نسيم الجنة
Open in Telegram
أقـــوى معركة في حياتك هي الثبات على الديــن و السنة في زمن الفتــن،نسأل الله أن يرزقنا الثبات على الحق حتى نلقـــاه.
Show more478
Subscribers
+124 hours
No data7 days
-930 days
Posts Archive
478
پێشینان چۆن کاتەکانیان بەسەر دەبرد:
عەبدولڕەحمانی کوڕی مەهدی ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی: ئەگەر بە حەممادی کوڕی سەلەمە بوترایە تۆ بەیانی دەمریت ئەوا هیچ کردەوەیەکی زیاتر نەدەبوو ئەنجامی بدات .
زەهەبی فەرموویەتی کاتەکانی بە بەندایەتی و عیبادەت و زیکر و ویردەکانەوە ئاوادان بوون .
بەم شێوازە بەندایەتی خوای گەورەیان دەکرد بۆیە خوای گەورە بەرزیانی کردەوە و هەمیشە لەبیر و هزری خەڵکن و خەڵکی ڕەحمەتیان بۆ دەنێرێت .
قال عبد الرحمن بن مهدي : لو قيل لحماد بن سلمة : إنك تموت غدا ، ما قدر أن يزيد في العمل شيئا .
قال الذهبي : كانت أوقاته معمورة بالتعبد والأوراد .
- سير أعلام النبلا‌ء ( ٤٤٧/٧) -
478
ڕێگای سەرکەوتن گوڵڕێژ نەکراوە:
سەرکەوتن خەونێک نییە کە بە خەیاڵکردن بەدی بێت، و ئامانجێک نییە کە بەبێ ماندووبوون و هەوڵدان پێی بگەیت، ڕێگای سەرکەوتن پڕە لە کۆسپ و تەگەرە، پڕە لە ساتی ماندووبوون، دڵتەنگی و هەندێک جاریش هەستکردن بە بێهیوایی؛ بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لە هیچ کام لەم ساتانەدا دەست لە هەوڵدان هەڵنەگریت، مرۆڤی سەرکەوتوو ئەو کەسە نییە کە هەرگیز نەکەوتووە، بەڵکو ئەوەیە کە دوای هەر کەوتنێک هەڵدەستێتەوە و بە هیوایەکی زیاتر بەردەوام دەبێت. شکستهێنان کۆتایی نییە، بەڵکو وانەیەکە بۆ ئەوەی جارێکی تر بە شێوەیەکی باشتر هەنگاو بنێیت .
ئەگەر سەیری ژیانی کەسانی سەرکەوتوو بکەیت، دەبینیت کە پشت ئەو دەرکەوتنە جوانە، زۆر ماندووبوون و قوربانیدان هەیە کە کەس نەیبینیوە. زۆر شەو هەیە بە ماندووبوون بەسەرچووە، زۆر جار هەیە کە بە تەنهایی بەرەنگاری کێشەکانیان بوونەتەوە، و زۆر جار هەیە کە هیچ کەسێک باوەڕی بە تواناکانیان نەبووە؛ بەڵام ئەوان بەردەوام بوون، چونکە باوەڕیان بە ئامانجەکانیان هەبوو.بزانە ڕێگای سەرکەوتن گوڵڕێژ نەکراوە، بەڵکو ڕێگایەکە کە پێویستی بە ئارامگرتن، ماندووبوون و بەردەوامی هەیە. نابێت چاو لە ئەنجامی کەسانی تر بکەیت و خۆت بەوان بەراورد بکەیت، چونکە هەر کەسێک ڕێگای خۆی هەیە و هەر سەرکەوتنێک کاتی خۆی هەیە.
ئەگەر ئەمڕۆ هەنگاوێکی بچووک بەرەو ئامانجەکەت هەڵدەگریت، بچووکایەتی مەبینە؛ چونکە هەنگاوە بچووکەکان، ئەگەر بەردەوام بن، ڕۆژێک دەگەنە ئەنجامێکی گەورە. گرنگ ئەوە نییە بە خێرایی بگەیت، گرنگ ئەوەیە بەردەوام بیت و لەسەر ڕێگای ڕاست بمێنیتەوە .
لەبیرت نەچێت: ڕێگای سەرکەوتن گوڵڕێژ نەکراوە، بەڵام ئەو کەسەی بە ئیرادە و پشتبەستن بە خوا بەردەوام دەبێت، هیوا و ئومێدی گەیشتن بە ئامانجەکانی هەیە.
