en
Feedback
ChemVerse 2.0 🧪

ChemVerse 2.0 🧪

Open in Telegram

ChemVerse (Chemistry Of Universe) کیمیای گەردوون

Show more
2 142
Subscribers
-224 hours
-47 days
+7030 days
Posts Archive
ئەنیشتاین لەنامەیەکدا بەڕوونی پەشیمانە لەوەی داوای لە ئەمریکا کرد بۆمبی ئەتۆمی دروستبکەن پێش ئەوەی ئەڵمانیەکان واتا نازییەکان
ئەنیشتاین لەنامەیەکدا بەڕوونی پەشیمانە لەوەی داوای لە ئەمریکا کرد بۆمبی ئەتۆمی دروستبکەن پێش ئەوەی ئەڵمانیەکان واتا نازییەکان دەست بەدروستکردنی بکەن توانرا بەهۆی یاسای E=mC^2 کە ئەنیشتاین دایهێنا بوو ، بووە هۆی دروستبوونی بۆمبی ئەتۆمی ئەویش لە پڕۆژەی مانهاتن بە سەرکردایەتی ئۆپنهایمەر بەڵام بەپێچەوانەوە ئۆپنهایمەر هیچ پەشیمانییەکی ڕەسمی نییە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی. ئەنیشتاین ئەم هەڵوێستەی بەە گەورەترین هەڵەی ژیانی ناوبردووە لە دەقی نامەیەکدا وتوویەتی بیزانیایە کارەساتێکی وا ڕوودەدات هەرگیز پەنجەیەکم نەدەجوڵاند ، وە تا کۆتایی ژیانیی خەباتی بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی و ئاشتیخوازی کردووە تا ساڵی ١٩٥٥ کۆتایی ژیانی. #Brwa_ChemVerse

کەرتبوونی گەردیلە کاتێک زاناکان تێگەیشتن ئەتوانرێ گەردیلەیەک لەت ببێت یان بڵێین کەرت ئەبێ بۆ دوولەتی تر و بۆ زیاتر ئەمە کلیلی
کەرتبوونی گەردیلە کاتێک زاناکان تێگەیشتن ئەتوانرێ گەردیلەیەک لەت ببێت یان بڵێین کەرت ئەبێ بۆ دوولەتی تر و بۆ زیاتر ئەمە کلیلی لەناوچوونی جیهانە و هۆی جەنگ و خۆ بەزلزانی وڵاتەکانە چونکە وزەیەکی لە ڕادەبەدەر بەهێز دەرەپەڕێ لەئەنجامی کەرتبوونی گەردیلەکانەوە بەم وزەیەش ئەتوانرێ هەمووشتێک بکرێت. #Brwa_ChemVerse

میدیایەکی سەربەخۆ بۆ گواستنەوەی ڕاستییەکان؛ بە بێلایەنی و وردبینییەوە ڕووماڵی هەواڵە سیاسی و سەربازییەکان دەکەین تا وێنەی دروستی ڕووداوەکانتان پێبگات. (بروسکەی هەواڵ — ماڵێک بۆ هەموان)" 👉https://t.me/bruskaihawal

✅لێرەدا، زانست تەنها تیۆری نییە، بەڵکو گێڕانەوەی ئەو ڕاستییانەیە کە گەردوونیان پڕ کردووە ئەگەر ئەتەوێ زانست وەک خۆی وەرگری جۆینی ئەم چەناڵە بە ‌ 👉https://t.me/sstory28

✅بەخێربێن بۆ چەناڵی (مێژووی ڕەش) لێرەوە لەگەڵ ئێمە لەگۆشەیەکی جیاوازەوە مێژوو بخوێنەوە. ئامانجمان لادانی پەردەیە لەسەر دیوە شارەوەکەی مێژوو. 👉https://t.me/black7362919his

سەردەمی alchemy ⚗️شێرە سەوزەکە The green lion لە نێوان سەیرترین هێماکانی کیمیاگەریدا (لەسەردەمی ئالکیمی alchemy)، "شێرە سەوزە
سەردەمی alchemy ⚗️شێرە سەوزەکە The green lion لە نێوان سەیرترین هێماکانی کیمیاگەریدا (لەسەردەمی ئالکیمی alchemy)، "شێرە سەوزەکە" 🦁💚 یەکێک لە هەرە دیارترین دەستەواژەکان بوو. ئەمە تەنیا ئاژەڵێکی ئەفسانەیی نەبوو. لە زۆرێک لە دەقە کۆنەکانی کیمیاگەریدا، شێرە سەوزەکە هێما بوو بۆ ماددەیەکی بەهێز کە توانای تواندنەوەیەکی هەبوو. هەندێک لە مێژوونووسان ئەم هێمایە بە "ڤیتریۆڵ" (زاج) یان ماددە ترشە (ئەسیدییە)توندەکان دەبەستنەوە، بەڵام واتای وردی ئەم هێمایە لە نێوان نەریتە جیاوازەکانی کیمیاگەراندا دەگۆڕا. بەشە سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە کە کیمیاگەرەکان زۆرجار زانیارییە کیمیاییە ڕاستەقینەکانیان لە پشت هێما، ئاژەڵ، هەسارە و چیرۆکە تەمومژاوییەکاندا دەشاردەوە. "لە کیمیاگەریدا... #Brwa_ChemVerse

