پەرتووکی مێژووی بە pdf و زانیاری مێژوویی .
Open in Telegram
1 504
Subscribers
+124 hours
+37 days
+1030 days
Posts Archive
I am sharing '٨٠ ساڵ خەبات لە پێناو رزگاریدا' with you
I am sharing 'کۆمەڵە_لە_رۆژهەڵاتەوە_بۆ_باشووری_کوردستان' with you
Repost from History of the World
توێژینەوەکان_لە_مێژووی_سەدەکانی_ناوەڕاستی_ئەوروپادا_2.pdf
*
- توێژینەوەکان لە مێژووی سەدەکانی ناوەڕاستدا
- نووسینی: بەرهەم جەنگڤان
"https://youtube.com/shorts/cTZHvXWeF74?si=4Xi7HgfzDCVpsOzv "
ٸایا ژیری دەستکرد دەتوانی نووسینی مێخەکی و تاتەقوڕینەکانی میزۆپۆتامیا بخوێنێتەوە ؟
Repost from History of the World
100زانیاری دەروونناسی.pdf
.
100زانیاری گشتی لەسەر دەروونناسی :
دەبارە بە بوارەکانی
دەروونناسی گشتی ، کۆمەڵایەتی ، دەروونناسی گەشە و مەعریفی و کۆمەڵایەتی ....هتد .
بەڕێزان ئەم بابەتە زانیاری گەلێکی پوخت و سوودبەخشە .
خوێنەربن
بەهیوای سوود و جێگای ڕەزامەندیتان .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
https://t.me/rekkan_english
Repost from History of the World
- سەرهەڵدان و رووخانی یەکێتیی سۆڤێت
- نووسینی: جۆن ئار. ماتیوز
- وەرگێڕانی: ئەبوبەکر ساڵح ئیسماعیل
*
https://chawykurd.com/2025/07/12/%d8%b4%db%8e%d8%ae-%d8%b3%d9%87%d8%b9%db%8c%d8%af%db%8c-%d9%be%db%8c%d8%b1%d8%a7%d9%86/
Repost from History of the World
- گەشتێک بۆ میسۆپۆتامیا و کوردستان لە بەرگی نادیاردا
- نووسینی: مێجەر سۆن
- وەرگێڕانی: مینە
Repost from History of the World
دەربارەی کتێبی: ئیبن بەتوتە
.
بینەر بن تا کۆتایی هەرکەسێک کتێبەکەی لایە بە pdf لە کۆمێنێت بینێرن زۆر سوپاس 🤍
-
https://youtube.com/shorts/LX3oGGu4hpM?si=qs6aTiGV4z-kxCRm
Repost from History of the World
لە خۆتان بپرسن بۆ من سەرنەکەوتم ..!
پێدانی جوڵە بە چەند ڕەسمێکی کۆنی قازی محەمەد لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە..
#قازی_محەممەد #qazimuhammad #kurd
Repost from History of the World
ئاگاداریەک بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە لیژنەی سەرپەرشتیاری سیستەمی ئی - پەروەردەوە :
ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لە باخچەی منداڵان تا پەیمانگەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە ڕێکەوتی ٤ ی ٩ ی ٢٠٢٥ ؛ دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی :
١- بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستەمی ئی - پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦.
٢- تۆمارکردنی خشتەی بەشەوانەکانی هەفتە و جیاکردنەوەی پۆل و هۆبە لە سیستەمی ئی - پەروەردە بە دروستی.
کاتژمێر ١٢ ی شەو سیستەمی ئی - پەروەردە دادەخرێت و پاش کرانەوەشی دەسەڵاتی گۆڕانکاریکردن نادرێت بە ناوەندەکانی خوێندن.
لیژنەی سەرپەرشتیکردنی سیستەمی ئی - پەروەردە
٣٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥.
Repost from History of the World
- هۆکارەکانی سەرهەڵدان و ڕووخانی میرنشینە کوردییەکان لە سەردەمی عەبباسیدا
- نووسینی: کامەران عەزیز عەبدوڵڵا
Repost from پەرتووکی مێژووی بە pdf و زانیاری مێژوویی .
