م.هەرێم خدر (کوردی١٢)
Open in Telegram
هەر پیتێکی کوردی، چیرۆکێک لە ڕابردوو و ئومێدێک بۆ داهاتوو هەڵدەگرێت زمانەکەمان فێربین و بە جوانی بپارێزین… گرووپ چات:https://t.me/harem_kurdichat پلاتفۆڕمەکانی تر : linkakam.com/M.Harem
Show more605
Subscribers
-124 hours
-17 days
-1330 days
Posts Archive
هەر ئەوەندە ئەڵێم
( خاین بە نەعلەت )
( نەعلەت لە شیری برای بێقیمەت )
٣:٣٣ شەو
🤍
بەرز و پیرۆز بێ لەدایکبوونی پەیامبەرمان ️ﷴ ﷺ
ܙܠܠ𐫘ُܩّܢ ࡎَܠِّࡉ 𐭦ٙߺܠܨ ܩُܥٙܩ𐫔 ࠁ َ𐬦ٓܠࡉ ܩُܥٙܩ𐫔ٍ 🤍
مێژووی کورد بە کورتی
کورد یەکێکە لە کۆنترین نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە مێژوویەکی پڕ لە شارستانی، خۆڕاگری و کەلتووری دەوڵەمەندی هەیە. لە درێژایی مێژوودا، کورد بە بەشدارییەکانی لە دامەزراندنی دەوڵەت، پەرەپێدانی زانست و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی ناسراوە.
خاڵە گرنگەکانئیمپراتۆریەتی ماد: یەکێک لە یەکەم دەوڵەتە بەهێزەکانی ناوچە، کە زۆرێک بە بنەمای مێژوویی کوردی دەزانن. چەرمۆ (Jarmo): یەکێک لە کۆنترین شوێنەکانی دۆزینەوەی کشتوکاڵ لە جیهان. سەڵاحەدینی ئەیووبی: ڕابەرێکی مەزن و دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەیووبی، کە قودسی ئازاد کرد. کۆماری مەهاباد (١٩٤٦): یەکەم کۆماری نوێی کورد بە سەرۆکایەتی قازی محەممەد. ئەحمەدی خانی: شاعیر و بیرمەندێکی گەورەی کورد و نووسەری «مەم و زین». بەداخەوە لە ئێستادا دەوڵەتانی داگیرکەر هەوڵی ئەوە دەدەن کە ئەو مێژووەی کورد خاوەنیەتی بیدزن بەڵام مێژووی کورد نادزرێت؛ چونکە بە خوێنی قوربانیان نووسراوە ،هەر کەسێک هەوڵی شاردنەوەی بکات، ڕاستی مێژوو هەمیشە دەردەکەوێت.
کوردبوون تەنها ناوێک نییە…
کوردبوون یادەوەرییەکی قووڵە،
زمانێکە کە لەگەڵمان ماوەتەوە،
خاکێکە کە دڵمان بۆی دەداتە لێدان،
و مێژوویەکە کە هەرچەندە زۆر جار هەوڵیان دا بیسڕنەوە،
هەرگیز نەسڕایەوە.
ئێمە کوردین؛
لەبەر ئەوەی کورد بوونمان هەڵنەبژاردووە،
بەڵکوو لە ناخماندا بووە. 🖤
ڕوونکردنەوەی پسیارەکانی بیرکاری و هەڵسەنگاندی ئاستی پسیارەکان بۆ سێ ئاستی جیاواز
بە هیوای سوود
یەکێک لە باشترین مامۆستاکانی زمانی عەرەبی ( م . سەیران احمد ) 🔥
Join bn 👇
https://t.me/Arabic_Grades_10_11_12
پۆلینی پرسیارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی.
خوێندنەوە و شیکارێکی دابەشی بۆ پرسیارەکانی خولی دووەمی زمان و ئەدەبی کوردیی 26 -25
جێگای خۆیەتی دەستخۆشی لە مامۆستایانی دانەر بکەین بۆ هەوڵوماندووبوونی بەردەوامی لەپێناو داڕشتنی پرسیاری سەنگین و زانستی بۆ قۆناغی 12،
سەرباری هەڵەی تایپ لەپ19، هیوادارین دوو نمرەی خوێندکاران بگەڕێنرێتەوە.
