cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

فبِـھـُداھُـم اقـتـدە

❞الله پاداشتی خێری ئەو ڪەسە بداتەوە ڪە یارمەتیدەرە بۆ بڵاو بونەوەی ئیسلام ئەگەر بە نیو دێڕیـش بێـت.❝ ◆حماد بن أسامة القرشي'رحمه الله' ◆الإبانة الڪبری | مـ"1صـ"64 رقمـ الأثر | 59

Show more
Iran130 328The language is not specifiedReligion & Spirituality72 547
Advertising posts
952
Subscribers
-124 hours
-77 days
+6430 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

ئەگەر زیکرەکان بخوێنیتەوە و لەبەریان بکەیت ئەو پاداشتانە وەردەگری کە لە فەرموودەکان باس دەکرێ، بەڵام یەك شت ویستم بخەمە بیرتان، موسڵمانی ئاقڵ و بیرفراوان تەنیا بۆ ئەوە ناخوێنێ کە ئەو پاداشتانە وەربگرێ بەڵکو کەسی ژیر سەرەتا تەدەبور لە کەلیمات و دەربڕینەکان دەکات، گەر مرۆڤ تدبر لەو زیکرانە بکاتەوە حاڵی حاڵێکی ترە کە بە نوسین باسناکرێ بەڵکو ئەو کەسە خۆی هەستی پێدەکات کە زۆرجار هەناوت دەکوڵێنێ .
Show all...
٤٣ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (هەر ڪەسێڪ ڪاتێڪ بەیانی بەسەردا هات بڵێت : اللهم تۆ پەرستراوی منی، هیچ پەرستراوێڪی بە حەق نیە جگە لەتۆ، منت دروست کردووە و من بەندەی تۆم، وە من لەسەر پەیمان و بەڵێنەکەی خۆمم ئەوەندەی بتوانم، پەنا بەتۆ دەگرم لەو خراپانەی ئەنجامم داون، دان بە نیعمەتەکانت ـدا دەنێم کە لەسەرمە، وە دان بە تاوانەکانم دادەنێم لە بەرامبەرت، لێم خۆش بە، بەڕاستی هیچ کەسێك لە تاوانەکان خۆش نابێت جگە لەتۆ؛ گەر لەو ڕۆژەدا بمرێت ئەوا بە شەهیدی دەمرێ، وە ئەگەر لە شەوەکەیدا بمرێت ئەوا بە شەهیدی مردووە). ٤٤ - رسول اللّٰه ️ﷺ دەفەرمووێ : (هەر ڪەسێڪ بڵێ : بەناوی ئەو️ اللّٰه ـیەی کە لەگەڵ ناویدا هیچ شتێڪ زەرەر ناگەیەنێت لە زەوی و لە ئاسماندا وە ئەو زاتە بیسەر و زانایە، ئەگەر کاتێك ئێوارەی بەسەردا هات وایگوت ئەوا هیچ بەڵایەکی لەناکاوی توش نابێت تا بەیانی دەکاتەوە، وە ئەگەر کاتی بەیانی وایگوت ئەوا هیچ بەڵایەکی لەناکاوی توش نابێت تا ئێوارە). ٤٥ - أبو هورەیرە رضي️ اللّٰه عنە دەیگێڕێتەوە کە ئەبوبەڪری صدیق رضي️ اللّٰه عنە فەرمووی : ئەی️ رسول اللّٰه، فەرمانم پێ بکە بەچەند وشەیەك بیانڵێم کاتێك بەیانی یان