- هۆکارەکانی سەرهەڵدان و ڕووخانی میرنشینە کوردییەکان لە سەردەمی عەبباسیدا
- نووسینی: کامەران عەزیز عەبدوڵڵا
" لەگەڕانەوەیدا تێکەڵاو بوو لەگەڵ کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین "
سەید ئاماژە بە هۆکاری کارکردنی دەکات لەگەڵ ئیخوان موسلمین و دەڵێت: ئەوەی شایەنی باسە لە ساڵی 1949، شتێکی سەیریم لە ئەمەریکا بینی، سەرنجی ڕاکێشام، زەنگی کەنیسەکان لێ دەدا و خۆشی دەردەبڕینێکی لە ڕادەبەدەربوو، منیش پرسیارم کرد، ئەمە چ بۆنەیەکە ئاوا خۆشحاڵن و ئاهەنگ دەگێڕن؟ وتیان: نازانیت چیبووە و چی ڕوویداوە؟ وتم: نەخێر! وتیان: حەسەن بەننا لە مەیدانی ڕامسیس لە قاهیرە کوژراوە دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئیخوان موسلمینە لە میصر.
منیش سەرمسوڕما، کە تائێستا من ئەم پیاوە و کۆمەڵەکەیم نەناسیووە، پیاوێک لەو ئاستەدا بێت چۆن نەمناسیوون؟!
لەوێ بڕیارمدا کە گەشتمەوە قاهیرە پرسیار بکەم لە خۆی و لە کۆمەڵەکەی و هەر لەوێ بڕیارمدا کە ببمە ئەندامی کۆمەڵەکەی...
سەید چالاکی زۆربوو، کەسێکی خوێنەوارو ڕۆشنبیر بوو، ئاست بەرزبوو لە فیکرو بۆچوونەکانی بۆیە لە ناو کۆمەڵەی ئیخوان پلەو پۆستی باڵایان پێ بەخشی.
هەموو ئەم چالاکیانەی و لێهاتوووی و بیرمەندی بوونە هۆکاری گرتن و لەزینداننانی سەید قوطب..
سەید قوطب لەساڵی 1964 لەزیندانا بوو، عەبدولسەلام محمد عارف سەرۆکی عێڕاق، داوای لە جەمال عەبدولناسڕ کرد کەئازادی بکات لە زیندان ... ئازادی کرد.
لە ساڵی 1965 جمال عبدالناصر چوو بۆ مۆسکۆ بۆ کڕینی چەک، وتیان چەکت پێ دەفرۆشین بەچەند مەرجێک، مەرجی یەکەم لێدانی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین بوو لە میصر، مەرجی دووەم بە هیچ شێوەیەک دژی جولەکە بەکاری نەهێنیت و چەند مەرجێکی تر، بۆیە کاتێ جمال چوو چەپکە گوڵ بخاتە سەر گۆڕی لینین لە مۆسکۆ لەوێ لێدوانێکی دا و وتی: پپلانێکمان ئاشکرا کردووە، ئەویش کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین دەیانەوێت کودەتا بکەن لە میصر.... کاتێ کە گەڕایەوە بۆ میصر، جمال عبدالناصر هەر لەفڕۆکەخانەوە لێدوانێکی دا، وتی: کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین لە هەوڵی کودەتایەکن لە میصر دەیانەوێت هەرچی گۆرانیبێژەکانە بیانکوژن، لەوانە ئوم کەلثوم و عەبدولحەلیم حافظ و موحەممەد عەبدولوەهاب، و فەرید ئەتڕەش، ئەمەش بیانوویەک بوو بۆ ڕاکێشانی لایەنی سۆزداری جەماوەری میصری، چونکە ئەو گۆرانیبێژانە خۆشەویست بوون لەناو خەڵکدا و جەماوەرێکی زۆریان هەبوو، ئەمەش بۆ ئەوەبوو لەو ڕێگەیەوە لە ئیخوان موسلمین بدەن بەبێ گرفت و نەبنە جێگای ڕەخنەی خەڵکی..
دوابەدوای ئەوە دەستیانکرد بە گرتنی ئەندامانی ئیخوان مسلمین بە هەزارەها.. لەوانە شەهید سەید قوطب، شەهید عەبدولفەتاح ئیسماعیل و شەهید محمد یوسف هەواش و حەسەن هوضەیبی و عومەر تەلمەسانی و زەینەبی غەزالی و زۆری تریش..
