en
Feedback
الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ

الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ

Open in Telegram

{فَاصْبِرْ ۖ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ} ئارام به‌، چونکه به‌ڕاستی پا‌شه‌رۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه‌. owner ٫ @veiledninjaa

Show more
565
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-1130 days
Posts Archive
دڵ و گەدەی مرۆڤ خاڵێکی هاوبەشیان هەیە؛ وەک چۆن گەدە گەر بەردەوام خواردنی پیس و ناتەندروستی تێبکەیت نەخۆش ئەکەویت و گەدەت دەست ئەکات بە ئازار و بەهۆیەوە ئەناڵێنیت دڵیش بە هەمان شێوەیە.. تۆیەک کە بەردەوام دڵت بە شتی بێمانا و دونیاییەوە پەیوەست بکەیت ،دڵنیابە دڵت نەخۆش ئەکەوێت! نەخۆشیەک کە بەردەوام واتلێئەکات هەست بکەیت شتێکت کەمە تەنانەت گەر هەموو شتێکیشت هەبێت.. جیاوازیەکە ئەوەیە نەخۆشی گەدە چارەسەر ئەکەیت بەڵام گوێ بە نەخۆشیەکەی دڵت نادەیت و بەردەوام و بەردەوام هەمان خۆراکی نا پێویست و نا تەندروست بە دڵت ئەبەخشیت بەو هۆیەشەوە دڵت ئەمرێت خۆراکی دڵ تەنها ئەوەیە کە دڵ بە پەروەردگارەوە پەیوەست بکەیت ،تەنها و تەنها بە پەروەردگار و بە هیچ شتێکی ترەوە نا! دڵێکی نەخۆش تەنها چارەسەرەکەی ڕووکردنەوە لە ئیلاهی بۆیە دڵت ڕوو لەو بکە پێش ئەوەی دڵت بمرێت..

تۆ تەنها گەشتیارێکی و ڕۆژێک ئەگەڕێیتەوە بۆ ماڵەکەت پێویست ناکات هۆگری شت و کەسەکان بیت لە گەشتەکەتدا..

فەزڵى نوێژى جەماعەت [وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ](ئەبو سەعید) دەفەرمێت: (بەنی سەلیمە) لای پێغەمبەرى خوا صل الله علیه وسلم گلەیی دوورى ماڵەكانیان كرد لە مزگەوتەوەو ویستیان ماڵەكانیان نزیك بكەنەوە لە مزگەوتەكە، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاندو ئەوانیش لە شوێنى خۆیان مانەوە (الصحيح المُسنَد واتە: وە كاتێك كە بۆ مزگەوت ئەڕۆن هەموو هەنگاوەكانیان بۆ ئەنووسین و پاداشتیان دەدەینەوە،

سەری ساڵ دێت ئەڵێین ئەمە جەژنی تۆی موسوڵمان نییە مەڕۆ بەژداری مەکە لە جەژنێک کە ئەڵێن خوا کوڕی هەیە(پەنا بە الله) نەورۆز دێت ئەڵێیت ئەمە جەژنی تۆ نییە تۆ تەنها دوو جەژنت هەیە بەژداری مەکە دەنگدان دێت ئەڵێین کاکە خۆت کافر مەکە یاسادانان کاری خوایە دەنگ مەدە کاتی لەدایکبوونی پێغەمبەر دێت ﷺ ئەڵێین ئەمە بیدعەیە و بۆ دین زیادت کردووە وازبێنە لە ڕای خوا ئیتر هەموو ساڵێک ئەمانە دوبارە ئەکەینەوە ..تەنها لە پێناو خوای گەورە و هێنانی ئێوە بۆ سەر ڕێگەی ڕاست و ئەم سوڕەش هەر بەردەوام ئەبێت تا چەند سەدەی تریش!! ئەم خەڵکە قەت بڕیار نادات جارێک بە خۆیا بچێتەوە و خۆی یەکلایی بکاتەوە مەعقولە خۆت بەوانە کافر ئەکەیت و ئەچیت نوێژەکەیت؟ ئاخر تۆ مانای نوێژ هەر تێنەگەشتوویت! گەر تێگەشتبایت سەرەتا تەوحیدەکەت چاک ئەکردەوە