ئێوارەـم کردەوە، فەرمووی : بڵێ (اللهم ئەی دروستکاری ئاسمان و زەوی، زانا بە شتە نادیار و ئاشکراکان، پەروەدگار و پاشای هەموو شتێڪ، شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێڪی بە حەق نیە جگە لەتۆ، پەنا بەتۆ دەگرم لە خراپەی نەفسم، وە لە خراپەی شەیتان و هاوەڵەکانی -ئەو شتەشی بانگەشەی بۆ دەکات)؛ فەرمووی : (ئەوە بڵێ کە بەیانیت کردەوە، وە کە ئێوارەت بەسەردا هات، وە کە چویتە سەر جێگاکەت). ٤٦ - عبدالحمید ئازاد کراوی بەنی هاشم دەیگێڕایەوە کە دایڪی بۆی باسکردووە -کە خزمەتکاری یەکێك لە کچەکانی️ رسول اللّٰه ﷺ بووە-، گێڕایەوە کە کچێکی️ رسول اللّٰه ﷺ بۆی گێڕاوەتەوە کە️ رسول اللّٰه ﷺ فێری دەکرد و دەیفەرموو : (ئەو کاتەی بەیانیت کردەوە بڵێ : پاك و بێگەردی و ستایش بۆ️ اللّٰه، وە هیچ هێزێك نیە جگە لە هێزی️ اللّٰه، هەر شتێك️ اللّٰه بیەوێت دەبێت، وە هەر شتێك ویستی لەسەر نەبێت نابێت، دەزانم کە️ اللّٰه بەسەر هەموو شتێكدا بە توانایە، وە️ اللّٰه زانستی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە؛ هەر کەسێك ئەوانە بڵێ لە بەیانیدا پارێزراو دەبێت تا ئێوارە، وە هەر کەسێك لە ئێوارەدا بیڵێ پارێزراو دەبێت تا بەیانی). ٤٧ - زیدـی ڪوڕی ثابت رضي️ اللّٰه عنە دەگێڕێتەوە کە️ رسول اللّٰه ﷺ دوعای فێر دەکرد، و فەرمانی پێدەکرد کە هەموو ڕۆژ بەخێزانەکانی بڵێت -واتا ئەوانیش بیڵێن-، فەرمووی : (هەر ڪەسێڪ ڪاتێڪ بەیانی بەسەردا هات بڵێت : اللهم هاتم بۆ گوێڕایەڵی تۆ، هاتم بە دڵخۆشیەوە بۆ گوێڕایەڵیت، چاکە لە دەستی تۆدایە، وە لەتۆوەیە و هەر بۆتۆیە-هی تۆین و هەر بۆتۆ دەگەڕێینەوە-، هەر قسەیەکم کردووە، یان هەر نەزرێکم کردووە، یاخود هەر سوێندێکم خواردووە، ویستی تۆ لە پێشمەوەیە، ئەوەی تۆ بتەوێ لەو شتانەدا ئەوا دەبێت، وە ئەوەی تۆ نەتەوێت نابێت، وە هیچ هێز و تواناییەکم نیە ئیلا بە تۆوە نەبێ -هێزێک تۆ پێم بدەی-، تۆ لەسەر هەموو شتێكدا بە توانای، اللهم هەر دوعایەکم کردوە لە نوێژدا بیگەیەنە بەوەی بۆی کراوە، وە هەر لەعنەتێکم کردووە لە هەر کەسێک کە شایەنی لەعنەتەکەیە پێی بگەیەنە -واتا کافرەکان-، تۆ بەڕێوەبەری کارەکانمی لە دوونیا و قیامەتدا، بە موسڵمانێتی بممرێنە و بمگەیەنە بە چاکەکاران).
Show all...
