cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

jale sefîyarî🍁

ئەوین، کردوویە بە گوڵزار و گوڵ دەگرێ چرۆی ژینم، لەم خاکە کە شۆراخە... ژاڵە سەفی یاری✍️ @jalesefiyari

Show more
Iran185 145The language is not specifiedReligion & Spirituality115 261
Advertising posts
292
Subscribers
No data24 hours
+17 days
-330 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

Repost from Perrenûs
📝 ئەگەر کتێب بخوێنینەوە ... ✍️: ژاڵە سەفییاری ئەگەر کتێبێک بخوێننەوە ڕەنگە ڕوو کەن لە کتێبخوێندنەوە، ئەگەر دوو کتێب بخوێننەوە بێگومان ڕوو دەکەنە کتێبخوێندنەوە و ئەگەر سێ کتێب تەواو کەن، بیر دەکەنەوە!! ئەگەر بگەن بە کتێبی چوارەم لە خەڵوەتی خۆتان لەگەڵ خۆتان وتووێژ دەکەن و کتێبی پێنجەم ڕەشییەکان لە پێش چاوتان سپی دەکات و سپییەکان ڕەش ... بە خوێندنەوەی کتێبی شەشەم بەرانبەر بە زۆرێک لە بیروباوەڕەکانتان ڕادەوەستن و لەگەڵ زورێک لە بیروباوەڕەکانی خەڵک ڕووبەڕوو دەبنەوە ... کتێبی حەوتەم بیروباوەڕی نوێتان بۆ دەخولقێنێت و بە کتێبی هەشتەم لەسەر ڕوانگەتان قسە دەکەن ... ئەگەر کتێبی نوهەم بخوێننەوە لە وتوووێژەکانتاندا تووشی دەمەقاڵە دەبن. کتێبی دەهەمتان کە خوێندەوە فێر دەبن لەگەڵ کەسانێک کە زیاتر لە دە کتێبیان نەخوێندووەتەوە، وتوووێژتان نەبێت ... ئەگەر سەد کتێب بخوێننەوە ئیتر لەگەڵ کەس دەمەقاڵە ناکەن و بێدەنگ دەبن و بێدەنگی زۆر جار نیوەی ژیرییە ... ئەگەر بەردەوام کتێب بخوێننەوە فێر دەبن زۆر گیرۆدەی نووسراوەکان نەبن و تا بتوانن لەگەڵ مرۆڤەکان مێهرەبان بن و ئەوەی لەدەستتان دێت وەک خزمەت بیکەن و لە دەستتان نەیەت ئێشێ بە کەس نەگەیەنن. بەڵام، کتێب ناخوێنینەوە، چۆن لامان وایە پێویستمان پێی نییە، ناخوێنینەوە چۆن خۆمان لە هەموو کەس پێ تەواوترە، ناخوێنینەوە چۆن لامان وایە بە لووتکە گەیشتووین و شتێک نییە لێی تێ نەگەین، ناخوێنینەوە چۆن تەمەڵین، چۆن هێشتا لە دەورەی کولتووری زمانیدا دەژین، چۆن لەڕادەبەدەر ساکار بیر دەکەینەوە، چۆن هێشتا جیددی لە هیچ شتێک ناڕوانین. ناخوێنینەوە چۆن لە بواری زانینەوە وا دەزانین دەفرمان لێوڕێژ بووە و لووتکەکانمان گرتووە، ناخوێنینەوە چۆن خەڵکانێکین زیاتر حەز بە بیستن و لاساییکردنەوە دەکەین، ناخوێنینەوە چۆن جیاوازیی زانایی و تێگەیشتن نازانین، چۆن ویستەکانمان زۆر بچووکن، ناخوێنینەوە چۆن ڕاهاتووین بەوەی بەزەیییان پێماندا بێتەوە، چۆن بەهرەیەکمان لە وتوووێژدا نییە، چۆن ژیانی پڕ لە هاوارمان لا باشترە، چۆن لە ژیانماندا ڕووناکبیری جێگەی نییە و لە کۆتاییدا چۆن نەزانین!! 💎 @Perrenus
Show all...
attach📎

