یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان
Open in Telegram
265
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-430 days
Posts Archive
🔹بەڕێوەچوونی کۆڕی ڕێزلێنان لە خوێندکاران و دەرچووانی کورد لە وڵاتی ئاڵمان
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠/٠٨/٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی کەسایەتییە سیاسی و هونەرییەکانی کورد و هەروەها بەشداری بەشێکی بەرچاو لە کوردانی وڵاتی ئاڵمان لە لایەن «کۆمەڵەی یەکییەتی دۆرتمۆند» لە شاری بۆن کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ خوێندکارانی دەرچوو لە بەشە جیاوازەکان بەڕێوەچوو. لە سەر بانگهێشتی فەرمی ئەم ڕێکخراوەیە هەژار خاتەمی وەک نوێنەری یەکییەتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان پەیامی ڕێکخراوەکەمانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد کە لەو دا ئاماژە بە ڕۆڵی گرینگی خوێندکار لە بردنە سەری ئاستی زانیاری و هەوڵدان بۆ تێگەییشتن و تێگەیاندن بۆ گەییشتن بە مافەکانی نەتەوەی کورد درابوو.
لە کۆتایی دا کۆڕەکە بە پێشکەش کردنی نامەی ڕێزلێنان بە دەرچووان کۆتایی پێهات.
https://t.me/yxdk_83
🔴 تداوم بازداشت و صدور احکام اخراج دانشجویان معترض
اخیرا ۴۴ استاد دانشگاە صنعتی شریف در نامهای سرگشاده به احکام اخراج و تعلیق دانشجویان این دانشگاه انتقاد کردند و خواستار بازبینی در فرایند صدور این احکام شدند.
محمود بهمنآبادی، معاون دانشجویی دانشگاە شریف در مصاحبهای مفصل با خبرگزاری فارس گفت: «در مجموع ۲۳۶ دانشجو به شورای انضباطی معرفی شدند که براساس مستندات برای ۱۱۵ نفر پرونده تشکیل شد.»
به گفتهی او حدود ۴۰ نفر با تخلفات جدیتر به شورای انضباطی دعوت شدند و برای سایر افراد، گفتوگو و دریافت تعهد کتبی بدون درج در پرونده در نظر گرفته شد.
او گفت که پروندهها عمدتا به «بلندکردن پرچم سلطنتطلبان، توهین به پرچم مقدس جمهوری اسلامی، حمل سلاح سرد، درگیری فیزیکی، ایجاد بلوا و آشوب، و سردادن شعارهای هنجارشکنانه» مرتبط میشود.
اساتید منتقد دانشگاه شریف در نامه سرگشاده خود ضمن انتقاد از عملکرد معاونت دانشجویی و شورای انضباطی، با اشاره به «اخراج و محرومیت ۴ ساله از تحصیل» برای یکی از دانشجویان دانشگاه نوشتند: «شاید اگر چنین حکمی از سوی نهادی خارج از دانشگاه صادر میشد این اندازه دردآور نبود؛ اما اینبار حکم از درون خانواده صادر شد.»
استادان دانشگاه شریف در این نامه با عنوان «برای شریف»، روند رسیدگی به پروندههای انضباطی دانشجویان را «مخدوش» خوانده و مدیریت دانشگاه را به ایجاد فضای بیاعتمادی متهم کردهاند.
شمار دانشجویان دانشگاه شریف که حکم بدوی اخراج دریافت کردهاند، به ۱۰ نفر رسیده اما تاکنون تنها حکم اخراج «رضا دالمن»، دانشجوی کارشناسی ارشد مهندسی کامپیوتر، در شورای مرکزی انضباطی وزارت علوم تایید نهایی شده است.
در میان دانشجویانی که بهتازگی حکم اخراج گرفتهاند، نامهای «آریانا کوچکی»، «علی علیرضایی» و «آرش حاتمی» دیده میشود. حکم کوچکی و حاتمی، علاوهبر اخراج از دانشگاه شریف، شامل یک سال محرومیت از تحصیل در همه دانشگاههای ایران است. علیرضایی نیز به پنج سال محرومیت از تحصیل در دانشگاههای کشور محکوم شده است.
این گونە برخوردهای قهری از جانب نظام جمهوری اسلامی ایران در تاریخ جنبشهای سیاسی و اجتماعی ایران در پیوند با دانشجویان هموارە اتفاق افتادە و جمهوری اسلامی در راستای سرکوب و قلعوقمع فعالین دانشجویی هموارە بە برخوردهای قهری و سرکوبگرانە متوسل شدە، اما هیچگاە نتوانستە صدای برحق دانشجویان دغدغەمند و معترض را خفە کند،؛ اتحادیەی دانشجویان دمکرات کوردستان این شیوه برخورد را محکوم میکند و حمایت خود را از دانشجویان معترض و زیاندیدە اعلام میدارد.
