ڕێگەی حەق
ئـامـانجـمـان خـزمەت کـردنـە بە قـوڕئان و سـوننـەتی پاڪ بە تێگەیشتنی پێشینی چاڪ لەئـیـنـیـسـتـاگـࢪامـ لـەگـەڵـمـان بـن: instagram.com/rigaay_haq لەیوتوب لەگەڵمان بن: https://www.youtube.com/@rigaay_haq بووتی کەناڵ: @rigaay_haq0_bot
Show more443
Subscribers
-524 hours
-27 days
-630 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
Photo unavailableShow in Telegram
لەو ڕەوشتانەی کە تاڵیبی عیلم فێری دەبێت وپێویستە ڕەچاوی بکات ئەوەیە لە شوێنێک لە مەجلیسێک کەسێک وجودی هەبێت لەو لەپێشتر بێت لە تەمەن وعیلمدا نابێت ئەم قسە بکات...
📚 الموقظة للذهبي
💔 2❤ 1🕊 1
Photo unavailableShow in Telegram
ئیمامی ابن القیم (بەڕحمەتبێ) دەڵێ: لە تاوانە گەورەکان دڵخۆشبوونە بە ئێش وئازاری موسوڵمانان، ودڵگەشبوونە بە بەڵا وناڕەحەتیەکانیان.
❤ 3💔 2
Photo unavailableShow in Telegram
خۆشەویستی زیاد لە سنور تیابەرە...
ڕقی زیاد لە سنوریش تیابەرە...
یوسفی نەبی بە هەردوکی تاقیکرایەوە:
ڕقی بێسنور لێی هۆکاربوو بۆ ئەوەی بخرێتە ناو بیرەوە..
خۆشەویستی بێسنوریش هۆکار بوو بۆ ئەوەی بخرێتە ناو زیندانەوە
ڕاستە ڕەشمەی دڵەکانمان بەدەستی خالقی بە ئەوینەوەیە بەڵام فەرماندارین بە عەدل بەرامبەر ئەوانەی خۆشماندەوێن وئەوانەش ڕقمان لێیانە...
نەکەن چاکەکانی ئەوانەی ڕقتان لێیان دەبێتەوە بگۆڕن بە خراپە وچاوتان داخەن لە ئاستیدا..
کەسێکی عەدل بن وهەموو شتێک لە شوێنی خۆی ولە سنوری خۆیدا بهێڵنەوە...
عەبدوڵای وەڕاق هاتە خزمەتی سەرداری ئەهلی سوننە ئەحمەدی کوڕی حەنبەل وئیمام پێی فەرموون: خێر لە کوێوە هاتوون؟
ئەوانیش فەرموویان: قوربان گیان لە مەجیلسی ئەبی کوڕەیبەوە هاتوین.
ئیمام فەرمووی: عیلمی لێوە بنوسن زانایەکی صاڵحە.
وتیان: ئەی ئیمام ئاخر قسە بە تۆ دەڵێت وتانەت لێدەدات!
ئیمام فەمووی: شيخٌ صالح قد بُليَ بي، زانایەکی باشە وبەمن تاقیکراوەتەوە.
﴿وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَىٰ أَلَّا تَعْدِلُوا﴾
با کێشە وناکۆکیتان لەگەڵ ئەوانی تر واتان لێ نەکات عەدالەت نەبن ولەسنوور دەربچن.
❤ 3👍 2🥰 1
Photo unavailableShow in Telegram
ابن بطة (بەڕەحمەتبێ) دەڵێ: کەوتووینە زەمانێک، ئەوشتەمان توش بوە کەئوممەتانی پێش ئێمە توشیان بووە، ئەوەی کەپێغەمبەرمان ﷺ ئاگاداری کردینەوە لێی هاتە دی لەناکۆکی و دووبەرەکێ و واز هێنان لەجەماعەتی موسوڵمانان، زۆربەمان ئەوەی لێمان قەدەغەکرابوو تێی کەوتووین، وەزۆرینەمان وازمان هێنا لەوەی کەفەرمانمان پێکرابوو، جا پۆشاکی ئیسلام لادراو ڕازاوەی ئیمان لاچوو، پەردەکە هەڵگیراو نهێنیەکە دەرکەوت و هەواو ئارەزوەکان پەرستران و ڕەئی و بۆچونەکان کاریان پێ کرا، بازاڕی فیتنە سەری هەڵداو نیشانەکانی بڵاوەیکرد و ڕیددەت بەدەرکەوت و دەمامکەکەی ئاشکرابوو، ئاگری زەندەقە گڕی گرت.
