تعلیم اللغة العربية لغیر الناطقين بها
Open in Telegram
لەم کەناڵەدا هەوڵدەدەین تاکی کورد فێری زمانی عرەبی بکەین ، چونکە هەتاوەک فێری زمان نەبن کۆیلەی دەستی وەرگێڕدەبن .. هەرکەس دەیەوێت عەبد نەبێت و حوڕ بێت با هەوڵبدات و فێرببێت ...
Show moreThe country is not specifiedLinguistics21 469
275
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
" لماذا " بۆ پرسیاکردنە دەربارەی " سبب " هۆکار ، واتە ؛ گەر بتەوێت پرسیارێک بکەیت بۆ هۆکارێک لماذا بەکاردێنیت..
کَم بۆ پرسیارکردن بۆ ژمارە بەکاردێت ، بۆ نمونە ؛
کَم غُرفةََ في الشَّقَّة ؟
چەند ژوور لە باڵەخانەکەدایە ؟
جا لە دوای وشەی " کم " ئەو وشەی کە دێت دەبێت تاك " مفرد " بێت ، ئێستا لەو ڕستەی سەرەوە وشەی ـ غُرفَة ـ تاك
" مفرد "ە ، وە ناتوانی بیکەیت بە
کۆ " جمع " واتە " ناتوانی بڵێیت ؛ کَم غُرف في الشَّقَّة ؟ چونکە وشەی غرف کۆیە " جمع " ە .
أَین بۆ استفهام ە واتە بۆ پرسیارکردنە لە سێ شتدا ؛
1. لە شوێن " مکان " .
2. لە کات " وقت " .
3. لە ئێستا " حال " .
واتە ؛ أین بەکاردێت بۆ پرسیارکردن دەربارەی شوێن و کات و حاڵی ئێستا .
أيام الأسبوع ؛ ڕۆژەکانی هەفتە
يَوْمُ السَّبْتِ ؛ ڕۆژی شەممە.
يَوْمُ الأَحَدِ ؛ ڕۆژی یەکشەمە.
يَوْمُ الاثْنَيْنِ ؛ ڕۆژی دووشەمە.
يَوْمُ الثُّلاَثَاءِ ؛ ڕۆژی سێ شەمە.
يَوْمُ الأَرْبِعَاءِ ؛ ڕۆژی چوارشەمە.
يَوْمُ الْخَمِيسِ ؛ ڕۆژی پێنج شەمە.
يَوْمُ الْجُمُعَةِ ؛ ڕۆژی هەینی .
تێبینی / ڕۆژەکانی هەفتە بەو جۆرەی نوسیومە عرەبیەکەی بخوێننەوە زۆرێک لە خەڵکی بە هەڵە دەیخوێننەوە.
المُستَأجِر ؛ بەکرێگر .
المُؤَجِّر ؛ بەکرێدەر.
مِن فَضلِكَ ؛ بەیارمەتیت .
دَور ؛ قات .
