en
Feedback
Kurd Politic

Kurd Politic

Open in Telegram

كەناڵێکی تایبەتە بە زانستی سەربازی و سیاسی صفحة مختصة بالعلوم العسكرية و السياسية

Show more
8 736
Subscribers
-224 hours
+47 days
+11530 days
Posts Archive
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێ ئەو ژێر دەریایەی کەوتە دەست ئێران دوو ڕۆژە لە ئاوی کەنداو پەیوەندیمان پێوەی پچڕاوە و جۆرەکەشی کۆنە و هیچ کەل پەلێکی پێشکەوتووی پێوەنەبەستراوە کە جێی مەترسی بێت بۆ ئێمە .

photo content

ئەگەر وابێ لە ڕووی تیچوو زۆر ترسناک نیە بەڵام لە ڕووی تکنۆلۆجی ترسناکە لەبەر پێدانی بە چین یان ڕووسیا .

ئێران دەڵێ دەستمان بەسەر ژێردەریایەکی ئەمریکا دا گرت لە جۆری ئاراستەکراوی بێ سەر نشین .

پێشڕەوی هێزە یەمەنیەکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن سعودیە دژی حوسیەکان .
+1
پێشڕەوی هێزە یەمەنیەکانی پاڵپشتیکراو لە لایەن سعودیە دژی حوسیەکان .

سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق ... ئەمریکا پێی ڕاگەیاندوین کە ئەگەر تاکو 4ی10 بڕیاری چەک داماڵینی گرووپەکان نەچێتە بواری جێ بە جێ کردنی ئەوە کاروانەکانی دۆلار بۆ عێراق دەوەستێ 🫨

وەزارەتی ووزەی سعودیە ... ئەم بەرە بەیانیە چەند وێستگەیەکی دامەزراوەی نەوتی لە لایەن حوسیەکان بۆردومان کران .

لقێکی دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعودی دوای لێدانی لە لایەن حوسیەکان .
لقێکی دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعودی دوای لێدانی لە لایەن حوسیەکان .

دوور لە یەمەن، شەوی ڕابردوو ڕووسیا هێرشێکی گەورەی بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجام دا. بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان، لەم هێرشەدا نزی
دوور لە یەمەن، شەوی ڕابردوو ڕووسیا هێرشێکی گەورەی بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجام دا. بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان، لەم هێرشەدا نزیکەی ٢٠٠ درۆنی هێرشبەر لە جۆرەکانی «جیران» و «جێربێرا» بەکارهێنراون، لەگەڵ زیاتر لە ٢٠ مووشەی بالیستیکی لە جۆرەکانی «ئیسکەندەر-ئێم»، «S-400» و «KN-23» کە لە پارێزگاکانی بریانسک و ڤۆرۆنێژەوە هەڵدراون، هەروەها نزیکەی ٨ مووشەی هایپەرسۆنیک لە جۆری «تسیرکۆن» کە لە پارێزگای کۆرسکەوە بەڕێوە براون؛ ئەمە بەپێی سەرچاوە ئۆکراینییەکانە. هەروەها دوو مووشەی P-800 Oniks بەکارهێنراون کە لە نیمچە دوورگەی کریمیاوە هەڵدراون، لەگەڵ تا ٥٠ مووشەی کروز لە جۆری «X-101» کە لە ئاسمانی سەر پارێزگاکانی لێنینگراد و سمۆلێنسکەوە هەڵدراون، هەروەها نزیکەی ١٠ مووشەی کروز لە جۆری Iskander-K.

