🖤 🥀وتەی جوان 🥀🖤
Open in Telegram
᪥ 𝐖𝐞𝐥𝐥𝐂𝐨𝐦𝐞 𝐓𝐨 𝐌𝐲 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐞𝐥𝐥 ᪥ ______________________ باش نیم بەڵام بەرگە ئەگرم ♠️ 𝗢𝗪𝗡𝗘𝗥 : @g0wra
Show more3 538
Subscribers
-124 hours
-157 days
-2030 days
Posts Archive
3 538
بەڵام خۆشەویستی ڕاستەقینە نە خۆرە، نە مانگ...
ئاسمانەکەیە کە هەردووکیانی تێدا دەدرەوشێتەوە ئەو هێزەیە کە فێرت دەکات ڕۆژەکان بە هیوایەوە بژیت و شەوانیش بە یادێکی جوان خەوت لێ بکەویت
لە کۆتاییدا، مرۆڤ بە خۆر ناژی، بە مانگیش ناژی...
بەو دڵە دەژی کە کەسێک کردوویە بە ئاسمانی خۆی
3 538
احصل على ما يصل إلى 100 USDT عند تسجيلك على OKX باستخدام رابط الإحالة (الدعوة) خاصتي هنا!
https://okx.com/join/13320677
3 538
کە من و تۆ یەک دەگرین؛
دەبین بە سیان:
ماچ و تۆ و من
کە من و تۆ یەک بە جێ دێڵین؛
دەبین بە چوار:
تۆ و تەنیایی
من و ئازار.
پیاو،ئەبێیت لەتیف هەڵمەت بیت 👌
3 538
مەبە بە کۆیلەی هەستەکانت
وانەیەک لە ژیانی منەوه و لەدەستدانی ئەزیزێک
کۆمێینت بکەنەوە
3 538
کاتێک هاوبەشەکەت بەرپرسیارێتی هەستەکان، رەفتارەکان و هەڵەکانی خۆی قبوڵ ناکات، زیاتر وەک منداڵێکی هەڵەشە مامەڵە دەکات نەک کەسێکی گەورە. منداڵێکی هەڵەشە کاتێک بێتاقەت دەبێت، بەرپرسیاریتییەکە دەخاتە ئەستۆی کەسانی تر؛ لووت دەکات، هەڵدێت، نکۆڵی دەکات یان چاوەڕێ ئەوەیە کە تۆ هەموو کات دڵی چاک بکەیتەوە.
بەڵام پەیوەندییەکی تەندروست، لە نێوان دوو کەسی گەورە و پێگەیشتوودا دروست دەبێت؛ دوو کەس کە دەتوانن بڵێن: «هەڵەم کرد»، «بەرپرسیارێتی رەفتارەکەم هەڵدەگرم» و بۆ چارەسەری کێشەکان هەنگاو دەنێم.
ئەگەر هەموو کات قورسایی پەیوەندییەکە لەسەر شانی یەک کەس بێت، بە ئەگەرێکی زۆر هاوبەشەکەت کەسێکی پێگەیشتوو نییە؛ بەڵکو کەسێکە کە هێشتا لە روو سۆزدارییەوە گەشەی نەکردوە
3 538
من فێری ژیان بووم، بەڵام فێری لەبیرکردن نەبووم. ئەگەر ڕۆژێک پرسیاریان لێ کردم کێت بە ڕاستی خۆشویست، پێی ئەڵێم کەسێک هەبوو بە بێ هیچ مەرجێک خۆشم دەویست، بەڵام بەشی پێکەوەبوون نەبوو. لە کۆتاییدا تەنها یەک پەیامم هەیە: پێی بڵێن خۆشم دەویست… زۆرتر لەوەی کە توانیم دەریببڕم.؛🖤🥀
3 538
حەزرەتی مەحوی لەم شیعرەدا حالمان بۆ دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ئەم دنیا پووچە ئەوەندە مێشک و دڵی تەنیوین، مەگەر هەر تەلتەی قیامەت بە ئاگامان بێنێتەوە. مرۆڤ چەند غەریبە، جەستەی بەرەو پەکەکەوتن دەچێت، کەچی نەفسی تازه وەکو مندال فێری "هەوا و هەوەس" دەبێت و پێ دەگریت. نازانم ئیتر ئەم "نەفسە بەدخولیه" چی تری لە ئێمە دەوێت؟ تەمەنمان بە بەدکرداری و بەدەرفەتاری و بەدەفکاری بەسەر برد و ئەوە هەروە تیر نابیت. مەحوی لەو پەڕی بێكەسی و شەرمەزاریدا هاوار دەكات و دەڵێت: "براگهل، له دوور بکەنەوە و تەبەرا بن، با حەشری کەس لەگەڵ مندا نەبێت." ئەوەندە باری گۆناهی قورسه، نایهەوێت ئازیزانی تئیوه ببگلین. بەڵام لەو هەموو بێكەسی و ناخۆشییەدا، تەنیا یەک چلای گەش دەبینێت؛ ئەوەیش ئەوەیە کە بە خاتری ئەو "وەسف و سەنایە"ی بۆ خودای کردووە و ئەو "سەتارییە"ی خودا هەیەتی، شەپۆلێکی ڕەحمەت بێت و پوشاکیک بەسەر عەیبەکانیدا بکێشیت. وەگەڕنا، بەم دەستووەستانەوە، نامومکینه مرۆڤ بتوانێت بەرەگەی ئەو حەشره بگرێت
3 538
وەکوو ڕۆژی لە مەغریب یەخە دابڕیت و سەر دەرخا قیامەت هەڵدەسێ وەکو صبحی مەحشەر سینە گەر دەرخا نیشانی دام سەبا عیلەی پەڕیشانی لە سەر پەڕچەم موعەلییەم چون کە شەرحیکی موتحەووەڵ موختە سەر دەرخا حیسابی چوونه جەننەت زەحمەتە عاڵەم لە دڵ دەركەن مەگەر ئەوو شوخە گۆڵزاری جەماڵی سەربەسەر دەرخا مەڵیێن لاله شەهیدی عەشقه دڵ پەردای هجرانە دەبا بێ نەوعی من داغی دڵ و خوێنی جەگەر دەرخا هەزاران مەردە زیندەی خەندەییکی یاره با دنیا وەکوو مریەم مەسیحاین لە یەك یاقووتی تەڕ دەرخا لە بوستانی جیهانا گەر نەخیلی ئیددیعا جۆیـە لەگەڵ بالایی تۆ لیمۆیی شیرینی بە هـەر دەرخا هەتا صبحی قیامەت نێرگس و غونچە چڕۆ ناکەن لە گۆڵشەنـدا کە یار صبحـی دەم و گوشەی بەسەر دەرخا لە دەریایی وجودا نەیدی وەک تۆ گەوهەرەی غەوواس مەگەر میسلت لە دەریایی عەدەدەم دەستی قەدەر دەرخا مەحاڵە موشکافی حەمەدی بیـتە مەوقیعی بینین مەگەر یار وەک میانی خـۆی بە تەعریفی کە مەر دەرخا من ئەگەر سوبحی نەکەم وەسفی ئەو شوخە بە قانونی تەجەنون ڕوحم ناکا سەودای بێ یادی ئەو
بەچرپەوە