-دەنگ ئەدەین تا وەزعەکە بگۆڕین -ئەو هەموو ساڵە نەگۆڕا بەتەمای ئێستا بگۆڕێت؟ پێت وایە ئەتوانی قەناعەت بە گورگێک بهێنیت کە واز لە سروشتی خۆی بهێنێت و ببێت بە گیاخۆر؟ ببێت بە مەڕ؟ بارودۆخی چی ئەگۆڕی؟ بە دەنگدان و خۆکافرکردن بەتەمای ژیانت باشتر بکەیت؟ پێت وایە ڕەوایە بۆ دوو دیناری دونیا شایەتی بدەیت بە ڕازیبوون بە حوکمێک کە هی خوای گەورە نییە؟ حەیف.

تەنانەت گەر لە ژیانیش ئەو قەرەبووە باشە نەهات کە هەموو خراپی ڕێگەم بیربباتەوە ئەوە لە بەهەشت چاوەڕێ ئەبم..

مەسەلەکە تەنها وتنی “لا الە الا الله” نییە گەر هەر ئەوەبوایە ئەبووجەهل و ئەبولەهەب و زۆری تری کافر کێشەیان نەبوو ئەیان وت و تەواو! بەڵام مەسەلەکە ئەنجام و مەرجەکانی دوای وتنی “لا الە الا الله “بوو ئەوان ئەیانزانی گەر بیڵێیت پێویستە دوای ئەوە چی بکەیت و واز لە چەنەها شت بهێنیت کە لەگەڵ موسوڵمانبوونت و وتنی لا الا الە الله ناگونجێت بۆیە لە خۆت بپرسە ئەم هەموو جەنگ و جیهاد و فەتح و شەڕی موسوڵمان و کافرە تەنها لە پێناو وتنی “لا الە الا الله “ و نوێژی ڕۆژوویەک بوو؟ بێگومان نەخێر. دین هەر نوێژ و ڕۆژوویەک نییە کە بە شێوەیەکی عادەتی و دوبارەکردنەوە فێریبوویت دین واتا بەهۆی قورئانەوە ڕێگای ژیانت دیاری بکەیت و لەسەر ڕێبازەکەی رسول الله ﷺ بڕۆیت و هیچ ڕێبازێکی ترت قبوڵ نەبێت و رقت لێی بێت.

مەرج نییە پاسەوان و خزمەتکار بیت، بۆ ئەوەی کۆیلە و سەرکز بیت ئەکرێت سەد پاسەوانت هەبێت بەڵام کۆیلە و سەرکز بیت! جاران کۆیلە تەنها هەژار و نەدارەکان بوون بەڵام ئێستا هەمانە لە نێو سەروەت و سامانا نوقم بووە و کۆیلەیە مەبەستەکەم ڕونە وابزانم. دونیایە ئیتر…

مرۆڤ لە نیەتی دڵی خۆی دڵنیا نییە و نایزانێت ئیتر چۆن ئەتوانێت ئاگاداری نییەتی دڵی ئەوانی تر بێت؟ بۆیە هەرگیز گومانی خراپ مەبە هەر بۆ نموونە کاتێک هەستتکرد یەکێک توانج لە تۆ ئەدات یان قسەیەکی ئازاربەخشت پێ ئەڵێت بەڵام بە ناڕاستەوخۆیی تۆ لە نێوان دوو هەڵبژاردەیای: یان ئەوەتا بە خۆت تێئەگەیت وخەمی لێ ئەخۆیت و گومانی خراپ ئەبەیت یان ئەوەتا گوێی نادەیتێ و بە خۆت ئەڵێیت : ئەکرێت مەبەستی من نەبووبێت لەوانەیە بە کردنی دووەم خۆتت خەڵەتاندنبێت بەڵام لەوە باشترە گومانی خراپ ببەیت و خەم لە شتێک بخۆیت کە ئەسڵەن ڕەنگە مەبەستی تۆ نەبووبێت