" کەوتنە ژێر ئەشکەنجەیەکی بێ بەزەییانە "
سەید و دوو لە هاوڕێکانی بەرەو پەتی سێدارە بران.. پێش جێبەجێکردنی بڕیاری لە سێدارەدان دوو ڕکات نوێژی کردووە و پاشان بەرەو پەتی سێدارە براوە، مێزەربەسەرێکی ئەزهەرییان ناردە لای بۆ ئەوەی تەڵقینی بدات، ئەزهەرییەکە پێی وت: شایەتومان بێنە، سەیدیش ئاوڕی لێدایەوە و وتی: تەنانەت تۆش ئەی ئەزهەری هاتویت شانۆکە تەواو بکەیت! من دەمرم لە پێناو (لا الە الا الله محمد رسول الله)، سەید قوطب بە زەردەخەنەوە پێشوازی لە بڕیاری لەسێداردانەکەی کرد، ئەمەش گوزارشتی لەوە دەکرد کە چۆن دڵە گەورەکەی بە پەرۆشە بۆ دیداری پەروەردگارەکەی.
جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە پێش هەڵهاتنی خۆری ڕۆژی دووشەممە 28/8/1966 بوو.
خوای گەورە لە هەموویان خۆش بێت...
ئامادەکردنی: م. مەلا نجم الدین عمر عبدالعزیز
لە یادی شەهیدکردنیدا.. گوزەرێکی خێرا بە ژیاننامەی نووسەر و موفەسیر شەهید (سەید قوطب)
ناوی تەواوی "سەید قوطب ئیبراهیم حسێن شاذلی" یە، لە گوندی " موشە "ی سەربە پارێزگای ئەسیوط لە صعێدی میصر ساڵی 1906 لەدایک بووە.
باپیرەی شەشەمی بەناوی " ئەلفەقیر عبدالله " لە هیندەوە هاتووە بۆ مەککە بۆ جێبەجێکردنی سرووتەکانی حەج، دوای حەجکردن چووە بۆ صەعێدی میصر، سەرسامبووە بە گوندی "موشە" بە دیمەنی جوانی و باخ و باخات و خێروبێری، ئیتر لەوێ نیشتەجێ بووە و نەگەڕاوەتەوە بۆ هیندستان، یەکێک لە نەوەکانی ئەم پیاوە " سەید قوطبە".
گەشەی زانستی سەید قوطب:
" لە نێو خێزانێکی باوەڕدار گەورە بووە و گەشەی کردووە "
سەرەتای خوێندنی لە گوندەکەی خۆی بووە، قوناغی سەرەتایی تێدا تەواوکردووە. تەمەنی لە 11 ساڵی تێپەڕی نەکردووە هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە. قوڕئان کاریگەرییەکی تەواوی دەبێت لەسەر هزر و بیری سەید لەهەمانکاتدا بەهرەمەندی ئەدەبیشی لە قورئانەوە سەرچاوە دەگرێت..
لە دوای سەرکوتکردنی شۆڕشی گەلی میصر دژی داگیرکاری ئینگلیز لە ساڵی 1920 ، سەید قوطب دەچێت بۆ قاهیرە بۆ درێژەدان بە خوێندنەکەی، دەچێتە قوتابخانەی (المعلمین الاولیة)ساڵی 1922، پاشان قوتابخانەی (تەجهیزیە دار ئەلعلوم 1925) پاشان (کۆلێژی دار ئەلعلوم 1929) لە ساڵی 1933 کۆتایی بە خوێندن دەهێنێت و بڕوانامەی لیسانس لە ئاداب وەردەگرێت ئیتر قۆناغی دامەزراندنی لە دەزگانی میری دەستپێدەکات..
" سەید له لەقاهیرە لەماڵی خاڵی دەبێت "
"حسێن عثمان" ئەویش پیاوێکی ئەزهریەو ڕۆژنامەنووسە، هەر لە ڕێگەی خاڵییەوە ئاشنا دەبێت بە ئەدیبی گەورە "عەبباس مەحمود عەقاد"، ژیری و زرنگی سەید وا لە عەقاد دەکات کە کتێبخانەکەی خۆی بخاتە بەردەستی و سەیدیش بە پەرۆشەوە سوودمەند دەبێت لەم سەرچاوانە و سوودێکی زۆریش لە بیروبۆچوونەکانی عەقاد وەردەگرێت لە بواری ئەدەبی و ڕەخنەو ژیان.