ڕۆژی هەینی ٢٣ـی گەلاوێژی ٢٧٢٦ـی کوردی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، لە پلەتفۆرمی زووم سمینارێکی بۆ بەڕێز د. ئازاد محەممەدیانی چالاکی سیاسی و مامۆستای زانکۆ پێک هێنا.
د. ئازاد محەممەدیانی لەم سمینارەدا کە لەژێر ناوی "مەرجدارکردنی ئێرانیبوون"دا بەڕێوە چوو، پەرژایە سەر بابەتێکی گرینگ لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەویش بریتی بوو لەوەی کە کورد چی دەوێ و چی بوێ باشترە بۆی و هەر لە بنەڕەتڕا لە ئێستادا چ ویست و داخوازییەکی ئەم نەتەوەیە ئەگەری سەرکەوتنی زیاتری هەیە.
بەڕێزیان بە ئاماژەدان بە ڕوانگەی لایەنگرانی فیدرالیزم و دەستەبەندیی ئەو بۆچوونە لەژێر چوار هۆکاری گشتیدا و هەروەها بە ئاماژەدان بە بیرۆکەی سەربەخۆییخوازی لە کوردستان، پاش پێکگرتن و بەراوردی ئەم دوو ڕوانگەیە و هەڵسەنگاندنی دەرفەت و هەڕەشەکانی هەرکام لەوانە، ڕێگەی سێهەمێکی لە ڕوانگەی خۆیەوە خستە بەر باس، کە زیاتر لەو چوارچێوەیەدا خۆی دەبینیەوە کە شێلگیرانەتر و بوێرانەتر پرسی کورد لە چوارچێوەی ئێراندا بێتە بەر باس.
لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا و بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری مەبەستەکانی، هەندێک پێشنیاری کرداریتری خستە بەر دەست کە بریتی بوون لە: پێویستە لایەنی ئێرانی وڵامدەر بکرێت، سیاسەتی کورد ببێتە سیاسەتێکی کردارتەوەر هەتا دژکردەوەیی، نەتەوەی کورد نابێ بە شەرمەوە لەگەڵ ئێرانییەکاندا سیاسەت بکات و دەبێ سیاسەتێکی مافتەوەرانەتری هەبێت و سیاسەتەکانی پێویستە کرداریتر و مومکینتر بن.
لە کۆتا بەشیشدا بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە دا پێویستە نەتەوەی کورد و لایەنە سیاسییەکانی بەوشیارییەکی زیاترەوە هەنگاو بنێن و کۆمەڵێک مەرج و پێشمەرج بۆ ئێرانییەکان دابنرێت و گرنگترینی ئەو مەرجانەش بریتین لەوەی: پرسی کورد پرسێکی یاسایییە، کورد نەتەوەیە، هاووڵاتیبوون نابێ ناچاری بێت و دەبێ ئارەزوومەندانە بێت.
لەم سمینارەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێکخراو و هەروەها چالاکانی سیاسیی کورد بەشدارییان کرد و بڕگەی کۆتاییی سمینارەکە بۆ پێشنیار و پرسیار و تێبینییەکانی ئەو بەشدارانە تەرخان کرا.
ئەم شەهیدانە ئەندامی نیشتمانپەروەری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بوون و ڕۆڵێکی گرینگیان لە پاراستنی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کولتووری ژینگەپارێزیدا هەبوو.
هەر بەم بۆنەوە ٣ـی خەرمانان وەک ڕۆژی شەهیدانی ژینگە لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانەوە ناودێر کرا و لەم ڕۆژەدا یاد و ناوی ئەو شەهیدانە و سەرجەم شەهیدانی ژینگەپارێزی نیشتمان بەرز و پیرۆز ڕادەگیرێت.
وەک یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە پاراستنی ژینگە ئەرکێکی نیشتمانییە و ڕێزگرتن لە پارێزەرانی ژینگەش بەشێکە لە هەمان ئەرکی نیشتمانی.
بژیی کورد و کوردستان!
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، ۳ـی خەرمانانی ۲۷۲۶ـی کوردی
پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٨١ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات
خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان!
سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان!