هێزەکانی حوسی ڤیدیۆیەکی پرۆسەی بەئامانجگرتنی چەند بارهەڵگرێکی پڕ لە چەک و تەقەمەنییان بڵاوکردەوە کە لە سعودییەوە دەهاتن بۆ سەربازگەی ئەلوەدیعە، ئەمەش بە بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی مەودا کورت (SRBM) کە سەری جەنگیی ساچمەدار و سەری جەنگی ئاساییان هەڵگرتبوو. ​حوسییەکان خاوەنی موشەکی جۆری "قاهر-1"ن کە سەری جەنگیی ساچمەدار بە کێشی 195 کیلۆگرام هەڵدەگرێت و مەوداکەی دەگاتە 250 کیلومەتر. ئەم موشەکە لەسەر بنەمای موشەکی بەرگری ئاسمانی سۆڤیەتی ( dvina s75) لە ناوخۆدا پەرەی پێدراوە؛ بەجۆرێک گۆڕدراوە بۆ موشەکی بالیستیی مەودا کورتی زەوی-بۆ-زەوی لەگەڵ پاراستنی هەمان سەری جەنگیی ساچمەدار کە لە موشەکەکانی بەرگری ئاسمانیدا هەیە. ​لە ڤیدیۆکەدا، هەروەها تێبینی جێبەجێکردنی سیستەمی بڵاوەپێکردنی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکان دەکەین، بە مەبەستی پاراستنیان لە لێدانە موشەکییەکان و تۆپبارانی هاوەن و کەمکردنەوەی زیانەکان.

photo content

​لە بارودۆخێکی فریاگوزاری و مەترسیداردا، دیمەنە نوێیەکان کاری ئەندامانی پاسداران لە ناو دامەزراوەی قایمکراودا بۆ سووتەمەنیدان بە مووشەکە بالیستییەکان بە سووتەمەنی شل نیشان دەدەن، لە سەردەمی جەنگ لەگەڵ  ئەمریکا و ئیسرائیل. ​دیمەنەکان دەرکەوتنی تەکنیککاران نیشان دەدەن لە کاتی ئۆکسێنانی سووتەمەنی شلی مووشەکەکان بە بەکارهێنانی ترشە نیتری سوور (RFNA) و پێدەچێت تەترۆکسیدی دی نایترۆجین (N_2O_4) لە ناو قاپ یان کۆگای بەرگرییکەر لە ئۆکسان (Oxidization Tanks) پێش تێکردنیان بۆ ناو کۆگاکانی مووشەکە بالیستییەکان لە کاتێکدا لە دۆخی ئاسۆیی. ​تیمی مووشەکی ئێرانی پەنایان بردووەتە بەر پاڵنانی سووتەمەنی شلی مووشەکەکان لە ناو شارە مووشەکیەکاندا، بۆ خۆبەدوورگرتن لە پڕۆسە نەریتییەکانی سووتەمەنیدان لە شوێنی کراوەدا کە کاتژمێرێکی زۆر دەخایەنێت و سیستەمەکان ڕووبەڕووی مەترسی ئامانجگرتن لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دەکاتەوە. پڕۆسەی پاڵنانی سووتەمەنی لە دۆخی ئاسۆیی — نەوەک ستوونی — بە یەکێک لە ئاڵۆزترین و وردترین پڕۆسە سەربازیەکان لە جیهاندا دادەنرێت، چونکە پێویستی بە لێهاتوویی تەکنیکی بەرز هەیە، لە سایەی مەترسییە تەکنیکییە قورسەکاندا کە کاریگەری لەسەر ئەدای تیمەکان دادەنێت و پەستانیان لەسەر زیاد دەکات. ​بەڵام ئەم ڕێگەیە دەرفەتی بە تیمەکان داوە کە کاتی هەڵدانی مووشەکەکان کەم بکەنەوە و دەستبەجێ بکشێنەوە بۆ ناو تونێلەکان، ئەمەش بەشداربووە لە پاراستنی سەکۆکانی هەڵدان و درێژکردنەوەی توانای کارکردنیان لە قۆناغەکانی ڕووبەڕووبوونەوەدا. ​بەبێ گوێدانە سنووردارکردنە ئۆپەراسیۆنی هەڵدانی مووشەکە بالیستییەکان کە بە سووتەمەنی شل کاردەکەن، ئەم جۆرەی سووتەمەنی و ئۆکسێنەر بە کاراتر و خاوەن وزەی بەرزتر دادەنرێت، وەک تێکەڵەی "ئەنسیmetric دایمیپیل هایدرازین" (UDMH) و تەترۆکسیدی دی نایترۆجین N_2O_4 کە لە مووشەکی "خورەمشار"دا بەکارهێنراوە، کە پاڵنەرێکی بەهێز دابین دەکات و لەگەڵ بارە قورسەکانی مووشەکە بالیستییەکان کە کڵاوەی جەنگی گەورەیان هەڵگرتووە دەگونجێت. ​زۆربەی مووشەکە بالیستییەکانی مەودا ناوەند (MRBM) کە بۆ دوورمەودا هەڵدەدرێن، سووتەمەنی شل بەکاردێنن بەهۆی بڕی بەرز لە بارەکانیان، دیارترینی ئەم مووشەکانەش: خوڕەمشەهر قەدر عیماد شەهاب خەیبەر تب.. MRBM  کورتکراوەی midium range ballestic misile  وانا مووشەکی بالستی مەودا کورت . 👇👇👇