بابی سێزدە : (چی دەگوترێ ڪاتێڪ بەیانی ڪردەوە) ٣٤ - عبداللەـی کوڕی عبدالرحمن ـی کوڕی أبزی دەگێڕێتەوە لە باوکیەوە رضي اللە عنە کە رسول اللّٰه️ ﷺ ئەگەر بەیانی کردبوایەوە دەیفەرموو : (بەیانیمان کردەوە لەسەر سروشتی ئیسلام و لەسەر وشەی پاڵفتەیی -تەوحید-، وە لەسەر ئاینی پێغەمبەرمان ﷴ ﷺ، وە لەسەرڕێبازی باوکمان ئیبراهیم لادەر لە شیرك و ڕۆیشتن بەرەو️ اللّٰه پەرستی و موسڵمانێتی، وە لە هاوبەش دانەران نەبوو). ٣٥ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (ئەگەر بەیانیتان کردەوە -بوە بەیانی- بڵێن : اللهم بەیانیمان کردەوە بە بەخششی تۆ، وە شەومان کردەوە بەهۆی بەخششی تۆوە، گەڕانەوە و داهاتوشمان بۆ لای تۆیە). ٣٦ - عبداللە دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە کە گەر ئێوارە هاتبووایە دەیفەرموو : (ئێوارەمان بەسەردا هات و موڵك و سامان بۆ️ اللّٰه ـیە، وە ستایش بۆ️ اللّٰه ـیە، و هیچ پەرستراوێکی بە حەق نیە جگە لە️ اللّٰه، تاك و تەنهایە و هیچ هاوبەشێکی نیە، اللهم پەنات پێدەگرم لە ترسنۆکی و بەخیلی، و لە شەڕ و خراپەی پیری، و تاقی کردنەوە و فیتنەکانی دوونیا، و سزای گۆڕ، و سزای ئاگر)، وە ئەگەر بەیانی بەسەردا هاتبوایە هەمان شتی دەگوت . عبداللە دەفەرمووێ : وە ئەگەر ئێوارە هاتبوایە دەیفەرموو : (هیچ پەرستراوێکی بە حەق نیە جگە لە️ اللّٰه، تاك و تەنهایە و هاوبەشی نیە، موڵك هەر بۆ ئەوە، وە ستایش ـیش هەر بۆ ئەوە، وە ئەو زاتە بەسەر هەموو شتێکدا توانای هەیە). ٣٧ - براء کوڕی عازب رضي️ اللّٰه عنە دەفەرمووێ :️ رسول اللّٰه ﷺ ئەگەر بەیانی و ئێوارەی بەسەردا هاتبوایە -هەردوو کات-دەیفەرموو : (بەیانیمان بەسەر داهات و موڵك بۆ️ اللّٰه ـیە، و ستایش بۆ️ اللّٰه ـیە، و هیچ پەرستراوێکی بە حەق نیە جگە لە️ اللّٰه، تاك و تەنهایە و هاوبەشی نیە، اللهم من داوای چاکەی ئەو ڕۆژەت لێدەکەم-ئەمڕۆ-، وە چاکەی ئەوەی لە دوایەوە دێت، وە پەنات پێدەگرم لە خراپەی ئەم ڕۆژە، وە خراپەی ئەوەیشی لە دوایەوە دێت، اللهم من پەنات پێدەگرم لە تەمبەڵی و خراپێتی پیری، وە پەنا بەتۆ دەگرم لە سزای ناو گۆڕ، و سزای ئاگر). ٣٨ - إبن أبي أوفی دەگێڕێتەوە کە : ئەگەر️ رسول اللّٰه ﷺ بەیانی بەسەردا هاتبوایە دەیفەرموو : (بەیانیمان کردەوە و بەیانی موڵكی اللّٰه ـیە، و ستایش بۆ️ اللّٰه، و گەورەیی و گەورەترینی بۆ️ اللّٰه ـیە، دروست کراو و کارەکانیشیان و شەو و ڕۆژ و ئەوەیشی لەناویاندا نیشتەجێیە هی️ اللّٰه ـیە عَّزَ وَ جَّلَ، اللهم سەرەتای ئەم ڕۆژە بە باشی بگێڕە بۆم، و ناوەندەکەشی بکە بە سەرکەوتن، و کۆتاییەکەی سەرفرازی ئەی بە ڕەحم ـترینی بە ڕەحمەکان). ٣٩ - أنس رضي️ اللّٰه عنە دەگێڕێتەوە : کە️ رسول اللّٰه ﷺ بەم دوعایانە دەپاڕایەوە کە بەیانی و ئێوارەی بەسەردا هاتبوایە : (اللهم من داوای خێرـی لە ناکاوت لێدەکەم، وە پەنا بەتۆ دەگرم لە خراپەـی لەناکاو، بەڕاستی بەندە نازانێت چی توش دەبێ ئەگەر بەیانی کردەوە و ئەگەر ئێوارەی کردەوە). ٤٠ - جبیرـی کوڕی أبو سلیمان کوڕی جبیرـی کوڕی مطعم دەگێڕێتەوە، کە دانیشتبوو لای إبن عمر رضي️ اللّٰه عنهما ئەویش فەرمووی : گوێم لە️ رسول اللّٰه بووە ﷺ لە دوعاکانیدا کە لە بەیانی و ئێوارە دەیکرد دەیفەرموو : (اللهم داوای پارێزراویت لێدەکەم لە دوونیا و قیامەتدا، اللهم داوای پارێزراویت لێدەکەم لە دینەکەم و لە دوونیامدا و لە خێزان و لە ماڵمدا، اللهم عەیب و کەم و کوڕیـەکانم دابپۆشە، اللهم پارێزراوم بکە لە ترس دڵەڕاوکێ، اللهم بمپارێزە لە پێشمەوە و لە دواوەم-واتا لە توش بوون بە شتێک-، وە لەلای ڕاستەوە و لەلای چەپمەوە، وە پەنا بەتۆ دەگرم لەوەی لە ژێرمەوە توشی لەناو چون نەبم)، جبیر دەفەرمووێ : واتا توشی ڕۆچون نەبم، عبادة فەرمووی : نازانم ئەمە️ رسول اللّٰه️ﷺ فەرمووی یان جبیر -وشەی واتا ڕۆچوون-). ٤١ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (هەرکەسێك کاتێك بەیانی کردەوە بڵێ : اللهم هیچ نیعمەتێك نیە لەگەڵمدا بێت و ڕۆژی کردبێتەوە لەگەڵم، یان بە هەر یەکێك لە دروست کراوەکانتەوە، جگە لە نیعمەت و بەخششی تۆی تاك و تەنها و بێ هاوبەش، ستایش و سوپاس و پێزانین بۆتۆیە، ئەوا سوپاس ـی ئەو ڕۆژەی کردووە). __ واتا : هەرچ نیعمەتێك هەیە لەم گەردونەدا بە هەر کام مەخلوقاتەوەیە ئیلا نیعمەت و فەزڵی️ اللّٰه ـیە، وە گەر واشی گوت ئەوا بەندەیەکی سوپاسگوزار بووە لەو ڕۆژەدا . ٤٢ -️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێ : (هەر کەسێك کاتێك بەیانی و ئێوارەی بەسەردادێ بڵێ : پەروەردگاری من️ اللّٰه ـیە ئەو زاتەـی هیچ پەرستراوێکی تری بە حەق نیە جگە لەو هەرخۆی بەرز و گەورەیە، پشت بە️ اللّٰه دەپەرستم، وە ئەو زاتەش پەروەرگاری عەڕشی گەورەیە، هەر شتێك️ اللّٰه ویستی لێی بێت دەبێت، وە هەر شتێكیش ویستی لێی نەبێت نابێت، من زانستم هەیە بەوەی️ اللّٰه دەسەڵاتی هەیە بەسەر هەموو شتێكدا، وە️ زانستی️ اللّٰه هەموو شتێکی گرتۆتەوە؛ ئینجا بمرێت دەچێتە بەهەشتەوە).
Show all...
وانەی حەوتەم : [ڪتێبی : عَمَل الیَومِ واللَّيلَةِ] #شەرحی_ڪتێبی_عمل_اليوم_واللیلة
Show all...
وانەی حەوت : [ڪتێبی : عَمَل الیَومِ واللَّيلَةِ] #شەرحی_ڪتێبی_عمل_اليوم_واللیلة
Show all...
اللَّهُمَّ اشْفِ قَلْبِي بِالْقُرْآن
Show all...
00:55
Video unavailableShow in Telegram
video.mp46.95 MB
چوار پۆست دانراوە ئاگادار بن،👆
Show all...
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.