كُــــنْ فَيَــــكُـــونُ
Open in Telegram
واتا:.ئەوەی خوا ویستی لەسەر بێت ئەوە ئەبێت🤍. هەر ڕەخنە و پێشنیارێکتان هەبوو لێرەوە و لەڕێگەی بۆتەکەمانەوە دەتوانن گەورەمان بکەن👇🏻. @Kunfayakun21Bot
Show more1 052
Subscribers
-124 hours
+77 days
-230 days
Posts Archive
دوور لە بابەتی دینی ئەمڕۆ چەناڵیکی دیکەمان هێناوە بۆ فێربوون و سودی زیاتر بۆتان
ژیان پڕە لە گۆڕانکاری ، ئەو شتەی ئەمڕۆ دڵت پێی خۆشە، ڕەنگە سبەی بگۆڕێت، و ئەو شتەی ئەمڕۆ دڵت پێی شکاوە، ڕۆژێک دەبێتە بەشێک لە ڕابردووت. هیچ دۆخێک هەمیشەیی نییە. بۆیە کاتێک خۆشحاڵیت، بە نرخەوە بیزانە و کاتێک خەمباریت، هیوا لەدەست مەدە،چونکە ژیان هەمیشە لاپەڕەیەکی نوێی هەیە❤️🩹🥹🕊️
السلام علیکم ورحمە الله، ئەمڕۆ شتێکتان بۆ باس ئەکەم جیاوازتر لە هەموو بەسەرهاتەکانی تر باسی هیدایەتی ئیمانی خۆم ئەکەم کە کەی بوو وە لە چەن ساڵی بوو چۆن تۆبەم کرد ! کچێکی ١٣ ساڵان بووم خاڵۆیەکم زۆر پێمی ئەوت ببە بە حیجاب منێک زۆر زۆر ڕقم لە حیجاب بوو با ڕاست بم لەگەڵتان هەموو جارێک خاڵۆم کە منی ئەبینی ئەی وت نیاز ببە بە حیجاب و تۆبە نصوحەیەک بکە هەرچیەکت ئەوێت لەم دنیایە من بۆت ئەکەم منیش هەموو کات ئەم وت بەخوا نایکەم و ڕقم لیە و حەزم لێ نیە من بەرگە ناگرم لە ناو لەچک بم بۆیە لەگەڵم مەڵی خاڵۆ هەرچەن مناڵبووم بەس قسەکانم لە خۆم گەورەتر بوون وتم من ببم بە حیجاب یەکجار ئەبم ناهیلم تاڵێکی قژم دیار بێت کە نەبم بەخوا بە درۆوە لەچک نادەم بەسەر سەرما و نیوەی قژم دیار بێت خاڵۆم پێی وتم حەیف نیە ئەو قژە درێژ و جوانەی ئەم خوشکەزایەم نامەحرەم بینینی منیش وتم دە دوعام بۆ بکە با بیکەم ! وتی دە من شتێکت پێ ئەڵێم نوێژ ئەکەی وتم الحمدالله ئەیکەم ڕاستە لەچکم نە ئەکرد بەس نوێژەکانم ئەکرد دایک و باوکم هەموو کات پێیان ئەوتم و ڕەمەزانیش چەن مناڵبووم بەردەوام بەڕۆژوو ئەبووم لە ٩ ساڵیەوە بەردەوام بەڕۆژوو ئەبووم ئێهـ خاڵۆم وتی باشە لە دوای نوێژەکانت نیاز بەس بڵێ خوایە هیدایەتی ئیمانم بدەی وتی تەواو من هیچت پێ ناڵێم بەس وەعدم پێ بدە ئەو دوعایە بکەی وتم باشە بەسەرچاو ئەوجا من بیرم نەما چونکە ئەو قسەیە لە ماناکەی تێنەگەیشتم و بۆم قورسبوو وتنی ڕۆژێکی بانگی ئێوارە بوو لە تەنیشت دایکم نوێژم ئەکرد کە سەلامم دایەوە ئەو قسەیە هاتەوە بیرم وتم خوایە وەک خاڵۆم وتی هیدایەتی ئیمانم بدەی هەر ئەوەندەم وت و هەستام لەسەر نوێژەکەم کات هات و ڕۆژی جەژنی