سایتی الشرق بە پشت بەستن بە سایتی تانکەر تراکەرز دەڵێ هەناردەی نەوتی ئێران زۆر نزیکە لەوەی ببێتە سفڕ بەرمیل ... تب ...پێش جەن
سایتی الشرق بە پشت بەستن بە سایتی تانکەر تراکەرز دەڵێ هەناردەی نەوتی ئێران زۆر نزیکە لەوەی ببێتە سفڕ بەرمیل ... تب ...پێش جەنگ هەناردەی نەوتی ڕۆژانەی ئێران ملیۆنێک و 700 هەزار تاکو دوو ملیۆن بەرمیل بوو 🫨

کارگەی ئاسن و پۆڵا لە دنێپرۆ دوای گەیشتنی مووشەکی ڕووسی .

سوپای ڕووسیا ژمارەیەکی زۆر سەربازانی ئۆکرانیایان لە هەرێمی خارکیڤ گەمارۆ داوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی "Russkaya Vesna: لیوای
سوپای ڕووسیا ژمارەیەکی زۆر سەربازانی ئۆکرانیایان لە هەرێمی خارکیڤ گەمارۆ داوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی "Russkaya Vesna: لیوای ١٠٥ی میلیشیای جەماوەریی DNR". ​سەربازانی ڕووسیا دوژمنیان لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی ڤۆلچانسکی volchanskگەمارۆ داوە. ​ڕووبەری ناوچەی گەمارۆدراوەکە دەیان کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ​پاککردنەوەی ئەم هەموو ڕووبەرە فراوانە کە ژێرخانی سەربازیی تێدایە کاتی دەوێت، بەتایبەتی کاتێک ناوچەی مینڕێژکراوی تێدا بێت.»

حکومەتی سعودیە 79 ئۆتۆمبێلی لاندکرۆزەری وەک یارمەتی بە حکومەتی سوریا دا ... لەوەتەی ڕژێمی ئەسەد کەوتووە سعودیە هەزاران ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری بە سوریا داوە وەک تانکەر و ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن و زریپۆشی سوک بۆ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس .

ڤیدیۆیەکی مۆبایل کە لەلایەن دانیشتووانی دوورگەی کیش تۆمار کراوە، فڕۆکەیەکی سوتەمەنی ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا نیشان دەدات کە سوتەمەنی لە ئاسماندا دەداتە دوو فڕۆکەی جەنگی ڕاستەوخۆ لەسەر خاکی ئێران. بە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی ئاسمان لەلایەن ئەمریکاوە، ھێزەکانی ئەمریکا ڕێک لەو شوێنە و لەو کاتەدا کار دەکەن کە خۆیان دەیانەوێت.

ڤیدیۆی تایبەت بە سوپای پاسداران کە چەند کەشتیەک لە ناوچەی هورمز بە ئامانج دەگرن .

پەیامی دەنگی فڕۆکەوانێکی ئەمریکی بۆ تاقمی کەشتیەکی ئێرانی ئاگاداریان دەکاتەوە کە تەنها 3 خولەکیان کات هەیە و دەبێت کەشتیەکە جێ بهێڵن بەر لە لێدانی .

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە 3 کەشتی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە کە بە نیازبوون گەمارۆکەی ئەمریکا بشکێنن هاوکات بارەگای خاتەم الانبیاء ی سوپای پاسداران ڕایگەیان کە 3 کەشتیان بە ئامانج گرتووە کە بە بێ ڕێپێدانی ئەوان بە نیاز بوون هورمز تێپەڕێنن ... ڤیدیۆکە تایبەتە بە CENTCOM