📔بەشێک لە کتێبی «ڕێگای سەرکەوتن گوڵڕێژ نەکراوە» کە پشت بەخوا بەمزوانە بەدەست خوێنەران دەگات خوا ئاسانی بکات .
بەڕێوبەری کەناڵ✍️
478
هەموومان دیدارێک قەرزارین کە بەتەنها دەگەڕێینەوە لای خوای گەوره ، خۆشبەخت بۆ ئەو کەسەی ڕووی ئەو دیدارەی هەبێت"🥺
پەروەردگارا عاقیبەتی هەموو لایەکمان خێر بکەیت .
478
گەر ویستت پێگەی خۆت لەلای خوای گەورە بزانیت سەیری ئەم کارە بکە کە تێیدا جێگیری کردویت .
بەکورتی سەیر بکە بەچی سەرقاڵیت و پێگەی خۆت بزانە ..
478
پەروەردگارم بەندەکەت پەنا بۆلای تۆ دێنێت داوات لێدەکەم ڕێنموییمان بکەیت و ڕێگای ڕاستمان نیشان بدەیت .
کاتی گیرابوونی نزایە، خۆتان و موسوڵمانان لە نزای خێر بێبەش مەکەن .
478
لە شەو و ڕۆژی جومعەدا خوێندنەوەی سوڕەتی الکهف لەیاد مەکەن 🌱
اللهم صل على محمد وعلى آل محمد
478
Repost from کەناڵی مامۆستا علی خان
سه‌باره‌ت به كاته‌كه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ده‌بێت، ڕۆژهكانیش: ڕۆژانی پشوو ده‌بێت پشت به‌خوا نه‌ك ڕۆژانی ده‌وام واته: ڕۆژی جومعه و شه‌ممه، واتا به شێوازێك ده‌بێت بۆ كاتی به‌شداربوانی كوردستان گونجاو بێت إن شا‌ء الله تعالی.
478
Repost from کەناڵی مامۆستا علی خان
مژده
الحمد لله «ئه‌كادیمیای چرا» خۆشحاڵ ده‌بێت به هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوی «العربیة للجمیع» خولێك ڕابگه‌یه‌نێت بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی وانه‌وتنه‌وه بۆ فێركردنی زمانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وانه‌ی به غه‌یره عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ن.
له كۆتاییشدا بڕوانامه‌ی جیهانی ده‌درێت به به‌شداربوان و ده‌توانن له فێرگه و بنكه و ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كان وانه‌بڵێنه‌وه.
تكایه خاڵه‌كان به جوانی بخوێنه‌وه:
1- خوله‌كه بۆ وانه‌وتنه‌وه‌یه نه‌ك بۆ فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی.
2- پێشتر به‌شداری ئه‌م خوله‌ی نه‌كردبێت.
3- ده‌بێت كه‌سه‌كه له زمانی عه‌ره‌بی تێبگات و توانای قسه‌كردنی به زمانی عه‌ره‌بی خراپ نه‌بێت.
له‌م باره‌وه ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌ی «الكفایة اللغویة / كیفایه‌تی زمانه‌وانی» تێبپه‌ڕێنێت كه له‌لایه‌ن ده‌زگای «العربیة للجمیع»ه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
4- ماوه‌ی خوله‌كه (30) سه‌عاتی ڕاهێنانه له ماوه‌ی (5) ڕۆژدا، هه‌ر ڕۆژێك (6) سه‌عات، هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ.
5- پابه‌ندبوون به ئاماده‌بوون له ماوه‌ی خوله‌كه و به‌ڵیندان به غائب نه‌بوون و پابه‌ندبوون به هه‌ر تاقیكردنه‌وه و ڕاهێنانێك له كاتی خوله‌كه به به‌شداربوو ده‌سپێردرێت.
6- خوله‌كه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه.
خوله‌كه پشت به خوا له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات
خوله‌كه به له ئۆنلاین ده‌بێت.
بڕی ته‌نها 5000 هه‌زار دیناری عێراقی وه‌رده‌گیرێت وه‌ك رسوم بۆ پابه‌ندبوون، گه‌رنا خودی خوله‌كه بێ به‌رانبه‌ره و قازانج نه‌ویسته.
هه‌ر به‌ڕێزێك خوازیاری به‌شداریكردنه با په‌یوه‌ندی بكات به‌و بۆته‌ی خواره‌وه و ئه‌م شتانه‌ی تێدا بنووسێت بە زوبانی عەرەبی:
- ناوی سیانی.