✅ لێرەدا زۆرترین داتا و زانیاری و هەواڵ و هۆشیاری گرنگ و ئابووری و دارایی دەخرێتە بەر دەست بۆ خوێنەری کورد.. ڕەخەگرتن و چارەسەر لە کاپیتالیزم بە زمانی زانست 👉 https://t.me/OutEco

دوو سایتی تایبەت بە کیمیا ئەتوانن سودی لێ وەرگرن https://pubchem.ncbi.nlm.nih.gov/ https://www.chemtube3d.com/ #Brwa_ChemVers
دوو سایتی تایبەت بە کیمیا ئەتوانن سودی لێ وەرگرن https://pubchem.ncbi.nlm.nih.gov/ https://www.chemtube3d.com/ #Brwa_ChemVerse

کاتێک مادە لە دۆخی ڕەقی گەرمی بکەی دەبێ بە شل وە گەرمتری بکەی لە شل دەبێت بە گاز وە گەرمتری بکەی لە گاز دەبێت بە پلازما، گەرد
کاتێک مادە لە دۆخی ڕەقی گەرمی بکەی دەبێ بە شل وە گەرمتری بکەی لە شل دەبێت بە گاز وە گەرمتری بکەی لە گاز دەبێت بە پلازما، گەردیلەکان لێرەدا ئازاد ئەبن؛بەڵام تەنها ئازاد نا وە دەئایۆنێزرێن و دەبنە ئایۆن و ئەلیکترۆنی ئازاد. ⚡️🧪 لە پلەی گەرمی زۆر بەرزدا، وزەی گەردیلەکان زۆر دەبێت و لە کاتی پێکداداندا ئەلیکترۆنەکان لە ئەتۆمەکان جیا دەبنەوە؛ بەم شێوەیە ئایۆن و ئەلیکترۆنی ئازاد دروست دەبن و ماددەکە دەچێتە دۆخی پلازما. #Brwa_ChemVerse

دۆخەکانی ماددە بۆ هەر سێ دۆخەکەی ماددە گەردیلەکان لە ئاستێکدان بۆ ڕەقی بەیەکەوە بەستراون بۆ شلی کەمێک ئازادن بۆ گازی لە دۆخی
دۆخەکانی ماددە بۆ هەر سێ دۆخەکەی ماددە گەردیلەکان لە ئاستێکدان بۆ ڕەقی بەیەکەوە بەستراون بۆ شلی کەمێک ئازادن بۆ گازی لە دۆخی تەواو ئازادن پرسیارەکە لێرەدایە بۆ دۆخی چوارەم کە پلازمایە گەردیلەکان چییان بەسەردێت.؟

کیمیاو سادەیی کاتێک دەست لەسەهۆڵ دەدەین هەست بەساردی ئەکەین هۆکاری ئەم هەستکردن بە ساردییە ئەوەیە پلەی گەرمی دەستی ئێمە بەرزت
کیمیاو سادەیی کاتێک دەست لەسەهۆڵ دەدەین هەست بەساردی ئەکەین هۆکاری ئەم هەستکردن بە ساردییە ئەوەیە پلەی گەرمی دەستی ئێمە بەرزترە لە سەهۆڵەکە بۆیە وزەی گەرمی دەستی ئێمە ئەگوازرێتەوە بۆ سەهۆڵەکە پلەی گەرمی دەستی ئێمە دائەبەزێ بەهۆی ئەم گواستنەوەی پلەی گەرمییە وە سەهۆڵەکە پلەی گەرمی بەرزەوە ئەبێ بەهۆی دەستی ئێمە. تێبینی سادە:- هەمیشە گەرمی لە گەرمەوە ئەگوازرێتەوە بۆ سارد #Brwa_ChemVerse

پارچە نوسینێک لە کتێبی گەردیلەوە #Brwa_ChemVerse
پارچە نوسینێک لە کتێبی گەردیلەوە #Brwa_ChemVerse