لە ٢٥ی گەلاوێژی هەموو ساڵێکدا، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی و ئازادیخوازی، بە جۆش و خرۆشەوە دەکرێتەوە.
٢٥ی گەلاوێژ، ڕۆژێکی دیاری مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردە، چونکە لەم ڕۆژەدا وەرچەرخانێکی گرینگ لە مێژووی هاوچەرخی گەلی کورددا پێک هات؛ ئەویش دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی (١٩٤٥ی زایینی) بوو. لەم ڕۆژەدا بوو کە حیزبی دێموکرات بە ڕێبەرایەتیی پێشەوا قازی محەممەد، لە شاری مەهاباد بە فەرمی دامەزرا. ئەمەش بڕیارێکی ستراتیژی بۆ کۆکردنەوەی تواناکانی گەلی کورد بوو لە ڕێکخراوەیەکی ڕامیاریی پێشکەوتوودا.
ئەم ڕووداوە گرینگە، بزووتنەوەی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شێوازی نەریتی و ڕاپەڕینی عەشایەرییەوە گواستەوە بۆ خەباتی ڕێکخراو و حیزبیی هاوچەرخ؛ بە جۆرێک کە بتوانێت نوێنەرایەتیی ویست و داخوازییەکانی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵ بکات، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان تەنیا پشت بە ڕاپەڕینی چەکداری نەبەستێت و بە شێوەیەکی سیستماتیک و دامەزراوەیی، ڕەهەندەکانی سیاسی، فەرهەنگی و نەتەوەیی خەبات ئاوێتەی یەکتر بکات و بەرەو خەباتێکی گشتگیر و سەرانسەری بەرەوپێشی ببات.
دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تەنیا پێکهاتنی ڕێکخراوێکی سیاسیی نوێ نەبوو، بەڵکوو گۆڕانێکی سیاسی و کولتووریی گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێنا. حیزب تەنیا چەند مانگ دوای دامەزرانی، پێکهاتنی کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند. نەتەوەی کورد لەم بەشە لە نیشتمانەکەی بوو بە خاوەنی سەرۆککۆمار و کابینەی وەزیران و سوپای میللی پێک هات، زمانی کوردی بوو بە زمانی فەرمی و پەروەردە بەو زمانە لە قوتابخانەکان دەستی پێکرد. ڕۆژنامەنووسیی کوردی بووژانەوەیەکی بێوێنەی لەم بەشەی کوردستان بەخۆیەوە دیت و ڕێز لە مافەکانی کەمینە نەتەوەیی، ئایینی و زمانییەکان گیرا.
یەکێک لە دەستکەوتەکانی کۆماری کوردستان لەو سەردەمدا، گرنگیدانی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و سەرۆکایەتیی کۆماری کوردستان بە توێژەکانی ژنان، خوێندکاران، لاوان و منداڵان بوو. ئەمە نیشانەی تێگەیشتنی بەرز و پێشکەوتوویی فیکریی ئەو ڕێبەرایەتییە بوو کە پێی وابوو پێشکەوتنی کۆمەڵ و بەدەستهێنانی مافە سیاسییەکان، بێ گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەرکەوتوو نابێت.
لە دوای زیاتر لە هەشت دەیە خەبات و تێکۆشان، حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەوەی تووشی هەوراز و نشێوی جۆراوجۆر بووە، ڕێبەرانی گەورە و لێوەشاوەی وەک قازی محەمەد، د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی و هەزاران تێکۆشەری لێهاتووی لە مەیدانی خەباتدا شەهید بوون. خەباتکارانی ئەو حیزبە تووشی ئاوارەیی لە زێد و نیشتمانی خۆیان بوون، بەڵام ئەم حیزبە هەمیشە سیمبولی بەردەوامی، خۆڕاگری و شێلگیری بووە لەسەر ئامانجەکانی. لە بەرامبەر ئاڵەنگارییەکاندا بەچۆکدا نەهاتووە و ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە کایە سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورددا پاراستووە.
یادکردنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ دەکەینە دەرفەتێک بۆ گەڕانەوە بۆ بەها نیشتیمانییەکان، بەسەرکردنەوەی ئەزموونی ڕابردوو و داڕشتنی نەخشەڕێگەی نوێ بۆ داهاتووی کوردستان؛ بەتایبەتی ئێستا کە کۆمەڵگەی کوردستان لە قۆناغی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نوێدا دەژی و هیوا بۆ گەیشتن بە ئازادی زۆر نزیک بووەتەوە و بەهێزبوونی ئەگەری ڕووخانی ڕێژیمی ئێران ئاسۆیەکی گەشی خستووەتە بەردەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد.