. بەهیوای بەدیهاتنی هەموو خەونەکانتان ، سەرفرازبن...
سەرەتا بەشی ڕێزمانم دابەش کردووە بۆ پێنج بەش کەئەمانەن:
1- شێوازوڕێژەکان/ ...چوار وانەی یەکەم کە (4) پرسیاری لێهاتۆتەوە....( 12 - 16 - 18 - 25)
2- چاوگی بوون/.. ئەم خولە (3).. پرسیاری لێهاتۆتەوە کە پرسیاری ( 9- 14 - 17) یە .
3- جێناوەلکاوەکان وڕێژەگۆڕینە / هەرچوار ئەرکەکە لەخۆدەگرێت...
هەمیشە بەشی شێر دەبات ( 9) پرسیاری لێ هاتۆتەوە
( 2-3-5-8-11-15-19-20-21 ) .
4- بەشی هاوەڵناو وهاوەڵکاروڕادە.... (4 ) پرسیاری لێهاتۆتەوە ( 1- 10 13-22)
5- بەشی دیارخەرەکان... دوو بابەت داخلبوو...( 5) پرسیاری لێهاتۆتەوە...( 4 -6- 7 - 23 - 24 )......
..................................
بەشی ئەدەب و ڕەوانبێژی.....
ئەمیش پێنج بەشە....
1- شیعر.... یەکەمجارە لەمێژووی خۆیدا ( 10) پرسیاری لێهاتبێتەوە...!!! واتا (20) نمرە...!!
( 26 29 31 32 35 38 39 40 41 44 )
2- بەشی ڕەخنە.... (5) پرسیاری لێهاتۆتەوە..
( 30 33 37 42 45 )
3- بەشی وتار / وەک هەمیشە..دووپرسیاری لێهاتۆتەوە
( 28 34 ) ە
4- بەشی چیرۆک/ (3 ) پرسیاری لێهاتۆتەوە .
( 27 36 43 )
5- بەشی ڕەوانبێژی/
46 جوانی بایس .
47 خواستن .
48 لێکچواندن و ڕەگەزدۆزی .
49 دژیەک و لێکواندنە..
50 تێهەڵکێشـــــــە.....
«سەرکەوتن بەرهەمی ڕێکەوت نییە؛ بەڵکو دروێنەی كۆشش و ماندووبوون و ههوڵدانی بەردەوامە.»
سوپاس بۆ خودای میهرەبان،
سەرکەوتنێک بۆ پەروەردە، دیارییەک بۆ سەرجەم خوێندكارانی کوردستان
دوای دیاریكردن و ههڵبژاردنی بهنده لهلایهن كۆمپانیای" سمارت تیچهر"هوه بۆ تۆماركردنی سهرجهم وانهكانی زمان و ئهدهبی كوردی پۆلی دوازدهیهم به باشترین و نایابترین و وردترین شێواز و به باشترین كوالیتی ڤیدیۆی و دهنگی له باشترین ستۆدیۆ دوای تێپەڕبوونی ٣ مانگ لە کاری بەردەوام، شەونخونی و وردبینییەکی بێسنوور، بە شانازییەکی گەورەوە ڕایدەگەیەنین کە پڕۆژەی گەورەی تۆمارکردنی سەرجەم وانەکانی زمان و ئەدەبی کوردیی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بە بەرزترین کوالیتیی "دەنگ و ڕەنگ" لە ستۆدیۆکانی کۆمپانیای «Smart Teacher» کۆتاییهات, ههر لێرهوه شاکاری تۆمارکردنی زنجیرهیی بابهتی زمان و ئەدەبی کوردیی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەگەیەنینە سەرجەم خوێندكاران لە سەرتاسەری کوردستان.
