cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

کاناڵی بەرهەمەکانی هیدایەت ئازەری (خەمبار)🍁

کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #هیدایەت_ئازەری #خەمبار 📖 #شاعیر 📚 #نووسەر بۆ پەیوەندی : @Hidayatazaripv بۆ پەیوەندی د

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
196
Subscribers
No data24 hours
-47 days
+430 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

Photo unavailableShow in Telegram
" ئەرزی دڵ " ئەشقت ئەرزی نایت کویینە،دڵبەرم چاوجوانەکەم تەپ سوواپە،تەپ کویینە،ڕۆحەکەم باوانەکەم من لە سەررافی ئەوینت،گیان بە ئەشقت پڕ دەکەم تۆنکیپێر و والێتی دڵ پێشکەشت تاقانەکەم ✍هیدایەت_ئازەری(خەمبار)🍁 فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Show all...
4🕊 2👍 1👎 1🥰 1😁 1💯 1
غەزەلی "ژان" ✍نووسین " ئاکام خوێندنەوە"خاتوو شیوا ئەمینی نامە شێعرێک پێشکەش بە دڵە گەورەکەی هاوڕێ هۆنەری ئازیزم کاک هیدایەت ئازەری """"""""''''""""""""""""""""""""""""""""" غەزەلی  ژان👇 هێندە ڕۆح  هیلاکە لەم ژینەو ئەوەندە دڵپڕم قرچە قرچی جەرگ و ناخم دێ سەراپا هەر گڕم کوردم و خەرمانی دڵداریم بە تاڵان چوو گەلۆ هەر دڵۆڤانی و ئەوینداریمە هۆی حاڵی شڕم شەرتە قەت ئیدی به کوچەی عاشقیدا  ڕا نەبم نازو عیشوەی دڵبەران نرخی  بە پووشێک نەیکڕم دەستی دڵسۆزیم لە بۆ هەر کەس درێژ کرد گەستمی کەیل و بێناز کەوتووم فرمێسکی خۆشم ناسڕم زادەیی ڕەنجم چەلێکی ڕەنگی ئارامیم نەدی خۆزگە بۆم دەلوا بەباڵی دڵ  هەتا هەرمان فڕم گەر بە ئیزنی من ببێ گەردوون گەڕانیی"بەو خودا هەر زمانێ دژ بە دڵداران بسووڕێ دەیبڕم خامەوو هەستم لە جەوری  ئاشنایان شل بووە من کە دەمویست کۆشکی زۆردارو دژی پێ دادڕم جەرگی ئەمنیش وەک وڵاتم بەش بەش و کون کون کرا هەر دەبێ ژانی هەناوی خۆم بە هەڵبەست دەربڕم ✍ئاکام" 16/ 2 / 2724 کوردی سڵاو و سپاسی بێ سنوور بۆ هەست و ئێحساسی پاک و بێگەرد و جوانی مامۆستا ئاکام کوردستانی،لە ناخی دڵەوە پێنووسی جوان و زێڕینتان ماچ دەکەم،سەری ڕێزو حورمەت و کوڕنووش دادەنوێنم هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغیتان بۆ بە ئاوات دەخوازم،خوای گەورە لە برایەتیتان کەم نەکات ئینشائەڵڵا. فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Show all...
3👏 2🥰 1💩 1
"ژان" #مامۆستا_ئاکام✍ "بۆ هاوڕێ و هونەرمەند مامۆستا هیدایەت ئازەری (خەمبار)" #شیوا_ئەمینی🎤 سپاس و پێزانین بۆ خوشکە شیوا ئەمینی،دەنگی جوان و زووڵاڵتان هەرمان🙏 فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Show all...
Audio_848578.m4a2.86 MB
8👏 1🤮 1💩 1
Photo unavailableShow in Telegram