لە کۆتاییدا، سەری ڕێز و کڕنۆش بۆ سەرجەم شەهیدانی ئەم ڕێگە و ڕێبازە دادەنەوێنین و سڵاو بۆ تێکۆشەرانی ماندوویینەناسی دێموکرات دەنێرین و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا دواهەناسە ڕێبواری ڕێگەی ئامانج و ئازادیی گەلین.
پیرۆز بێت ٨١ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی
https://t.me/yxdk_83
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان سمینارێک بۆ د. ئازاد محەممەدیانی، چالاکی سیاسی و مامۆستای زانکۆ بە ناونیشانی “مەرجدارکردنی ئێرانیبوون” ڕێک دەخات.
ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی 24ـی گەلاوێژی 2725ـی کوردی
کاتژمێر 7:00 بە کاتی هەولێر و 8:00 بە کاتی ئورووپای ناوەندی
سمینارەکە لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە بەڕێوە دەچێ و کاتژمێرێک پێش دەسپێک، لینکی سمینارەکە لە پلاتفۆرمە فەرمییەکانی یەکیەتیی خوێندکاراندا بڵاو دەبێتەوە.
زانکۆی کوردستان لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەکاندا؛ گرتە ڤیدیۆی ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی بەشی وەرزشیی سڕییەوە
دوای بڵابوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە هەژماری فەرمیی زانکۆی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، بەتۆمەتی ڕەچاونەکردنی حیجاب و هەڵپەڕکێی کوردی، بە گوشاری هێزە ئەمنییەکان گرتە ڤیدیۆکە ڕەشکرایەوە.
چەند رۆژی رابردوو ڤیدیۆیەکی خوێندکارانی بەشی زانستی وەزشی لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بڵاوبووەوە، کە خویندکارانی ئەو بەشە لە ئاهەنگی دەرچوونیان هەڵدەپەڕن و چالاکیی وەرزشی بەڕێوە دەبەن. هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، بەڕێوەبەرانی زانکۆکەیان ناچارکردووە کە گرتە ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بسڕنەوە.
بە گوتەی خوێندکارانی زانکۆکە، تەنیا گرتە ڤیدیۆی ئەوانیان سڕیوەتەوە و هۆکارەکەی دیاربوونی قژی کچەکان و هەڵپەڕکێی کوردی بووە.
+7
🔸 خراپیی دۆخی خواردن لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی زانستگەی سنە (کوردستان)
بەپێی ئەو هەواڵانەی بۆ یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان هاتووە دۆخی خۆراکی خوێندکاران لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە زۆر نالەبارە. شایەدحاڵان باس لەوە دەکەن کوالێتی و چەندچۆنیی خواردنی ئەو زانکۆیە زۆر زیاتر لە ڕابردوو دابەزیوە.
کۆمەڵێک لە خوێندکاران ناڕەزایەتیی بەردەوامیان بە نسبەتی ئەو کەمتەرخەمییەی بەرپرسانی زانکۆوە دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستاش هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و کەموکووڕییانە نەدراوە.
شایانی باسە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو ناڕەزایەتییانەدا لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی زانکۆ دوو بۆ سێ کەسیان لە کارەکانیان لاداوە، بەڵام دوای بەدواداچوونەکان ڕوون بووەتەوە ئەو کەسانەی لەو بەشە لادراون لە شوێنی باشتر کاریان پێ سپاردوون و جگە لەوەش ئەو کەسانەی وا هێنراونەتە جێی کەسانی پێشوو، زۆر خراپتر لەوان کارەکان بەڕێوە دەبەن.
جێی ئاماژەیە یەکێک لەو خاڵانەی خوێندکارانی ناڕازیی ئەم زانکۆیە ئاماژەی پێ دەکەن، ئەوەیە کە بودجەی زانکۆ پزیشکییەکان لەو بارەوە یەکسان و دیاریکراوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە زانکۆی پزیشکیی کوردستان بەئەنقەست و بە بەراورد لەگەڵ زانکۆکانی تر زۆرتر دەچەوسێنرێتەوە.
وەک یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان پاڵپشتیی خۆمان لە ناڕەزایەتیی بەهەقی ئەو خوێندکارانە دەردەبڕین و کار و کردەوەی بەرپرسانی ئەو زانکۆیە مەحکووم دەکەین.
https://t.me/yxdk_83
پەیامی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ۲۲ی پووشپەڕەوە
کوردستانیانی هێژا! خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان!ئەمڕۆ ۳۷ ساڵ بەسەر کارەساتی تێرۆری شەهیدانی ڤییەن تێ دەپەڕێت. ئەو ڕۆژەی کە دوکتور عەبدوڕڕەحمان قاسملوو لەگەڵ هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبدوڵڵای قادریئازەر بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئورووپا بە دەستی بەکرێگراوانی ڕێژیمی پەت و سێدارە شەهید کران. شەهید دوکتور عەبدوڕڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جگە لە کەسایەتییەکی خەباتکار کەسایەتییەکی ئاکادیمی بوو و بە شێوەی ئاکادیمی کێشەی کوردی بۆ هەموو جیهان پڕۆبلێماتیزە کرد و پێناسەیەکی نێونەتەوەییی بۆ نەتەوەی کورد و کێشەکانی ئەم نەتەوەیە کرد. دوکتور قاسملوو بە هۆی شارەزاییی لە بواری ئابووری و سیاسیدا دۆخی کورد و کوردستانی پێناسە کرد و گەڵاڵەی سیاسەتی خۆی بۆ قۆناغی خەبات و داهاتووی کوردستان داڕشت. بۆ ئێمەی خوێندکاری کورد کاک دوکتور نموونەی بەرزی کەسایەتیی ئاکادیمیی نەتەوەیییە. وەک یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان دوای تێپەڕبوونی ۳۷ ساڵ لە شەهیدبوونی ڕێبەری مەزنمان دیسانەوە پەیمانی خۆمان وەفاداریمان نوێ دەکەینەوە و خۆمان بە درێژەدەری ڕێگا و ڕێبازی ئەو شەهیدە مەزنە دەزانین. نەمان بۆ داگیرکەری نیشتمان! سەر بکەوێ خەباتی نەتەوەییمان! بژی کورد و کوردستان! یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان ۲۲ی پووشپەڕی ۲۷۲۶ـی کوردی https://t.me/yxdk_83
سیوحەوت ساڵ بەسەر تێرۆری یەکێک لە ڕێبەرە مەزن و کەسایەتییە ئاکادێمیکەکانی نەتەوەی کورددا تێپەڕ دەبێت.
یاد و هزری دوکتور قاسملووی مەزن هەمیشە بۆ ئێمە ڕێنیشاندەر و چرای ڕێمان بووە.
نەمری بۆ ناو و ڕێبازی دوکتور قاسملووی شەهید و ڕووڕەشیی مێژووش بۆ تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
https://t.me/yxdk_83
بەشداریی ئەندامانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لە کۆڕی "دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە وڵاتی ئاڵمانڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٠٥/٠٧/٢٠٢٦ لە شاری ئێسێن-ئاڵمان کۆڕێک بۆ بەڕێز مەلا بەختیار لەژێر ناوی «دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست» بەڕێوە چوو. لەم کۆڕەدا بەشێک لە ئەندامانی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ڕێکخەرانی ئەم کۆڕە لەوێ ئامادە بوون و بە پێشکەشکردنی چەپکە گوڵ، ڕێزیان لە هەوڵ و تێکۆشانی بەڕێز مەلا بەختیار لە بواری نووسین و ڕووناکبیریدا گرت. بەڕێزیان سەرەتا بە هێنانە بەر باسی ڕووداوە مێژوویییەکان لە ناوچە و هەروەها ئاماژە بە ڕۆڵی کۆماری کوردستان لەسەر گەشەی بیری نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان، جەختی لەسەر ئاڵوگۆڕ و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە کردەوە. ناوبراو هەر لەم چوارچێوەیەدا و لە نێوئاخنی وتەکانیدا ئاماژەی بە گرینگیی شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و هەروەها کاریگەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی بەرز نرخاند. لە بڕگەیەکی دیکەی کۆڕەکەدا بەشداربووان بە پرسیار و دەربڕینی بیروڕای خۆیان لە باسەکاندا بەشدارییان کرد، کە لەم بەشەدا هاوڕێ "سینا بێهنام" وەک ئەندامی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان پرسیاری لە سەر بارودۆخی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی هێنا بەر باس. کۆڕەکە بە پێشکەشکردنی کتێبەکانی بەڕێزیان کۆتاییی پێهات، کە لەم بەشەدا بەڕێزیان کتێبی «کۆمەڵە، چەپ، چەپی نوێی دیموکراسی»ـی پێشکەش بە یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان کرد. https://t.me/yxdk_83
ڕاگەیەندراوی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لەسەر پێشهاتەکانی ئەم دوایییەی زانکۆی کوردستان
بە ئاگاداریی خەڵکی ئازادیخواز و بەتایبەت خوێندکارانی تێکۆشەر دەگەیەنین لە درێژەی بەدواداچوون و چاودێریی بەردەواممان بۆ دۆخی زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاگادار بووین لە حاڵەتێک کە تێیدا مامۆستایەک لە زانکۆی کوردستان کردەوەیەکی نائەخلاقیی بەرامبەر بە خوێندکارێکی بەشی کۆمەڵناسیی کۆلێژی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان کردووە. بە پێی زانیارییە بەردەستەکان، بەناو دادگای ڕێژیم بڕیارێکی داوە کە تێیدا هیچ تاوانێک بۆ ئەو کەسە لەبەرچاو نەگیراوە.
