⋮ الـسُّنــة ⋮
Open in Telegram
❞ھیچـ نیعمەتێڪ نەدراوە بە بەندە باشتربێت لە نیعمەتی دەست گرتن بە قورئان و سوننەتەوە❝
Show moreThe country is not specifiedReligion & Spirituality289 927
189
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
…
قال رسول صلى الله عليه وسلم؛ إن من أشراط الساعة أن : يقل العلم،ويظهر الجهل ، والزنا ، وشرب الخمر ، ويقل
الرجال،ويكثر النساء.
- [ متفق عليه ]
رسول صلی اللە علی وسلم فەرموی؛ لە نیشانەکانی قیاممەت ئەوەیە کە زانست کەم دەبێتەوە، نەزانی و خواردنەوەی مەی و زینا دەردەکەوێت، پیاوان کەمدەبن و ژنان زۆردەبن.
..🦋
ئیمامی بوخاری و موسلیم لە عەدی کوڕی حاتەمەوە گێڕاویانەتەوە و، دەڵێن: پێغەمبەری الله ﷺ فەرمووی: هیچ کەسێك لەئێوە نییە ئیلا خودا گفتوگۆی لەگەڵ دەکات ، لەنێوانیاندا هیچ وەرگێڕێك نییە ،سەیری لای ڕاستی دەکات هیچ شتێك نابینێت تەنها ئەو کردەوانە نەبێت کە لەپێش خۆی کردوونی ،وە سەیری لای چەپی دەکات بە هەمان شێوە هیچ شتێك نابینێت تەنها ئەو کردەوانە نەبێت کە لەپێش خۆی کردوونی ، وە تەماشای پێشەوەی دەکات هیچ شتێک نابینێ جگە لە ئاگر ، دەی خۆتان لەئاگر بپارێزن گەر بەلەتە خورمایەکیش بێت.
( البخاري حديث: 6539 / مسلم حديث: 1016 ).
إرضَاء الناس غايةً لا تُدرك
و رِضا الله غايةٌ لاتُترك.
ڕازیکردنی خەڵک ئامانجێکە کە ناتوانرێت بەدی بهێنرێت
وە ڕەزامەندی️ اللّٰه ئامانجێکە کە ناتوانرێت وازی لێبهێنرێت.
••🌲❌
❞پێغەمبەری الله ‹️ ﷺ › دەفەرمووێـت : شوێن ریچڪەڪانی پێش خۆتان دەڪەون بست بەبست باڵ بە باڵ ئەگەر بچنە ناو ڪونی بزن مژە شوێنیان دەڪەون ، ووتیان : ئەی پێغەمبەری الله ‹️ ﷺ › مەبەستت شوێن جولەڪە گاور دەڪەون
، فەرمووی : ئەی ڪێم مەبەستە.❝
◆رەوا البخاری والمسلم
❞ئیمامی عومەری ڪوڕی الخطاب ‹رضي الله عنه› دەفەرموێـت : دوربڪەونەوە لە دوژمنانی الله لە بۆنەو جەژنەڪانیان.❝
◆التاريخ الڪبير للبخاري رقمـ | 659
| جا ئاگاداربن لەوانە نەبن ..!! |
ئەگەر دەتەوێت مراقەبەی (چاودێری) الله لە دڵت دروستببێت…
ئیبن القیم دەڵێت ئەم چوارە مراقەبەی الله لە دڵت دروست دەكات ( العلیم، الخبیر، السمیع، البصیر )
ماناكان:
- العلیم: زانا و ئاگاداری بێ سنوورە بەهەموو شتە ئاشكراو پەنهانەكانی ژیان .
- الخبیر: زۆر زاناو شارەزا لەهەموو شتەكانی ژیان و بوونەوەر .
- السمیع: بیسەر و گوێگری بێ سنووری بوونەوەرە .
- البصیر: بینەر و دیدەی بێ سنووری هەموو شتەكانی بوونەوەرە .
••🕯️☕️|
❞خوای گەورە خەم و بێتاقەتی، زاڵ دەکات بەسەر ئەو دڵانەدا کە خاڵین لە خۆشویستن و ترس و ئومێد بەخوای گەورە.❝
◆ئیمام ابن القیم’رحمە الله’
◆زاد المعاد
ئەگەر دەتوانیت هەندێ لە سوننەتەکان جێبەجێ بکەیت،
جێبەجێی بکە گەرچی تاوانیشت زۆربوو...
دەستگرتن بە هەندێـک لەهۆکارەکانی ڕزگاربوونەوە،
زۆر باشترە لەوەی واز لەهەمووی بهێنیت و لەناو بچیت...♥
- شەونوێـژ
🤍✨
لە عبداللە کوڕی عمرەوە (رضی الله عنهما) ووتی : پێغەمبەری اللەﷺ، تێپەڕی بەلای پیاوێک لە پشتیوانان ، کە ئامۆژگاری براکەی دەکرد لەبارەی شەرم و حەیاوە ، پێغەمبەری اللەﷺ فەرمووی : ( وازی لێ بهێنە بەڕاستی شەرم و حەیا لە ئیمانەوەیە ).