چەن رۆژێکی تر ئیمانت بەدەرئەکەوێ خۆت بە دەستی خۆت ئەیسەلمێنی کە بەرنامەی خوای گەورەت پەسەندە یان غەیری بەرنامەی خوای گەورە، چەند رۆژێکی تر ئەزانیین کێ تەوحیدەکەی لە دڵ و ناخیدا ڕەنگی داوەتەوە، چەن رۆژێکی تر ئەزانین کێ بەراستی لە ولاء و براء تێگەیشتووە، وە ئەشزانین کێ پەنجەی بۆ غەیری الله مۆر ئەکا یان نایکا

پێم باشترە تەنیابم و ئازاربکێشم لە ڕێگەی هەقا نەک پشتگیرم زۆربێ و دڵخۆشبم لە ڕێگەی گومڕاییا لە بیرت بێت یەک ساڵ بژیت بە سەربەرزی باشترە لە سەد ساڵ ژیانکردن بە زەلیلی

دڵخۆش مەبە ئاساییە بەڵام بێهیوابوونت لەوەی کە دوای ناخۆشی خۆشی دێت ئاسایی نییە بڕوات بە بەڵێنی دروستکەرە میهرەبانەت بێت..

خۆت پێ موسوڵمانە و ڕۆژی پێنج جار لە نوێژەکاندا ئەڵێی(أشهد أن لا الە الا اللە) شایەتی ئەدەیت کە هیچ خودایەک نییە جگەلە الله کەچی ئەچیت پەنجەت بۆ حوکمێک مۆر ئەکەیت کە خودای گەورە داینەناوە!!! سەیرە! کە شایەتی ئەدەیت هیچ خودایەک ناپەرست جگەلە اللە کەواتە ئەبێت هیچ حوکمێکیشت قبوڵ نەبێت جگەلە حوکمی اللە دینەکەت نەفرۆشیت بۆ دوو دیناری دونیا دونیا هەروا ڕوناک بێت بیرت بێت.

بێ غیرەتی پیاویان ناولێنا “موسەقەفی” خۆدانەپۆشینی ئافرەتیان ناولێنا “ئازادی” خۆدەرخستنی ئافرەتیان ناولێنا “پێشکەوتن” ئەبینی؟ هەموو کاتێک وشە یان دەستەواژەیەکی تری ڕازاوە هەڵئەبژێرن بۆ جوانکردنی سەرپێچیکردنی خوای گەورە و تاوانکاریەکانیان نەخەڵەتێی.

هەندێ جار هەست ئەکەیت ئیمانت زۆر لاوازبووە هەست ئەکەیت کە خەریکە وردە وردە دڵت مەیلی بە لای شتە دونیایەکاندا زیاتر ئەبێت ئەزانی بۆ؟ -چونکە هەرچی دۆستت هەیە باسی دونیا ئەکات -هەموو دەوروبەرت هانت ئەدەن بۆ هەوڵدان بۆ دونیا -هەموو ئەو پەیجانەی فۆڵۆوت کردوون دانەیەکی تێ نییە قیامەتت بیر بخاتەوە -هەموو کاتەکانت بەخشیووە بە فلم و دراما بەڵام سەیرکردنی دەرسێکی بەسوودت پێ زۆرە بۆ دینەکەت بە ئاگاوەرەوە ،گەر دەوروبەرت،ژینگەکەت ،بیروبۆچونت ،مەجلیسەکانت نەگۆڕیت دواتر گلەیی مەکە لە دڵت توندیت ،هەست نەکردنت بە ئاسودەیی و لاوازبوونی ئیمانت دە هێندە