ئێمە وەک یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، بە نیگەرانییەوە سەیری ئەم بڕیارە دەکەین و پێمان وایە کە ئەم جۆرە بڕیارانە سەرچاوە لە نادادپەروەریی سیستماتیکی دەسەڵاتەوە دەگرن. ئێمە کردەوەی ئەم بەناو مامۆستایە و بڕیارەکەی دادگا شەرمەزار دەکەین و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان لە داواکاریی خوێندکاران دەردەبڕین بۆ پاراستنی کەرامەت و ئاسایشی دەروونییان لە ناوەندەکانی خوێندندا.
گەڕانەوەی مامۆستایێکی زانکۆ بەو ڕابردووەوە تەنیا پێشێلکردنی بنەما ئەخلاقییەکانی زانکۆ نییە، بەڵکوو سووکایەتییەکی ڕوونە بە کەرامەتی بەرزی زانست و کەرامەتی مرۆڤایەتی. زانکۆ پێویستە پەناگەیەکی ئارام و ئەمن بێت بۆ بیرکردنەوە، نەک فەزایەک بۆ غەریزەکانی مامۆستا و لە ڕێی ئەکادیمیەوە بتوانن پشت بە کورسیی وانەوتنەوە ببەستن و بە پشتبەستن بە پێگەی ساختەی خۆیان، ئاسایشی دەروونی و کەرامەتی خوێندکاران بکەنە ئامانج.
لە ڕاستیدا مامۆستای ڕاستەقینە، پێش ئەوەی لە بڕوانامە و قۆناغەکانی زانست سەرکەوتوو بێت، دەبێت پابەند بێت بە بنەما مرۆیییەکان و بنەمایێکی ئەخلاقی و بەرپرسیاربوون بەرامبەر بە خوێندکاران؛ نەبوونی ئەم تایبەمەندییانەی کە لە ڕستەی پێشوو باس کرا لە مامۆستای ناوبراو بە ئاشکرا دەرکەوتووە، بۆیە ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کەسێکی لەو جۆرە تەحەددای شەرعیەتی دامەزراوەی خوێندن دەکات و هەڕەشەیێکە بۆ سڵامەتیی دەروونی و خوێندنی خوێندکاران. خوێندکاران وەک سەرمایەی فیکریی کۆمەڵگە شایەنی ئەو مامۆستایانەن کە بەها ئەخلاقییە بەرزەکان و مۆدێلی ڕەفتاری دوور لە گەندەڵی بەرجەستە دەکەن. کاتێک مامۆستایەک تەنانەت بچووکترین بنەمای ئەخلاقییشی تێدا نییە و لەگەڵ نۆرمە باوە و پەسندکراوەکانی کۆمەڵگەماندا ناتەبایە و بە چەندین حاڵەتیشی دووپات کردبێتەوە، بوونی لە زانکۆدا نائەمنیی لێ دەکەوێتەوە و لە هەمان کاتیشدا سەرەتا بێڕێزییەکە بە توێژی خوێندکار و پاشانیش کۆی گشتیی کۆمەڵگە.
کەرامەتی خوێندکار زۆر لەوە بەرزترە کە بیهەوێت بێدەنگی هەڵبژێرێت و سووکایەتی بە کەرامەتی بکرێت.
ئێمە وەک یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان گەڕاندنەوەی کەسێکی لەم چەشنە بۆ زانکۆ و شوێنی زانست و تێگەیشتن لە بەرگی مامۆستایەتیدا، نەک هەر بە هەڵەی بەڕێوەبردن دەزانین، بەڵکوو بە بڕیاڕێکی ئەنقەستی بەڕێوەبەرانی زانکۆ بۆ سەر کەرامەتی خوێندکار دەزانین.