❤ 3💔 1
Photo unavailableShow in Telegram
ابن بطة ـ ٣٨٧هـ ـ ئەڵێ:
بزانن براکانم، بەڕاستی من بیرم کردۆتەوە لەو هۆکارەی کۆمەڵێك بەهۆوەی لە السنة والجماعة دەرچوون، وە ڕایکێشان بۆ لای بیدعە و شتانێکی قێزەون ،
ئینجا هۆکاری ئەمەم لە دوو ڕووەوە دۆزیەوە
یەکێکیان: گەڕان و بەدواداچوون، وە زۆر پرسیار کردن لە شتانێك کە واتایان نییە، کە زیان بە کەسێك ناگەیەنێت کە شارەزا نەبێت پێی، وە تێگەشتنیشی سوود بە ئیماندار ناگەیەنێت .
وه دووەم: فیتنەی دانیشتن لەگەڵ کەسێك باوەڕدار نییە، کە هاوڕێیەتی کردنی ئەم جۆرە کەسانە دڵ خراپ ئەکات و تێکی ئەدات .
الإبانة الكبری ۳۰۲
❤ 3👏 1
ئەوەش بەدەنگ گوێگری بن ڕەحمەتی الله تعالی ـتان لێبێت...
🔴بیرت بێت گەر خۆت سوودت لێبینی لەبیر مەکە بینێرە بۆ هاوڕێکانت بائەوانیش بەهۆی تۆ سوودمەند بن بەئیزنی الله تعالی، گەر کەناڵیشت هەیە مەوەستە لەبڵاوکردنەوەی...🔴
بارك الله فیکم🌸🤲🏻
ئاگاداربن_لەپیرۆزکردنی_سەری_ساڵ_م_کامەران_عبدالکریم_رحمه_الله_️.mp32.30 MB
❤ 2🥰 1
00:58
Video unavailableShow in Telegram
ئاگاداربن لەپیرۆزکردنی سەری ساڵ...!
م.کامەران عبدالکریم{رحمه الله}🎙️
بەستەری ڤیدیۆ لە یوتوب :
https://youtube.com/shorts/S9pJMYbED_E?si=awAYMbBe6SOyWknK
بەستەری ڤیدیۆ لە ئینیستا :
https://www.instagram.com/reel/C1chCezoduB/?igsh=cTV3NWh5ZG1vajBk
75.08 MB
❤ 2🥰 1
Repost from ڕێگەی حەق
تاوانی چوون بۆ چەژنی سەری ساڵی نوێ چییە؟
لە دینی ئیسلام تەنها دوو جەژن هەیە ئەویش "چەژنی ڕەمەزان و چەژنی قوربانە"
پێغەمبەرى خوداﷺ فەرمووى: «إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَبْدَلَكُمْ بِهِمَا خَيْرًا مِنْهُمَا يَوْمَ الْأَضْحَى وَيَوْمَ الْفِطْرِ» "رواه النسائي" واتا: خوداى گەوره ئەم دوو ڕۆژەى بۆ گۆڕين به دوو ڕۆژى زۆر لە ئەو دوو ڕۆژه خێرتر و باشتر ئەويش "جەژنى ڕەمەزان و قوربان"ـه.
بەژدار بونت لە جەژنی سەری ساڵی زاینی تاوانێکی گەورەیە چوون ئەم جەژنە، جەژنی ئەو کەسانەیە کە دەڵێن پێغەمبەر عیسا "علیە السلام" کوڕی خودایە خودای گەورە دەفەرمووێت: {لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ} «سورەت المائدە_72» واتا: سوێند به اللّٰە بهڕاستی ئهوانه بێ باوهڕ بوون که گوتیان اللّٰە ههر مهسیحی کوڕی مهریهمه.
ئەگەر کەسێک درۆ بۆ خودای گەورە هەڵببەستێت و بڵێت اللّٰە کوڕی هەیە یان بڵێت اللّٰە سێ خودایە، ئایا تاوان نییە لەگەڵی ئاهەنگ بگێڕیت؟ خودای گەورە دەفەرمووێت {لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا إِلَٰهٌ وَاحِدٌ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} «سورەت المائیدە_73» واتا: سوێند بێت به اللّٰە بێگومان ئهوانهش بێ باوهڕ بوون که گوتیان خودا یهکێکه له سێ دانه خودا له حاڵهتێکدا هیچ خودایهک هیچ پهروهردگارێک نیه جگه له خودایهکی تاکو تهنها خۆ ئهگهر له ئەو گوفتاره نابهجێیانە کۆڵ نهیەن و دەست هەڵنەگرن سوێند بهخودا ئهوانهی که بێ باوهڕ بوون سزایهکی بهئێشیان تووش دهبێت.