ئەم دەستنیشانکردن و متمانە بەخشینەی کۆمپانیای سمارت تیچەر بە بەندە بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆژە نیشتمانییە بۆ سهرتاسهری كوردستان، بەرهەمی ئەزموون، توانا زانستییەکان و خەرمانی سەرکەوتنەکانی ڕابردوومان بوو, ئەوەی ئێمەی گەیاندە ئەم بڕیارە، بڕوا بوو بە پێشکەشکردنی باشترینەکان بۆ خوێندكارانمان.
تایبەتمەندییە دیارەکانی ئامادەکردنی ئەم وانانە:
شڕۆڤهكردنی گشتگیر و ورد : بۆ تەواوی بەشەکانی(ڕێزمان، ئەدەب، و ڕەوانبێژی) بە شێوازێکی نوێ، زانستی و زۆر ورد و ئاسانکراو ڕوونكرانهوه, به گرنگترین تێبینییهكان بۆ سهرجهم بابهتهكان
ڕاهێنانی وزاری: شیکارکردنی وردی سەرجەم پرسیارە وزارییەکانی ساڵانی ڕابردوو بۆ دروستکردنی بەرزترین ئاستی بڕوابەخۆبوون لە لای خوێندكار ههڵسهنگاندنی تواناكانی خۆی لهو ڕێگهیهوه.
شڕۆڤهكردنی سهرجهم ڕاهێنانهكانی بهشی ڕێزمان و ڕهوانبێژی.
كوالیتیی نایاب و ستاندارد: تۆمارکردن بە نوێترین تەکنەلۆژیای دهنگی و ڤیدیۆیی له باشترین ستۆدیۆكان.
دەرفەتی یەکسان بۆ هەمووان: ئەمڕۆ هەموو قوتابییەک لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستانی ئازیز دەتوانێت بە ئاسانی سوود لەم وانانە وەربگرێت.
"خزمەتکردنی فێرخوازان و ئاست و ئهنجامیان، گەورەترین پاداشتە بۆ ماندووبوونەکانمان, ئەم بەرهەمە دیارییەک بێت بۆ هەموو ئەو خوێندكاره تێکۆشەرانەی بەرەو داهاتوویەکی ڕوون بهرهو لوتكه هەنگاو دەنێن."
بە هیوای درەوشانەوە و سەرکەوتنی بەردەوام بۆ سەرجەم خوێندكارانی ئازیز, ئێوه داوتان كردوو ئێمه ئهنجامماندا, خۆتان بینهر و بیسهربن ئینجا بڕیاربدهن چ شاكارێكمان تۆماركردووه, لهپێناو خزمهتكردنی سهرجهم خوێندكاران.
له داهاتوویهكی نزیكدا به پرۆژهیهكی ناوازه و جیاواز و شانازییهكی ترهوه بهردهوامدهبین لهپێناو خزمهتكردنی سهرجهم خوێندكاران چاوهڕوانمانبن.
م. ههرێم خدر
پسپۆری زمان و ئهدهبی كوردی
#پۆلی_دوازدەیەم #زمان_و_ئەدەبی_کوردی #ڕێزمان #ڕەوانبێژی #ئەدەب #پۆلی12 #کوردستان #زمانی_کوردی #کوردی١٢ #پۆلی١٢_بابەتی_کوردی #وزاری
#کوردی١٢ #ڕێزمان #پۆلی_دوازدەیەم #ᴋᴜʀᴅɪsᴛᴀɴ
لە سەر سێدارە،
تەنیا جەستەیەک نەڕۆیشت بۆ خاک؛
بەڵکوو دڵێک هەڵواسرا
کە خەونی ئازادی لەگەڵیدا دەژیا.
قازی محەمەد…
ئەوان پێیان وابوو بە سێدارە
دەنگت خامۆش دەکەن،
بەڵام نەیانزانی
هەندێک دەنگ، کاتێک دەمرن، دەبن بە دەنگی هەزاران دڵ.
2+2=1☀️☀️
دهربارهی حسێن عارف نوسهر و ڕۆماننوس و چیرۆكنووس و وتارنووس و وتارنووسی ڕهخنهی بیزانه چیرۆكی چایی شرین له چییهوه هاتووه