لە دەرەوەی فێربوونی چەمکە زانستییەکان، فێرخواز پێویستی بە ژینگەیەک هەیە کە هەمیشە ڕێز لە کەرامەت و کەسایەتییەکەی بگیرێت. داواکاریی خوێندکاران ئەوەیە کە دەستبەجێ کەسێکی لەو جۆرە لە کورسیی وانەوتنەوە دوور بخرێتەوە و زانکۆ شوێنێک بێت بۆ پەروەردەکردنی لاوانی شارەزا و ئاکادیمیک و بوونی ئەو جۆرە تاکانەش بۆ دامەزراوەی پەروەردە مەترسیدارە.
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان
پووشپەڕی ١٤٠٥ـی هەتاوی
https://t.me/yxdk_83
🔹 بەشداریی شاندێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ـی ژوئەنی ٢٠٢٦ـی زایینی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی، کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەلایەن ژمارەیەک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ بەڕێوە چوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداریی ژمارەیەک ڕێکخراو و چالاکوانی مافی مرۆڤی و چالاکانی مافی نەتەوە بندەستەکانی ئێران بەڕێوە چوو، شاندێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانیش کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان: "هەژار خاتەمی"، "شەهین بایزیدپوور" و "پەیمان سەبزی" بەشداریی کرد.
بەشدارانی کۆبوونەوەکە وێڕای باسکردن لەسەر دۆخی زیندانییانی سیاسی و ڕەشبگیرییەکانی ئەم دوایییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لەسەر پشتیوانی لەم بەندکراوانە جەخت کرایەوە و هەوڵ درا لە داهاتوودا هاوکارییەکانی ئەم ڕێکخراوانە چڕتر بکرێنەوە.
شایانی باسە شاندی یەکیەتیی خوێندکاران بە بانگهێشتی فەرمی لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوو و ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی خوێندکارانی بەندکراو پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
https://t.me/yxdk_83
+1
🔹 ئەندامێکی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان پلەی زانستیی پڕۆفیسۆری بەدەست هێنا
دوکتور هەژار ڕەحیمی، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان، بەرزترین پلەی ئەکادێمیی لە بواری ئەدەبی کوردیدا لە زانکۆی سۆران بەدەست هێنا.
بەپێی فەرمانی فەرمیی سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران، دوکتور هەژار ڕەحیمی، پلەی زانستیی لە "پڕۆفیسۆری یاریدەدەر"ەوە بۆ پلەی باڵای "پڕۆفیسۆر" لە بواری ''ئەدەبی کوردی"دا بەرز کرایەوە.
دوکتور هەژار لە وتووێژێکدا کە لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەکەماندا هەیبوو ڕایگەیاند: " لە ساڵی ٢٠١٣ لە زانکۆی سلێمانی پلەی دوکتورام بەدەست هێناوە و تێزی دوکتوراکەم لەسەر "نووسینەوەی مێژووی ئەدەبی کوردی" بووە و لە ئێستاشدا زیاتر لە بواری ڕەخنەی پۆستکۆلۆنیالی و لێکۆڵینەوە کولتوورییەکان لە ئەدەبیاتدا کار دەکەم."
هەروەها بەبۆنەی وەرگرتنی ئەم نازناوە باڵایەوە وتیشی: " ئەمە دوایین پلەی زانستییە لە دنیای ئاکادێمیدا، بەڵام بۆ من سەرەتای کاری جیددیتر و بەرپرسیاریەتیی مەزنترە لەپێناو خزمەتکردنی زانست و حەقیقەت."
یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان پیرۆزباییی خۆی بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە ئاراستەی دوکتور هەژار دەکات و هیوادارە لە درێژەی ژیانی زانستیی خۆیدا سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوام بەدەست بێنێت.
https://t.me/yxdk_83
🔴 پیلانداڕێژیی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە شاری سەقز لەدژی توێژی خوێندکار
ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسداران لە شاری سەقز، هەوڵیان داوە لە ڕێگەی نووسینی دروشمەکانی کۆماری ئیسلامی و هەڵواسینی پارچەنووسراوە، ئێعتباری لەدەستچووی خۆیان بگێڕنەوە و لەم پێناوەشدا پەنایان بردووەتە بەر ناو و ئێعتباری توێژی گۆڕانویستی خوێندکار.
