لانتوری
Open in Telegram
لانتوری یانی یاخی! یاخی لە بوون لە نەبوون.. لەوەی کە هەیە و لەوەشی کە نیتە و ئەتەوێ(^
Show more2 721
Subscribers
No data24 hours
-497 days
-54330 days
Posts Archive
2 721
ئەمڕۆ ساڵێکیتر لە تەمەنم زیادی کرد. مرۆڤی نوێم ناسی. مرۆڤی جوان. هەندێک مانەوە و هەندێک ڕۆشتن. ئەوانەی ڕۆشتن یادەوەری جوانیان بەجێهێشت و لەهەرکوێیەکی ئەم جیهانەن خۆشمدەوێن و هیوام وایە هەمیشە ئاسودەبن. ئەی ئەوانەی کە هەن؟ هەمیشە هەبن! خۆشمدەوێن.
..
2 721
گەر کۆساریی ئیزن بدات من دەمەوێت ئەمەی بۆ زیادبکەم و بڵێم:
خۆشەویستیت، دڕکێکە و لە گەروم دەچەقێ.
..
2 721
ئەمڕۆ لەفەکەی دەستمم دا بە یەکێک لەم سەگە بەرەڵایانەی سەر شەقام، لەلای دانیشتم تا ھەمووی خوارد. کە تەواو بوو یەکسەر ھەستا ڕۆشت. بێ ئەوەی ئاوڕ بۆ من بداتەوە. دەمویست بڵێم لەم سەگانە زۆرن لە ژیانماندا... ھەڵبەتە ویستم پۆستەکە کەمێ فەلسەفیانە دەرچێ ئەگینا خۆ چاوەڕێ نەبووم سەگەکە بڵێت: دەستت خۆش کاک سوهراب، خوا ڕسقت بدا. بە ڕوخسەتت من ئیتردەڕۆم.
..
2 721
ھەندێکجار، کەسێکت خۆشدەوێ. دواتر وێنایەکی جوانی بۆ دەخولقێنیت لە زەینی خۆتدا. بە تێپەڕینی کات، بە زیاتر وردبونەوە لێی، بە نزیکبونەوە لێی، چیتر ئەوت خۆشناوێت. تەنھا ئەو وێنا جوانەت خۆشدەوێ کە بۆ ئەوت خولقاندووە لە زەینی خۆتدا.
..
2 721
هەموو ڕێگاکان بەرەو لای تۆ دەمهێنن،ڕێگاکان نازانن کە ئێمە پەیوەندیمان بەیەکەوە نەماوە.
..
2 721
کورترین و کاریگەرترین پرسیاری مێژوی بەشەریەتیش حسێن پەناھی کردوێتی کە دەپرسێت:«ئەمە بوو ژیان؟»
..
2 721
ناڵێم بیرت دەکەم، بەڵام گۆرانی زستان‘ی ڕامینت بۆ دەنێرم. لێرەوە، لەم کەناڵەوە، کە نایبینیت. میوزیکی زستانی ڕامین تەنها بۆتۆ دەنێرم. بەتەنها تۆ.
..
2 721
من فێر نەبووم شتێک بکەم بە قوربانی بۆ شتێکی گرنگتر. ئەوەی من فێربووم ئەوەیە کە ئەوەندە بجەنگم، ئەوەندە ھەوڵ بدەم، تا ھەردوو شتەکە پێکەوە بە فەک بدەم.
..
2 721
ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەو کافێیە، گوێم لە گۆرانیەکی "مەحە و هایدە" بوو کە بە زیرەکی دەستکرد ئەی ئای دروستکراوە. ھێندە دڵم پێیخۆشبوو، ھەستام ئەملاو و ئەولای خاوەن کافێکەم ماچ کرد و شەش کوپ قاوەم بەدوای یەکدا ھەڵقوراند تا شتێک زیاتر قازانج بکات. من ئاوا ڕێز لەو کەسانە دەگرم کە ھەمان سەلیقەی میوزیکی منیان ھەیە.
..
2 721
حەیف لەو تەمەنەیا نەماوم نامە بۆ خەڵک بنێرم بڵێم: ئەکرێ ببین بە هاوڕێ؟ ئەگینا ئەم هاوڕێیانەی خۆم بەکەڵکی فلسێ نایەن
..
2 721
لەتەمەنێک بەدوا ئینسان ئیدی لەبەرامبەر دروستکردنی پەیوەندی نوێدا بەرگری دەکات، یانی خۆی بەدوور دەگرێت. ڕەگەزیش ھیچ جیاوازیەکی نیە بۆی.
..
2 721
هەنێکتان لەجیاتی ئەوەی پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایک بوونم لێبکەن ئەبێ داوای گەردن ئازاییم لێکەن ، ئینجا ئازاشی ناکەم*
..
2 721
جۆرێک تۆڵەکردنەوە ھەیە، ھیچکات نایکەیتەوە، وەریناگریتەوە، بەڵام بەردەوام لە مێشکتدایە، بیری لێدەکەیتەوە. بەردەوام؛ خولەک بە خولەک، چرکە بە چرکە!
..