وەڵام کاتێک ئەلیکترۆن لە خولگەی خۆیدا بەدەوری ناوکی گەردیلە پڕۆتۆن و نیوترۆن ئەخولێتەوە زۆر خێرایە خێرایەکەی بەشێوەیەکە هەمیش
وەڵام کاتێک ئەلیکترۆن لە خولگەی خۆیدا بەدەوری ناوکی گەردیلە پڕۆتۆن و نیوترۆن ئەخولێتەوە زۆر خێرایە خێرایەکەی بەشێوەیەکە هەمیشە ئەیەوێ دەرپەڕێ لە خولگەکەی و دووربکەوێتەوە لە پرۆتۆن بەڵام لەبەر ئەوەی ئەلیکترۆن سالبە وە پڕۆتۆن موجەبە هێزێکی موگناتیسی لە نێوانیانە هەمیشە بەرەو یەکتر ڕائەکێشرێن واتا پرۆتۆن هەمیشە ئەلیکترۆن ڕائەکێشێ بەرەو خۆی نایەڵێ لە خولگەکەی دەرچێت بەڵام هێزەکەش سنورێکی هەیە واتا ئەو هێزە ئەوەندە زۆر نییە کە ئەلیکترۆنەکەش لە خولگەکە بەرەو خۆی ڕاکێشێ و بەریەک کەون و بەیەکەوە بنوسێن بەکورتی هێزی موگناتیسی نێوانیان نەئەیەڵێ لێی دوورکەوێتەوە نە ئەوەندە زۆریشە باوەش بەیەکدا بکەن و بەریەک بکەون ئەگەر ئەم شتە ڕوویبدایە ژیان بەجۆرێکی تر ئەبوو بۆنمونە ئەم حاڵەتە بەسەر گەردیلەکانی لەشی مرۆڤ ڕوویدایە مرۆڤ بچووک ئەبۆوە بە هێندەی چیلکە دارێک یان هەر شتێکی بچووک تۆ بیری لێئەکەیتەوە. ئەگەریش ئەلیکترۆنی گەردیلەکانی لەشی مرۆڤیش دوور بکەوتایتەوە لە خولگەکەی ئاوا مرۆڤ هەڵەوەشایەوە لە جێی خۆی پارچە پارچە ئەبوو.. #Brwa_ChemVerse

"سڵاو هاوڕێیان! ✨ ئەگەر حەزت لە چیرۆکی زانستی بەچێژ، خەیاڵ و ڤیدیۆی زۆر ناوازەیە، پێشنیاز دەکەم سەرەدانی ئەم چەناڵە جوانەی تێلەگرام بکەیت! لێرە زانست بە زمانێکی خۆش و بەشێوەی ڤیدیۆ و نوسینی سەرنجڕاکێش بڵاودەکرێتەوە 👇 https://t.me/sstory28

پرسیار ئێمە هەمیشە بیستوومانە بارگە جیاوازەکان یەکتر ڕائەکێشن و بارگە لێکچووەکان لەیەکتر دوورئەکەونەوە واتا موجەب سالب ڕائەکێ
پرسیار ئێمە هەمیشە بیستوومانە بارگە جیاوازەکان یەکتر ڕائەکێشن و بارگە لێکچووەکان لەیەکتر دوورئەکەونەوە واتا موجەب سالب ڕائەکێشێ بەڵام موجەب و موجەب لەیەکتر دوورئەکەونەوە... بەڵام پرسیارەکە لێرەدایە بۆچی پڕۆتۆن کە موجەبە ئەلیکترۆن ڕاناکێشێ کە سالبە بۆناو ناوکی گەردیلە ئەلیکترۆن بەردەوام بەدەوری ئەسوڕێتەوە لەجیاتی ئەوەی بڕوات بۆلای پڕۆتۆن #Brwa_ChemVerse

