Skilled Study
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ { ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام} Owner : @Farhad_Gardi manager : @mahy_666 چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}
Show more📈 Analytical overview of Telegram channel Skilled Study
Channel Skilled Study (@skilled_study) is an active participant. Currently, the community unites 24 157 subscribers, ranking 8 096 in the Education category and 14 105 in the Iran region.
📊 Audience metrics and dynamics
Since its creation on невідомо, the project has demonstrated rapid growth, gathering an audience of 24 157 subscribers.
According to the latest data from 09 September, 2026, the channel demonstrates stable activity. Although there has been a change in the number of participants by -1 656 over the last 30 days and by -59 over the last 24 hours, overall reach remains high.
- Verification status: Not verified
- Engagement rate (ER): The average audience engagement rate is 13.75%. Within the first 24 hours after publication, content typically collects 9.93% reactions from the total number of subscribers.
- Post reach: On average, each post receives 3 326 views. Within the first day, a publication typically gains 2 402 views.
- Reactions and interaction: The audience actively supports content: the average number of reactions per post is 48.
📝 Description and content policy
The author describes the resource as a platform for expressing subjective opinions:
“بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
{ ئێرە گەورەترین ڪەناڵی پۆلی دوانزەیە لەتێلێگرام}
Owner :
@Farhad_Gardi
manager :
@mahy_666
چەناڵێڪ تایبەت بەقوتابیانی {12}”
Thanks to the high frequency of updates (latest data received on 10 September, 2026), the channel maintains relevance and a high level of publication reach. Analytics show that the audience actively interacts with content, making it an important point of influence in the Education category.
تێبینییەکی گرنگ دەربارەی پرسیارێکی وزاری..١. یاریزانەکە گۆڵەکەی زۆر جوان تۆمارکرد. (زۆر: ڕادەی هاوەڵکارە، چونکە وەسفی چۆنیەتیی تۆمارکردنەکەی کردووە). ٢. یاریزانەکە گۆڵێکی زۆر جوانی تۆمارکرد. (زۆر: ڕادەی هاوەڵناوییە، چونکە وەسفی خودی گۆڵەکەی کردووە). باشە لە ڕستەی 1، چۆن دڵنیا بین کە ئەو (ی)یەی بە وشەی (گۆڵەکە)وە لکاوە، جێناوی لکاوە نەک ئامرازی دانەپاڵ؟ و// ئامرازی دانەپاڵ جێگیرە و ناگۆڕێت، بەڵام جێناوی لکاو بەپێی بکەر دەگۆڕێت. بۆیە تەنها بکەری ڕستەکە (یاریزانەکە) لاببە و لە جێگەی ئەو، جێناوی (من) یان (ئێمە) دابنێ، بزانە (ی)یەکەش گۆڕانکاریی بەسەردا دێت؟ نموونە// من گۆڵەکەم زۆر جوان تۆمارکرد (م: لێرەدا بۆ بکەری (من) دەگەڕێتەوە) ئێمە گۆڵەکەمان زۆر جوان تۆمارکرد.. ئێوە گۆڵەکەتان زۆر جوان تۆمارکرد.. یان ئەتوانی ناوەکە بەتەواوی بسڕییەوە ئینجا خۆت دڵنیابکەیەوە کە جێناوە یاخود ئامرازی دانەپاڵ.... گۆڵەکەمان(یان،تان،م،ت) زۆر جوان تۆمارکرد.. بەکورتی: مادام دەتوانی ئەو (ی)ە بگۆڕیت کەواتە جێناوی لکاوە...
تێبینی گرنگ//1. لە تاقیکردنەوە ئەوەتان لەبیربێ، ئەگەر ناو نەبوو ئەوا دیارخەری ناو بوونی نییە و لەبژاردەکان فڕێی دە... 2. ئەگەر ئامرازی پەیوەندی(بۆ، پێ، لێ، تێ، ....) نەبوو، تەواوکەری بەیاریدە بوونی نییە.... هەندێکیان هێشتا وادەزانن لەم ڕستانەی خوارەوە، ڕەنگە جێناوێکی لکاو دیارخەری ناو بێت// ئامادەمان کردیت لەبیرم کردن سەیرمان دەکەن بانگمان دەکردیت یارمەتییان داین ئاگاداریان کردمەوە چارەسەرت کردم ئاشکرایان کردم بەڵام لە ڕاستیدا وشەکانی (ئامادە، بانگ، چارەسەر، ئاگادار.....) بەشی یەکەمی کارن و وەک ناوی سەربەخۆ مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێ تا جێناوێک ببێتە دیارخەری ناویان، ئەمانە لە چاوگیشدا دەبنە بەشی یەکەمی چاوگ.. (ئامادەکردن، بانگکردن، سەیرکردن، لەبیرکردن، یارمەتیدان، ڕزگارکردن، چارەسەرکردن.....) ئەمانە لەدوای لادانی نونی چاوگ کارێکیان لێ دروستدەکرێ و کەرت دەبن بۆ دوو بەش و هەر بەشێک ئەکرێت جێناوێک وەربگرێت..
تێبینی گرنگ دەربارەی بابەتی چاوگی بوون...1. ئاگاداربن، وشەی (بوو) بەسادەیی ناتوانێت مانای خاوەندارێتی دروست بکات و کارەکە بکاتە تەواوی تێپەڕ، بۆ نموونە کاتێک دەڵێین (کوڕەکە خاوەنی ماڵێک بوو)، لێرەدا وشەی (بوو) کاری ناتەواوە نەک کاری تەواوی تێپەڕ. بۆ دروستبوونی مانای خاوەندارێتی تەواوی تێپەڕ پێویستە (هەبوو) هەبێت نەک (بوو)، وە بە شێوەکانی (دەبێت، هەیە// نییە، نەبوو)ش تەواوی تێپەڕ دروستدەبێ. 2. وە شتێکی تر هەر کاتێک (هەبوو، هەیە)ت بینی، ئەوا ڕاستەوخۆ دەبێت بزانی کە کارەکە ناتەواو و لەبژاردەکان لایدە نییە. تاکە حاڵەتێکیش کە تێیدا وشەی (بوو)ی سادە و بەبێ (هە) ببێتە کاری تەواوی تێپەڕ، ئەوکاتەیە کە بەمانای منداڵبوون دێت، وەک// (نەسرین منداڵی بوو). 3. کاتێک کار تەواوی تێپەڕ بوو بۆ خاوەندارێتی و منداڵبوون، پێویستە ج.ل.کۆمەڵەی یەکەم(نەک هیی دووەم) ببن بە بکەر یان بۆ بکەر بگەڕێنەوە هەمیشە...! وەک: ژنەکە منداڵی بوو/ دەبێت ( ی: بۆ بکەری ژن دەگەڕێتەوە) خانوویان هەبوو/ دەبێت ( یان: بکەرە)