قوربان هات بۆیە هەموو ساڵێک جەخت لە ذل الحجە ئەکەمەوە چونکە ئەو مانگە بوو هیدایەتم وەرگرت ئیتر کە جەژن هات و بازاڕی کرا من جلی خۆمم کڕی پانتۆڵ و شتی خۆمم کڕی وە وتم بە ماڵەوە من لە دوای جەژن تۆبە نصوحە ئەکەم زۆر سەیر بوو گرتبووم بەو قسەیە هەموویان گاڵتەیان پێ ئەهات ئەیان وت تۆ ڕقت لە حیجابە ئەم قسەیە چیە ئەی بۆ ئیستا ئەم جلانە ئەکڕیت ئەم وت قەینا ئیستا با بەدڵی من بێت دوای بە دڵی خوا ئەبێت بیرمە لە هەولێر بوو جلەکانم کڕی چەن مناڵبووم بەس زۆر کەشخە و ڕاقیانە ئەژیام😁، دوای پرسیارم کرد کە جەژنی قوربان چەن ڕۆژە و کەی تەواو ئەبێت لەگەڵ جەژنی قوربان تەواو بوو بیرمە ١/٩/٢٠١٦ بوو یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بوو ئیتر دوای حەفتەیە دوای ئەوە وتیان لە مەکتەب کتێب ئەدەن بڕۆن کتێب وەربگرن ئەو کاتە پۆلی هەشت بووم لای خۆمان پێی ئەڵێن دووی ناوەندی بەیانیەکەی هەستام لەچک و ناوچەوانی دایکم هێنا چەنم کرد نەمتوانی بێ حیجاب هەنگاوێک بڕۆمە دەرەوە کاتێک ڕۆشتم بۆ مەکتەب بیرمە مامۆستای ئاینمان بوو وتی چۆن وا لەچکت کردووە نیاز وتم والله مامۆستا بڕیارم داوە ببم بە حیجاب وتی ئەی دەست خۆش کچم باشترین بڕیارت داوە وتم إن شاءالله تاکو سەر ئەبێت من حیجاب بکەم وبڕیارێک بدەم تا ئاخر ئەیبەم نەک بۆ دوو ڕۆژ و سێ ڕۆژ ئیدی ڕۆژەکانم بە حیجابەوە بەڕێ ئەکرد میوانێکی نامەحرەم بهاتایە ڕیک حیجابەکەم ئەکرد و هەمووی پێی ئەوتم کە واز ئەهینی و تا سەر نابێت هەر کۆڵم نەدا و بەردەوام ئەم وت خوایە هیدایەتم زیاتر و زیاتر بدە کاتێک عابام ئەکرد پێیان ئەوتم ئەڵێت عەلاگە ڕەشەکانە کە بۆ تەنەگەی خۆڵ بەکاردێت بەس هەر کۆڵم نەدا زۆر زۆر ڕەخنەم لێگیرا و گاڵتەم پێ کرا ڕۆژ بە ڕۆژ حیجابەکەم لە دڵ شیرینتر ئەبوو زۆر تاقیکردنەوە هاتە پێشم هەر وازم لێ نەهێنا وە الحمدالله بوو بە ١٠ ساڵ حیجابوونم یاخوا پیرۆزم بێت و تاکو ڕۆژی قیامەت نوخشەم لێ بێت بزەبت بیرم نایا چەنی ٩ بوو بەس ئەزانم مانگی ٩ بوو لەگەڵ تەواو بوونی جەژن من بووم بە حیجاب یەعنی ئەتوانین بڵێن ٩/٩ ئاوها بوو الحمدالله ١٠ ساڵمان قەپات کرد ، ئەی کچی جوان کە تۆ ئەم چاتەی منت خوێندەوە چی وای لێت کردووە هێشتا حیجاب نەبی؟ من لە دوای خۆم خوشک و خاڵۆزا و هاوڕێم بوون بە حیجاب لەسەر دەستم الحمدالله ئەزانی ئەو حیجابە چەن ستر و سەلامەتە چەن پێگەیە گەورەیە لای خوا؟ چۆن ویژانت ئاسودە ئەبێت کەسێکی نامەحرەم ئەو قژە جوان و جلە جوانانەت ببینی ؟ ئەلیت حیجاب جوانیم ئەشارێتەوە ئەمە کێ وای وت ؟ من چوار ساڵی جامیعەم دایەم ئەهات پیان ئەوتم نیاز ئەو جلەت لە کوێ بوو لە تەخەرووجەکەم جلەکەم جیاوازتر بوو لە هەمووی ئەزانی چەن جلی جوان هەیە بۆ حیجاب؟ ئەزانی ئەو عابایانەی ئیستا چەن جوانن ! چەن زووتر بڕیار بدەی کەمە الحمدالله لە ١٣ ساڵی خوا بە شایەنی دانەم یاڕەبی نوخشە بێت لە هەموو کەسێک یاربی خوا هیدایەتی کچ و کوڕەکانمان بدەی خوایە ، ئەم قسانەم کە کردووە بۆ ئەوە نەم کردووە بێم وەسفی خۆم بدەم لای ئێوە و فەخر بکەم بەسەر ئێوە نا بەخوای تەنها ویستم ئەم بەسەرهاتەی ژیانم باس بکەم وەک نمونەیەک بۆتان و ببێتە هۆکاری هیدایەتی ئیمانتان 🤍.
نوسینی لە لایەن:.
المخدرە:.
پەیامی ئەمڕۆ
هەمیشـە لەبیـرت بێت''
پلانەڪانی خــودا شایەنی چاوەڕوانییە
دڵنیابـە بەڵێنەڪانی خـــودا
لە ژیانتدا دێنێتە دی
خــودا بێ ئومێدت ناڪات.🥹
تذكر دائمًا ''خطط الله تستحق الانتظارتأكد أن الله سيحقق وعوده في حياتك الله لن يخذلك.🤍
ئەوەی پپشتی بە پەروەردگار ببەستێت، خودا بەسیەتی و پشتیوانی دەبێت.
وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ☕️📖
کُنْ فَیَکونُ
دڵنیابە گەر خودا ویستی لەسەر شتێک بێت هەموو یاسا گەردونیەکان پێچەوانە ئەکاتەوە بۆی گەر پێویست بکات.
دەریا نوقمت ناکات
ئاگر ناتوستێنێت
وە حوت قوتت نادات
وە ئەگەر بێ ئومێدی ڕوی تێ کردیت و باسی ئەستەمی کارەکەی بۆ کردیت تۆش وەرە باسی دەسەڵاتی خوای بۆ بکە.
إنما أمرە إذا أراد شیئا أن یقول لە کن فیکون'❤️🩹🥹
*بەسەرهاتی ئەوەی کە من چۆن کن فیکونم ناسی و چۆن بوو !
چوار ساڵ پێش ئێستا کە پۆلی شەش بووم یەکەم ساڵی پۆلی شەشم وەکو هەموو کەسێک زۆر زۆر لە دڵە ڕاوکێ و ترس بووم بەردەوام هەوڵم ئەدا و شکستم ئەهێنا لە هەوڵەکانم چونکە زۆر ئەترسام و هیلاک ئەبووم ، شەوێکی لە خەوم پێیان وتم{کن فیکون}ئیتر مەترسە منیش زۆر لام سەیر بوو ئەمە ئەبی مانای چی بێت !! هەستام گەڕام و تەفیسری ئەو ئایەتەم کرد کە مانای ئەوە بوو (ئەوەی خوا ویستی لەسەر بێت ئەبێت) دوای پرسیارم کرد و وتیان خوای گەورە بەو شێوازە ناوی خۆی هێناوە لە قورئان ،من هیچ ساڵێک لە مەکتەب نە کەوتوبووم کە لە پۆلی شەش خوا بەوە تاقی کردمەوە من ساڵ دووبارە بکەمەوە زۆر وێران بووم بەردەوام بە خۆمم ئەوت {کن فیکون}، بۆ یەک سانیە بێ ئومێد نەبووم دوای الحمدالله شەشم تەواو کرد و ویستی خوا ئەوە بوو من بڕۆمە تەخدیر واتا سڕکردن.