عَنْ سَالِمِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ ، عَنْ أَبِيهِ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِﷺ مَرَّ عَلَى رَجُلٍ مِنَ الْأَنْصَارِ، وَهُوَ يَعِظُ أَخَاهُ فِي الْحَيَاءِ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ : ( دَعْهُ ؛
فَإِنَّ الْحَيَاءَ مِنَ الْإِيمَانِ ).
📚کتاب الإيمان صحيح البخاري:
١٦- باب الحياء من الإيمان
١٦- بابەت : شەرم کردن لە ئیمانە
أُغلِقت الأبواب إلا بابُك
فلا تكلنا إلى أحدٍ سِواك"
هەموو دەرگاکان داخران جگە لە دەرگای تۆ نەبێت ،بۆیە جگە لە خۆت بە کەسی ترمان مەسپێرە”.
یا اللَّە 💔
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد🤎
( فَسَجَدَ ٱلۡمَلَـٰۤىِٕكَةُ كُلُّهُمۡ أَجۡمَعُونَ ، إِلَّاۤ إِبۡلِیسَ ٱسۡتَكۡبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلۡكَـٰفِرِینَ ) سُورَةُ صٓ : ۷۳ ـ ٧٤
تەواوی ئەهلی ئاسمان فەرمانداری پەروەردگاربوون وسەجدەی ڕێزیان بۆ ئادەم برد، تەنها ئیبلیس نەبێت ڪە فیزو ڪیبر دایگرت و فەرمانداری نەڪرد و بوو بە یەڪێك لە کافران.
ئیبلیس بە تەرکی تەنها سەجدەیەکی ڕێز بۆ مەخلوقێك لە کافران ژمێردرا، وا وەیلا بەحاڵی ئەوانەی تەرکی سجودی تەعەبودی خالقیان کردووە !
پێغەمبەری الله ﷺ فەرموویەتی:
هیچ جێگا و دیمەنێکم نەبینیوە لە قەبر و ناو گۆڕ
خراپتر و ترسناکتر بێت. (سنن_الترمذي ٢٣٠٨)
*پێش مردن کارێك بکە بۆ ئاوەدانکردنەوەی.
••🌿☕️
❞ئەو ڕێگا ڕاستەی، كە فەرمانمان پێكراوە شوێنی بكەوین، بریتییە لەو ڕێگەی كە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم و ھاوەڵانـی لەسەر بووە، ھەر ئا ئەو ڕێگەیشە كە حەقە و ڕوونە و ڕاستە، ھەر ڕێگەیەكی تر لەوە لایـــدا ڕێگەیەكی ناڕاست و لار و چەوتە كێش وتبێتی با وتبێتی.!❝
◆ابن القیمـ'رحمه الله'
◆إغاثة اللهفان
••🌿|
❞گەورەترین هۆکاری ئاسودەیی دەروون، یەکخواپەرستییە، بەپێی کامڵ بوون و بەهێزبوونی، دەروون ئاسودە دەبێت.❝
◆ابن القیم’ ڕەحمەتی الله ـی لێبێت’
◆زاد المعاد في هدي خیر العباد
••📖••
أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنسَوْنَ أَنفُسَكُمْ وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتَابَ أَفَلا تَعْقِلُونَ
ئایا فەرمانی چاکەکردن بە خەلکی ئەکەن و خۆتان نایکەن و خۆتان لەبیرکردووە؟ لەکاتێکا ئێوە کیتابی خوا ئەخوێننەوە، ئایا بیر ناکەنەوە و ئاقل نابن؟
..🤍
الله تعالی لە «سورة طه» دەفەرمووێت:
[وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى (١٢٤)]
وه ههر كهسێكیش پشت له دین و قورئانهكهی من بكات ئهوه به دڵنیایى ژیانێكی تهنگ و تهسك له دونیادا ئهیژییەنین له دوودڵى و گومان و دڵهڕاوكێ و شڵهژاویدا دهژێت، وه لهناو گۆڕیشدا سزا دهدرێت و گۆڕهكهى لێ تهسك دهكرێتهوه تا پهراسوهكانى ههموو دهشكێت ، وه له ڕۆژی قیامهتیشدا به كوێری حهشری ئهكهین.
••🕯️⚡️|
❞ئیخلاص ئەو شتەیە، نە فریشتە پێی دەزانێت تا بینوسێت، نە دوژمنیش پێی دەزانێت تا بیشێوێنێت، و نە خاوەنەکەشی پێی سەرسام دەبێت، تا پوچەڵی بکاتەوە.❝
◆ئیمام ابن القیم’رحمه الله'
◆الفوائد