لەدوای ئەوەی لە مانگی بەفرانباردا خوێندکارانی کوردستان و باقیی نەتەوەکانی تری ئێران، ناڕەزایەتیی قووڵی خۆیان بەرامبەر بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و ئێستاش وردەوردە ناڕەزایەتییەکان لە چەندین زانکۆ دەستیان پێکردووەتەوە، ناوەندە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی کەوتوونەتە هەوڵ و خەریکی پیلانداڕشتنن بۆ ئەوەی کارنامەی تێکۆشانی ئەم توێژە ڕووناکبیر و شۆڕشگێڕە پەڵەدار بکەن.
بەپێی بەدواداچوونی ئێمە و ئەو سەرچاوانەی لە شاری سەقزەوە ئاگاداریان کردووینەتەوە هیچ خوێندکار و مامۆستایەکی زانکۆ ئاگاداری ئەم پیلانە پشتی پەردانەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم نییە و دژکردەوەی توندیشیان لە خۆیان بەرامبەر بەو کەڵکاوەژۆوەرگرتنە نیشان داوە.
ئێمە وەک یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان هەرچەشنە کەڵکاوەژۆوەرگرتنێک لە ناو و پێگەی خوێندکار بەتایبەت لەلایەن دەسەڵاتێکی وەک کۆماری ئیسلامی کە بەردەوام هەوڵی داوە زانکۆ دابخات یان لە ڕۆحی شۆڕشگێڕانە و ڕەخنەگرانەی بەتاڵ کاتەوە، بە توندترین شێوە مەحکووم دەکەین.
https://t.me/yxdk_83
⭕️اعتصاب غذای دانشجویان علوم پزشکی بوشهر
🔻بر اساس گزارشهای رسیده به دانشجویان متحد، دانشجویان دانشگاه علوم پزشکی بوشهر، چهارشنبه سیزدهم خردادماه، در اعتراض به وضعیت نامطلوب خدمات سلف، دست به اعتصاب زدند.
🔻در حالی که هزینههای زندگی برای دانشجویان پیوسته افزایش مییابد و تورم پس از جنگ نیز شدت بیشتری پیدا کرده است، دانشگاه تنها به فکر دریافت هزینه خدمات رفاهی از دانشجویان است. این در حالی است که کیفیت ابتداییترین نیازهای دانشجویان، از جمله غذا و سایر خدمات رفاهی، در وضعیت اسفناکی قرار دارد.
🔻از آنجایی که هیچ گوش شنوایی در دانشگاه وجود ندارد، اعتصاب و اعتراض تنها راه برای پیگیری و دفاع از حقوق اولیه دانشجویان است.
https://t.me/yxdk_83
ڕێژیمی تێرۆریست و تێرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامی گیانی پاکی دوو چالاکی مەدەنی و کولتووریی کوردی لێ ستاندین.
ژیانی پڕبەرهەمی ئەم شەهیدانە ڕەمز و هێمای بەردەوامی و زیندووییی ناو و ڕێگە و یادیانە.
https://t.me/yxdk_83
چند روز قبل از شروع جنگ آمریکا-اسرائیل با ایران، اتحادیەی دانشجویان دمکرات کوردستان در تلگرام گفتگویی با د. هێمن سیدی، تحلیلگر مسائل سیاسی انجام داد.
در این گفتگو کە تحت عنوان "وضعیت سیاسی-اجتماعی ایران و نقش جنبش دانشجویی در این برهەی حساس تاریخی" برگزار شد، دکتر سیدی بە سئوالات ما و همچنین برخی از مخاطبین جواب داد.
سعی کردیم در این مصاحبە بە مسائلی همچون: چیستی جنبش دانشجویی و اهمیت آن، خاستگاە و مطالبات این جنبش در ایران و کوردستان، نارضایتیهای اخیر دانشجویان در ایران و همچنین سئوالات کلیتری در رابطە با نقش اپوزیسیون و نیروهای کورد در شرایط وقت بپردازیم.
با توجە بە قطعی اینترنت و شرایط جنگی پیشآمدە فرصت نشد بە طور شایانی این گفتگو انتشار یابد و مخاطبان از محتوای خوب آن استفادەی لازم را ببرند، هماکنون فایل کامل آن در کانال تلگرامی اتحادیەی دانشجویان دمکرات کوردستان در دسترس است، علاقەمندان میتوانند از طریق لینکی کە در بیو و ستوری پیج قرار دارد، شنوندەی فایل کامل گفتگو باشند.
https://t.me/yxdk_83
وضعیت سیاسی-اجتماعی ایران و نقش جنبش دانشجویی در این برهەی حساس تاریخی