ئیتر دەرگای ڕۆژنامەکانی بۆ دەکرێتەوە، بەهرەکانی خۆی لە ئەدەبیات و لە فیکر و لە سیاسە و لایەنە کۆمەڵایەتییەکانی تێدا بڵاو دەکاتەوە، زۆر چالاک و بوێرو تازەگەربوو، یەکەم وتاری بڵاوکردووەتەوە لە ساڵی 1921 لە ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە بەناوی (البلاغ)، ناونیشانی بابەتەکەی (ڕێگاکانی وانەوتنەوە) بوو.
وەک وتمان پاش تەواکردنی خوێندن دامەزراندن دەستیپێکردووە لە شوێنە جیاجیاکان دەست بەکاربووە، یەکێ لەو شوێنانە وەزارەتی ڕۆشنبیری بووە، بە هۆی چالاکی و دڵسۆزی و خزمەتکردنی، ساڵی 1948 وەک نێردەیەکی زانستی دەینێرن بۆ ئەمریکا. دووساڵێک لەوێ دەمێنێتەوە و دێتەوە لە ساڵی 1950، لە نووسینگەی وەزیری مەعاریف بە (مراقب مساعد للبحوث الفنیة) دادەنرێ بەردەوام دەبێت تا لە 18/10/1952 دەست لەکاردەکێشێتەوە.
شەهید سەید لە سی ساڵی تەمەنیدا گرنکی پێدانەکانی بە ڕەخنەی ئەدەبی بوو هەروەها ڕوانینە قوڵە فەلسەفیەکانی و هۆنراوەی (وجداني عاطفي) .
سەید نکوڵی نەدەکرد کە قوتابی عەقادە، بەڕاشکاوانە ئەوەی وتووە بەڵام لە دوای ئەوە بە هۆکاری ئەدەبی و فیکری و زانستی وردە وردە لە قوتابخانەی عەقاد دوورکەوتەوە، ئەوکاتە تەمەنی لە ناوەڕاستی چلەکاندابوو.
لە ناوەڕاستی چلەکانی تەمەنیدا سەید قوطب ڕووی لە قورئانی پیرۆز کرد و بە شێوەیەکی ئەدەبی لێی کۆڵیەوە، لە ڕووی جوانکارییەوە بەهاکانی بۆ دەرکەوت. ئینجا خەڵکی ئاشناکرد بە بیرۆکەی ناوازەی خۆی سەبارەت بە وێنەی هونەری لە قورئاندا . پاشان دوای ئەوە بە شێوەیەکی فیکری لێی کۆڵیەوە، ئینجا بیرۆکەی " دادوەری کۆمەڵایەتی لە ئیسلامدا" ی هێنایە کایەوە.
دوای ئەوە لە ڕووی ئەدەب و ڕەخنە و شیعر و چیرۆکەوە ڕووی لە بیری ئیسلام کردو دەستی دایە کاری ئیسلامی و بانگەوازی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە. دەستی کرد بە بەرەنگاربوونەوە - بە بوێری و هێزەوە - دەرکەوتەکانی گەندەڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئاشکرا کرد، ئاراستەکردنی تۆمەتەکانی بۆ دەسەڵاتداران بوو.
دەوڵەت بەم هەنگاوانەی قەڵسبوون، ناردیان بۆ ئەمەریکا وەک نێردەیەکی زانستی کە سوود وەرگرێت لە پڕۆگرامی خوێندنی ئەوێ و هۆکارەکانی پێشکەوتن، بەڵام لە بنەڕەتدا مەبەستێکی تریان هەبوو ئەویش لەناوبردنی سەید بوو بەڵکو لەوێ تووشی لادان بێت و سەرسامبێ بە ژیانی ئەمەریکا و وەک قوتابییەکی ئەوان بگەڕێتەوە.
بەڵام خوای گەورە پاراستی - ئەم پیلانگێڕیانەی بێ هیوا کرد. بە ئیمانێکی پۆڵاین و دەستگرتن بە ئایینەکەیەوە، دەستی کرد بە شیکاری ئەمریکا و شارستانیەتەکەی و میتۆدەکانی، گەندەڵی و داڕمانی ئەو وڵاتەی ئاشکرا کرد لە ڕوانگەی پاکی ئیسلامەوە، بە گوێرەی دیدگای ڕاستگۆیانەی ئیسلامەوە، دیراسەی پێکهاتەی شێواوی کۆمەڵگای ئەوێی کرد!
Repost from History of the World
- خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان
- نووسینی: دیار غەریب
.
♡ ㅤ. ❍ ㅤ ⌲
ˡᶦᵏᵉ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ ˢʰᵃʳᵉ
https://t.me/rekkan_english