" گیانی گیانم " قەسەم بەو،چاوە مەستەت،گیانی گیانم ئەسیرت بووم بە دەستی تۆیە مانم لە خەمدا نوقم و گریانە دوو چاوم بە بێ تۆ حاڵی دڵ ناشازە خانم دڵم وا گیر و بەندی دڵتە جوانێ کە هەستم وایە تۆم،خانم بی،خانم دەبێ حاڵم چلۆن بێ لێم بزر بووی...!؟ ئەوین و ناوی تۆن وێردی زمانم لە لای کەس ڕازی دڵداریم مەفەرموو گوڵی جوان و دڵۆڤان و نیانم زەکاتی چاوی جوانت بێنە ماچێ دڵم ساڕێژ دەبێ و نامێنێ ژانم هەتا مابم لە ژینا با وەفاتم گوڵم ڕەسمی ئەوینداری دەزانم ✍هیدایەت_ئازەری(خەمبار)🍁 بەحری : هزج مسدس محذوف کێش : مفاعیلن مفاعیلن مفاعیل هێما : ∪– – –/∪– – –/∪– – 🛑 تێبینی خشتەی دووهەم،وشەی(خانم) بە واتای هاوسەرە خشتەی سێهەم،وشەی(خانم) بە واتای پاشا،خانە فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Show all...
3🥰 2👌 2💩 1
Photo unavailableShow in Telegram
" گیانی گیانم " قەسەم بە،گیانی گیانت،گیانی گیانم ئەسیرت بوون بە دەستت خۆزگەکانم کەلی ئاسۆی ئەوینت هەر گەشاوەس لە هیواش نابێ نامۆ خەونەکانم لە بیر ناچێ بەڵێنت دا ئەزیزم کە چاپی کەی کتێبی شیعرەکانم دەبێ حاڵم چلۆن بێ لێم بزر بووی...!؟ وەکوو مردوون و ویشکن لێوەکانم فەرامۆشی نەکەم شەرتە ئەوینت کە تۆ هاتی چرۆی کرد هەستەکانم بە شەیدایی و خەیاڵی ئەشقی بەرزت بە بێ تۆ چۆن پڕی کەم کاتەکانم؟ هەتا مابم دڵم لێدە و بزانە... ئەوینت ها لە قاپی چاوەکانم ✍هیدایەت_ئازەری(خەمبار)🍁 بەحری : هزج مسدس محذوف کێش : مفاعیلن مفاعیلن مفاعیل هێما : ∪– – –/∪– – –/∪– -- فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Show all...
3🔥 1🥰 1
Photo unavailableShow in Telegram
" شیعری گۆرانی" وشەی شیعرەکانی من بوونەتە گوللەی کەوان مسەلسەلی بێڕتایە دێنەدەر ساف و ڕەوان بێری جوانی نێو مەڕی لە چاوت هەڵگرت خەوان نامە مەنێرە و وەرە با جووت بین هەرچی شەوان سەرنجی ڕاکێشاوم کراسی بەری شۆڕی یاڕەببی قەت نەیبینم بە تۆڕەیی و بە مۆڕی بە قولاپی ڕاوی دەکەم یا دەگیرم بە تۆڕی کیژە لادێی جوانە بۆم ژیاو و خۆی نەگۆڕی هەورامانم پێخۆشە دەنگی سیاەچەمانە یار کیژی جاف و پاوەس خەمڕەوێنی خەمانە دۆینێ زەنگی لێدا بوو ئێوارێ ئەو دەمانە سکاڵەی لە دەوران بوو لە بێ وەفای زەمانە شیعر و هەستم بۆ ئەوە یار شاعیر و لێزانە مامۆستایە بە کوردی ئەو جێگای ڕێزلێنانە هەر بۆیە خۆشم دەوێ بە ئەمەگ و پێزانە خۆشەویست و ئەشقی ئەو وەک نامووس و خێزانە ✍هیدایەت_ئازەری(خەمبار)🍁 فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Show all...
7🥰 1💩 1
"#سروەکەم" ✍#هیدایەت_ئازەری(خەمبار)🍁 🎙#خاتوو_کەژاڵ کرماشانی (بارین) فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Show all...
8.79 KB
5🤮 4👎 3👍 1🎉 1💩 1
🌺 بەرنامەی "شەوانی قەڵەم" کۆڕی زایەڵەی وێژە و هونەر وتووێژ لەگەڵ: مامۆستا هیدایەت ئازەری (خەمبار) و مامۆستا تەها حەمە حەسەنی (ئاکام کوردستانی) بەڕێوەبەر و کۆڕگێڕ: خاتوو کەژاڵ کرماشانی (بارین) و خاتوو دڵنیا عەلیپوور     (دڵنیا) ۲۳ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی فێرگەی زمانی کوردیی ئەدەب https://t.me/+cT9m8Iuo0nRlMTY0 کاناڵی شیعرەکانم https://t.me/hidayat_azari لاپەڕەی ئینستاگڕام https://instagram.com/hidayat.azari.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA ژوورەکەی خۆم @Hidayatazaripv
Show all...
record (1).ogg40.40 MB
6👏 1🎉 1