- شار.
- بڕوانامه و پسپۆری.
- ئاستی قسه‌كردنت به عه‌ره‌بی.
- ئایا ئه‌زموونی وانه‌وتنه‌وه‌ت هه‌یه؟
- لەگەڵ کورتەیەکی سێ دێڕی وەک سیڤی.
- جه‌خت له‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌یته‌وه كه له‌سه‌ره‌وه له ئیعلانی خوله‌كه ڕاگهنراوه كه تێتدایه.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
بۆت:
https://t.me/InfoAlixanBot
478
Repost from N/a
حين يظن الناس أن الأمر انتهى، يبقى المؤمن واثقاً بحكمة الله ولطفه الخفي الذي لا يراه الآخرون ..
https://t.me/SadaqahJariyahformybrother
478
بێگومان بڕوادار هەر کاتێک بیر لەم ساتە بکاتەوە ئەوا دڵی پڕ دەبێت لە شەوق و پەرۆشی بۆ بینینی خوای بەخشندە و میهرەبان .
478
مەزنترین خۆشی و بەخششەکانی بەهەشت بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورەیە: ✍️
خوای گەورە بە ئەهلی بەهەشت دەفەرموێت ئەی ئەهلی بەهەشت ئەوانیش دەڵێن "لبیك"«وا هاتین بەدەم بانگەکەتەوە»پەروەردگارمان وفەرمانت لەسەر سەر و چاومان و هەموو خێرێک و چاکەیەک بەدەست تۆ وەیە، خوای گەورە دەفەرموێت ئایە ڕازین؟ ئەوانین دەڵێن چۆن ڕازی نابین لەکاتێکدا شتێکت پێ نەبەخشیووین کە بەهیچ لەکام لە دروستکراوەکانی ترت نەبەخشیوە ، خوای گەورە دەفەرموێت شتێکی گەورەتر و باڵاترتان پێ نەبەخشم لەوە؟ دەڵێن پەروەردگارمان چی لەوە باڵاتر و باشترە؟ خوا دەفەرموێت ڕەزامەندی خۆمتان بەسەر دەڕژێنم و ئیتر لەمەودوا هەرگیز لێتان توڕە نابم !
تەنها ئەم دیمەنە بهێنینە پێش چاومان دەبێت چەند تایبەت بێت پەروەردگارمان ، خوای گەورە من و ئێوەی بەڕێزیش بێبەش نەکات لەم نیعمەتە .
إنَّ اللهَ يقولُ لأهلِ الجَنَّةِ: يا أهلَ الجَنَّةِ، فيَقولونَ: لَبَّيك رَبَّنا وسَعدَيك والخَيرُ في يَدَيك، فيَقولُ: هل رَضيتُم؟ فيَقولونَ: وما لنا لا نَرضى يا رَبِّ وقد أعطَيتَنا ما لم تُعطِ أحَدًا مِن خَلقِك، فيَقولُ: ألا أُعطيكُم أفضَلَ مِن ذلك؟ فيَقولونَ: يا رَبِّ، وأيُّ شيءٍ أفضَلُ مِن ذلك، فيَقولُ: أُحِلُّ عليكم رِضواني فلا أسخَطُ عليكم بَعدَه أبَدًا.
خلاصة حكم المحدث : [صحيح]
الراوي : أبو سعيد الخدري | المحدث : البخاري | المصدر : صحيح البخاري | الصفحة أو الرقم : 7518
| التخريج : أخرجه مسلم (2829)
478
"یەکێک لە گەورەترین پەشیمانیەکان لەقیامـەتدا ئەوەیە،
چاکەکانـی خۆت ببینیت لە تەرازوی خەڵکی تردا...🥺
478
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هەموو نەوەکانی ئادەم هەڵە دەکەن ، باشترین هەڵەکارانیش تۆبەکارانن .
[ سنن الترمذي ٢٤٩٩ ]✍️
کەواتە ئەوکەسەی گوناهـ و هەڵەی کردووە، پێویستە پەشیمانی دەرببڕێ و واز لەو هەڵەو تاوانە بێنێت.
478
بەڕێزان لای خۆتان بڵاوبکەنەوە کاتەکەی بەیانی شەوەکەی دەبێت و مەتنێکی زۆر تایبەتە لەدەست خۆتان مەدەن .