الحمدالله ئەوە چوارەم ساڵمە ، ڕاستە ئازار و ناخۆشی زۆر زیاتر و تاقیکردنەوەی زۆر قورستر هەبوون بەڵام من لە یەکەم ساڵی شەش کن فیکونم ناسی وە وەعدم بەخوا دا کە شەشم تەواو کرد چەناڵێک دابنەم و خزمەتی خوا و دینە جوانەکە بکەم ، الحمدالله ئەوە بەرەو چوار ساڵ ئەڕوا سودی باشم هەبوە و فیدباکی باشم بۆ هاتۆتەوە کە سودیان بینیوە لە هەمووی خۆشتر بە زۆر زۆر کەسم ناساندووە و ئەڵێن کە تۆ ئەبینن ڕێک (کن فیکون) دێت بەبیرمان ، الحمدالله ئەوە بەس بێت بۆ من🤗.
بۆ هاتم ئەمەم بۆتان باس کرد!! هەتا بڵێم بێ ئومێد مەبن لە ڕەحمەتی خوا هەموو شتێک حیکمەت و ڕەحمەتی خۆی تیایە ئەو ئازار و ناخۆشیەی ئێستا ئێمە لە ناوی هەین خوا ویستی لەسەرە چونکە ئەیەوێ سەی سەبرمان بکا ئەیەوێ فێرمان بکە وە پێمان بدات بۆیە سەبرتان هەبێ ئومێدتان هەبێ هەموو شت باش ئەبێت إن شاءالله بە ئیزنی خوا❤️.
#تێئەپەڕێت إن شاءالله
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (رضي الله عنهما) قَالَ:
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«إِنَّ مِنْ أَفْرَى الفِرَى أَنْ يُرِيَ عَيْنَيْهِ مَا لَمْ تَرَ»
رواه البخاري
عەبدوڵڵای کوڕی عومەر (ڕەزای خوایان لێبێت) دەڵێت:
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:
"گەورەترین و قێزەونترین درۆ ئەوەیە
کەسێک بڵێت لە خەومدا شتێکم بینی
لە کاتێکدا هەر نەیبینیوە"
نزا دەکەم ساڵێکی تر و ئەم کاتە لەو شوێنە بین کە دڵمان دەیخوازێت، لەنێو ئەو ڕۆژانەدا بین کە شایستەمانە و بگەین بەو کۆتاییە دڵخۆشەی کە بیری لێ دەکەینەوە و چاوەڕێین
نزا دەکەم خودا بەمیهرەبانی خۆیی دوای ئەو هەموو ماندووبونە ڕۆژانی پڕ ئارامی و ئاسودەیمان پێ ببەخشێت❤️🩹
امین خودایە🥹🤲🏼
ئەو نیشانانەی دەریدەخەن پلەت بەرزە لای خودا
١. یەکەم نیشانە: پاراستن و ڕێگریکردنت لە گوناهە گەورەکان
یەکەم نیشانەی بەرزبوونی پلەت ئەوەیە کە خوای گەورە لە فیتنە و گوناهە گەورەکان دەتپارێزێت و ناهێڵێت تێبکەویت. ئەمە نیشانەی سەرکەوتن و لێخۆشبوونە بۆ تۆ، چونکە خودا تەنها ئەو کەسانە دەپارێزێت کە لای خۆی خۆشەویستن.
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: «إِذَا أَرَادَ اللهُ بِعَبْدٍ خَيْرًا عَسَلَهُ» (أحمد)
واتا: "ئەگەر خودا خێری بۆ بەندەیەک بوێت، شیرینی دەکات (کارێکی چاکی پێ دەکات پێش مردنی و لەسەر ئەوە دەیباتەوە)."
٢. دووەم نیشانە: زیرەکبوونت لە ئایین و تێگەیشتنت لە حەڵاڵ و حەرام
کاتێک دەبینیت خولیات هەیە بۆ تێگەیشتن لە دینەکەت و بەدوای زانیاری ڕاستدا دەگەڕێیت، ئەمە نیشانەیەکە کە خودا تۆی هەڵبژاردووە بۆ بەرزترین پلە، چونکە زانینی حەق گەورەترین ڕێزە لای خودا.