👍 3👏 2
6
بەشی یەکەمی #جعبه_ابزار_نظریه "تیۆری چییه" د. ڕەهبەر مەحموودزاده https://t.me/dr_rehber
Show all...
👍 4
وەرزەکانی خەیاڵات هاوڕێی هەمیشەیی مرۆڤن، جۆرە وەرزێکن هەرگیز ئاوانابن و دوایینایەن، بەڵام هەندێک جار ئەندەزەیەک لەگەڵ وەرزە ئاساییەکاندا تێکەڵدەبن لەیەکدی جیاناکرێنەوە، هەندێ جاریش بەشێوەیەکی سەیر لە شتە ئاساییەکان دوور دەکەونەوە، کەسانێک هەن کە جارێک چوونە ناو وەرزێکی لەو جۆرە سەوزەوە هەرگیز لێینایەنە دەرێ، کەسانێکیش یەک جار پێیان تێخست جارێکی دی لێی نزیک نابنەوە... چ شتێک لە تەنهامانەوە جوانتر نییە لە خاکێکدا کە خۆت هەڵیبژێریت... شار چەشنێکە لە گەمارۆ، هەر بۆیە چوونە دەرەوە لە هیچ شارێکی ئەم دونیایە ئاسان نییە🍁 .. ژیان لەگەڵ قەلەندەرێکی گەڕۆکدا، جوانترە لە ژیان لەگەڵ ئەو پیاوانەدا کە بە جێگایەکەوە دەگیرسێنەوە و ئیدی ناتوانن بیگۆڕن. 🍁🍂 شوێنەکان هەر شوێنن، ئەوەی دەبێت بگۆڕدرێت مرۆڤەکانن، بشزانە، ئەم دونیایە شارێکی ڕازاوە و ئامادەی تێدا نییە ئێمە تێیبچین و بەسەر فەڕ و بەرەکەتی درەختەکانیدا بکەوین، تەنها شارێک بتوانین ڕووی تێبکەین، ئەو شارەیە کە خۆمان دروستیدەکەین. ئێوارەی پەروانە...
Show all...
4👍 1
پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی، وەشانی دووەم، بە کۆمەڵێک نوێکردنەوە. دیاکۆ هاشمی
Show all...
🙏 2👍 1
ڕێز و سپاس بۆ کاک چیاکۆی بەڕێز، گەوورەتان کردووم زۆر سپاس. https://www.instagram.com/reel/C6ZYUa5ManM/?igsh=ODlsanlhM2d0eWxu
Show all...
👍 5 3
با شەوت بە تەمای جریوەی کوژراوی سەری من قەت نەبێ! با زەریات بە تەمای ئەم ماسییە خنکاوەی لەشی من قەت نەبێ! با دەنگت بە تەمای شەقژنی سووتاوی گەرووی من قەت نەبێ! با باڵات بە تەمای لاولاوی گرمۆڵەی سەر عەردی من نەبێت! با قژت بە تەمای ئەم گەڵا مردووەی پەنجەی من قەت نەبێت! من،ئێستە من،لێرە بوومەتە چیرۆکی ڕۆژانەی نامۆیی و هەڵوەرین! من لێرە بوومەتە پارچەیەک لە شەختەی قوتبی شین! شێرکۆ_بێکەس
Show all...
4👍 1😍 1
Repost from N/a
بەکوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دنیاش بۆ کورد تێهەڵدەچمەوە #مامۆستا_هەژار پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.
Show all...
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
9
Show all...
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا

هۆنراوەکانم پەپوولەن به شوێن وشەی دڵا ئەفڕن گەرا، له ناو گیانا ئەخەن له دەروونا وچان ئەگرن ئاوێنەی پڕشنگی ئاسۆن گزنگی دەمەو بەیانن شەونمی سەر پێلۆی چرۆن شنەی هەواری کوێستانن #شێرکۆ_بێکەس

https://t.me/joinchat/UOM83hO0xtqSb25A