 دووشەممە بەڕێوەچوونی سیمیناری بەشی هۆشیاری خێزانی بۆ د.شێرزاد عبدالوهاب لەژێر ناونیشانی: چۆن خێزانەکەم بکەمە لانکەی بەختەوەری؟

بەشی هۆشیاری خێزانی لقی هەولێری ژیار هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ: د.شێرزاد عبدالوهاب لەژێر ناونیــــــــشانی: چۆن خێ
بەشی هۆشیاری خێزانی لقی هەولێری ژیار هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ: د.شێرزاد عبدالوهاب لەژێر ناونیــــــــشانی: چۆن خێزانەکەم بکەم بە لانەی بەختەوەری؟ دووشەممە 2024\1\22 کاتژمێر 03:30ی دوای عەسر هاتن بۆ هەمووانە هەولێر - چل مەتری - بەرامبەر فلکەی باداوە و مزگەوتی حاجی طه خۆشناو

ئەوانەی داوای پاوەرپۆینتەکەیان کردبوو لەناو ڤیدیۆیەکە داماننایتەوە لەوێ دەتوانن سوودی لێببینن...

- (حم، لا ینصرون) چیە؟ - کێ ئەم کۆدەی کردە کۆدی موسڵمانان؟ - چۆن ئەم کۆدە جیهان ڕزگاردەکات؟ - سوڕەتە حوامیمەکان چەند سوڕەتن؟ لەکوێ دابەزیون؟ باسی چی دەکەن؟ - 10 فلتەری قورئانی بۆ سەرکەوتنی موسڵمانان چیە؟ تێبینی 1: شەرت نیە کەسێک بەڕێژەی %100 بتوانێ هەموو ئەو خاڵانە جێبەجێ بکات ئەوجا ببێتە کەسێک قۆناغی حم ببڕێت و ببێتە حەواری، بەڵکو ئامانج ئەوەیە تا توانای هەیە هەوڵیان بۆ بدات و بەڕێژەیەکی باش لێی دەربچێت، چونکە بگرە هاوەڵانیش هەموویان بە %100 لە هەموو فلتەرەکان دەرنەدەچوون. هەروەها مەرجیش نیە هەرهەموو موسڵمانان لەو فلتەرانە دەربچن هەروەکو دوای زیادبوونی ڕێژەی موسڵمانان زۆرکەس هاتنە ناو ڕیزەکانیانەوە و لەفلتەرەکان دەرنەدەچوون، بەڵکو بوونی ڕێژەیەک تێیاندا لەسەردەمێک بۆ سەردەمێکی تر کە دەگۆڕێ، دەکرێ ببێتە هۆکاری سەرکەوتنیان... (بەڵام ئەو چەند تاکەی کە سەرەتا هەستانەوە دروست دەکەن لەگەڵ مامۆستایەکەیان، هەردەبێت بە ئەندازەیەکی بەرچاو دەربچن لە فلتەرەکان)... تێبینی 2: پەیوەستکردنی نێوان ئایەتەکان و فلتەرەکان ڕایەخی ئیجتیهادی و تایبەتی قسەکەرە و ڕوانگەی خۆی بۆ ئایەتەکان دەردەبڕێت، دەکرێ لە هەریەکێکیاندا نەیپێکابێت و هەڵە بێت. ئەگەر پێکامان لە خوای گەورەوەیە، ئەگەریش نەمان پێکا لەخۆمەوەیە و داوای لێخۆشبوون لەخوای گەورە دەکەین... https://youtu.be/tIZm5t4xJTs?si=OwLk38xArF9d02je

هەر تێبینییەکتان هەبوو لەسەر سیمینارەکە، دەتوانن لێرە بینوسن: (ناوتان دەرناچێت) https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScUy_UsHTX3hwXe4TesN-qDJlwytDNrBQdN-JkWN8CLkTgiWw/viewform?usp=sf_link

ڕۆژی شەممە 2024\1\13 بەڕێوەچوونی سیمیناری: (حم، لاینصرون) ئەو کۆدەی هەموو جیهان ڕزگاردەکات.
+5
ڕۆژی شەممە 2024\1\13 بەڕێوەچوونی سیمیناری: (حم، لاینصرون) ئەو کۆدەی هەموو جیهان ڕزگاردەکات.

(حم، لا نصرون) ئەو کۆدەی جیهان ڕزگاردەکات! - (حم، لا ینصرون) چیە؟ - کێ ئەم کۆدەی کردە کۆدی موسڵمانان؟ - چۆن ئەم کۆدە جیهان ڕز
(حم، لا نصرون) ئەو کۆدەی جیهان ڕزگاردەکات! - (حم، لا ینصرون) چیە؟ - کێ ئەم کۆدەی کردە کۆدی موسڵمانان؟ - چۆن ئەم کۆدە جیهان ڕزگاردەکات؟ - سوڕەتە حوامیمەکان چەند سوڕەتن؟ لەکوێ دابەزیون؟ باسی چی دەکەن؟ - 10 فلتەری قورئانی بۆ سەرکەوتنی موسڵمانان چیە؟

لەو لینکەی خوارەوە - هەر تێبینیەک - هەر ڕەخنەیەک - هەر پێشنیارێکت هەیە بۆ سیمینارەکان دەتوانی بینوسیت... ئایا کار لەسەر چی بکرێت، ئایا سیمینارەکان هەوڵدەدات فەراغەکانی کۆمەڵگا پڕبکاتەوە و جێی خۆی گرتووە، یان هێشتان کەموکوڕتی تێدایە؟ https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScUy_UsHTX3hwXe4TesN-qDJlwytDNrBQdN-JkWN8CLkTgiWw/viewform?usp=sf_link

تا چەند لەسیمینارەکانی ژیار/لقی هەولێر، ڕازیت؟
Anonymous voting