⚛️ دووبارە گەڕانەوەی ئەتۆم – جۆن داڵتۆن (١٨٠٣) دوای چەندین سەدە لە فەلسەفە و بیروڕای جیاواز، بیرۆکەی ئەتۆم گەڕایەوە—بەڵام ئەمجارەیان وەک خەیاڵێک نا، بەڵکو وەک زانستێک. ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە لەلایەن جۆن داڵتۆنەوە سەرپەرشتی کرا، کە چەمکی کۆنی ئەتۆمەکانی گۆڕی بۆ تیۆرییەکی لۆژیکی. 🔬 چی گۆڕا بەهۆی داڵتۆنەوە؟ پێش داڵتۆن، بیرمەندانی وەک دیمۆکریتۆس خەیاڵی ئەتۆمیان دەکرد، بەڵام هیچ تاقیکردنەوەیەکیان نەبوو بۆ سەلماندنی. داڵتۆن، بە کارکردن لەسەر گازەکان و کارلێکە کیمیایییەکان، بەڵگەی زانستی هێنایە ناو چیرۆکەکەوە. پرسیارێکی سادەی لە خۆی کرد بەڵام کاریگەرییەکی گەورەی کرد بۆچی ماددەکان هەمیشە بە بڕی دیاریکراو و جێگیر کارلێک دەکەن؟ 🧪 بیرۆکە شۆڕشگێڕەکانی تیۆریی ئەتۆمیی داڵتۆن زمانێکی زانستی نوێی ناساند: ماددە لە ئەتۆم پێکهاتووە هەموو شتێک لە دەوروبەرت لە تەنۆلکەی زۆر بچووک و دابەشنەکراو دروست کراوە. ئەتۆمەکانی هەر توخمێک وەک یەکن هەموو ئەتۆمەکانی ئۆکسجین وەک یەکن، هەموو ئەتۆمەکانی هایدرۆجین وەک یەکن (بەپێی تێگەیشتنی ئەو سەردەمە). ئەتۆمەکان بە ڕێژەی جێگیر یەکدەگرن ئاو هەمیشە H₂Oـیە، نەک هەندێک جار H₃O یان H₁O. سروشت پەیڕەوی لە هاوئاهەنگییەکی ژمارەیی توندوتۆڵ دەکات. ⚖️ یاساکانی پشت بیرکردنەوەکانی داڵتۆن تەنها مەزندەی نەدەکرد—ئەو پشتی بە یاسا تاقیکارییەکانی وەک ئەمانە دەبەست: 1. یاسای پاراستنی بارستە (Law of Conservation of Mass) 2. یاسای ڕێژە دیاریکراوەکان (Law of Definite Proportions) ئەمانە نیشانیان دا کە سروشت بە وردییەکی ماتماتیکی ڕەفتار دەکات، و ئەتۆمەکان ئەو هۆکارە شاراوەیە بوون کە ئەم وردکارییەیان دروست دەکرد. 🌌 بۆچی ئەمە خاڵێکی وەرچەرخان بوو؟ داڵتۆن کارێکی قووڵی کرد: 👉 ئەو ئەتۆمەکانی لە بازنەی فەلسەفە دەرهێنا و خستنییە ناو تاقیگەوە. ئەتۆمەکان چیتر بیرۆکەی ناڕوون نەبوون... بوون بە بوونەوەرێکی ڕاستەقینە کە زاناکان دەیانتوانی بەکاریبهێنن بۆ ڕوونکردنەوەی کارلێکەکان، پێشبینیکردنی ئەنجامەکان و بنیاتنانی زانستی کیمیا. 🧠 تێڕامانێکی قووڵتر ئەتۆمەکەی داڵتۆن سادە بوو—گۆیەکی ڕەق و دابەشنەکراو بوو ئەی وت گەردیلەکان وەک و تۆپی بلیارد وان. بیرۆکەیەکی تەواو نەبوو، بێ کەموکوڕیش نەبوو... بەڵام هێندە بەهێز بوو کە تێگەیشتنی مرۆڤ بۆ هەمیشە بگۆڕێت. "لە خەیاڵ و مەزندەی نادیارەوە... بۆ ڕاستییەکی پێوانەکراو. لەبیرکردنەوەوە. بۆ ڕاستی." #Brwa_ChemVerse