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: «مَنْ يُرِدِ اللَّهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ» (البخاري)
واتا: "هەرکەسێک خودا خێری پێ بڕەوێت، شارەزایی و تێگەیشتنی دەداتێ لە ئاییندا."
٣. سێیەم نیشانە: تاقیکردنەوەت بە ناخۆشی بۆ بەرزکردنەوەی پلەت
خوای گەورە کاتێک بەندەیەکی زۆر بەلاوە هێژا و بەرز بێت، لە دنیا بەڵا و ناخۆشی بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی پلەکەی بگەیەنێتە لوتکە؛ چونکە پاداشتی گەورە هەمیشە لەگەڵ تاقیکردنەوەی قورسدایە.
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: «إِنَّ عِظَمَ جَزَاءِ مَعَ عِظَمِ الْبَلاَءِ، وَإِنَّ اللَّهَ إِذَا أَحَبَّ قَوْمًا ابْتَلاَهُمْ» (الترمذي)
واتا: "بێگومان گەورەیی پاداشت لەگەڵ گەورەیی بەڵادایە، وە ئەگەر خودا گەلێکی خۆش بوێت، تووشی تاقیکردنەوەیان دەکات."
٤. چوارەم نیشانە: جێگیربوونی خۆشەویستیت لەسەر زەوی و لە دڵی خەڵکدا
کاتێک دەبینیت مرۆڤە پیاوچاکەکان و دەوروبەرت بەبێ بەرژەوەندی تۆیان خۆش دەوێت و ڕێزت دەگرن، ئەمە ڕەنگدانەوەی خۆشەویستی ئاسمانە بۆ تۆ و گەورەترین بەڵگەیە کە پێگەت لای خودا زۆر بەرزە.
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: «إِذَا أَحَبَّ اللَّه الْعَبْد نَادَى جِبْرِيلَ: إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ فُلَانًا فَأَحِبَّهُ... ثُمَّ يُوضَع لَهُ الْقَبُول فِي الْأَرْض» (البخاري)
واتا: "کاتێک خودا بەندەیەکی خۆش دەوێت بانگی جبرئیل دەکات کە خودا فڵانەی خۆش دەوێت تۆش خۆشت بوێت، پاشان قبوڵکردن و ڕێزی بۆ دادەنرێت لەسەر زەوی."
٥. پێنجەم نیشانە: نەرمونیانی و دوورکەوتنەوەت لە ڕەقی و توندوتیژی
کاتێک دەبینیت کەسایەتیت نەرمە و لەگەڵ دایک و باوک و خەڵکدا بەڕێزیت و لە کێشە دوور دەکەویتەوە، ئەمە فەزڵێکی گەورەیە؛ چونکە خودا تەنها کاتێک خێری بۆ کەسێک بوێت ئەم نیعمەتەی پێ دەبەخشێت.
پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: «إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ إِذَا أَرَادَ بِأَهْلِ بَيْتٍ خَيْرًا أَدْخَلَ عَلَيْهِمُ الرِّفْقَ» (أحمد)
واتا: "بێگومان خوای گەورە ئەگەر خێری بۆ ماڵباتێک بوێت، نەرمونیانی دەخاتە نێوانیانەوە."
﴿وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ﴾
ئیلاهی
دڵەکانمان ئەوەندە دڵنیابکە کە پێش هاتنەخوارەوەی دەستەکانمان نزاکانمان قبوڵ بوو بێت
ئیلاهی
دەستی خاڵی دڵی پڕ لە ئاواتمان ڕوو لە تۆکردووە یان دەستمان پڕبکە لە قبوڵکردنی دوعاکانمان یا دڵمان خاڵی کەرەوە لەئاواتەکانمان🥹❤️🩹🤲🏼
ئیلاهی
دڵەکانمان ئەوەندە دڵنیابکە کە پێش هاتنەخوارەوەی دەستەکانمان نزاکانمان قبوڵ بوو بێت
ئیلاهی
دەستی خاڵی دڵی پڕ لە ئاواتمان ڕوو لە تۆکردووە
یان دەستمان پڕبکە لە قبوڵکردنی دوعاکانمان
یا دڵمان خاڵی کەرەوە لە ئاواتەکانمان.🤲🏼❤️🩹🥹