با بزانین خودای گەورە چی دەفەرمووێت لە بارەی پێغەمبەر عیسا وە "علیە السلام" خودای گەورە دەفەرمووێت: {مَّا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ كَانَا يَأْكُلَانِ الطَّعَامَ} «سورەت المائیدە_75» واتا: مهسیحی کوڕی مهریهم هیچ شتێک نییه "نه خودایه و نه کوڕی خودایه" جگه پێغهمبهرێکی خودا نهبێت بەڕاستی پێش ئهو چهندهها پێغهمبهری تریشمان ڕەوان کردووە دایکیشی ئافرهتێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیه ههردووکیان خواردنیان دهخوارد "وهک ههموو ئینسانێک"
با بزانین خودای گەورە لێمان تووڕەیە کە ئەو کەسانەمان خۆشبوێت کە بێ باوەڕن خودای گەورە دەفەرمووێت: {تَرَىٰ كَثِيرًا مِّنْهُمْ يَتَوَلَّوْنَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَفِي الْعَذَابِ هُمْ خَالِدُونَ}
«سورەت المائدە_80»
واتا: زۆربەی خەڵکی دهبینیت ڕازین بهخۆشهویستی و پشتیوانی ئهوانهی که بێ باوهڕ بوون سوێند به اللّٰە دهست پێشخهرییهکی خراپیان بۆ خۆیان ئهنجام یاوە که خودایان له خۆیان تووڕه کردووه "به ئەو کارهیان له قیامهتیشدا" لهناو سزای دۆزهخدا دهبێت بۆ ههمیشه بمێننهوه.
خودای گەورە دەفەرمووێت: {وَلَن تَرْضَىٰ عَنكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَىٰ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ}
«سورەت البقرە_ 120»
واتا: ههرگیز جولهكه و گاورهكان له تۆ "ئهی محمدﷺ- ئهی ئیماندار" ڕازی نابن ههتا به تهواوی شوێن ئاین و بهرنامهیان نهكهویت پێیان بڵێ بهڕاستی ههر بهرنامهی خودا "ئاینی ئیسلام شایستهی ئهوهیه كه ههموو لایهكمان شوێنی بكهوین" هیدایهتی ڕاست و دروست ههر لای ئهوه خۆ ئهگهر شوێن ئارهزووهكانی ئهوان بكهویت پاش ئهوهی زانیاری و زانستیت پێ گهیشتووه ئهوه بزانه كه
لەلایهن خواوه هیچ یارمەتی نادرێن
پێغەمبەر ﷺ فەرموويەتى: «مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ»
"ابو داود وصححه الالبانى"
واتا: هەر كەسێك خۆى بشوبهێنێت و لاسايى هەر قەومێك بكاتەوه ئەوا لە ئەوان حيساب دەكرێت
لە ئەم ڕیوایەتەش پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتى:
«لَيْسَ مِنَّا مَنْ تَشَبَّهَ بِغَيْرِنَا لاَ تَشَبَّهُوا بِالْيَهُودِ وَلاَ بِالنَّصَارَى»
واتا: ئەو كەسە لە ئێمە نییە كە خۆی دەشوبهێنێت بە غەیری ئێمەی موسڵمان خۆتان مەشوبهێنن بە جولكە و گاورەكان
لە ئەم حەدیث ش پێغەمبەرﷺ فەرموويەتى:
«لَتَتّبِعُنّ سَنَنَ الّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ شِبْراً بِشِبْرٍ وَذِرَاعاً بِذِرَاعٍ حَتّىَ لَوْ دَخَلُواجُحْرِضَب لتّبَعْتُمُوهُمْ قُلْنَا يَا رَسُول اللّهِ آلْيَهُودُ وَالنّصَارَىَ قَالَ فَمَنْ»
"رواه البخارى ومسلم"
❤ 1
Repost from ڕێگەی حەق
واتا: ئێوەى موسڵمانان شوێن ڕێبازى ئوممەتانى پێش خۆتان دەكەون بست به بست و باڵ به باڵ ئەگەر بێت و ئەوان بچنه ناو كونى بزن مژۆكێكەوه ئێوەش شوێنيان دەكەون،
هاوەڵان فەرموويان مەبەستت پێ گاور و جولەكەكانه؟
فەرمووى: ئەى مەبەستم كێيه ئەگەر ئەوان نەبن
عمر بن الـخطاب "رضي الله عنه" فهرموویهتی: «اجتنبوا أعداء الله فـي أعيادهم»
واتا: دوور بكهونهوه له دوژمانانی اللّٰە له جهژنهكانیاندا.
❤ 2
Choose a Different Plan
Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.