کتێبێک دەربارەی عیرفانییەتی ژیان و مرۆڤ و کیمیا ڕۆژێک دێت ئەم کتێبە لەوەیە بگاتە ئێوە. لە نێوان هێواشی کات و قووڵایی بیرکردنەوە، ئەم کتێبە وەک دەرگایەکە بۆ جیهانێکی ناوەوە—جیهانێک کە تێیدا کیمیا تەنها زانست نییە، بەڵکو زمانێکی نهێنییە بۆ تێگەیشتن لە مرۆڤ و ژیان و گەردوون و مێژوو. ئەم کتێبە ناونیشانێکی هەیە هەنگاو بەهەنگاو هەڵتدەگرێت بەرەو حەقیقەت—ڕێبازێک کە بەردەوام لە گۆڕان و گەشەدایە، وەک گەردیلەکان کە لە ژێر هەناسەی کاتدا دەجوڵێن. لێرەدا، ماددە تەنها شتێکی فیزیکی نییە؛ هەر گەردیلەیەک، بەشێکە لە چیرۆکی هەست و هیوایەکی مرۆڤ. لە پەڕەکانیدا، خوێنەر دەچێتە ناو گەشتێکی ناوخۆیی—گەشتێک لە نێوان عەشق و زانست، لە نێوان دڵ و عەقڵ. خۆشەویستی لێرەدا وەک کارلێکێکی کیمیایی پیشان دەدرێت؛ کاتێک دوو ڕوح تێکەڵدەبن، وەک دوو ماددەی جیاواز، شتێکی نوێ دروست دەبێت—شتێک کە نە تەنها بە یاساکانی فیزیا هەستی پێبکرێ بەڵکو بە نهێنییەکانی هەستیش دەگۆڕێت دەبینرێ و دەستی لێئەدرێ. لێرەدا خۆشەویستی مێژوویەکی تێدایە هەرگیز هیچ کەس ناتوانێ لەبیریبکات مرۆڤ لەم کتێبەدا وەک تاقیگەیەکە؛ دڵی دەبێت ژینگەیەک پەڕە بەپەڕەی ئەم کتێبە خۆی دەکات بەناویدا، بیرکردنەوەی ئەگۆڕێت تەنانەت ژیانی ئەگۆڕێت وەک گەرمییەک کە هەموو شتێک دەگۆڕێت. هەر ئازارێک، هەر خۆشییەک، هەر ناخۆشییەک و فرمێسکێک لەم کتێبەدا هەبێت بۆتۆیە قسەت بۆ ئەکات ئێرە ژیانێکی نوێیە کە ڕووح دەگۆڕێت بۆ شتێکی پەیوەندیدارتر و قووڵتر کە نازانی چییە. تەنها فەلسەفە لەم کتێبەدا نییە بۆ وەڵامدانەوە، بەڵکو بۆ دروستکردنی پرسیارەکانە واتا تۆ لەم کتێبەدا پرسیارت بۆ دروست ئەکات نەک گێرانەوەیەک و وەڵامدانەوەیەک—چونکە کیمیا لێرەدا ژیانە ژیانیش بەردەوامە لە گەڕان بۆ تێگەیشتن، وە نە گەیشتن بە کۆتایی. ئەم کتێبە بانگەوازێکە: بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بزانن— ئایا مرۆڤ تەنها کۆمەڵەیەک لە گەردیلە؟ یان گەردیلەکان خۆیان بەهۆی هەستەکانمانەوە مانایان پەیدا دەکەن؟ ئەم کتێبە مێژوویەکی تێدایە هەمیشە ئەمێنێتەوە لەتۆدا هەرکاتێک وشەی کیمیا ببیستی وە بیبینی ئەم کتێبە دێتەوە یادت بەدەستی خۆت نییە دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە هەرگیز ناتوانی لەبیری بکەی. هەمیشە لە تۆدا ئەمێنێتەوە دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە بەخەیاڵیش بێ ئاهێک هەڵدەکێشیت و دەپرسی ئایا کیمیا زانستە یان مەعریفەتی ژیانە؟ وات لێدەکات بپرسی لەخۆت ئایا مرۆڤ کێیە؟ وە تەنانەت لەخۆت ئەپرسی ئایا من کێم؟ لە کۆتاییدا: ژیان، زۆرتر هونەری گۆڕانە. نەک مانەوە... ئەم کتێبە بەرهەمی ماندووبوون و شەونخوونی چەند ساڵەی هەوڵدان و گەڕان بەدوای گەردوون و کیمیا و ژیان و تێگەشتنە لەمرۆڤ لە ڕێگای کیمیاوە.. لەوانەیە ئەم کتێبە ڕۆژێک بگاتە ئێوە پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

photo content

ئەو کەسەی لە کیمیا تێبگات، دەزانێت کە جوانترین کارلێک، ئەوەیە کە ناخی خۆت بگۆڕیت بۆ شتێکی پاکتر. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴
ئەو کەسەی لە کیمیا تێبگات، دەزانێت کە جوانترین کارلێک، ئەوەیە کە ناخی خۆت بگۆڕیت بۆ شتێکی پاکتر. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse

ئەو کەسەی لە کیمیا تێبگات، دەزانێت کە جوانترین کارلێک، ئەوەیە کە ناخی خۆت بگۆڕیت بۆ شتێکی پاکتر. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴
ئەو کەسەی لە کیمیا تێبگات، دەزانێت کە جوانترین کارلێک، ئەوەیە کە ناخی خۆت بگۆڕیت بۆ شتێکی پاکتر. پۆست دەبەن ناوی کەناڵ بێنن🔴 #Brwa_ChemVerse